ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303595
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ئـــەنــــدازیــــاریـــی زەیــــن

مێژووی ناردن : Monday, November 24 @ 19:00:43 UTC

ئاسۆ خەبات
زەینی بینای مرۆڤـ:
سەبارەت بە ئەندازیاریی زەین لە مەكتەبە جۆراوجۆرەكان پێناسەی زۆر كراوە و زانست و زانیارییەكان تەنیا بە شێك لە تایبەتمەندییەكانی زەینیان پێناسە كردوە. خاڵی جێگەی سەرەنج ئەوەیە كە زەین تەنیا ئامراز و كەرەستەیێك بۆ ئینسانە و مرۆڤـ خاوەنی زانستێكی سەرووتر لە زەینی خۆیەتی. ئەوە لە هێزی كردەوەی مێشكی مرۆڤ بە تەواوی دیارە كە مرۆڤێك تەنیا چەند


لە سەد لە هێزی میشكی كەڵك وەردەگرێ‌. مرۆڤ لە هەموو بوونەوەرەكان بەرزترە و خاوەنی هێزێكی دەروونیە كە تەنانەت لە زەینیش لەسەرترە. بیری مرۆڤ تەنیا بۆ ژیان بەسەر بردن تا ئاستی نێوەنجی لە ئیستانداردەكانی رۆژانە كەڵكی لێوەدەگردرێ‌، لە كاتێكدا كە توانایی مرۆڤ زیاتر لە هێزی زەینێتی. نیازی مرۆڤ بە زەینی ، ئەوی كردۆتە بوونەوەرێكی لاواز ، لە كاتێكدا كە بەرزترین هێزەكان لەو دا شاردارونەتەوە. رەوانناسان لێكۆلێنەوەی زۆریان لەسەر زەین كردووە بەڵام حەقیقەت ئەوەیە كە ئەوانیش یەخسیری زەینن. یەخسیر بونی مرۆ لە زیندانی زەین هۆكاری هەموو ئازار و گیروگرفتەكانیەتی. هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ میكانیزمی زەین كە لێرەدا باسی دەكەین. زیاتر لە 90 لەسەدی مرۆڤەكان زەینی خۆیان بە باشی ناناسن و هەر بەو هۆیەشەوە بە ئاسانی دەكەونە داوی زەین و راستینی بوونی خۆیان فەرامۆش دەكەن. زەین وەدیهێنەری ئەو خاڵانەیە: 1ـ دڵەراوكێ 2ـ تێكچوونی باری دەروونی و رەوانی 3ـ كێشەی خاوخێزانی و پیشەیی و سۆزداری 4ـ فكری موزاحیم و ئازار دەر 5ـ حەز و ئارەزوو و خولیاكانی دەروون 6ـ نەخۆشی رەوانی 7ـ نەخۆشی جەستەیی حاڵی سەرلاەنج راكێش ئەوەیە كە زەینی هەر كەسێك خاوەنی خوێندنەوەێكی جیاوازە و بە گشتی زەین بەمجۆرە ریزبەند دەگرێ‌: 1ـ زەینی كەیهانی 2ـ زەینی كۆ 3ـ زەینی تاك 4ـ زەینی سەروو 5ـ زەنیی خواروو 6ـ زەینی نێوان 7ـ زەینی مەرجی 8ـ زەینی بە بێ مەرج لە كۆی هەموو بەشە جۆراوجۆرەكان زەین لە ژێر دەسەڵاتی زەینیی كەیهانی دایە و زەینی كەیهانیش لە ژیِر دەسەڵاتی ویژدانی شاراوەیە كە لە هێزی ئەتەر دروست بووە. مرۆڤێكی ئاسایی تەنیا لە زەینێكی تاكی ووشیارە و نازانێ‌ بەشە جۆراوجۆرەكانی زەین چۆن كاریگەرییان هەیە لە ژیانی ئەو دا و نازانێ‌ چۆن بە بێ ئەوەی كە خۆی بزانێ‌ دەبێتە دیلی هێزە شاراوەكانی زەین. بە گشتی سایكۆلۆژی زانستێكی تەلقینیە كە تەنیا پێوەندی بە راكێشان و وەرگرتنی زانیاریی پێشوەخت هەیە و زۆربەی ئەو داتا و زانیارییانە مەسنووعی و لە ژێر كاریگەریی زەینی كەسانی ترە. بەڵام باشترین زەین ئەو زەینەیە كە بە شێوەی سروشتی هەر كەسێك بە دەسكاریی نەكراویی كەڵكی لێوەردەگرێ‌. زەینێك كە خاوەنی هەست و سۆز و عەقڵ و بیرە سەرەكیەكانی ئێمە بێ. زەینێك كە لە ژیِركارگەریی تەڵقین و وەرگرتن دایە وەك ماڵیكی بێ قانونە كە هەمو كەسێك دەتوانێ‌ بێتە ناوەوەی و بیخاتە ژێر كاریگەریی بابەتی تایبەتی خۆی و كۆنترۆڵی بكات. بە گشتی تەواوی بەشەكانی زەین لە زەینی كەیهانیەوە هەتا زەینی بێ مەرج لە حاڵەتەكانی ژێرەوە پێكهاتوون. 1ـ ماناس( manas) 2ـ چیتا (chita ) 3ـ بوودهی (buddhi) 4ـ ئێهنكار (ahnkar) ئەو 4 حاڵەتە كە پێكهاتەی مێشك دروست دەكەن بەم جۆرەن: 1ـ ماناس: بەرهەمهێنەر و دروستكەری هەستی بۆن و تام و بیستن و لامەسەیە كە لەرێگەی گوێ و هەستی دەست لێدان فەرمان بۆ مێشك دەنێرێ‌ و وەرگرەكانی مێشك شەپۆل و هێزی ماناس وەردەگرن و ئێمە كەڵكیان لێوەردەگرین و لە بنەڕەت دا ماناس وزەیێكە كە لە ئەتەرەوە دروست بووە و ئەتەریش لە لایەن هێزی پرانا ماناس پێك دێ‌.(رەوانناسان ئەتەر بە ویژدانی نووستوو دەزانن) هەموو كردەكانی ماناس بە شێوەی سیستماتیكە و ئەو بەشە دروستكەری حەزی ئێمە بە خواردن و جل و بەرگ و رەنگ و هێزی بیستنی ئێمەیە. بۆ نمونە كەسێكی كەڕ تەنیا نەخۆشێكی جەستەییە و وەرگری شەپۆلەكانی ماناس لە مێشكی ئەو دا چالاك نییە و كار ناكات و یان خود كەسێك كە هەستی بۆن كردنی نەماوە، لە ئەسڵ دا هێزی ماناس دەچێ‌ بۆ میشك بەڵام بە هۆی چالاك نەبوونی گردیلەكانی بیستن یان تام كردن و بۆن كردن لە میشكدایە. كاری سەركی ماناس تام كردنە و بە پێی سەلیقە و حەز هەموو شتێك تام دەكات و چێژی لێ دەبینێ‌ و هەر شتێكیشی پێخۆش نەبێ رەدی دەكاتەوە. 2ـ چیتا: بەشێكی تر كە زەین دروست دەكات چیتایە. چیتا شێوەكان، جوانی، فۆرم و رەهەند و هاوئاهەنگی لە ریگەی هەستی جەستەیی لە كاناڵی چاو وەردەگرێ‌ و پێوەندی راستەوخۆی بە چاو هەیە. ئەویش وەك ماناس هەر شتێكی حەزی لێی بێ قبووڵ دەكات و نەخواراوەكانیش رەد دەكاتەوە و بە تەواوی سیستماتیك كار دەكات لە بەر ئەوەی كە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزی پرانایە و پراناش لە لایەن ئەتەرەوە بە شێوەی سیستماتیك دروست بووە. 3ـ بودی: بودی بەشی دادوەری و بریاری زەینە كە هەمان عەقڵە و هەموو ئەو شتانەی لەدوو بەشەكی دیكە وەریدەگرێ‌ لە رێگەی بیركردنەوە بریاری لەسەر دەدا و بۆ جێبەجێ كردن دەیدا بە بەشی چوارەم واتە ئەهنكار. 4ـ ئەهنكار: بەشێكە كە بریارەكانی بودی یان هەمان عەقڵ جێبەجێ دەكات. ئەهنكار هەروەها خاڵی جیاوازیی خۆی لەگەڵ ئەوانی تر جیا دەكاتەوە و روكنی ئارەزوو و حەزی هەر مرۆڤێكە و كاتێك زۆر گرینگی پێبدرێ‌ دەبینە خۆویستی و بە شێوەی سیستماتیك لە مرۆڤەكە كەسێكی خۆ ویست و مەغرور دروست دەكات و هەر بۆیە ئەهنكار بەشی بەرێوەبەری و بەشی ئارەزووەكانە. بە شێوەی گشتی زەین لەو 4 بەشە سەرەكیە پێكهاتووە. بەڵام ئەو 4 روكنەش تەنیا 4 پایەەی سەرەكی بینای زەینن. بەڵام لە ناو ئەو بینایە هێزی تریش بوونی هەیە كە پێكدێن لە 5 ئارەزووەكانی زەین. 5 ئارەزوو و خولیاكانی زەین: 1ـ تورەیی 2ـ زێدە ویستی 3ـ پێوەندداریەتی 4ـ هەوەس و مەیلی سیكسی 5ـ خوویستی و خۆ بەزل زانی سانسكارا: لە كۆی هەموو بەشەكانی زەین لە ژێر كاریگەریی هێزێكی جوڵاوە كە پێی دەوترێ‌ سانسكارا. سانسكارا بریتیە لە هەموو بیرەوەرییە ناخۆش و مەنفیەكان كە لە سەرەتای منداڵیەوە بە هۆی كاریگەریی ژینگەیی و كۆمەڵایەتی بە هۆی مەترسیەكان و رووداوی تاڵی ژیان زۆربەی هەلس و كەوتەكانمانی لە ژێر دەست دایە. سانسكارا سەرچاوەی هەموو دڵەراوكێ و گومان و ناباوەریی و بیری ئازار هێنەری ئێمەیە كە دەتوانێ‌ پێش بە دەرفەتی شیاو كە بۆ سەركەوتنمان لە ژیان پێویستە بگرێ‌. بە شێوەی گشتی بیری موزاحیمی سانسكارا كاریگەری زۆری لەسەر پێوەری كاریی بنەماڵەیی و هاوسەرایەتی و پەروەردە و ریوشوێنە كۆمەڵایەتیەكان خوێندن و تەندورستی جەستەیی و رەوانی ئێمە هەیە. كۆنترۆڵی زەین: لەبەرانبەر هەموو مێتۆد و شیوەكانی نەهێشتنی دڵەراوكێ و ترسە دەرونیەكان كە لە لایەن روانناسانەوە تا ئێستا هاتۆتە ئارا كۆنترۆڵی زەین بایەخێكی زۆری هەیە. هەر چەند زۆرێك لە رەوانناسان لە رێگەی هێپنۆتیزم هەوڵ بۆ كۆنترۆڵی زەینی نەخۆشەكانی خۆیان دەدەن یان لە رێگەی راوێژەوە تاكەكان لەگەڵ ترس و كێشە دەروونیەكانی خۆیان رووبەروو دەكەنەوە، بەڵام هێپنۆتیزم تەنیا جۆرێك دەرمانی كاتیە كە تا ماوەێك كەسەكە هێوەر دەكاتەوە. شێوەكانی تەملاینی لە میدیتەیشن جۆرێك كاركردی پراكتیكی هەیە كە كەسكە لە رێگەی تەمرلاینی بەردەوام خۆی هێدی هێدی چارەسەر دەكات. هەر چەند سەرەتا بوونی مامۆستایێك پێویستە تا كەسەكە سەبارەت بە رێگە و مكانیزم و ئورگانی زەین ئاشنا و رێنوینی بكات و لە تەمرنەكانی دا یارمەتی بدات، بەڵام لەپاش ماوەێك كەسكە دەتوانێ‌ بە لەسەرە خۆیی لە رێگەی تەمرینەكانەوە بەسەر زەینی خۆیدا زاڵ بێ و هێزی بیركردنەوەی لە دەستی زەینی دابێ و بە شێوەیێكی بە هێز توانای كۆنترۆڵی و بیركردنەوەی خۆی هەبێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی زانستی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری زانستی:
خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ "كه‌م هۆشى"


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان