ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412646
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

یادی سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانی

مێژووی ناردن : Saturday, March 12 @ 18:47:22 UTC

لە دەفتەری شەهیدانی سازمانی خەبات وەرگیراوە بە پێنووسی بابەشێخ حسینی
سەروەری گەل مام شەریفی رەحمانی
ئەوانەی گیانیان بۆ سەربەرزی گەلەكەیان فیدا ئەكەن و بەخوێنی خۆیان نیشتمانیان دەپارێزن. بێ شك لە هەموو شتێك پیرۆزترن بۆ كۆمەڵەكەیان. هەرگەلێك شەهیدانی لە یاد بچێ و رێز لەو دەسكەوتانە نەگرێ كە بە خوێنی شەهیدان هاتۆتە دی، بێ شك لە گەلەكانی دواكەوتووی جیهانە. تەعریف لە شەهید وسەربەرزییەكانیان بۆ بیرهێنانەوەیە نەك پێمان وابێ كە ئەتوانین بە تەعریفیان ئەوەی پێویستە و هەڵدەگرێ بۆمان گوتبن. شەهید لە پلەی هەرە سەرەوی ئینسان دایە. و جێگای فەخر و سەربەرزی نەتەوەیە 


هەر گەلێك نیشتمانی بە فیداكاری ڕۆڵەكانی وخوێن دان رزگار بوبێت، لەناو گەلانی تردا جێگای رێزن وسەربەرزن. نمونەی ئەو گەلانەی كە بە فیداكاری ڕۆڵەكانیان سەركەوتوون ونیشتمانیان لە دەست بێگانە رزگار كردووە، نیشانی داوە لە لایەن وڵاتانی ترەوە بە چاوی رێز سەیر دەكرێن.شەهید تەواوكەری گەل ونیشتمانە. ئەگەر شەهید نەبێ گەل ناحەسێتەوە لە دەست داگیركەران. كوردستان كەساڵهای ساڵە بۆتە مەیدانی غار غارێنی داگیركەران و خۆیان لێخۆش كردووە بەڵكو بتوانن ببنە خاوەنی، هەر خوێنی شەهیدان وڕۆڵەكانی كوردستانە نەی هێشتووە نیشتمان ببێتە پاروە خۆشە و داگیركەران بەردیانی دەن وبیهاڕن. بەڵێ نیشتمانمان بۆیە سەربەرزە ڕۆڵەی فیداكاری هەیە. كورد ئەگەر بێ كەسیش بێ بە لێبڕاوی ڕۆڵەكانی و فیداكاری وخوێن بەخشینیان لە ناوچوون و فەوتانیان ئاسان نیە و مەحاڵە داگیركەران، كە ئارەزووی نەمانی كوردستانە، بە فیداكاری ڕۆڵەكانی كوردستان قەت ئەو هیوایەیان نایەتەدی. شەهید پارێزەری حەیسییەتی كوردە. شەهید نیشانەی عەزەمەتی میللەتە. شەهید چرای سەر فرازی گەلە، ئاڵای هەمیشە بەرزو شەكاوەی نیشتمانە. بۆیە كورد تا ئێستا پارێزراوە، هۆی فیداكاری ڕۆڵەكانی بووە. كورد مانەوەی وەك نەتەوە، بۆ فیداكاری و لە خۆبردوویی ڕۆڵەكانی دەگەڕێتەوە. ئەگەر فیداكاری نەبێت دەكەوێتە بەر بەرداشی داگیركەران و دەبووە تۆزێك و ناوێك لە كوردستان وكورد نەدەما. لە سەر شانی هەموومانە یادی شەهیدان بەرز ڕاگرین وكۆڵ نەدەین تا بتوانین ئاواتی شەهیدان بێنینەدی و نیشتمانمان رزگار كەین. شەهیدانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بێ شك گوڵبژێرن لە باغچەی شەهیدانی كوردستان چونكە خۆبەخت كەرانێك بوون. كە هەم كوردستانیان دەویست وهەم بە پێی مرۆڤ خۆشەویستی و رێزگرتنیان لە دین و باوەڕی گەل خەباتیان كردوە. هەروەها چاكترین وپاكترین رۆڵەكانی گەلن. یادی شەهیدی ئەمجارەشمان نمونەیەك لەو شەهیدانەیە كە نیشان ئەدات بەراستی سازمانی خەبات رێگای راستەو ڕەسەنترین رێگای رزگاری نیشتمانمان كوردستانە. كە ئەویش سەروەری گەل شەهید مام شەریف رەحمانیە. مام شەریف رەحمانی پێشمەرگەی كۆڵنەدەر و لە خۆبردووی سازمانی خەبات تا ئاخرین ساتەكانی ژیانی ئەركەكانی بێ هیچ دەغدەغەیەك ئەنجام ئەدا. مام شەریف ساڵی 1312 لە ئاوایی بەرەجۆی مەهاباد لە بنەماڵەیەكی هەرە هەژاری كوردستان لە دایك بوو. بنەماڵەی مام شەریف بە جوتێری ژیانیان دەبردە سەر. باوكی مام شەریف بە رەنج كێشانی زۆر، لێبڕاو دوای چەند ساڵ كەنفتی ماڵئاوایی لە ژیان كرد. دایكیشی هێندەی پێ نەچوو كۆچی دوایی كرد و شەریفی منداڵیان لە گەڵ چەند خۆشكی بە جێهێشت و بەرەوڕووی چارەنووسێكی نادیار بوونەوە. مامی مام شەریف كەزۆری لە گەڵ خراپ بوو سەرپەرستی كردن، تا 15ساڵی و زۆر بێ رەحمانە خستیە ژێركارەوە. لە 15ساڵیەوە مامیشی مەسئولییەتی بە ئەستۆ نەگرت و لە ماڵ دەری كرد، ئەم مێرمنداڵە بێ سەر پەنایە ناچار ڕووی لەم لاولا كرد.بۆ ئەوەی بتوانێ سەر پەنایەك بدۆزێتەوە تا ژیانی لێ بەرێتە سەر. بۆیە بە كاری زۆر ولە توانا بەدەر بۆ ماڵان كاری كرد. تا بتوانێ درێژە بە تەمەنی پڕلە رەنج و مەشەقەت بدا. لە مێرمنداڵییەوە كەوتە بەر قورسترین كار كە لە توانای كەسی گەورەش دانەبو. بە سەرما وگەرما مام شەریف هەر كاری دەكرد. ئەو ژیانە سەختەی چەند ساڵ درێژە پێدا تا كاتی سەربازی هات. لە ماوەی حكومەتی پاشایەتیدا بە زۆر ناردیانە سەربازی و لە ماوەی سەربازیدا لە گەڵ بێ رەحمی وبێ عاتیفەی غەیرە كوردەكان دایم كێشەی هەبوو. هەموو ئەو نارەواییانە لە گەڵ مام شەریف، مام شەریفی وا لێكرد هەر كاتێك دەرفەت هەبوو ببێتە پێشمەرگە بۆ رزگاری نیشتمانی، لە دەست بەر چاو تەنگ ورەگەز پەرەستان. هەر بە دەست پێكردنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی رژێمی شایەتی، مام شەریف هاو دەنگ لە گەڵ ڕۆڵەكانی تری كوردستان لە سەفی پێشەوەی خەباتی دژی شایەتیدا بوو. شێلگیرانە هەوڵی ئەدا، مام شەریف پێی وابوو كورد بە نەمانی شا رزگاری دەبێت وچیتر ناچەوسێتەوە. زۆر دڵخۆش بوو بە سەركەوتنی خەڵكی دژی شا، كە بە داخەوە ئاواتەكەی مام شەریف نەهاتە دی. رووخانی شا تەنیا ئاڵوگۆڕ بەستەمگەران و بەردەوامی بوو بە دژایەتی كوردان. ئەوانەی دوای شای گۆڕبەگۆڕ هاتنە سەر حوكم و قۆڵیان بۆ فەوتانی كورد و وێران كردنی كوردستان هەڵماڵی. 
بەڵێ بە هاتنە سەر كاری حكومەتی نائیسلامی ئێران گەلی كورد كەوتە بەر توندترین و بێ بەزەییانەترین هێرشی پاسدارو چڵكاوخۆڕەكانی كۆماری نائیسلامی یەوە. مام شەریفی قارەمان كە بەڵێنی بە خۆی دابوو دەبێ سەربازی كوردبێت چەكی شەرەف و كەرامەتی لە شان كرد و وەك پێشمەرگەیەكی شۆڕشگێر و لەخۆبردوو بەو پەڕی لێبڕاوی و دڵسۆزییەوە چی ئەركی گران بوو ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لەساڵی 1358دا چەكی لە شان كرد بۆ بەرگری كردن لە هێرشی داگیركەران ولە دامەزڕەاندنی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دا لە ساڵی 1359دا یەكێك بوو لە یەكەمین پێشمەرگەكانی ئەم سازمانە. مام شەریف بە ئیمان بە موبارزە بۆ گەلی كوردی قارەمان چەكی هەڵگرتبوو بۆیە زۆر مەردانە و دلێرانە چی ئەركەكانی پێشمەرگایەتی بوو دڵسۆزانە ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لە ساڵی 60 و 61 وەك كادری تەبلیغی بڵاوكراوەكانی سازمانی خەباتی لە ناوچەكانی پیرانشار و سەردەشت ومەهاباد بڵاو دەكردەوە ولەم ماوەدا لە گەڵ بەر چاوتەنگانی غەیرە خەباتی و خۆ بە زل زان و بەر چاو تەنگ بەرەنگاری دەكرد. چەند كەڕەت گەماڕۆیان دا و ڕێگای هاتوو چۆیان لێ گرت وبڵاوكراوەكانیان لێ ستاند بەڵام مام شەریف لە گەڵ ئەو نوعە كردارانە زیاتر و جدیتر كاری دەكرد بەڵێ مام شەریف چونكە لە ژیانی منداڵییەوە بێ پسانەوە كاری دەكرد لە شۆڕش بێ بێز وهەموو كاری دەكرد. كاری شۆڕشی بە ئی خۆی دەزانی و بە دڵخۆشییەوە ئەنجامی ئەدان. سازمانی خبات جێگای سەربەرزی گەلی كوردە چونكە ڕۆڵەكانی ئەو ریزە لە چینی هەرە هەژاری لە خۆبردوویی گەلن. ئەوانەی لە خەبات دا گیانیان فیدا ئەكەن لە پاكترین ودڵسۆزترین ڕۆڵەكانی نیشتمانن و نەمونەی چاكی وفیداكارین. مام شەریف نمونەی یەكێك لەو ڕۆڵە گیان بەخشانەی كوردستانە لە ریزی سازمانی خەبات كە ژیانی لە منداڵییەوە بە مەینەت وچارەڕەشی بردە سەر. سازمانی خەبات بە جێگای حەسانەوەی خۆی دەزانی وپێی وابوو ئەو ماوەیەی كە لە سازمانی خەباتە ژیانی ئاسوودە بووە، چونكە ویژدانی ڕاحەت بوو. شەهید مام شەریف لە 7ی ڕەشەممەی 1372 دا لە یەكێك لە بنكەكانی سازمانی خەبات لەشاری سلێمانی بەداخەوە بە دەستی بە كرێگیراو تاقمە ترۆریستەكانی رژێمی ئاخوندی لە مانگی رەمەزاندا شەهید كرا و رۆحی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا.
(( هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید مام شەریف ونەفرین بۆ ترۆریستان))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان