ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9580187
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

پەروەردەی دروست كەسایەتی بەهێز بۆ منداڵ دروست دەكات

مێژووی ناردن : Sunday, June 28 @ 15:56:06 UTC

شیلان محەمەدی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات لە لێدوانێك بۆ ژمارەی 1028ی  گۆڤاری گوڵان سەبارەت بە پەروەردەی منداڵ ئەو لێدوانەی دا كە دەقەكەی بلاو دەكرێتەوە. منداڵ لەدوای هاتنە دونیاوە بوونەوەرێكی بایۆلۆژی و بێ دەسەڵات و لاوازە و وەك لاپەریێكی سپی وایە كە هێشتا هیچی لەسەر نەنووسرابێ و هەر بۆیە پشت بە كەسانی دەوربەری دەبەستێ و یەكەم كەسیش كە بتوانێت ئەو منداڵە لەلایەنی جەستەیی و بیولۆژیی و تایبەتمەندییە دەروونیەكان پێ بگەێێنیت دایكە. ..


...منداڵ بە هۆی سروشتی دروست بوونیەوە هەر لەیەكەم ساڵی تەمەنیەوە تا گەورە دەبێت پێویستی بە پەروەردە و گرینگی پێدان و چۆنیەتی مامەڵەكردنی تایبەتەوە هەیە. هەر وەكوو زۆرێكیش لە لێكۆڵەرەوان باسی دەكەن منداڵ تا تەمەنی 5 ساڵی هەر جۆرێك پەروەردەی بكەی وا دەردەچێت. وێرای چۆنیەتی مامەڵەی خێزانی، ژینگەی دەوربەر و كۆمەڵگا كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر رەفتار و گەشە و كەسایەتی منداڵ. هەموو جۆرە هەلس و كەوت و رەفتارێكی منداڵ دەرئەنجامی ئەو پەروەردە و ژینگە تایبەتەیە كە تێیدا بووە و رفتار و ئاكارەكانی هۆكاری تایبەتیان لەپشتە.
هەموو تایبەتمەندیی و دیاردە باوەكانی جیهانی منداڵ باسێكی قووڵ و وردیان دەوێ‌. لە باسی دیاردەی بەناز بوونی منداڵ كە لە ئەنجامی نازێكی زۆری خانەوادە و كەسە نیزكەكان دەبێتە خوو و بەشێك لە كەسایەتی منداڵ، ئەو تایبەتمەندییە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ‌ كە خانەوادە تا رێژەیێكی ناپێویست منداڵ دەلاوێننەوە و گرینگی یان سۆزێكی نەرێنی پێ دەدەن. دەرئەنجامەكانی ئەو جۆرە رەفتارەی خانەوادەكان ئەوە دەبێت كە منداڵەكە لە داهاتوو دا كەسێكی گۆشەگیر دەبێ و ناتوانیت پشت بە خۆی ببەستێ. توانای بەرەنگاربوونەوەی رووداو و پێشهاتەكانی كەم دەبێت و هەمیشە چاوەروانی دەوربەریەتی ئەرك  و كارەكانی بۆ جێبەجێ بكەن و لە تەنگەژەكان رزگایی بكەن. خانەوادەش وەك خوویێك بە پێویستی دەزانن هەمیشە چاویان لەسەر منداڵەكانیان بێت و زۆر جار بە هەڵە  لەرێگەی بۆچوون و روانگەی خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەكان دەكەن و رێگەی فێر بوونی منداڵ دەگرن.   
 ئەوەی لەسەر خانەوادەكان ئەركە ئەوەیە كە لەو بابەتە هەمیشە هاوسەنگیی بپارێزن و نە ئەوەی كەمنداڵ بێ ناز بكرێ‌ و نە ئەوەی كە بە رێژەیێكی ناپێویست نازی پێ ببخشرێ‌. 
ژینگەی كۆمەڵایەتی دەور و نەخشێكی زۆری هەیە لەسەر منداڵ و هەروەها شێوازی یاری كردن و هەڵس و كەوت و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵی و تەنانەت جۆری كایە و ئەسباب بازییەكان و هەروەها هاورێكانی  كاریگەرییان دەبێ. یاریی كردن چالاكیەكە كە منداڵ بە مەبەستی چێژ و خۆشی وەرگرتن  دەیكات كە دواجار زۆر وانەی گرینگ لەو یارییانە فێر دەبێت. یاری كردن كاریگەریەكی زۆری لەسەر گەشە كردنی لایەنی كۆمەلایەتی جەستەیی و زرینگی منداڵ هەیە و منداڵ لە رێگەی یاری حەز و ئارەزووە كپ كراوەكانی تێر دەكات و لەو دونیا خەیاڵیەی بۆ خۆی دروستی دەكات پێوشوێنی ئەو ئارەزوو و خولیا منداڵانەیە دەبێ كە لەدونیای راستی دا بۆی نالوێ و توانای جێبەجێكردنی نییە.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان