ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278397
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ئـــەنــدازیـــاریــی زەیـــن

مێژووی ناردن : Tuesday, January 27 @ 18:24:59 UTC

ئاسۆ خەبات
بەشی سێهەم، 
كۆنترۆڵی زەین و زەینی بێ مەرج
بەسەرەنج دان بە دو بەشی پێشوو كە روون كرایەوە  بە مەبەستی وەدەست هێنانی جۆرێك بیركردنەوە و سەرەنج دانێكی بە هێز، ئێمە پێویستیمان بە كۆنترۆڵی زەین هەیە. تا ئەو كاتەی كە نەتوانین دەسەڵاتی بیر و هەستەكانمان بگرینە دەست ناتوانین بیركردنەوەێكی دروستمان سەبارەت بە چارەسەری كێشەكانی ژیان و پێش كەوتن ....


لە خاڵە بەهێزەكانی دەروونمان هەبێ. لەبەر ئەوە كۆنترۆڵی زەین یەكێك لە گرینگترین تەمرینەكانی ئێمەیە كە پێویستە بەرێوەیان ببەین و بە ناسینی پێویست سەبارەت بە رەوتی چۆنیەتی كاری زەینمان ئاشنا بین. 
كۆنترۆڵی زەین یارمەتیمان دەدا تا باشتر لە رابردوو كەڵك لە هێز و تواناییەكانی مێشك و بیركردنەوەمان وەربگرین. 
بۆ دەسپێكی كۆنترۆڵی زەین سەرەتا دەبێ پیرستێك لە خۆشی و ناخۆشیەكان كە بریتیە لە حەز و مەیل و هیواكانمان دابین بكەین و لە خۆمان بپرسین بە راستی حەزمان بۆ چ شت گەلێك هەیە و سەبارەت بە كامە حاڵەت لە ژیاندا كاردانەوەی ئەرێنی و مەنفیمان هەیە؟ ئەو خستەیێك لە پێكهاتەی زەینی ئێستەی ئێمەیە. هەر بۆیە دەبێ ئەو پرسیارانە لە خۆمان بكەین. 
بۆ وێنە لە شوێنی كار:
1ـ ئایا بە راستی من لەو كارەی كە هەمە رازیم؟
2ـ ئایا سەبارەت بە بەرێوەبردنی بەرپرسیارەتیە كاریی و پیشەییەكانم پێبەندم؟
3ـ ئەو هەلس و كەوتانەی پێش بە پێش كەوتنم لە كار دەگرن كامانەن؟
 4ـ ئایا لەگەڵ هاوكارانم پێوەندیێكی دروستم هەیە لەباری كارییەوە؟
پێراگەیشتن بەو پرسیارانە و پرسیاری هاوچەشن یەكەمین كاردانەوەی گۆرانكاریی بۆ زەینی ئێمە دەنێرێ‌. 
 دبێ بزانین  كە زەین
1: لە ئالوگۆرەكان رازییە؟
2ـ زەین پێی خۆشە وەك رابردوو بمێنیتەوە؟
3ـ بە خێرایی كاردانەوەی دەبێ و سەبارەت بە هەر جۆرە گۆرانكاریێك ناكۆكە؟
   بۆیە پێویستە  زەین لە حاڵەتی مەرجیەوە بۆ حاڵەتی بێ مەرج بگۆردرێ‌. زەینی مەرجی زەینێكە تەنیا خاوەنی كردەوەی تاك لایەنەیە و سەبارەت بە بابەت و كێشەكان سەرەنجی پێویستی نییە و ئەوەی كە عادەت و خووی پێوە گرتووە  هەر ئەو بەرێوە دەبات، بیردەكاتەوە و بریار دەدات و جێبەجێی دەكات بە بێ هیچ جۆرە پیراگەیشتن و قوڵ بیركردنەوەێك بۆ چارەسەری كێشەكان و یان خود پێش كەوتن لە كارێك.  هۆی ئەوەی كە زۆربەی مرۆڤەكان  هەر لە بارودۆخی رابردوو دا ژیان بەسەر دەبەن  و هیچ جۆرە پێش كەوتنێكیان نییە مەرجی بوونی زەینی ئەوانە. 
 ئەو جۆرە كەسانە لە ژیانیاندا كاتێك لەگەڵ شكستێك رووبەروو دەبن تووشی نەخۆشی خەمۆكی و هێندێك كات تووش بوون بە مادەهۆشبەرەكان و مەشروباتی ئەڵكۆڵی و كردەوەی ناپەسەندی دیكە دەبن لەبەر ئەوەی كە بە تەواوی بەخسیری زەینیانن. ئەو یەخسیر بوونە نەتەنیا  ئەوان بە كەسێكی گۆشەگیر دەگۆرێ‌، بەڵكو تەواوی هەست و بیركردنەوە و ئیرادەشیان دەخاتە ژێر كاریگەری و ئەو كەسە تا ئەوپەری ناوریایی دەروخێ‌. زۆرێك لەو كەسانەش  هەن كە بە هەوڵ و دژواری زۆرتر خۆیان لە چنگ زەین بە خوو و عادەتی مەرجی رزگار دەكەن، بەڵام سەرەرای ئەوەش زەینی ئەوان مەرجییە و ئەگەری بەخسیر بوونی زەین و كێشەكانی رابردوو بۆ ئەوان بوونی هەیە. 
بەڵام زەینی بێ مەرج ، زەینێكی لێكۆڵەر و لێكدەرەوەیە بۆ بەرێوەبردنی كارێك تەواوی لایەنەكان  دەخوێنیتەوە و زەینی بێ مەرج هەمیشە مەنتق و عەقلی تەندورستی هەیە و هەموو شتێك بە بێ لێكدانەوە وەرناگرێ‌ و بە شگتی  هەست دەوری لە كاروباری ئەو دا نییە. ئەو ئیزن نادا لەو حاڵەتانەی كە دەتوانێ‌ رێگەی پێش كەوتن درێژە پێ بدا هەست زاڵ بێ بەسەریدا و هەرجۆرە عادەت و ئەزموونێكی رابردوو سەرەتا تاوتوێ‌ دەكات و لەگەڵ بابەتی رۆژ هەڵیدەسەنگێنێ‌ و سەرەنجی دەخاتە سەر و تا كاتێك رێگەیێكی شیاو دەدۆزێتەوە ماندوو نابێ  و لە خەمۆكی و بێ هیوایی خۆ دەپارێزێ‌.  بۆ گۆڕینی زەینی مەرجی بۆ زەینی بێ مەرج ئەو فورموڵە دەبێ بە كار بێنین.
( لابردنی سەرەنج لە بابەتێك و سەرەنج خستنە سەر ئەو بابەتەی دڵخوازمانە)
ئەوە رستەیێكی كورتە و تەمرینێكی بچووكە بەڵام لەهەمانكاتدا بابەتێكی زۆر قووڵە و بۆ لە زۆر رەهەندەوە بەكار دەبرێ‌. 
نمونە: كەسێك لەبەرچاوە وگرینكە لە شوێنی كارەكەی لەگەڵ هاوكارەكانی تووشی كێشەی زۆر بووە و بە ئەگەری زۆر بەو پێوەندییانە یان دەبێ دەست لەكار بكێشتێتەوە و یان دەربكرێ‌.
ئەو دوو بریارە بە تەواوی مەرجییە چوونكە كەسەكە عادەتی بووە و بە بەردەوامی لە كارەكەی دا كەسانی تر بە خەتابار دەزانێ‌ و سەرەنجی نەداوەتەوە هەڵەكانی خۆی. 
رێگەی سێهەمێك بە بیری ئەو دا نایە و هۆكارەكەشی عادەتی رابردوویەتی و ئەو عادەتە ئەوەیە كە زەین پێی خۆشە و نایهەوێ‌ دەست لەو عادەتە بكێشتێتەوە و تاكی كەسایەتی و شوناسی مرۆیی خۆی خستۆتە بەر دەسەڵاتی زەینی.
بەڵام كەسێك كە سەرقاڵی تەمرینی زەینی بێ مەرجە ئەو پرسیارانە لە خۆی دەكات. 
1ـ بۆ چی من ناتوانم پێبەندیی دروست لەگەڵ هاوكارەكانم گرێ بدەم؟ 
2ـ ئایا هۆكاری ئەو كێشەیە كەسێك جگە لە خۆم نییە؟
3ـ ئایا ئەگەر هاوكارەكانم كێشەیێكیان هەیە پێوەندیی بە خۆیانەوە نییە؟ 
4ـ بۆ چی بەرپرسیارەتیەكانم بەرێوە نابم ئایا بە هۆی تورەیی و كینە نییە؟
  بەو پرسیارانە زەینی بێ مەرج دەست بە كار دەبێ و ئەو كەسە هەموو ئەو پرسیارانەی پێوەندییان بەو كێشەوە هەیە لەبەرچا دەگرێ‌ و تاوتوێیان دەكات و بەدوای رێگەی نوێ بۆ دروست كردنی پێوەندیی و بەرێوە بردنی بەرپرسیارەتیەكانیەوە دەبێ.
سەرەنج نەدان بەو كێشانەی پێشووتر تووشی شكستی كردبووی و سەرەنج دان بە بابەتی دڵخواز  بەرانبەرە بە كۆكردنەوەی سەرەنج و پێراگەیشتن بە رێگەی دروست بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان. بۆ وێنە هەر كاتێك كینە و نەفرەت و دڵەراوكێ روومان تێبكات دەبێ بە خێرایی سەرەنجمان بخەینە سەر بابەتێكی تر تا یاریی بە زەینمان بكەین و سەرەنج بخەینە سەر  بابەتی نوێ‌ كە دەتوانێ‌ رێگەمان بۆ بكاتەوە. رێگەی تەمرینی هەناسەدان كە لە بەشەكانی پێشوور ئاماژەمان پێكردبوو دەتوانێ‌ یارمەتیدەرمان بێ. 


                                                                                                                            


ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان