ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412652
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

يادى سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

مێژووی ناردن : Wednesday, February 17 @ 18:14:47 UTC

بەپێنووسی: مامۆستا سەید جەلالدین حسینی
رۆڵەی شیرین وكۆرپەی نەخشین لە ئامێزی دایك وباب دا چ جوانە و چ لەبەردڵانە .نابینی چۆن بە دەست دەی پارێزن وبا چاكی ئاگاداری لێدەكەن . دەی لاوێننەوەو بە هەموو كرانێك دەی وێننەوە. چەندەیان لە بەردڵانە وچەندەیان پێ جوانە ، كاكۆڵی بە شانە دادێنن و بە كوڵانكەی شین لە چاوی بەدی بەدوور دەكەن حەتا پشمی ئەڵاخێری بۆ دەكەن ولە گەڵ هەر قرپەیەك كە دەیێنێتەوە نۆشی پێ دەڵێن . هەر ڕۆژێ كە قسەیەك فێردەبێ شادییەك دەخاتە دڵی خێزانەوەو كە كارێك دەكا پرمەی پێكەنین دەخاتە ماڵەوە . دانیشتنی لە بەر چاوان جوانەو رۆیشتنی جوانتر. كە دەڵێ دایە گومبەزەیی سینەی دایك بە دایك قوربانت بێ دەنگ دەداتەوە كە دەڵێ بابە بە گیانی بابە وڵام دەدرێتەوە ، ئاوا بەخێو دەكرێ وبە ناز بەرێوە دەبرێ.



 نازی دەبوورێ وگروویی چارەسەر دەكرێ.ئەو كۆرپە شیرین وجوانە هەڵ دەداو تووڵی ڕادەكێشێ و قاشی بەڕۆیی دەكشێ وبە خۆ دادێ وباردێ . هیوای دایك وبابانە وفریاد رەسی داگەینو و دامانە . هیوایی ڕۆژی تەنگانەیەو مەترسی داگیركەرو بێگانەیە.ئەو كۆرپە نازادرەی دایك وبابان ، هیوای رۆژی تەنگانەی دایك وبابانە. خۆ تەنگانەی دایك وباوكان هەر ئەو تەنگانەیە كە لە گەلی كوردی چارەڕەشە. تەنگانەی كورد یەكەو هەموو تەنگانەی گەلەكەمان لەو تەنگانەوەیە، ئەویش دەردی بێگانەیە ئەو بێگانەی كە هەر جارە وبە پێستێك دا خۆی دەردەخاو كردەوەو دڵی ناگۆڕێ و ڕەشەو ڕەش هەر ڕەشە وچاوچنوك وبەر چاو تەنگە. چاوی تێر نابێ بە بەشی خۆی وپەلاماری ئەم وئەو دەدا كێ بێ دەستی درێژی كۆتا كا. كۆڵە مەستی پڕ لە سینگی خوێن و ژان بدا جوێ لە ڕۆڵە نازادرانە كێ هەیە ئەركی پڕ لە شانازی شۆڕش وخەباتی پیِ بسپیِردرێ جوێ لەو خۆشەویستانە ؟ كێ یە كە سوور خەلاتی شەهادەتی لێ دەوەشێتەوە جوێ لەو ڕۆڵە شیرینەی كە سەرگۆنای وەكوو هەڵاڵەی سەر گۆڕی شەهیدانە. بەڵێ بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە و بێچوە شێر بۆ ڕۆژی تەنگانەیە. كێ یە كە بە ورەی گیانی و بە سینەی فراوانی كوردستان بپارێزێ كێ یە كە خۆ بكاتە قۆچی قوربانی گەل و سەری بەرزی وەهێلێ بەبەرزی؟ جوێ لەو ڕۆڵە نازدارانەی لای دایك وبابان. ئەو نازدارانەی شایانی شانازین. دایك وباوكان كۆرپەی شیرینیان بۆ ڕۆژی تەنگانەی گەل دەوێ بۆیە بە دوو دەست كۆرپەكانی باوەشیان كە ئێستابوونە شوڕە لاوی گۆێ گۆین بە سەری دوژمنان ، پێشكەش بە سەنگەری خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی كورد دەكەن . كاتێك كە بۆ ناسیاوانی شەهید عەلی مەلایی قسە لە نازداری و خۆشەویستی دەكرێ لە لای دایك وباوكان بەر هەموو خۆشەویستان شەهید عەلی مەلاییان بەبەر چاودا دێ. ((شەهید عەلی مەلایی كە لە بنەماڵەیەكی كرێكار لە ساڵی (1347)دا لە شاری بانە لە دایك بوو. لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە وتاسێ ی راهنمایی دەرسی خوێند. كاكە عەلی مەلایی هەر لە منداڵییەوە كوڕێكی ورد بوو. لە چۆنیەتی گەلی كورد وداگیركەرانی كوردستان ،نیشتمانی خۆشەویستی ڕادەما.ئەوە بوو دڵی ڕانەوەستا كە چاوی لە ستەمی داگیركەران و لێقەوماوی چارەڕەشی گەلەكەی بێ. خۆی ڕانەگرت و لە بەهاری ساڵی (1363)دا هاتە ناوریزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە ودوای ڕاهێنان وبار هێنان، ماوەیەك لە بەشی چاپەمەنی دا كاری كرد. لە بەهاری (1364)چووە ناوریزی پێشمەرگەكانی هێزی شەهید سەیدخەلیلەوە. شەهید عەلی مەلایی كە تەمەنی لە 17 ساڵ تێنەپەڕی بوو، زۆر ئازاو بەجەرگ بوو هەموو دەمێك هەوڵی دەدا كە لە پێشمەرگە ناودارەكان نەمێنێتەوە. شەهید عەلی لاوێكی هێواش و ڕازدار بوو جێ ی متمانەیی شۆڕش بوو. بە دڵ شۆرش وخەباتی لە ناوریزی سازمانی خەباتی خوێناویدا خۆشدەویست. خۆ وەدوودانی نەبوو لە ریزی پێشمەرگایەتیدا. شەهید عەلی لە كاتێك دا كە ببوە یەكێك لە جێ ی هیواو هومێدی سازمانی خەبات بە داخێكی گرانەوە لە بەیانی23 ڕێبەندانی ساڵی1364دا لە گوندی(یاكوباوای) دەشتەتاڵی بانە لە كاتی گەمارۆدانی ئاوایی لە لایەن پاسدار وخۆفرۆشەكانی رژێم وبەربەرەكانێی پێشمەرگەكان دا عەلی مەلایی دەرباز نەبوو و پێكراو بە پلەی شەهادەت گەیشت وچووەناو كۆڕی شەهیدانی سوور خەلاتی كوردستانەوە. ڕۆژی دوایی تەرمی پیرۆزی لە گۆرستانی هەزار ساڵەی شوێ لە ناو رێزو ئیحترامی خەڵكی بەشەرەفی ناوچەو مامۆستایانی نیشتمانپەرەست وئازاونەترس دا خراناو باوەشی كوردستانی خۆشەویست وبە گیانی پڕ لە ئیمانی ئەو گۆرستانەی كردە چراغان. ((هەزاران سلاو لە گیانی پاكی شەهید عەلی مەلایی وگشت شەهیدانی سوور خەڵاتی كوردستان.))
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان