ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557644
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

یــــــادی ســــەروەری گـــــەل شـــەهـــێد عـــــــومــــــــــەر بــــــەهـــــــرامــــــــــــی

مێژووی ناردن : Tuesday, August 04 @ 16:37:56 UTC

كەریم فەیزییان 
باسكردن و یادكردنەوەی پێشمەرگە كە گیانی خۆیان كردە قوربانی لە پێناوی گەل و نیشتیمان و  پاراستنی كەرامەتی نەتەوەكەیان ، پێویستە ناو و یادیان دایم بە زیندوویی ڕابگرین وباسیان بكەین و یادیان بكەینەوە . دیارە شەهێد نەمرە ، بەڵام بۆ ئەوەی داییم لە بەر چاومان بن و زیندووتر ڕایان بگرین و پشتاوپشت نەوەكانیشمان شانازییان پێوە بكەن و هەتا هەتایە یاد و ناویان لە دڵماندا بمێنێ ، پێویستە بە هەر شێوەیەك كە بۆمان دەگونجێ رێز لە خۆیان و بنەماڵەی بەرێزیان بگرین ، چون ئەوان بوون كە بە خوێنی خۆیان ...


توانییان ئەم ڕۆژەمان بۆ بێننەدی ، كە ئێستا هەمووی جیهان شانازی بە قارەمانەتی پێشمەرگەوە دەكەن .   ئەمڕۆ بۆ یاد كردنەوە لە شۆرەلاوی كورد كاكە عومەری بەهرامی دەچینە ناوچەی بانە بۆ بۆیەنی خواروو بۆ بناری گردە كەروێشكان بۆ سەر گۆڕی ئەم شەهێدە نەمرە ، لێرە لە سەر گڵكۆی كاكە عومەر چەپكە گوڵێكی سوور دادەنێین و سەری رێز و لە بەرانبەریدا دادەنەوێنین . شەهێد عومەر كوڕی مام رە‌حمان لە بنەماڵەیەكی دەست كورت و هەژاری گوندێ بارەوەران  سەر بە شاری بانەی قارەمانپەروەر چاوی بە دنیا هەڵهێنا ، دوای لە دایك بوونی كاك عومەر زۆری نەخایاند كە دایكی كۆچی دووایی كرد و بە رەحمەتی خودا چوو ، عومەری كۆرپەلە زۆر زوو لە نازی دایك بێبەش بوو ، مام رەحمان كە خێزانەكەی لە دەست چوو، لە بارەوەران ماڵی باركرد و چونە شاری بانە ، لە بانە بۆ ئەوەی منداڵەكەشی لە دەست نەچێ مەجبوور دووبارە ژن بێنێ ، دیارە هەمو لایەكمان دەزانین باوەژن یا بە گوتەیەكیكە زردایك لە سەدا ئەگەر یەكیان باش بێت ، ئەویش  عومەری بێ شانس بەر ئەو یەكە نەكەوت . بە داخەوە كاك عومەر پشت گوێ خرا و هیچ  پێی رانەدەگەییشتن ، بە هەر داماوییەك بوو ژیانی بردە سەر و وردە وردە خۆی پێگەیاند ، شەهیدی نەمر كاك عومەر لە زۆر بارەوە وەك هاوتەمەنەكانی خۆی نەبوو، لە زۆر بارەوە هەستی بە كەم و كووری دەكرد ، لە عاتیفە و خۆشەویستی بێ بەش بو ، بە كەیفی خۆی نەیتوانی بخوێنێ ، بە هۆی نەداری بنەماڵەكەیەوە لە هەموو پێداویستییەكی ژیان بێ بەش بو ، ئەم كەم و كووریانە بووە ئەزموونی ژیان بۆی ، هەر ئەوە بو كە كۆڵی نەدا و بە تەمەنێكی كەمەوە خۆی خستە ژێر باری  زەحمەت بۆ ئەوەی بتوانی بژێوی خۆی پەیدا بكا و لە هەمانكاتدا یارمەتییەكی بنەماڵەكەشی بدا ، كاك عومەر تا پۆلی پێنجی سەرەتایی توانی بخوێنێ ، بە هۆی ئەو بی ئیمكانیەتییەی باسمان كرد نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات . ماوەی چەند سالێك بە شاگردی دوكان ، نۆك فرۆشی و كاری كاسەكێشیەوە خەریك بووە تا شۆرشی گەلانی ئیران دژی رژێمی ئیستیبدادی پەهلەوی دەستی پێ كرد و شای ئیرانیان دەربەدەر كرد . جمهووری ئیسلامی بە رێبەرایەتی خومەینی خوێنرێژ  و مێشك وشك ودار و دەستەكەی لە ئیراندا دەسەڵاتیان گرتە دەست و دوای ماوەیەكی كەم كە جێ قوونیان بە باشی گەرم نەببوو ، خومەینی دەستووری جیهادی بۆ سەر گەلی كورد دا ، ئەو گەلەی كە لە سەردەمی دەسەڵاتی شوومی رژێمی پێشووشدا قەتی خێر و خۆشی نەدیبو ، تازە خەریكبو تامی ئازادی بچێژێ كە كەوتە بەر هێرشی داگیركەران ، هەر ئەوەش بو كە كاك عومەر و هەزارانی وەك ئەو هاتنە مەیدان و چەكیان هەڵگرت دژی رژێمی خومەینی .  سەرەتا شەهید عومەر كە چەك هەڵدەگرێ دەبێتە پێشمەرگە لای سەرهەنگ سمكۆ عەلی یار ، زۆر باش لە بیرم نییە كە چۆن و بە چ شیوەیەك پیوەندی بەوەوە كردبو ، سەرهەنگ سمكۆ ، سەرهەنگێكی  رژێمی پێشو بوو كە هێندێك چەك و چۆڵەی پەیداكردبو و چەند پێشمەرگەیەكی هەبو كە یەك لەوانە كاك عومەر بو ، ئەو كاتە ئیمە وەك دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین حسینی كارمان دەكرد كە بنكەی سەرەكیمان لە كانی مامر لە بناری سووركێو ناوچەی بانە بوو ، لەوێ لە نزیك خۆمان شوێنێكمان دابو بە سەرهەنگ سمكۆ كە لێی بمێننەوە ، دوای ماوەیەك كە شەهید عومەر زانی هەموو رفیقەكانی لە گەڵ دەفتەری مامۆستان ، ئەویش خۆی پێ رانەگیرا و  لە ئەوەڵ مانگی هاوینی  ساڵی ١٣٥٨ دا سەرهەنگی بە جێ هێشت و هاتە ناو ریزی قارەمانانی ئەو دەمی دەفتەری مامۆستاوە ، سەرهەنگ عەلی یار شەهێد عومەری زۆر خۆش دەویست و كاك عومەر خۆشی زۆر جەوانێكی دەست پاك ، رووخۆش و لە سەر خۆ بوو ، ئەو كەڵەشینكۆفە پێنج بزمارەی كە سەرهەنگ دابوویە  ، سەرەڕای ئەوەش كە بە جێشی دەهێشتن پێشكەش بە كاك عومەری كرد ، تا ئەو كاتەش كە شەهید بو ، هەر ئەو چەكەی پێ بو . كاك عومەر كە پەیوەندی كرد بە دەفتەری مامۆستاوە سەرەتا دایان بە  هێزی مەریوان كە ئەو كاتە سیرووس مەریوانی (سیرووسی رەوشەنی ) سەرپەرەستی ئەو هێزەی دەكرد ، هەر لەو سەروبەندەدا بوو كە هێزی مەریوانی حیزبی دیموكرات كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی كە دەفتەری مامۆستا  لەناوچەی مەریوان داینابو  لە لایەن ئەو جەماعەتەوە دەستی بە سەردا دەگیرێ ، ئەوە بوو هێزی دەفتەری مامۆستا لە ناوچەكانی ترەوە رویانكردە مەریوان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو چەكانە ، شەهێد عومەر یەكێك بوو لەو پێشمەرگانەی كە ئەو ئەركەیان پێ سپێردرابو ، زۆر چالاكانە ئاخرین فیشەكیان لێ ساندنەوە.    لە ساڵی ١٣٥٨ دا كە دەفتەری مامۆستا چەند هێزی بۆ شەر لەبەرانبەرهیزەكانی رژیم بۆ ناوچەی سنە و كامیاران نارد ، كاك عومەر وەك پێشمەرگەیەك لە گەڵ یەكێك لەو هێزەانە چووە ناوچەی كامیاران و ماوەیەك لەوێ لە جەولەی سیاسی و نیزامیان دەكرد، لە گوندەكانی خامسان، دێگولان، نەجەفاوا و گوندەكانی دەوروبەری كامیاران و بەشداری لە چەند چالاكی نیزامیدا دژ بە داگیركەرانی كوردستان كرد لە سەر رێگای سەرەكی كامیاران بۆ سنە  . دوای ئەوەی لە ناوچەی كامیاران هاتەوە بۆ بانە ، ناردرایە پەلی خاڵە عەلی (عەلی حاجی عەتتار)  و زۆری پێ نەچوو كە شەری سێ مانگە لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستی پێ كرد و لە بەهاری ساڵی ١٣٥٩ دا لە سەرەتای مانگی بانەمەر ئاگری ئەو شەرە داسەپاو و مالوێرانكەرە  ناوچەی بانە و بە تاییبەت ناو شاری بانەی خۆراگریشی گرتەوە ، شەری ناو شاری بانە ٣٧ رۆژ درێژەی كێشا كە ماڵوێرانییەكی زۆری لی كەوتەوە  و خەسارەتێكی زۆر بەر شارەكە كەوت و خەڵكێكی زۆری بێتاوان شەهید و بریندار بوون . بە هۆی ئەو داپلۆسینە كووێرانەی داگیركەران كە زۆر بێرەحمانە هیچ شوێنیكیان نەدەپاراست نە مزگەوت و نە بیمارستان ، خەڵكەكە ناچار پەنایان بردە بەر گوندەكانی دەورووبەری شارەكە و تێكرا ئەوەی كە توانی بروا چوونە ئاوایییەكان تا شەرەكە هێواش بووەوە .   تازە چەند رۆژێك لەو  شەرە داسەپاوە گوزەرابو كە هێزی پێشمەرگە بریاری گرتنی پادگانی بانەیان دا ، لەو بەرنامە و پلانەدا ئێمە لكی خاڵە عەلی وەك هێزێكی پشتیوانی لە دەوروبەری سەوغانان لە بن تەلدرووی پادگاندا كە كرابوینە گرووپی سێ كەسی ، گرووپەكەی ئیمە لە كەریم كاك ئەبووبەكر سەحرایی و شەهێد عومەر  پێكهاتبو كە دەبو ئێمە جارجار تەقە لە سەنگەرەكانی پادگان بكەین بۆ ئەوەی بە خۆمانەوە سەرگەرمیان بكەیێن تا گرووپی هێرشبەر لە شوێنی دیاریكراوی خۆیانەوە بچنە ناو پادگان . جار جار تەقەیەكمان دەكرد تا لە كاتژمێر هەشتی شەودا شەر بە گەرمی لە هەموولایەكەوە دەستی پێ كرد ، لە پادگانەوە كوێرانە بە تۆپ و خومپارە و هەموو جۆرە چەكێك ناوشاری بوردوومان دەكرد سەرەرای ئەوە بە فرۆكەی فانتۆم بۆمبابارانی دەكردین ، بە داخێكی گرانەوە لە كاتژمێر هەشت و سی دەقیقەدا خومپارەیەكی دوژمن كەوتە ناومان و پارچەیەكی خومپارەكە بەر پشتەسەری كاك عومەر كەوتبو ، كاك عومەر برینەكەی سەخت بوو بە پەلە گەیاندمانە بیمارستان ، هەر زوو كە بەرێز مامۆستا شێخ جەڵال خەبەری بریندار بوونی كاك عومەر دەبیستێ خۆی گەیاندە بیمارستان ، بەرێز مامۆستا زۆر بە پەرۆش و نگەران بو كە عومەری جوانی دی كە زامەكەی سەختە ، دوای ماوەیەكی كەم كاك عومەر بە هۆی سەختی برینەكەییەوە لە نەخۆشخانە شەهید بوو، بەرێز مامۆستا كەمێك رێنمایی و دڵنەوایی كردین و هەر ئەو شەوە جەنازەی پیرۆزی كاك عومەرمان گواستەوە بۆ بۆیەنی خووارو ،بە زۆری شەهیدانی ئەو ماوەی شەری شاری بانەمان دەهێنایەوە بۆیەنی خووارو .  لە گۆرستانی بۆیەن لە بناری گردەكەروێشكان بە بەشداری جەماوەری گەلەكەمان شەهید عومەری جوانەمەرگمان بە خاكی پیرۆزی نیشتیمان ئەسپارد . هەزاران هەزار دروود و رەحمەتی خودا بۆ رۆحی پاك و بێگەردی كاك عومەری جوانەمەرگ و هەموو شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەكەمان ، سڵاو بۆ رێبوارانی رێگا پیرۆزەكەی شەهیدی نەمر كاك عومەر و سەركەوتن بۆ گەلی قارەمانی كورد لە هەمووی كوردستان .     
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان