ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 21 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9279741
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

بـوروكـراسـی وه‌ك ئـامـرازێـكـى سـه‌ركـووت (به‌شی دووهه‌م و كۆتایی)

مێژووی ناردن : Friday, February 22 @ 13:10:52 UTC

زاهید خه‌بات

  كێشه‌ى بوروكراسیه‌ ناكارامه‌كان له‌ وه‌لاتانى له‌ حاڵى گه‌شه‌سه‌ندن یان نیزامه‌ داخراوه‌كانى وه‌ك ئێران له‌و شوێنه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ هاوسانى پێویست له‌ نێو گه‌شه‌ى بوروكراسی و باقى پێكهاته‌كانى نیزامى كۆمه‌لایه‌تى و هاوته‌ریب نیوانیان دروست نه‌بووه‌ و له‌ ئه‌نجام دا به‌ جێگه‌ى ئه‌وه‌ى ببێته‌ هۆى پێشكه‌وتن و دیسپلین ده‌بێته‌ هۆكارێكى به‌ربه‌ست و گه‌رِانه‌وه‌ بۆ دواوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا حكوومه‌ته‌ ناكارامه‌كان به‌ هۆى وه‌ك لاوازى به‌رێوه‌به‌رى و یان ئامانجى په‌ره‌دان به‌ ده‌سه‌لاتى خۆیان روو ده‌كه‌نه‌ نووسین و كرده‌وه‌ پێكردنى بوروكراسی....


له‌ جۆرى سێهه‌م. بوروكراسی له‌ كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كان به‌ ئاسانى ده‌توانێ دژى خه‌ڵك به‌ كار ببردرێ. ئه‌گه‌رچى هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى فكرى و پێگه‌یشتوویی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى له‌ نێو خه‌ڵك، ئاستى چاوه‌رِوانی و داواكارییه‌كانیش ده‌رۆنه‌ سه‌ره‌وه‌، به‌لام له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ دابین كردنى پێداویستیه‌كان و ترس له‌ دیكتاتۆرى و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى به‌ چۆنیه‌تى باشتره‌وه‌، ئه‌وان ناچار به‌ په‌یره‌وى كردن یان بێده‌نگ بوون له‌ به‌رانبه‌ر یاسا سه‌خت و تونده‌كانى بوروكراتیك ده‌كا.  عه‌یبه‌كانى بوروكراسی له‌ ئێران له‌چاو لایه‌نه‌ باشه‌كانى زیاتر ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاو و به‌ هۆى ناوه‌رۆك و كاركردى خه‌راپى، ئیتر نه‌ك له‌ چوارچێوه‌ى تێگه‌یشتنێكى مه‌نفى و گشتى به‌ڵكو بۆته‌ جۆرێك بوروكراسی له‌ جیهاندا كه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر بناغه‌ى كاركردى پێناسه‌ى پێوانه‌ و تایبه‌تمه‌ندیی و ئاكامه‌كانى به‌رهه‌م هاتووى ئه‌و سیسته‌مه‌ بكرێ. هه‌ڵبه‌ت بوروكراسی له‌ پێگه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆشی ده‌بێته‌ هۆى هێندێك زیاتى كۆمه‌لایه‌تى و تاكه‌كه‌سی، چ بگا به‌وه‌ى كه‌ له‌ پێگه‌یێكى نادروست وێستابێ و یان قه‌ڵه‌مبازێكى ناته‌واوى بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ به‌رزفره‌كان هاویشتبێ. 
هه‌روه‌ك ماناى وه‌ك ده‌وڵه‌ت، سیسته‌مى دادوه‌رى، مه‌جلیس، ده‌زگاكانى چاودێرى، پۆلیس و ... له‌ حكومه‌ته‌ دیكتاتۆره‌كان له‌ پێگه‌ و ماناى خۆیان جێ ناگرن، بوروكراسیش به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی گۆرِانى مانا و كاركرد بووه‌ و هه‌روه‌ك پولیس له‌ لاى خه‌ڵكى ئێران بیرهێنه‌روه‌ى بابه‌تێكى خه‌راپ و مه‌نفیه‌، بوروكراسیش له‌ زه‌ینى كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌س زنجیره‌ ره‌وتێكى نێگه‌تیڤ له‌ قۆناغه‌ ئیدارى و حكومه‌تیه‌كانه‌ كه‌ له‌ قۆناغى یه‌كه‌م تاكه‌كه‌س تووشی سه‌رلێشێواوى ده‌كه‌ن و سووكایه‌تى تاكى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌هۆى پێچه‌لاوپێچیه‌كه‌ى كه‌سه‌كان تووشی دڵساردى ده‌كا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه‌ خه‌رج هه‌ڵگره‌ (چ به‌ شێوه‌ى دانى پوڵى خزمه‌ته‌كان و ماڵیات و... چ تێچووه‌كانى مرۆیی و كات) و ئه‌و زیانانه‌ى كه‌ له‌ كات كوشتنى سه‌ردانكه‌ران تووشی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵ ده‌بێت. 
ئه‌گه‌رچى زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى دیاریی كردنى ناكارامه‌یی و زیانه‌كانى نیزامى بوروكراسی له‌ئێران ناسیاون و ته‌نانه‌ت بابه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ى كارناسانى زانستگایی و دامه‌زراوه‌كان بووه‌، به‌لام لایه‌نه‌ راسته‌قینه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانى كه‌ له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تى و نیزامى و قه‌زاییه‌كان ده‌بیندرێ، له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ لا ده‌برێن.  ناوه‌ ناوه‌ له‌ هێندێك له‌ماڵپه‌ره‌كانى ناوخۆى ئێران ئه‌ویش له‌ كۆتاییه‌كانى ته‌مه‌نى حكوومه‌تى ئیستبدادى و زیاتر به‌ هۆى كێشه‌ ناوخۆیی ، پشتیوانى باڵه‌كانى ده‌سه‌لات له‌ گه‌نده‌ڵى ماڵى دامه‌زراوه‌كان و بانكه‌كان و ته‌نانه‌ت سیسته‌مى نیزامى و ئه‌منیه‌تى ئاشكرا ده‌بێ كه‌ لاواز بوونى پایه‌كانى نیزامى ئیداریی ناكارامه‌ی نیزامى بوروكراتیك، هه‌ره‌ره‌مه‌كى بوونى دامه‌زراوه‌ چاودێره‌كان و ده‌زگاى دادوه‌رى و بێ به‌رنامه‌یی و بێ پاڵنه‌ریی ده‌سه‌لات له‌ باشكردنى وه‌لات به‌ باشی روون ده‌بێته‌وه‌. جێبه‌جێ كردنى روانگه‌ فقهیه‌كان له‌ حكوومه‌ت و هه‌لس و كه‌وتى ئیدئۆلۆژیكى له‌سه‌ر بناغه‌ى بیردۆزى خه‌یالاوى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ بوو به‌ هۆى دامه‌زراندنى جۆرێك له‌ پێكهاته‌ى ئیدارى و بوروكراتیك كه‌ خۆى بۆته‌ ئامرازێكى بلاوكردنه‌وه‌ى ئیدئۆلۆژى حكوومه‌ت و په‌ره‌پێده‌رى ئامانجه‌كانى ره‌وتى ده‌سه‌لاتدار و به‌ مه‌به‌ستى سرِینه‌وه‌ى نه‌یاران و جیابیران و بۆته‌ رێبازێك بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى ئیداریی و رێكخراوه‌یی و زانستگاكان و .... 
بوروكراسی پێویستیه‌كى ئیداره‌ى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانه‌. به‌لام خوڵقاندنى بوونه‌وه‌رێكى ترسناك و گوماناویی به‌ناوى دیوانسالارى نێوه‌كان له‌ حكوومه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ ده‌خوازێ تا له‌ لایه‌ن كارناسانى ئه‌و بواره‌ وێراى ناساندن و دۆزینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى  ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌، له‌ شوێنكه‌وتنى سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى میراتى دیكتاتۆریه‌تن له‌ ئێستا و داهاتوو پارێز بكرێ. كاتێك باس له‌ بوروكراسی ناسراو به‌ حكومه‌تى زاڵمانى ناوه‌كان دێته‌ گۆرِ، باس له‌ هێندێك له‌ لایه‌نه‌ پێچه‌لاوپێچه‌كانى وه‌ك ناسینى نه‌شیاوى به‌رێوه‌به‌رانى حكومه‌تى ده‌كرێ، له‌كاتێك دا كه‌ به‌ بێ چاوپۆشین و به‌ به‌ڵگه‌ و دێكومێنته‌كانى كه‌مى ئێستا ده‌توانین بلێین: یه‌كێك له‌ پیلانگیرییه‌كانى حكوومه‌تى ویلایه‌ت فه‌قیه‌ بۆ بێ ناسنامه‌ كردنى تاك و كۆمه‌ڵ و كردنى به‌ ئامرازێكى سه‌ركووت و كۆنترۆڵى كۆمه‌ڵگا وه‌دیهێنانى جۆرێكى نوێى بوروكراسیه‌. هه‌روه‌ك له‌ رۆژنامه‌ و میدیاكان و ماهواره‌ش به‌هه‌مان جۆر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ به‌و جیاوازییه‌ى كه‌ هه‌ر كاتیك رژیمى ئێران تووشی بشێوى ببێ میدیاكانیشى ده‌كوژینه‌وه‌، به‌لام بوروكراسی گه‌نده‌ڵ و به‌لارێداچووه‌كه‌ى هه‌روا تا ماوه‌ێكى زۆر كاریگه‌رى و سه‌یته‌ره‌ى خۆى ده‌هێلێته‌وه‌. 
پاڵنه‌رى وردبوونه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات كه‌ ئایا بوروكراسیش وه‌ك باقى دیارده‌كانى مه‌جازى و حه‌قیقى مودێرن ده‌توانێ له‌ دژایه‌تى و جیاوازیی دابێ كه‌ تاكه‌كه‌سیی و ده‌سه‌لاتى مرۆڤ به‌ربه‌ست و ناوبراو بكاته‌ ئامرازێك بۆ ئامانجه‌ سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان؟ برواى نووسه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى فه‌لسه‌فى و سیاسی له‌ رێگه‌ى فرت و فێلى حكوومه‌ت و خۆپه‌رِاندنه‌وه‌ داسه‌پێندراوه‌كان توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ و جیاواز له‌ ماناى حه‌قیقى خۆى به‌كار ببردرێ.  له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ بوروكراسیش ده‌توانێ له‌ چوارچێوه‌ى ئیدئۆلۆژى ببێته‌ دیلى تاك و كۆمه‌ڵ و یان له‌ ئاقارێكى حه‌قیقى و پۆزه‌تیڤى ئه‌و ئامرازه‌ ئاسانكارییه‌ى كاروبارى سازمانى بێت و پێش به‌ پێشێلكردنى شیاوه‌كان و بایه‌خه‌كانى دیموكراتیك بگرێت. ئه‌گه‌رچى له‌ بوروكراسی هێزى تاكه‌كه‌سه‌كان له‌ دانانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ نه‌ك هه‌ڵبژاردن و قۆناغه‌كانى رێكخراوه‌یی به‌ بێ به‌شدارى خه‌ڵك ده‌بێته‌ هۆى دروست كردنى دیسپلین،  به‌لام له‌ وه‌لاتانى گه‌شه‌سه‌ندووى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و عاده‌ته‌: راپرسیه‌كان، سكالاى تاكه‌كه‌س و میدیا زیندووه‌كان پێش به‌ به‌لارێداچوونى هه‌موو دامه‌زراوه‌ ئیداریی و رێكخراوییه‌كان له‌ سیسته‌مى دیموكراتیك ده‌گرێت. 
 بابه‌تێكى زۆر گرینگى دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌چوونه‌ ناوخانه‌ى كرده‌وه‌ى دروشمه‌كان و ئامانجى شۆرِشى خه‌ڵك و رووكردنه‌ خوێندنه‌وه‌ى تێئۆرى و نووسینى تێئۆرى وه‌ك رێگه‌یێك بۆ هه‌لاتن له‌ راستیه‌كان و وێرانه‌یێك كه‌ ئاخونده‌كانى ده‌سه‌لاتدار له‌ ئێرانیان به‌ جێ هێشتووه‌، بۆته‌ به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵى بوروكراتیك. 
 یانى ته‌نانه‌ت باسی ناكارامه‌ییه‌كانى نیزامى بوروكراتیك و گه‌نده‌ڵى ئیدارى و بانك له‌ ئێران له‌ زمان به‌رپرسان و لقه‌كانى ده‌سه‌لات خۆى به‌شێك له‌ گه‌نده‌ڵ و دیوانسالاریی ئێرانه‌. نمونه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ كرده‌وه‌كان و قسه‌كانى محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌بیعى جێگرى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رده‌سته‌ى بازنه‌ى گه‌نده‌ڵى و وه‌لاخستن و دزى شه‌قامى فاتیمیه‌ بوو كه‌ بوو به‌ به‌رێوه‌به‌رى  فه‌رمانى ٨ ماده‌یی خامنه‌یی له‌ خه‌بات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ئابوورى و یان دانانى سه‌عید مورته‌زه‌وى بكوژ و شكه‌نجه‌گه‌ر وه‌ك قازى و سه‌رۆكى ناوه‌ندى به‌ربه‌ره‌كانێى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌ كه‌ هه‌ر دووكیان باس له‌ كرده‌وه‌ و جۆرى خه‌بات بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى  و تاوان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام  و بێ شه‌رمانه‌ گه‌لاڵه‌ و تێز بۆ خه‌بات دژى گه‌نده‌ڵى بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌. 
له‌م نێوه‌دا به‌رپرسان به‌ناوى فه‌رمانه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى یاساكان و گۆرینى فۆرمالیته‌ له‌ پێكهاته‌ى رێكخراوه‌یی و ئیدارى نوسخه‌ ده‌پێچنه‌وه‌. ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ته‌نیا جۆرێك به‌رێوه‌بردنى ئه‌ركه‌ كه‌ خۆشیان گیرۆده‌ى بوونه‌. سیسته‌مى حكوومه‌تى رژیمى ئاخوندى به‌ سه‌پاندنى رێگه‌چاره‌ى جۆراوجۆر و تێكده‌رى لایه‌نه‌كانى ناوخۆى ده‌سه‌لات به‌رنامه‌ ئیدارى و په‌روه‌رده‌كانى گۆریوه‌ و هه‌روه‌ك بینیومانه‌ سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى ده‌ورانى نێوه‌نجى و سه‌ره‌تایی به‌ پێى یاسا دڵخوازه‌كانى ره‌وته‌ ده‌سه‌لاتداره‌كانى رژیم ئاڵوگۆرى به‌سه‌ر داهاتووه‌ .  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكخراوى بووجه‌ و به‌رنامه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، هاوشێوه‌كارى و هاته‌ریبكردنى دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ت له‌به‌رانبه‌ر یه‌كتر و كۆنترۆڵى هه‌ر دامه‌زراوه‌ێك له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ێكى تر  وه‌ك دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌لى فه‌قیه‌ و ... هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ حكوومه‌تیه‌كان له‌ نووسین و چاكسازى، وه‌لاتى به‌ره‌و كه‌شێكى قێزه‌ون بردووه‌ كه‌ بێ به‌ندوبارى ئیدارى و ماڵى و خه‌رجى زۆر و كاتبرى دیوانسالارى بۆ خه‌ڵك و دروست كردنى كه‌شی بێ متمانه‌یی و ناهومێدى له‌ ئاكامه‌كانێتى. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ نه‌گۆربوون و پێچه‌لاوپێچى و بێ ئاكام مانه‌وه‌ى گه‌لاڵه‌كانى بوروكراتیك به‌ڵگه‌ن بۆ راستى ئه‌و ئیدعایه‌. ئه‌وه‌ خۆى له‌ ئاكامى گه‌لاڵه‌ى برِه‌ودان به‌ كۆنترۆڵ و سه‌ركووتى كۆمه‌ڵگا له‌ لایه‌ن رژیمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندییه‌. 


 كوتایى 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی فه‌لسه‌فی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری فه‌لسه‌فی:
بە خێر بێن بۆ بەرزەخ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان