ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 35 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

ئەندازیایی زەین

مێژووی ناردن : Tuesday, March 31 @ 16:22:16 UTC

كەماڵ ئەڵماسی جاف
بەشی پێنجەم:
بیركردنەوە و كۆكردنەوەی بیر
بە سەرەنج دان بە رەوتی میكانیزمی زەین بە هێزترین ئامرازی زەین بیركردنەوەیە.  بیركردنەوە زەین زیندوو رادەگرێ‌ و زەین بە بێ بیركردنەوە دەبێتە زوونگاوێك كە نەخۆشی دەروونی وەك خەمۆكی و كێشەی رەوانی و لە كۆتایش دا دواكەوتوویی زەینی لێدەكەوێتەوە . 



هەر لەبەر ئەوەش بیركردنەوە خوڵقینەری ژیریی، تێگەیشتن و هەیت و بیرمانەوەیە كە لە بە گشتی شعور و هەڵس و كەوت و ئەخلاقیاتی ئێمە دروست دەكات و لە كۆتایش دا كەسایەتی ئێمە لە جۆری بیركردنەوەمان دروست دەبێ و لە ئێستا دا هەر جۆرە كەسایەتیەكەمان هەیە بەستراوەتەوە بە جۆری بیركردنەوەمان سەبارەت بە خۆمان و كۆمەڵگا و دەوربەرمان. 

كاریگەری بیركردنەوە لە ژیانی هەر كەسێك دا حەیاتیە.  چوونكە بیركردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی لە بریار و دژكردەوەكان لە راست رووداوەكانی ژیانمان، شیاوترینیان هەڵبژێرین.  كۆكردنەوەی بیر و لێكدانەوەی بریارەكان لە جۆری خووەكانی رابردوو لە رێگەی بیركردنەوە شی دەكرێتەوە و هەتا ئەو كاتەی ئێمە كۆكردنەوەی بیرمان لە رەوتی بیركردنەوە زیاتر بێ  سەركەوتووتر لە رابردوو دەبین. ئێمە بیردەكەینەوە و ئەگەر ئەو بیركردنەوەیە بتوانین كۆبكەینەوە ئاكامی زۆر باشترمان دەست دەكەوێ‌. 
 بیركردنەوە دابەش دەبێ بەسەر چەند جۆر: 
1ـ بیركردنەوەی رۆتینی
2ـ بیركردنەوەی هەستەوەر
3ـ بیركردنەوەی مەنتقی
1: بیركردنەوەی رۆتینی جۆرێك بیركردنەوەی سیستماتیكە كە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە نییە و چوونكە زەین عادەت و خووی پێگرتووە  و هۆكارەكەشی رووداو و بیرەوەرییەكانی رابردوویە بە هەمان شێوەش بیر دروست دەكات و ئەو جۆرە بیركردنەوەیە هێزێكی زۆر كەمی هەیە لەبەر ئەوەی كە ناتوانێ‌ زیاتر لەوەی رابردوو كە ئەزموونی كردووە تێبگات. 
2: بیركردنەوەی هەستەوەر) ئەو جۆرە لە بیركردنەوەیە بە پێی جۆرە هەستەكانی ئێمە بیچم دەگرێ‌  زۆرترین بریارەكانمان لەسەر بناغەی  ئەو هەستانەیە كە لە كاتی رووداوەكانی ژیان و بریارە گرینگەكان دەیدەین و زۆرجار ئەو جۆرە بریارانە زیانیمان پێ دەگەێنن و دەبنە هۆری پێكهاتنی كێشە لە ژیانمان. 
3: بیركردنەوەی مەنتقی) بیركردنەوەی مەنتقی جۆرێك بیر و بناغەی بریاروەرگرتنە كە ئەگەر بتوانین بە هێزتری بكەین ئاكامی زۆر سەركەوتووانەمان لە ژیاندا دەست دەكەوێ‌.  بەو هۆیەی كه ئەو جۆرە بیركردنەوەیە لەسەرووی بیركردنەوەی هەستەوەر و رۆتینیە و بە دوای رێگەی نوێی سەركەوتن دا دەگەرێ‌.  لە بیركردنەوەی مەنتقی بەڵگەهێنانەوە زۆر گرینگە. 
 بۆ نمونە
بۆ چی من ژیانم باشتر نابێ؟ كێشەی من لە كویَوە سەرچاوە دەگرێ‌؟ خەڵك دەتوانن و بۆ چی من ناتوانم؟ 
رەوتی بیركردنەوەی مەنتقی بەمجۆرەیە كە سەرەتا رێگەچارەكان لە ناخی خۆی دەپرسێ و ناكەوێتە ژێر كاریگەری بیركردنەوەی رۆتینی و هەستەوە. بیركردنەوەی مەنتقی زەین ناچار بە جم و جووڵ و رێگەیێكی نوێ بۆ سەركەوتن لە ژیاندا دەكات و ئێمە بەرەو ئاڵوگۆری باشتر رێنوێنی دەكات و دەتوانێ‌ زەین تا رادەیێكی شیاو كۆنترۆڵ بكات. 
 هەر بۆیە كۆكردنەوەی بیر و بیركردنەوە بۆ رێگەچارەی بەرنامەكان و كێشەكان ژیان دەبێ بە ئیرادە و بریارێكی نوێ لە ژیاندا بەرێوە بچێ. ئێمە دەتوانین  لە ئەزموونەكانی رابردوو كەڵك وەربگرین بۆ وێنە لە كام بەشی ژیان سەركەوتوو بووين و ئەو بەشە لەرێگەی بیركردنەوەی مەنتقی تاوتوێ‌ بكەین و بە هێزتری بكەین و لە هەل و مەرجی ئێستامان  پەیرەوی لێ بكەین. 
ئەو بناغەی بایەتەكەیە بەڵام دەبێ لە بریاری هەستەوەر دووری بكەین و مەنتق و بەڵگەهێنانەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی نوێ پەیرەوی لێ بكرێ‌ و بە پێی ئەوان بەرنامە رێژی بكەین. 
 بۆ كۆكردنەوەی بیر و بردنەوەسەروەی هێزی بیركردنەوە لە سێ رێگە كەڵك وەردەگرین.
1: راوێژ لەگەڵ كەسانی پسپۆر و خاوەن ئەزمون سەبارەت بە بابەت و كێشەكانی ژیان و داوای رێنوێنیان لێدەكەین. 
2: خوێندنەوە و لێكۆڵینەوە
3: هەموو شەوێك بۆ یەك سەعات خۆمان هێوەر بكەینەوە و لە شوێنێكی چۆل و بێدەنگ بە تەنیا بین و لەسەر ئامانج و مەبەستەكان و كێشەكانمان بیرمان كۆبكەینەوە. 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان