ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 36 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەنراوی ناوەندی هاوكاریی: پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێڕانی ماشینە بارهەڵگرەكان دەكەین

فیلتەری ناسەركەوتووی تلگرام لەلایەن رژیمەوە

پەیامی رێزدار سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

‎هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئاخوندی

ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە یەکگرتووییتان شکۆی مانگرتنە پڕ شانازییەکەی بانە بپارێزن

بانگەوازیکی بە پەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ

بەرێوەچوونی پلینۆمی دووهەمی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستان

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10217583
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

بۆ رێبه‌ر و تاجی سه‌رم

مێژووی ناردن : Sunday, July 14 @ 13:47:34 UTC

( رێــبــوار حوسه‌ینی)
وا پووشپه‌ڕه‌و ،
واده‌ی خه‌می خه‌مخۆرانی دڵ به‌ خه‌می خه‌بات و خوێن و خه‌ڵاته‌!
وه‌رزی دروێنه‌ی خه‌مان و،
له‌دیار خه‌رمان دۆشدامانه‌ و کۆ گای حه‌سره‌ت وه‌ک قه‌ڵاته‌!
وه‌رزێرانی شۆڕش و خه‌بات، 
دڵسۆزانی گه‌ل و وڵات،
ماندوه‌کانی رێگای نه‌جات،
....



قووتابیانی وانه‌ی راستی،
له‌ فێرگه‌ی گه‌ل خۆشه‌ویستی، 
ده‌که‌ن یادی مامۆستایان!
ناوی هه‌ر به‌رزه‌ له‌لایان.
منی حه‌یران و سه‌رگه‌ردان،
ئه‌سیری غوربه‌ت و گریان،
له‌ وه‌رزی هاوینی ژینا،
له‌ پووشپه‌ڕی پڕ حه‌زینا،
له‌ ساڵرۆژی فه‌وتی رێبه‌ر،
له‌سه‌ر نه‌مانی تاجی سه‌ر،
بوومه‌ ماندووی به‌ر خۆره‌تاو
دڕکی وشک و به‌رده‌ سووتاو
بڕکه‌ مردوی سێس و ژاکاو
له‌ بن داری بێگه‌ڵادا،
له‌ وڵاتی پڕ به‌لادا،
دوور له‌ نه‌شه‌ و ئۆخه‌ی ده‌روون
چاوله‌ده‌ستی ره‌حمی گه‌ردوون!
جێماو له‌ کۆڕ و کاروانی، 
پیری ژیرو قوتابیانی!
بیرم هه‌ر تاسه‌و ئاواته‌،
چاوم هه‌ر له‌ رێی خه‌باته‌!
به‌ یادی جارانه‌ ماوم،
کز بوون سۆمای هه‌ردوو جاوم!
بوومه‌ په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران،
بێ ناز هه‌روه‌ک قه‌له‌نده‌ران!
ئۆقره‌ ناگرم لێره‌و له‌وێ،
دڵه‌ که‌یله‌که‌م ناسره‌وێ!
ئه‌وه‌ی وه‌ک هاوده‌م بۆم ماوه‌،
بیره‌وه‌ری به‌ جێ ماوه‌!
تاسه‌م ناشکێ به‌ رۆژ و شه‌و
له‌ چاوانم تۆراوه‌ خه‌و!
به‌ ئاوات ده‌رفه‌ت و هه‌لم
جاوه‌ڕیی تیشکی ده‌م که‌لم!
رۆژێک دابێ وه‌کوو جاران،
بچمه‌وه‌ ناو کۆڕی یاران!
روه‌و مه‌زاری سه‌روه‌ران،
له‌ گشت سووچیکی نیشتمان،
وه‌ڕێ که‌وین ده‌سته‌ ده‌سته‌،
بڵێن سروود به‌سته‌ به‌سته‌
بچڕین سروودی سه‌ربه‌ستی،
نه‌فرین له‌ ژینی ژێر ده‌ستی!
سڵاو له‌ عه‌زمی به‌تینی،
جه‌لاله‌دینی حوسه‌ینی!
سه‌رکرده‌و رێبه‌ری خه‌بات،
دڵ سۆزه‌که‌ی گه‌ل و وڵات!
ئه‌و رابه‌ره‌ی بۆ گه‌ڵ ژیا،
سه‌ر به‌رز و قایم وه‌ک چیا!
فێری کردین قه‌ت نه‌سره‌وین،
هه‌دانه‌دین تاسه‌ر که‌وین!
خۆمان فیدای گه‌ل و هۆز که‌ین،
جێژنی رزگاری پیرۆز که‌ین!
ئه‌وه‌ی ژیا و مرد بۆ گه‌لـی،
بێ شک ئامانجی دێتیه‌ دی!



ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان