ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9494356
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 30

دیـــاردەیـــێكی نــــەشـــیاوی نــــاو كـــۆمەلـــگـــای ئـــێمە

مێژووی ناردن : Friday, May 29 @ 16:43:20 UTC

چیا
بەو پێ یەی كە كۆمەلگەی مرۆڤایەتی لە خۆرهەڵاتی نێوەراست جیاوازیەكی بەر چاوی هەیە لە گەڵ كۆمەڵگەی ئینسانی لە ولاتانی رۆژئاوایی دروست نیە چاوەروانی بكەین و پێمان وابێ كەشێوەی ژیان و كەلتوری ئەو دو كۆمەڵگایە وەك یەك بچن.لەگەڵ ئەو راستیەشدا كە نابێ ئەو چاوەروانیەمان هەبی كە شێوەی ژیان و كەلتوری ئەو دو كۆمەڵگایە وەك یەك بن، دەبێ ئەو راستیە قەبوڵ بكرێ كە جیاوازی بەرچاو هەیە لە شێوەی ژیان و داب و نەریت و تەنانەت ماف و ئازادیەكان لەو دوو كۆمەڵگەیەدا.لە كۆمەڵگەی ئێمەدا چەندین رێ و شۆێن و داب و نەریت هەن كە گەلێك بە كەڵكن. یەكێك ....


لە دیاردە بە كەڵكانە سەردان و لێ پرسین لە نەخۆش و بە غەمەوە بوونی یەكتر و هەروەها هەستی نزیكایەتی و خزمایەتیە،كە ئەو دیاردەیە لە كۆمەڵگەی رۆژئاواییدا یا هەر بوونی نیە و یا زۆر دەگمەنە و كەمتر بەر چاو دەكەوێ. بێگومان لێك پرسین و بە غەمەوە بوونی مرۆڤەكان بۆ یەكتر كردارێكی پەسەندە و لە هەموو رێوشوێنە مرۆڤایەتی و ئاسمانی و ئایینیەكان بە ئەركێكی پێویست بۆ راگرتن و پاراستنی بایەخە مروییەكان دەزاندری و هەمووان لە سەر ئەو خاڵە هاوڕان كە پێویستە مرۆڤەكان هاودەمی یەكتر بن و بە دەم تەنگ و چەلەمەكانی یەكەوە بچن.لە راستیدا لە پێوەند بە لێ پرسین و بە غەمەوە بوونی ئاوماڵەكان لە گەڵ یەكتردا و هەروەها خزم و كەس و كار لەگەڵ یەكتردا لە كۆمەڵگەی رۆژئاواییدا، ئەو دیاردەیە زۆر كەمە و یا هەر بەرچاو ناكەوێ. بەڵام لە كۆمەڵگەی رۆژهەلاتی یا شەرقیدا بە شێوەییكی زۆر باش دیاردەی بە دەنگەوە هاتنی خزم و كەس و كار لەگەڵ یەكتر و دراوسی لەگەڵ یەكتر بەرچاو دەكەوێ. بەو پێ یەی بەشی هەرەزۆری پێكهاتەی كۆمەلگای مرۆڤایەتی لە رۆژهەلاتدا پێ بەندو لایەنگری باوەری ئایینی جودا جودان و تێكرای ئایینەكان مرۆڤەكان هاندەدەن بۆ كرداری باشەو دوركەوتنەوە لە كاری خراپ، دەبوو مرۆڤەكان كەمتر تووش بونایە، بەلام بە داخەوە هێندیك دیاردەی دزیو لە كۆمەڵگەی ئێمەدا بەرچاو دەكەوێ كە دورە لە هەموو بنەماو یاساو رێساییكەوە و زیانی گەورەی بە رێزی بەرانبەر و ماف وئازادییەكان داوە. لە هیچ كام لە بەرنامە ئایینی و مرۆڤایەتیەكاندا نیە كە مرۆڤێك مافی هەبێ لە چوارچێوەی ژیانی تاكە كەسی دەخالەت بكا و لێپرسینەوە لە ژیانی شەخسی كەسی بەرانبەریدا بكا. سەرەڕای بەرنامە ئایینیەكانیش كە مرۆڤەكان هان دەدا بە كرداری باش و دوور كەوتنەوە لە كاری خراپ و دەستێوەرنەدان لە ژیانی شەخسی و تایبەتی، بەشێك لە رێوشوێنە كەلتوریەكانیش مافی ئەوە بە كەس نادا لە چوارچێوەی ماڵی خۆیدا چۆن دەژی و چۆن دەخوا و چ لیباسێك دەپۆشی و رۆژانە چە دەكرێ وشێوەی ژیانی چۆنە بە تایبەت كە شێوەی ژیان كردنی نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەوروبەری. دەگێرنەوە كە جارێك بە ئیمام عومەری خەلیفەی موسلمانان دەوتری كە كەسێك لە ماڵی خۆیدا شەراب دەخوات شەو بە سەردا دێ و ئیمامی عومەریش لە پەنجەرەوە دەچێتە ماڵی ئەو كەسەو دەبینە شەراب دەخوات و پێ دەلێ ئەوە چۆن شەراب دەخۆی كە پێچەوانەی دەستوری ئیسلامە، ئەو كەسەش بە ئیمام عومەر دەڵی كاری من یەكجار پێچەوانەی دەستوری ئیسلامە بەلام كاری جەنابت 3جار پێچەوانەی دەستوری ئیسلامە، یەكەم ئەوەی بە بێ ئیجازە هاتوویە ناو ماڵی من دووهەم بە پەنجەرەدا هاتووی سیهەم ئەوی كە نابێ لێكۆلینەوە لە ژیانی شەخسی كەسدا بكەی، ئیمامی عومەریش دەلێ تۆ راست دەكەی و لە ماڵی ئەو كەسە دەچێتە دەر.بەڵێ لە كۆمەڵگەی ناوچەی ئێمەدا دەست تێوەردان لە كارو ژیانی شەخسیدا دیاردەییكی باوە كە پێچەوانەی هەموو بنەماكانی ئایینی وئینسانیە. زۆر جار بیندراوە كە دوو كەس پێكەوە وێستاون و قسە دەكەن كەسێكی دیكە بە بێ ئەوەی پێوەندی بەو كەسانەوە بووبێ هاتوە و خۆی لە باسەكەیان تێكەڵ كردوە و لێی پرسیون. زۆر جار بیندراوە كەسێك شتی كریوە بۆ مالەوە لە بەر قسەو باس و لێ پرسین نەیتوانیوە كەلو پەلەكەی بە ئاسانی بەرێتەوە.بە گشتی دەست تێوەردان لە كارو ژیانی شەخسی دیاردەییكی دزیوە كە زۆر جار روی داوە ئەو هەموو دەست تێوەردان و دەخالەت كردنە لە ژیانی تاكەكان وای كردووە رژانی خۆێن و كوشتنی بە دواوە بێ ئەویش بە هۆی دەخالەتی بێ ماناو نارەوای كەسەكانە لە ژیانی خسوسی وتاببەتی كەسانی تردا كارەسات روی داوە. بەو هومێدەی بە تێ پەرینی كات و بە بیركردنەوەی ژیرانەو پێ بەند بوون بە قانونە و رێو شوێنە ئاسمانی و مرۆڤایەتیەكان دور بكەوینەوە لە دیاردەی دزی و نەشیاوی دەست تێوەردان و پشكنینی ژیانی تایبەتی یەكتردا كە ئەو دەخالەت كردنانە نەك یارمەتی هیچ كەس نادات بەڵكو دەبێتە هۆی بزركاندنی زیاتری فەرهەنگی پێكەوە ژیانی مرۆڤەكان.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان