ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 19 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9490700
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 29

مــرۆڤــ و تــێكنۆلۆژی، كــامیان بــەسەرە كــامـیـانــدا زاڵــە؟

مێژووی ناردن : Monday, January 26 @ 13:40:40 UTC

رێبوار حسێنی
مرۆڤـ ئەو بونەوەرەیە كە خاوەنی هیزێكی بێ سنووری هزری و هونەری بەرهەم هێنانە و هێندەی نەماوە كە بە هۆی داهێنانەكانیەوە سەر بە هەموو كون و كەلەبەركەنانی گەردوون و كەون و كائینات دا بكات.ئەگەرلە را بردوودا بە هۆی هێندێك بەرگری بیرو تێرامان و پیوەندی مرۆڤەكان بە بابەتە ئایینیەكانەوە و، تێنەگەیشتنی دەسەلاتەكان لە ناوەرۆك و پەیامی ئاین و باوەڕەكان، یان فكر و تێرامانی مرۆڤە چازانەكان، داهێنەران و زانایان و فیلەسوفەكان بەریان لێگیرابێ و ....


كۆسپ خرابێتە سەر رێیان، ئیتر ئێستا ئەو كۆسپ و تەگەرانەش كاڵ و كەم رەنگ بوونەوە . لە ئاكامدا مرۆڤە خاوەن بەهرە وهزرە ناوازەكان ئەوجار دەست ئاوالتر رەوڕەوەیی داهێنان و دۆزینەوە و زانستەكانیان خستە سەر رەوتی بەرەو پێش چوون و كۆمەڵگای مرۆڤایەتیان زۆر بەلەز گەیاندە قۆناغی ئاڵوگۆڕێكی بەرچاو. مرۆڤ لە هەوڵ و تێكۆشان و گەرانیدا لە شوێن راستی زانستیدا. ئەوەندەی ناوبانگ و شوناس بەدەست هێناوە كە بتوانێت بۆ سەركەوتن بە سەر گرفت و بەربەستە سروشتیەكاندا كەڵكی بەرچاو و شیاوی لێوەرگرێت. لەم روەووە گەلێك سەركەوتن و داهێنانی بەدەست هێناوە، بەلالم لەسەر جەخت و پێداگری لەمەڕ تێكنۆلۆژی و سوود و بەرژەوەندی ماددی، ئەم داهێنەرە)مرۆڤ( لە رووبەرووبونەوە لەگەل داهێنانەكانی خۆی، بە شیوەێكی دیاروبەرچاو هەم خۆی و هەم ژیانیشی خستۆتە مەترسیەوە و، دوور نیە بەم هۆیەوە خۆی و ژیانیشی لەدەست بدات.مادام سەرنجی مرۆڤ لەسەر تێكنۆلۆژی و بەرژەوەندی ماددیە و جیا لەوە بایەخ بە هیچ شتێكی ترنادات، قەداسەت و پیرۆزی و بەها مرۆییەكانی لە لا كەم بایەخ و بێ مانا دەبێ ونەك هەر بڕوا ئایینی و مرۆییەكان، بەڵكوو هێزی هەستكردن وسۆزە كۆمەلایەتیەكانی وەك خەمخۆری، هەست و سۆزی خۆشەویستی، هاوكاری و بە هاوارەوە هاتن، كە هەر لە سەرتای بوونەوە هاوڕێ و هاوكاری سروشتی مرۆڤ بوون، لەدەستیان دەدات. چونكە ئەو ئامراز و كەرەستانەی كە مرۆڤ بەرهەمی هێناون، هەر ئەوانە بەرنامە و پڕۆگرامی ئەوتۆی بۆ بەرهەم هێندراوە، كە رادەی روناكبیری و تواناكانی مرۆڤ دیاری دەكا و لەسەر رادە و چۆنیەتی تواناكانی مرۆڤ ،بڕیاردەدا. لە سیستمی بەریوەبەری كۆمەڵگای مرۆڤایەتی دا بەگشتی، ئابووری دەوری سەركی و بەرچاو دەگێرێ و دەكرێ بڵێین كە تاكە دەسەلات و بریاربەدەستی ئەم گەورە جیهانە بە هەموو گەل و دەسەلاتە و ئایین و بیرو باوەڕە جیاوازەكانەوە، ئابوریە. ئابوری و بەرهەم هێنان دوو شتی پێكەوە گرێدراون و بەرچاوترین بەرهەمیش لەم سەردەمەدا بێجگە لە بەرهەمی ئەلكترۆنیك، بەرهەم هێنانی چەكە و لەم بوارەدا مرۆڤەكان بۆ داهێنانی پێشكەوتەترین جۆری چەك كێبەركێیانە، كە ئەم بەرهەمەش بە بێ بەرهەمی ئەلكتڕۆنیك ئەوكاراییەی نیە كە بۆی بەرهەم هێندراوە، كە ئەویش زاڵبونی توانای مرۆڤەكان بەسەر یەكتردایە. كەوایە دەتوانین بڵێین كە ئابوری سەردەم، لەسەر بناغەی بەرهەم هێنانی ئەو كەرەستانە دەروا كە هەڕشەی كاولكردنی جیهانمان لێدەكات . ئەوكەرەستە و كالایانەی كەی دەستیان لە بینی تاكەكانی كۆمەڵ ناوە ولە ئاكامدا بۆ قازانج و بەرژەوەندێكی نەرێنی بە بەرهەم هێنان وداڕشتنی سیستمێكی بڕۆكراتی كە هەموو مرۆڤایەتی لە هەمبریدا دەستەوەستانە. لێرەدا رەنگە ئەم پرسیارانە بێنە كایەوە كە ) ئایا بەراستی تووشی ترس و تەنگانەێكی وا بووین كە هیج جارەسەرێكی نەبێ؟.ئایا مرۆڤ ناتوانێ داهێنان و سامانە ماددی و سیستمە تیكنۆلۆژیەكانی بۆ مەبەستە مرۆییەكان و ئاوەدانی و ئاسایشی گشتی و خزمەت بە زانست و هەست و سۆزەكانی بە كار بهێنێ؟ وەلامی هەركام لەم پرسیارانە دەكرێی لەیەكتر جیاواز بن ، چونكە راو بۆچونی مرۆڤەكان لەم بارانەوە جیاوازن.ئەوانەی كە پێیان وایە دروستبوون و هاتنە ئارای كۆمەڵگایەكی نوێ، مژار و بابەتێكی حەتمیە و، شتێكی بێ هودەیە كە هەر لەئێستاوە وتووێژ و راوێژ لەسەر سوود و زیانە چاووڕوانكراوەكانی بەكەین ، بە هەموو تواناوە پشتیوان و الایەنگری هاتنە ئارای ئەم كۆمەڵگایە نوێیەن و، تا رادەێكیش دڵە راوكێ و ترسیشیان هەیە لە مەڕ پێگەو چارەنووسی مرۆڤ لە ناو ئەم راستیانەدا. لێرەدا واباشە لەم روەوە بۆچوون و تێروانینی دوو خاوەن را و تێڕامان بخەینە روو.،،زبینیوبرزیزنسكی،، كە یەكێكە لە كاهینەكان. لە بەرنبەریدا،، جاك ایللول،، لە كتێبی ) تیكنۆلۆژیا و سەرەڕۆیی سەردەم ( دا، دەلێت ، ئەوكۆمەڵگایە نوییەی كە بەریوەیە و جاوەڕوانی وێرانكاری و زاڵبونی بەسەر هەست و سۆزەكانی مرۆڤ دا لێدەكەین، بە هۆی نامرۆیی بوونیەوە، لە بەرایی ئەو تارمایی و ناروونیە دایە كە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی تووشی دەبێ و، پێی وایە كە كۆمەلگای مرۆڤایەتی جارێ وەك پیویست خۆی بۆ ئامادە نەكردوە . بەلام بروای بە وە هەیە كە سەرئەنجام مرۆڤایەتی ئەتوانێت زاڵ بێت بەسەر كیشەو گرفتەكاندا، ئەگەر ریگیری بكرێت لە سەركەوتنی كۆمەڵگایكی نامرۆیی . ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر مەترسیەكانی سەر ژیانی رۆحی و هەست و سۆزەكان و دەربەست بوونی مرۆڤەكان بە ژیانی یەكتر و پاراستنی ژینگەی مرۆڤایەتی وەك سروشتی خۆی، پیویستە بەردەوام لە زیاد بوون دابێ و پێداگری لەسەر ئازادیە تاك و كۆمەلایەتیەكان بكرێ. لەم بارەوە هەڵویست و تێڕوانینی،، لویس مۆم فۆرد،، بە شێوەێكی بەرچاو وەك هەڵویستی ایللول وایە. ئەو لە كتێبە بەناوبانگ و پر نیوەرۆكەیدا بەناوی ) ئەفسانەی ئامێر( باسی گرینگی ئامێردەكا و، لە یەكەم دەركەوتنیەوە لە كۆمەڵگاكانی میسر و بابلدا. لە لایەكی تریشەوە زۆر كەس چ ئەوانەی خاوەن دەسەاڵت و پلە و پایەن و چ ئەوانەی كە هاولاتی ئاسایین، هەست بە هیچ جۆرە مەترسی و نارونی و تارمایێك ناكەن كە هەرەشەیان لێبكا و مەترسی بێ لەسەریان. ئەوان ئەو را و بۆچوونە كۆنەی
 سەدەی نۆزدەهەمین بە نەگۆڕ و نەمردەزانن كە دەڵێت، ئامێر و بەرهەم هێنراوەكان ئەرك و رەنج و قورسایەكانی سەر ئەستۆی مرۆڤەكان كەمتر دەكەنەوە و بۆ هەتاهەتایە بە دەستەمۆیی مرۆڤ، وەك كەرستە و ئامرازێك دەمێنێتەوە و نابنە بڤەیك بۆ سەر ژیانی تایبەتی و كۆمەلایەتئ مرۆڤ. روولە زیاد بوون و بەردەوامی نارەزایەتیەكان، هەمووی لەم ژیانەی ئێستاوە سەرچاوەدەگرن ، كە لە نەمانی ژیانی تایبەتی و ونبوونی كەسایەتی تاكەكاندایە، یان بە بارێكی تردا لە مەیل و خواستی بەدەست هێنانی بە پەلەی ژیانێكی پر لە خۆشی و بەختەوەری دا كە بتوانێ ولامدەری تەواوی ئەو خواست و پێداویستیانەی مرۆڤ بێت، كە لەرووی چلۆنایەتیەوە لە درێژایی ژیانی مرۆڤەكاندا گەشەی كردوە. گرینگترین شت ئەوەیە كە تاك و كۆمەڵ هەموو ئەو شتانەیان هەبێت كە پیویستیانە و هەموو داواكاری و مافەكانیان جێ بەجێ بكرێت. لێرەدا دەر دەكەوێ ئەو بەهەشتەی كە لە سۆنگەی داهێنانەوە كۆی مرۆڤەكان خۆی تێدا ببینەوە، نەبۆتە جێگای رەزامەندی ئەوانەی كە ناتوانن بە بێ رەزامەندی و خواستی خۆیان تێیدا هەڵس و كەوت بكەن و بە ماف و ئازادیەكانیان شاد بن وەك بەڵێنیان پێدراوە. لە لایەكی ترەوە تێبینی ئەوە دەكرێت كە ببێتە مایەی ناشادی ئەوانەی كە لە سۆنگەی تیكنۆلۆژی و بەرهەم هێنانەوە خاوەنی هەموو ئەوشتانەن كە مرۆڤ دەی هەوێت، چونكە سروشت و خسڵەتی مرۆڤ شتێكی وەهمی و خەیاڵ نیە بۆ ئاڵوگۆڕ و وەرچەرخان، بەڵكو هەر گۆران و وەرچەرخانێك تایبەتمندی و یاس و ئاڵترناتیڤی خۆی هەیە. هەربۆیە راڤەو خوێندنەوەی سیستمی مرۆڤ مەجال و دەلیوەی ئەوە دەدا كە كاریگەری هەندێك فاكتەری سیستمی كۆمەلایەتی و ئابوری لە سەر مرۆڤ رەچاوبكرێ. 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان