ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303604
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

یادێک و سلاوێک لە شەهید مریەم قادری، گولەباخەکەی نیشتیمان

مێژووی ناردن : Sunday, March 06 @ 18:48:33 UTC

رێبوار حسێنی
شەهید گولە باخ ئەو کیژە کوردە فیداکارەی ناو ریزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بوو کە لە رۆژی ٥ی ٣ی ساڵی ١٩٩٠ لە شاری رانیە، دەروازەی راپەرین، بەدەستی چەپەڵی بەعسیەکان لە کاتی هێرش بۆ سەر جەللادخانەکی  رانیە شەهید بوو . ئەم کورتە پەخشانە وەک یاد و سڵاوێک پێشکەش بە گیانی پاکی ئەوشەهیدە بە نرخە دەکەم.   ئه‌مرۆ له‌ نێو نیشتمانی دڵمدا ، گه‌ردشم کرد! له‌ شه‌قامی هیواکانما هه‌نگاوم نا به‌سه‌ر خاکی دڵمدا. خاکێک که‌ مێژووی پاراوی هه‌زاران دڵۆپه‌خوێنی تۆمار کراو بوو. دڵۆپه‌خوێنه‌کان هه‌رکام وه‌ک کۆرپه‌ێک به‌سه‌ر پشتی لانکی ناخمه‌وه‌ بوون! به‌سه‌ر خاکێک دا ئه‌رۆیشتم که‌ خه‌م وه‌ک سێداره‌ له‌ گۆڕه‌پانی نه‌فره‌تباری مه‌رگ دا به‌ پێوه‌ بوو. له‌ نزیک هه‌ر دار و سێداره‌ێک قاوخه‌ فیشه‌کی زوڵم و رق و بێداد له‌ سه‌ر یه‌ک په‌شتانه‌ی کردبوو. رۆیشتم به‌ نێو جه‌رگه‌ی خاکی وڵاتێکی پیر و شه‌که‌ت وپشوو لێبڕاو، که‌ وڵاتی په‌ژاره‌  و هه‌نیسک و مه‌رگ و گریان بوو. وڵاتی کزه‌ی سووتانی جه‌رگی دایک و قرچه‌ی شکانی ...


 پشتی باوک و نزاو هاواری براو خۆشک و لێشاوی فرمێسکی رۆڵه‌ی بێ باوه‌ک وهاوار و دوعای جوانه‌ ژنی به‌ بێ مێرد و حه‌سره‌تی لاوچاکی تازه‌ زاوای بووک له‌ ده‌ستچوو بوو. له‌م خاکه‌دا له‌ به‌ر سوتمان و ته‌م و تۆمانی ماڵوێرانی، چاوه‌کانم هیچیان به‌دی نه‌ده‌کرد.ئاسمان ته‌ماوی و خۆڵباران و پڕ له‌ چره‌ هه‌وری بێزار له‌ خوی، بێزار وه‌ک مرۆڤێکی بێ هیوا و دۆشداماو ، وه‌ک هه‌تیوێکی سڕ و ته‌زیو و چاوه‌ڕوان  بۆ تیشکی هه‌تاوێک. وه‌ک وه‌رزێکی وشکه‌ ساڵی بۆ ته‌ڕی و زه‌نوێری دڵۆپه‌ئاوی بارانێک. نه‌ چرۆیه‌ و نه‌ چڵ و گوڵ. نه‌ ئاواز و مۆسیقایه‌ و نه‌ نه‌غمه‌ی هوزار و بولبول له‌ سه‌ر چڵ. نه‌ ئاسکه‌ ناسکۆڵه‌ێک، نه‌ په‌پووله‌ باڵ نه‌خشینێک، نه‌ عیشوه‌ و نازی کیژۆڵێک!. نه‌ سووره‌ گوڵێک، نه‌ نیگای ئه‌فسووناوی منالانی پڕ له‌ به‌رائه‌ت. نه‌ بۆنی نانێکی گه‌رمی گه‌نم و به‌هارووی وه‌رزی به‌رهه‌می جوتیاری ماندوو به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی شۆڕه‌ژنی که‌بانوو له‌ سه‌ر ته‌ندوورێک. نه‌ مامه‌ شوان و تووڕه‌ی شمشاڵ، نه‌ رانه‌ مه‌ڕ و بێری  بانه‌ مه‌ڕی پێ به‌ خڕخاڵ، نه‌ کێڵگه‌ گه‌نمه‌کان و سه‌ر خه‌رمانی وه‌رزی خه‌رمانان و هۆره‌ و بالۆره‌ی شه‌نیاری کاتی شه‌ن و که‌وی خه‌رمان، نه‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕێکی گۆبه‌ند و لاوک و حه‌یران. نه‌ تارای سووری سه‌ر رووخساری رووی سووری بووک. نه‌ ده‌نگی مه‌ل و نه‌شنه‌ی شه‌تاو ، نه‌تریفه‌ی  مانگە شه‌وی زستان، نه‌ تیشک و گه‌رمی خۆری هاوین. نه‌ لوتکه‌ی به‌رزی سه‌ر سپی و نه‌ پێده‌شتی سه‌ر سه‌وز و شین. گوێم له‌ ده‌نگی چرکه‌ی کاتژمیری زه‌مه‌ن و له‌ هه‌ناسه‌ی مه‌لی سه‌ر سووره‌ گوڵان و له‌ سرته‌ سرتی جێژوانان و له‌ ده‌نگی پێی سه‌ماکه‌ران و، له‌ لایلایه‌ی دایکان و هه‌راو هۆریای یاری منالانی کۆڵان و زڕه‌ی زه‌نگی زه‌نگۆڵه‌ی ملی کار و به‌رخ و، ده‌نگی بانگی مزگه‌وت و شنه‌ی نه‌سیم و خوڕه‌ و هاژه‌ی رووباره‌کان و له‌ ده‌نگی موسیقا و بالابان و له‌ جریوه‌ی مه‌لان و شه‌قه‌ی باڵی باڵندان و قوقه‌ی که‌ڵه‌شیری به‌یانیان نه‌بوو.باخه‌کان ژاکاو و وشک، گوڵزار سیس و لارەمل و سه‌ر به‌هه‌ش. ده‌ریا  وشکارۆ، به‌ژ قاقڕ. سروشت ته‌ندوری پڕ له‌ گڕ. هه‌موو شت له‌ شوێنی خۆی  مۆمیایی کرابوو. ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ داخراو، خانووی ژیان وێران کراو. هه‌واره‌کانی پشوودان ویرانه‌ وچۆڵ،ببونه‌ لانه‌ی په‌پوو. هه‌نگاوم نا ،رێگام بڕی، به‌رگم شڕبوو کاله‌م دڕی. دڵۆپه‌ خوێنه‌کان تا کۆتایی ئه‌م نیشتمانه‌ وه‌ک گوڵاڵه‌ گوڵەباخە سووره‌ بێ نازەکانی ده‌شتی بیتوێن و پشدەر، نیشتمانی دڵمیان داپۆشی بوو. خولیاکانم وه‌ک رێبواری له‌ پێ که‌وتوو بێ تین و هێز، وه‌ک مرۆڤێکی چاوه‌ڕێ، چاوه‌ڕێ بۆ هاتنی ئازیزێک بێ ئۆقره‌بوون. ئاوڕم بۆ دواوه‌ داوه‌ شوێنی پێی هه‌لدێراوم ده‌بینی. هه‌ر ده‌ڕۆیشتم و بانگم ده‌کرد و دەم پرسی:ئەم نیشتیمان و ئەم خاکە، ئەم گەلە هەژار و پاکە، ئەم وڵاتە دڵگیر و تاکە، بۆ وێرانە؟ بۆ حاڵی هۆزمان گریانە؟بۆچی ئێمە هەردەم ماندوی دایم برسین؟ رێبواری رێی پڕ مەترسین؟کارمان راسان و هەستانە،بۆ بەشمان کۆت و زیندانە؟ بۆ وڵام ده‌گه‌رام به‌ڵام، نه‌ بیسه‌رێک نه‌وڵامێک. هه‌ر خۆم بووم و خۆم و ده‌رونم. خۆم و خولیای هه‌ڵدێراوی هه‌پرون هه‌پروونم. که‌ سه‌یری کاتژمێرم کرد چرکه‌کان بێده‌نگ بێده‌نگ له‌ نێو هه‌نگاوی ناسۆر و ژاندا وه‌ک من رێیان دە‌پێوا. چاومم نووقاند تا له‌مه‌ زیاتر به‌ ناخی ئێش و ئازارا رۆنه‌چم ، لە پڕ رۆژ ژمێری فیداکاری بەرەو نەجات ،ساڵرۆژی راپەرینی باشووری نیشتیمانی کردم خەڵات. تاسەو ئاوات ، بردیانمەوە ناو کۆڕی فیداکاری و تێکۆشانی ئەو دەمی سازمانی خەبات.لەناو گوڵاڵەی لانواڵ و بەربناری کیوەڕەش دا کیژۆڵە چەک بەدەستە  دڵ پڕ لە هەستە گەل خۆشەویستە خۆنەویستەکەی کوردستان، گوڵەباغەکەی نیشتیمانم دی ،کە پڕ بە دەشتی بیتوێن و شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین لە کاتێک دا کە بەرەو مۆڵگە و جەللادخانەکانی بەعسی خوێن رێژ هێرشی دەبرد، هاواری دەکرد و دەی وت : دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین، هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین. بەرزە بۆ وەتەمان گیان فیدا کردن، لە رێی ئەم خاکە بە کۆمەڵ مردن. بەیەک بوونی گشت، پتەوبوونی پشت . بەیەک بوون ئەبێ گەلێک سەرکەوێ.هەر بۆیە منیش بەبێ ئیختیار روەو مەزاری پیرۆزی، وەک دەروێشی کۆڕی زیکری دڵسۆزی وتم:            


سڵاو لە گیانی بەرزت گوڵەباخ

گوڵاڵەی دەشت و تەواری سەرشاخ

کیژە پێشمەرگەی کورد و کوردستان

خۆشەویستەکەی گەل و نیشتیمان

 ئاسوودە بنوو ئاسۆ روونـاکە

بە خوێنت رەنگا ئەم خاکە پاکە

کیژە کوردەکەی شەهیدی خەبات

مژدەبێ گەلت دەگا بە ئاوات.



 


                                                                                                                          ‌

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان