ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 13 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9494380
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 30

ژن لـــە نیزامی پــیاوسالاری ئــــاخــونـــدی

مێژووی ناردن : Sunday, April 26 @ 16:08:02 UTC


عەتا كەریمی
ساڵیانی ساڵە كە چین و توێژە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگای ئێران بە یاسا و ریسای دژ بە هەموو بایەخێكی مرۆیی كە مرۆڤایەتی بە دانی تێچووی زۆر پێی گەیشتووە، دەكەوێتە بەر ستەم و جیاوازیی و ناعەداڵەتی. لەم نێوەدا زۆرترین بەشی ناعەداڵەتی و جیاوازییەكانی حكومت بەر چینی توێژی ژنان كەوتووە كە سەرەرای هەموو ناعەداڵەتیەكانی سوونتەتی كۆمەڵگا قانون و دەوڵەتی ئاخوندیش هەڵ و مەرجی لەسەر ژنان قورستر و خەماویی تر كردووە و زۆترین بیزاری ئاخوندەكانیش لەبەرانبەری ژنانی خۆراگری ئێران لەهەموو نەتەوەكانی پێكهێنەریەتی و لەبەر ئەوەی كە ناوەرۆكی پیاوسالاری...


 تێكەڵ بە ریشە و بناغەی ئەو دەسەڵاتە بووە،  تاوانی دروشمی بەرانبەری لە لایەن ژنانی خۆراگر و ئازادیخواز زۆر زیاتر و قورستر بووە. 
سەركووتی ژنان واتە كپ كرنی نیوەی كۆمەڵگا، كەوایە وزەیێكی زۆرتر دەمێنیتەوە بۆ كۆنترۆڵی نیوەكەی تر و زامن كردنی دسەڵاتی گەندەڵی سیاسی.  دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لەرێگەی ئامرازێك بە ناوی مەزهەب  سەرجەم دەرووەكانی هەناسەكێشانیان لە ژنانی ئێران گرتووە و رێگەی هەناسەكێشانیان نەماوە. پێناسەی ژن لە سیستەمی ئاخوندیی دا واتە كچێكی گوێرایەڵ و یان هاوسەرێكی كویلە و پێناسە و شوناسێك بە بێ بوونی پیاوان بۆ ژن بوونی نییە. هەروا بۆ ژنانی وەزاڵەهاتوو لە ستەمی هاوسەر، بە جێهێشتنی خانەوادە، تەنانەت بە جێهێشتنی ئەو مالانەی كە سەرەتایی ترین مافەكانی تێدا پێخۆست دەكرێ‌، نرخێكی زۆر گرانی بە دواددا دەبێ. نەبوونی سەرچاوەی پشتیوانی لە ئێران بۆتە هۆی ئەوەی كە ژنانی وەزاڵەهاتوو لە توندوتیژی هاوسەر، تەنانەت ئەگەر غیرەتی بە جێهێشتنی ناوبراویشان هەبێ بە زۆری بۆ شوێنی مانەوە و پەنا بۆ بردن دۆش دادەمێنن. 
 لە دونیای دواكەوتوو و یان بە واتایێكی دروستتر لە دونیایێكی لە دواوە راگیراو و بە تاڵان چوو، هەل و مەرجی ژیانی ژنان، لەوەش كارەساتاویی ترە. ژنان لە چواردیواری ماڵ و كۆمەڵگا بەند كراون، لەهەموو جۆرە ئازادییەك بێ بەشن و لە هەر جۆرە مافێكی بەرانبەر لەگەڵ پیاوان یاساغن.  لە ئێرانی ئاخوندی ، بە كردەوە و قانون، لە پێوەند بە كاروباری وەك شاهیدی دان، دابەش كردنی میرات و یاسای قەساس و تۆڵەئەستاندنەوە و هتد.. 2 ژن لەگەڵ پیاوێك بەرانبەرە. نابەرانبەری مافەكانی ژنان لە ماڵ و شوێنی كار و بە گشتی لە تەواوی كاروباری ژیان،  دەستی دواكەوتووان و چەوسێنەرانی مافیای راورووت و چەوسێنەری كردۆتەوە. كلتووری ئێران تەنانەت باس كردنی توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەت ئەگەر توندوتیژی جینسی بێ، بە عەیب و عار دەزانێ‌ و بە گشتی قوربانی ناچار بە بێدەنگی دەبێ. ئەو حكوومەتە ستەمی لەبەرانبەر هەموو كەسێك كرد و چ ژن و چ پیاو لە ماوەی 36 ساڵی دەسەڵاتداری ئاخوندی  بوونەتە قوربانی سیاسەتە چەپەڵەكانی دەسەڵات، بەڵام ژنان هەموو شتێكیان لە دەست داوە و نە ئازادییان بۆ ماوەتەوە و نە شوناس، هەر بۆیە لەو دۆخە ناهەمووارە دا هەوڵ و تێكۆشانی ئێمە پیاوان وەك هێوەركەرەوەیێكە كە كەمێك لە ئێش  و ئازارەكانیان كەم دەكاتەوە. وەرن با لەمرۆوە كۆتایی بە هەڵس و كەوتی پیاومەزنانە بێنین و شوناسی نوێ بە ژنانی كۆمەڵگاكەمان ببەخشین.  
سەرەرای هەموو جیاوازیی و بێ بەشیەكان، مێژووی مرۆڤایەتی، ژنانی  قارەمان و خەباتكاری راستەقینە و ئەفسووناویی زۆری لە ناو دڵی خۆی راگرتووە و لە بیریان ناكات.  پێویستە باوەری تەواومان هەبێ كە خەباتی بەرانبەریخوازانەی ژنان تەنیا لە هاوپەیوەندی لەگەڵ خەبات بۆ عەداڵەتی كۆمەڵایەتی سەركەوتوو دەبێ و ئەو راستیە دەكرێ‌ وەدی بێ. 


ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان