ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412627
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

سەروەرانی گەل شەهید كاك عەبدوڵا ئەحمەد پوورو شەهید كاك رەحمان قادری

مێژووی ناردن : Thursday, March 03 @ 15:39:30 UTC

بە پێنووسی: كاك بابەشێخی حسینی
سەروەری گەل شەهید عەبدوڵا ئەحمەد پوور
لەمەودای خەباتی خوێناوی وراپەڕینی دریژ خایەنی گەلە بە شخوراوەكەماندا تابڕوین دەبینین ودەبیستین ، مێشك ـ ئەو مێشكانەی خەریكن بە بیركردنەدوە لە رێبازی وەدەست هێنانی ئازادیدا زیاتر دەپڕژێن، خوێن ــ ئەو خوێنانەی كە روون كەرەوەی رێگای پڕ لە هەڵدێر ولێژوهەوراز نشێوی شۆڕشن زیاتر دەڕژێن ، جا هەر بەو پێیە دەڕوانینە ڕابردوو وئێستای سازمانەكەمان كە یەكێك لە هیواكانی خەڵكی كوردە بۆ ڕزگاری لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی ومەزهەبی وئابووری وسیاسی و... 



شەهید عەبدوڵای ئەحمەد پوور كوڕی شامحەممەد لە ساڵی (1353) لە گەڕەكی خواروی شاری بانە لەدایك بوو ، لە شەش ساڵیدا نێڕدرایە بەر خوێندن ودەورەی ڕاهنمایی بە سەركەوتوویی تەواو كرد ولە ساڵی (1366)دا جاری یەكەم هاتە ڕیزەكانی سازمانەوەو دوای ڕوون كردنەوەی نێردرایەوە بۆ ناو شارو كاری تەبلیغی و تەشكیلاتی پێ سپێڕدرا. لە بەهاری ساڵی(1370)دوای ئەوەی ئاشكرا بوو چی تر نەیتوانی لەناو خۆدا كار بكات وهاتە ریزی پێشمەرگایەتی ودوای تەواو كردنی دەورەی نیزامی وپێشمەرگایەتی وەك كادری سیاسی لە مەڵبەندی یەكی سازماندا كاری پێ سپێڕدرا . كاك عەبدوڵا لە بەر دڵسۆزی بۆ سازمان وئیمانی پتەوی بە موبارزە پلەكانی بەر پرسیارەتی یەك لە دوای یەك دەخرایە ئەستۆ لە هەر ئەركێكی نوێ دا لێ وەشاوەیی وكارزانی خۆی نیشان دەدا. لە مەیدانی كاری نیزامی دا كاك عەبدوڵا قارەمانێكی كەم وێنەی ڕوو بەڕوو بوونەوە لە گەڵ هێزەكانی دوژمن بوو. وە لە زۆر عەمەلیاتی گەورە دا بەشداری بەر چاوی هەبوو شەهید عەبدوڵا لە هاوینی ساڵی 1375دا بە دوای گیرانی كۆنفرانسی گەورەی سازمان بە مشاوەری كومیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا ولەو پلەیەشدا كاك عەبدوڵا پاكی ول ێهاتوویی خۆی بۆ هەڤاڵان وسازمان دەرخست هەروەها كاك عەبدوڵا كادرێكی لێوەشاوەی دەنگی خەبات بوو. ئەركی قورسی بێژەری ئەنجام دەدا . لە ساڵی 1377 داو لە كۆنفرانسی بەرینی سازماندا وەك ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمان لە لایاەن زۆرینەی ئەندامانی كۆنفرانسەوە هەڵبژێردرا . كاك عەبدوڵا لە دوای هەڵبژاردنی بە ئەندامی كومیتەی ناوەندی ، ئەندامیەتی لە بەشی گشتی پەیوندییەكانی سازمان پێ سپێردرا ولەو ئەركەشدا لێوەشاوەیی خۆی بە هەڤالان و دۆستانی نیشاندا. زۆر بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا تا ئەو هەڤاڵە بەنرخە زیاتر خزمەت بە گەل وسازمانی خەبات بكاو بە داخێكی گرانەوە لە شەوی (12/ڕێبەندان/1377)دا بە هۆی كارەساتێكی دڵتەزێنەوە گەیشتە دەرەجەی شەهادەت وئەركی موبارەزی بۆ هەڤالانی بە جێهێشت. هەزاران سڵاو لە گیانی كاك عەبدوڵا ئەحمەد پوور وسەرجەم شەهیدانی سازمانی خەبات ووگشت شەهیدانی رێگەی خەبات وئازادی . 
یادی سەروەری گەل شەهید كاك رەحمان قادری
شۆڕشی ئازادی خوازان و رزگاری دەری كوردستانی كوێستان وەك هەموو كوردستانەكانی تر بە هۆی بێدادی داگیركەرانەوە شوڕشێكی خوێناوی بووە. كاتێك كە بێگانە چاوچنۆكەكانی دراوسێی كوردستان دەست لە داگیركەری هەڵناگرن لە بەرانبەر موبارزەی سیاسی وداوای رەوای كوردا بە هێز وئاگرو چەك وزیندان وئەشكەنجەدان وڵام دەدەنەوە و هیچ جۆرە ویژدانی ئینسانی لە بەر چاو ناگرن لە گەل ئەوەدا كە ئینسانن وخۆ بە موسلمان وبرای دینی میللەتی كورد دادەنێن. ئایا بۆ گەلی كورد چارەیەكی تر هەیە بێجگە لەوەی كە بەرانبەر زۆردا، زۆر بەكار بێنێ؟ وەك بە چەك وكوشت وبڕۆ و زیندان هەوڵی سەركوت كردنی دەدرێ، ئەویش بە چەك دیفاع لە خۆی بكا؟ ئایا دەكرێ بۆ میللەتی ستەم دیتوو رەنج كێشاو حەق فەوتاوی وەك گەلی كورد رەوایە كە دەست لە داوای رەوای خۆی هەڵگرێ یان لە بەرانبەر داوای رەوای دا ئەو هەمۆ كوشت وبڕۆ و زیندان وئەشكەنجە هەڵگرێ وددان بە جەرگی خۆی دا بگرێ وناوی بنێ ئاشتیخوازی و دوورە شەڕی .
قارەمان وفەرماندەی لێهاتوو كاك رەحمان قادری لە ساڵی (1343)لە گوندی تاژەبان لە ناوچەی بانە لە دایك بوو. هەر لە سەرەتای مێر منداڵییەوە توشی كۆسپ وكاری سەخت هاتووە وئەركی قورسی جوتیاری لە ئەستۆ گرتووە، بە دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی وداگیر كردنی بەرهەمی ڕەنجی جەماوەری ئێران لە لایان ئاخوندانەوەو دامەزراندنی حكومەتی نامەشروعیان وهێرش بۆ سەر كوردستان ، كاك رەحمان خولیای موبارزەو بەرەنگاری لە بەرانبەر دوژمنی داگیركەر چووە بیرو مێشكیەوە، هەر بۆیە لە هاوینی ساڵی (1361)دا هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتەوە . دوای تەواو كردنی دەرسە سەرەتاییەكانی ، چەكی دیفاع لە نیشتمان وخزمەت بە كوردی لە شان كرد . كاك رەحمان رۆڵەیكی تێكۆشەرو ماندوویی نەناس بوو، لە ناو هەڤاڵاندا رێزی بۆدادەنرا. لە رووبەروو بوونەوە دەگەڵ هێزە كانی دوژمندا لە خۆبوردوو بە جەرگ بوو لە زۆربەی جەنگەكانی سازمانی خەبات بەرنبەر بە هێزی داگیركەری ئاخوندان دا ئازایەتی و هەڵمەتی دەنواند. هەرچەند كاك رەحمان خوێندەواری نەبوو . لە ماوەی چەند ساڵی پێشمەرگایەتی زۆر بەی كتێبە مێژوویەكانی كوردی خوێندەوە وئاگادارییەكی باشی لە سەر شۆڕش و ڕابردووی نەتەوەكەی پەیدا كردبوو، ئەو ئاگادارییە لە شۆڕشی كورد ببوە هۆی ئەوەی كە كاك رەحمان لە كۆرَی هەڤاڵاندا باس لە كەم وكوریەكان وخاڵە لاوازەكانی شۆڕشە كانی ڕابردووی كورد لە كوردستانی ئێران بكا. كاك رەحمان باوەری بە دژایەتی رژێمی ئاخوندی تا رووخانی یەكجاری هەبوو هەر ئەو بە ئیمانی و سوور بوونەوەی ببوە هۆی ئەوەی كە دەستگا ئەمنیەتیەكانی رژێم زۆرجار هەوڵیان بۆ ترۆر كردنی دەدا.كاك رەحمان قادری فەرماندەیەكی لێوەشاوەی سازمانی خەبات بوو شارەزای زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بوو جیاواز لە كاری نیزامی لە بواری سیاسیشدا لێوەشاوەیی خۆی نیشان دابوو. هەر بۆیە لە هەڵبژاردنەكاندا بەردەوام دەنگی زۆرینەی متمانەیی پێدەدرا و بوو بە مشاوری كومیتەی ناوەندی وئەندامی پەیوەندییە گشتییەكانی سازمانی خەبات هەزار داخ كە مەرگ مەودای نەدا ئەو ڕۆڵە تێكۆشەر ئەو فەرماندە لێهاتوەی سازمانی خەبات وگەلی كورد تا زیاتر خزمەت بە ئامانجەكانی نەتەوەكەی ونیشتمانەكەی بكا ولە شەوی(12/11/1377)دا لە كارەساتێكی دڵتەزێن دالە گەڵ دوو هاوڕیِی دیكەی بە ناوەكانی عەبدوڵائەحمەدپوور وعەلی ئەشرەفی مورادی گیانیان فیدای ئامانجە رەواكانی كوردو سازمانی خەبات كرد وچەكی خۆڕاگری وبەرەنگاریان بۆ هەڤاڵان بە دیاری بە جێ هێشت. 
((هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی بێت ))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان