KHABAT media - یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 47 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10519647
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر غەرقی (تاهیر ساوانی)

مێژووی ناردن : Thursday, January 07 @ 14:12:43 UTC

  عەلی بەهرامی 
 گەلی کورد کە گەلێکی خاک داگیرکراوی دیلی بەندی داگیرکەرانی کوردستانە، لە مێژ ساڵە دژمنان و داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەیچەوسێننەوە و لەگەڵی توندوتیژن و رێگە نادەن لێوی بە هاوار بگەڕێ و بە ئاگر و ئاسن دەنگی کپ دەکەن. لە کوردستانی ژێردەستی رژیمی ئێران، حاڵی کورد زۆر لەو مێژووە تاڵەی بە سەر کوردا هاتووە چەند جار خراپترە. رژیمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەڵێنی بە خەڵکی ئێراندا کە ماف و ئازادیەکان بۆ گەلانی ئەو وەڵاتە بگێرێتەوە و دەسەڵاتێک لە ئێران دامەزرێ کە لە خەڵک بێ و ...


بۆ خزمەتی خەڵک بێ، بەڵام زۆری پێنەچوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سیستەم و دەسەڵاتێکی جێگیرکرد کە رووی رژیمەکانی پێش خۆی سپی کرد، هەر زوو تاوی دا سەرکوت و رێگەی بە هیچ نەوایەکی ئازادیخوازی نەدا، وه کەوتە گرتن و راوەدوونانی بیرجیاوازان و پەلاماردانی نەتەوە ژێردەسەتەکان کە بە هیوای هاتنەدیی مافەکانیان و کۆتایی هێنان بە بێ مافی و چەوسانەوە بەشداری ڕاپەرینە جەماوەریەکانی دژ بە رژیمی شایان کردبوو. نەتەوەی کورد لە ئێراندا کە هەر لە دوای دابەش بوونی وەڵاتەکەی، ملی بە زۆرداری نەداوە و لە هەموو دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە بۆ رزگاری نیشتمانی و وەدەرنانی داگیرکەران، بە دەرکەوتنی رووی راستی رژێمی خومەینی و خۆسەپێنی و درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتداران، هەر زوو تاوی دایە دژایەتی ئەو دەسەڵاتە، وە ئامادە نەبوو پێملی زۆرداریەکانیان بێ و رێگەی بەرخۆدان و بەرنگاری گرتەبەر. کوڕانی کوردەواری پۆل پۆل پەیوەستی ریزەکانی پێشمەرگە دەبوون و سینگیان دەکردە مەتەرێز و سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و نەتەوەی کوردی تینووی ئازادی.  یەکێ لەو لاوانەی بۆ دیفاع لە خاک و گەل وەک بەوری بەیان لە داگیرکەران ڕاپەڕی و چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە شان کرد شەهید تاهیر غەرقی بوو، شەهید تاهیر لە خانەوادەیەکی هەژارداو ساڵی ۱۳۴۴ ی کۆچی خوری، له گوندی ساوانی ناوچەی بانە، مەڵبەندی سوارچاکانی سازمانی خەبات چاوی به جیهانی پر مه ینه تی هه لینا، ئەو ساوانەی خەڵکە شۆرشگێرەکەی هەمیشه پشتیوانی سازمانی خەبات بوون و ساوان وەک بێشەی شێرەکوڕانی سازمانی خەباتە و تا ئێستا ٦ کەس لە رۆڵە ئازاو ئازادەکانی پێشکەش بە رێبازی پڕ سەروەری سازمانی خەبات کردووە.  شەهید تاهیر لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا پەیوەندی بە سازمانی خەباتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە هێزی شەهید مامۆستا سەید خەلیل ئەرکی پێشمەرگایەتی پێ سپێردرا. شەهید تاهیر لاوێکی لە دڵان شیرین، رووخۆش و چوست و چالاک، وه دڵخۆش بوو بە رێبازەکەی و شانازی ئەوە بوو سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی لە ترۆپکی سەرکەوتندا ببینی.  بەداخەوە لە دوای شەڕێکی قورس و قارەمانانە دژ بە هێزە زۆر و بۆرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە پشتی کیوەرۆی ناوچەی بانە لەگەڵ هەواڵێکی دا بە ناوی شەهید خەلیل خۆشکەلام لە ۱۴ی بەفرانباری ۱۳٦۳دا بە گوللەی داگیرکەران پێکران و بە خوێنی خۆیان رەوایی بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد و رێبازەکەیان وەک یادگار بۆ هاوڕێکانیان بە جێهێشت و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردو کوردستان لە شەقەی باڵیان دا.  یادی به رز و ریگای پر ریبوار بی.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان