ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 8 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303628
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

مندالاَن له‌ئێَران له‌ ته‌مه‌نی چوار سالیه‌وه‌ ده‌ست به‌ كرێكاری ده‌كه‌ن

مێژووی ناردن : Tuesday, February 05 @ 16:18:20 UTC

سه‌رچاوه‌: ئێنترنێت
زێنب حسینی

له‌وانه‌یه‌ زور جار گوێ بیستی ئه‌وه‌ بووبن یان بینیبێتان كه‌ مندالاَن به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ قوتابخانه‌ سه‌رقاڵی خوێندن بن،به‌كاركردنی جوَراوجوَره‌وه‌ خه‌ریكن. ئه‌وان كارگه‌لێك ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك جار پێویستی به‌ له‌شێكی به‌ توانا یان به‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه‌. به‌پێی نوسراوی سایتی كانونی فه‌رهه‌نگی پارێزگاری له‌ مندالاَنی كرێكار، هه‌ر مروَڤێكی ژیر ته‌مه‌نی ....


 ١٨ساڵ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌یداكردنی داهات سه‌رگه‌رمی كار بێت به‌مندالاَنی كرێكار ده‌ناسرێن. به‌ووته‌ی ئه‌و سایته‌ی َسازمانی نێونه‌ته‌وه‌ی كار، نزیكه‌ی ٥١٢ملیون منداڵ كه‌١٥٣ملیونیان له‌ به‌ینی ٥-١٤ساڵ ته‌مه‌نیانه‌،سه‌رقاڵی كاركردنن.
به‌لاَم پشكی ئێران له‌و سه‌ر ژمێرییه‌ چه‌نده‌؟
به‌پێی رِاپۆرتی بنكه‌ی ئینترنێتی شفقنا، فاتمه‌ی قاسم زاده‌،نوێنه‌ری كومیته‌ی هاوكاری توَری مندالاَنی كرێكاری سه‌ر جاده‌یی ئێران،به‌پێی ئاماری سه‌رژمێری كه‌ بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس له‌ ساڵی رابرِدوو كردویانه‌ ده‌ڵێت، كه‌ نزیكه‌ی ٣ملیۆن و ٢٦٥هه‌زار منداڵی ئێرانی له‌ خوێندن بێبه‌شن. به‌ ووته‌ی ناوبراو ئه‌توانین بڵین كه‌زیاتر له‌ ٣میلیون له‌و مندالانه‌،ئه‌وانه‌ن كه‌ كار ده‌كه‌ن و له‌ خوێندن بێبه‌شن.له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریه‌دا،سایتى عه‌رسه‌ی سێهه‌میش ده‌ڵێت: مندالانی كرێكار له‌ ئێران زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و ١٢٠هه‌زارن. هه‌روه‌ها رِۆژنامه‌ی ئێبتكار سی ساڵ له‌مه‌وپێش نووسی كه‌ رِێژه‌ی مندالاَنی كرێكار دووملیوێن و٥٠٠ هه‌زار كه‌سه‌.
به‌لاَم بۆچی سه‌رژمێریه‌كی نارِون له‌باره‌ی مندالاَنی كرێكاره‌وه‌ هه‌یه‌؟ په‌ریسا كاكایی، داكۆكی كار له‌ مافی مندالاَن ده‌ڵێت: هیچ كام له‌ رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی مندالاَن به‌رپرسیارێتی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ كه‌ لێكۆلینه‌وه‌ بكات له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ژیانی مندالاَن و سه‌رژمێریه‌كی دروست و روون له‌و باره‌وه‌ ئاشكرا بكات.
ئه‌و له‌ درێژه‌دا ده‌ڵیت: ئه‌و رِێژه‌ی كه‌ ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، سه‌رژمێریه‌كی پرِش و بلاَوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان وشاره‌زایان و زور جاریش ریكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست كه‌وتوه‌. زۆر جار به‌ لێكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایان و داكۆكیكاران له‌ مافه‌كانی مندالاَن له‌ سه‌رژمێریدا به‌كار ده‌به‌ین. به‌لاَم باسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ سه‌رژمێریه‌كی وورد نین تا بتوانین پشتیان پێببه‌ستین و هه‌ڵیان سه‌نگێنین.
رِۆژین محمدی، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌رِێگه‌ی یه‌كێك له‌ رِێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی هاوكاری مندالاَنی له‌ شاری رێى ده‌ست پێكردوه‌، ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رژمێریێكی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌، پیێوایه‌ ژماره‌ی مندالاَنی كرێكار به‌هۆی خراپی باری ئابوریه‌وه‌ رِوو له‌ زیاد بوونن.ئه‌و ده‌ڵی: كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و خراپی باری ئابوری خێزانه‌كان هۆكارن بۆ زیادبوونی مندالاَنی سه‌رجاده‌یی. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ نه‌بوونی سیاسه‌تێكی دروست بو پاراستنی خیزان له‌ ولاَتێكی وه‌ك ئێران هۆكار گه‌لێكن بۆ زیادبوونی مندالاَنی كار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانه‌ ئه‌فغانیه‌كان له‌ ئێران وه‌ك په‌نابه‌ری نایاسای و رێگه‌ پێنه‌دراو ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناچارن منداڵه‌كانی خۆیان بنێرنه‌ بازارِی رِه‌شی كاره‌وه‌. به‌ گوته‌ی سایتی عه‌سرى نوێ،كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ساڵی ١٩٨٩(١٣٦٨)به‌ كۆی ده‌نگ، كۆنۆانسیونی داكۆكیكردنی له‌ مافی مندالاَن په‌سه‌ند كرد. ماده‌ی ٣٢ی ئه‌م كۆنوانسیۆنه‌،ولاَتانی ئه‌ندام ئه‌ركدار كردوه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنێكی خراپ و كارلێكێشانه‌وه‌ی ئابوری له‌مندالاَن خۆ بپارێزن و ده‌بێت مافی گه‌شه‌سه‌ندنی وشیاری ، جه‌سته‌ی، سایكۆلۆژی، كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌موو مندالاَن دابین بكات. ئه‌م كۆنوانسیۆنه‌ له‌ لایه‌ن رِژیمی ئاخوندیه‌وه‌ واژوو كراوه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ پێی برِیاری كۆنوانسیۆن ١٣٨ی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ی كار،په‌سه‌ند كراوی ساڵی ١٩٧٣،كه‌مترین ته‌مه‌نی بۆكار كردنی مندالاَن له‌ ١٥_١٨ساڵ له‌به‌ر چاو گرتوه‌. له‌كاتێكدا كه‌ له‌ته‌مه‌نی خوێندنی ئیجباریدایه‌ نابێت كاربكات . ماده‌ی ٧٩ی یاسای كار ده‌ڵێت: كاركردن به‌ مندالاَنی خوار ١٥ساڵ رِێگه‌ پێنه‌دراوه‌. به‌پێی ئه‌و رِاپۆرته‌، یاسای كاركردنی تاك له‌ به‌ینی١٥_١٨ساڵ كه‌ته‌مه‌نی لاویه‌تیه‌ وكار بۆ ئه‌وان یاساییه‌. له‌هه‌مان كاتدا،شایه‌نی باسكردنه‌ كه‌ به‌پێی ماده‌ی ١٨٨یاسای كار، كاركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ مندالاَن و به‌پێی برِگه‌ی١٩٦، كاركردنی مندالاَن له‌ كارخانه‌ی بچوك كه‌ كه‌متر له‌ ده‌ نه‌فه‌ر بگرێ رِێگه‌ پێدراوه‌. به‌ پَی رِاپۆرتی كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌ی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و به‌ ووته‌ی بنكه‌ی سه‌رژمێری ئێران، رِێژه‌ی به‌شداری ئابوری مندالاَن ١٠تا١٤ساڵ، ٢/٩له‌سه‌د رِاگه‌یێندراوه‌. له‌م باره‌وه‌، به‌پێی رِاپۆرتی بنكه‌ی ئینترنێتی شقفنا، فاتمه‌ی قاسم زاده‌،ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی تۆرِی یاریده‌ی مندالاَن كارو سه‌رجاده‌یی له‌ ئێران، پێی وایه‌ كه‌ مندالاَنی كرێكار له‌ كۆمه‌ڵگای ئێران له‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ده‌ست به‌ كار ده‌كه‌ن. به‌ پێی رِاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیلنا،جاوید سوبحانی،داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی مندالاَنی كرێكار، ووتویه‌تی كه‌ مندالاَن وه‌كوو هێزی هه‌رزان وجێگره‌وه‌و وه‌كوو زیادكرنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان وكێشه‌ی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان ئه‌ژمار ده‌كرێن.
ئیحسان به‌شیر،ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مندالاَنی كرێكار و سه‌رجاده‌یی، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ ئیلنا ده‌ڵێ كار به‌و مندالاَنه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ باری یاساییه‌وه‌ ناتوانن داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن.به‌ وته‌ی ناوبراو كرێكارێك له‌ خراپترین شێوه‌ی كاریدا ده‌توانی به‌پێی یاسا سودمه‌ند بێت له‌ بیمه‌ و بوون به‌ ئه‌ندام له‌ دامه‌زراوه‌ ناحكومیه‌كان. به‌لاَم مندالاَن به‌هۆی كه‌م ته‌مه‌نی و نه‌بوونی وشیاری له‌و باره‌وه‌ ناتوانن ئه‌و داوایه‌یان له‌ خاوه‌ن كار هه‌بێت. رِۆژین محمدی له‌ باره‌ی كارگه‌لێك كه‌ مندالاَن ده‌یكه‌ن، ده‌لێت:كاری ئاشكرای مندالاَن له‌ ئێران، تایبه‌ت وده‌ستفرۆشییه‌. هه‌روه‌ها كاركردنیان له‌ كارخانه‌كان كه‌ ١٠ كه‌س زیاتر كاری تێدا ناكات رِێگه‌ پێنه‌دراوه‌. كارخانه‌ی مالاَن ،یان كوره‌ خانه‌كان له‌م باره‌وه‌.
ئایا مه‌رجه‌كانی كاری بۆ مندالاَنی كچ وه‌ك مندالاَنی كورِ تێدایه‌؟
رِۆژین محمدی به‌ ئاماژه‌به‌ هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی كه‌ مندالاَنی كچ ده‌یكه‌ن، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵگری پێناسه‌ی كاری منداڵ نه‌بێت، چۆن هێندێك، كاری ماڵه‌وه‌ بۆ ژنی كرێكار حیساب ناكه‌ن و كاری پاككردنه‌وه‌ی ماڵ و ئاگا لێبوونی منداڵیش به‌كار ناژمێرن. له‌ هه‌ل و مه‌رجێكی وادا كه‌ كۆمه‌ڵگا ناتوانی رِێگری له‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ منداڵ بكات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ بۆ سود وه‌رگرتنی زیاتر له‌ مندالاَن به‌ تایبه‌ت مندالاَنی كچ هۆیێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كچان وه‌كو كالاَی جینسی موعامه‌له‌ی پێوه‌ بكه‌ن ته‌نانه‌ت له‌ شوێنی كاریش. ئه‌م كاره‌ وای كردوه‌ كه‌ چوونیان بۆ بازارِی به‌درِه‌وشتی په‌ره‌تر بستێنێت. ئاماری غه‌یره‌ فه‌رمی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن له‌١٤ بۆ١٠ ساڵ كه‌م بێته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا،هه‌ل ومه‌رجی مندالاَنی كرێكار له‌ ئێران چۆنه‌؟
هه‌ندێك جار هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵ ده‌بێت كار بكه‌ن به‌خیوكه‌رێكی خراپه‌، واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ناوی سه‌رپه‌رست كه‌ دایك و باوكه‌ توانای ئاگالێبونی منداڵه‌كانیان نیه‌ چونكه‌ بۆخۆیان له‌ لایه‌نی ده‌رونی و ته‌ندروستیه‌وه‌ له‌ به‌شی زیان لێكه‌وتوان ده‌ژمێرێن. بۆ نمونه‌ تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر یان ئه‌ڵكۆڵین . 
ئه‌مه‌ وای كردوه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان بچنه‌ بازنه‌ی كاره‌وه‌. ئه‌م مندالاَنه‌ له‌ هه‌لومه‌رجێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ مه‌جبورن كار بكه‌ن تاوه‌كو هاوكاری سه‌رپه‌رسته‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن كه‌ خۆیان له‌ ژینگه‌یه‌كی نا ته‌ندروست پێبگه‌ێنن. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ مندالاَنێك هه‌ن كه‌ به‌ هۆی خراپی باری ئابورییه‌وه‌ مه‌جبوری كاركردن بوون تا هاوكاری خێزانه‌كانیان بكه‌ن، كه‌ ئه‌مانه‌ جیاوازن له‌ ئه‌وانیتر. به‌لاَم ئه‌و شته‌ی كه‌ ئیمه‌ ده‌توانین بیخه‌ینه‌ رِوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مندالاَنی كار له‌ هه‌ل و مه‌رجی جۆراوجۆر و جیاوازدا ده‌ورانی ستانداردی منداڵیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. نمونه‌كانی ده‌ورانی ستانداردی مندالاَن به‌ پێی كۆنواسیۆنی مافه‌كانی مندالاَن به‌ شێوه‌یه‌كی رِوون دانراوه‌ و له‌وانه‌ش مافی خوێندن و یاری كردن و مافی به‌شداری كردن له‌ برِیاره‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کۆمه‌ڵایه‌تی:
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان