ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278442
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

فه‌لسه‌فه‌ی‌ وجوودی‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌ (به‌بۆنه‌ی‌ گیرانی‌ مامۆستا گه‌نجی)‌

مێژووی ناردن : Saturday, April 19 @ 14:16:40 UTC

سه‌یید كامیل چاپاش
avatarده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران له‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هاتنه‌سه‌ر كار و جڵه‌وی‌ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ده‌ستی‌ خۆیان دا قۆرخ كرد، زبر و زه‌نگ و پێشێل كردنی‌ مافه‌كانی‌ ئینسانیان ده‌ست پێ كرد. هه‌نووكه‌ نزیك به‌ 30 ساڵه‌ ئه‌و رژیمه‌ به‌ قیزه‌ونترین جۆره‌كان خه‌ریكی‌ سه‌ركووت و كوشت و بڕ و جینایه‌ته‌ و ده‌ست له‌ هیچ كرده‌وه‌یێكی‌ نامرۆڤانه‌ ناپارێزی‌. هه‌ر له‌ ژنان و كرێكاران و خوێندكاران و ماموستایان و روناكبیران و رۆژنامه‌وانان و چالاكانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا مندالانی‌ ژێر 18 ساڵ له‌ خه‌ڵاتی‌ موسیبه‌ت و چاره‌ڕه‌شی ئه‌و رژیمه‌ بێ نه‌سیب نه‌بوونه‌.



شتێك كه‌ جێگه‌ی‌ ڕامان و سه‌رنجه‌ ئه‌و سه‌رپۆشه‌یه‌ كه‌ پیاوكوژه‌كانی‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌ چه‌ندین ساڵه‌ بۆ پاكانه‌ و شاردنه‌وه‌ی‌ كار و كرده‌وه‌كانیان كه‌ڵكی‌ لێ وه‌رده‌گرن و كه‌مینه‌ێكی‌ ساویلكه‌ی‌ پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. ئه‌ویش په‌رده‌ی‌ ئایینی‌ و به‌ستنه‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌كانی‌ خۆیان به‌ ده‌ستووراتی‌ خوایه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بیریان جیاواز بێ له‌گه‌ڵ فكری‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران و بكه‌ونه‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ رژیم جا به‌ هه‌ر هۆیێك بێ به‌ پاساوی‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ دین و خوا ده‌ستی‌ چڵكاوخۆر و به‌كرێگیراوانی‌ خۆیان بۆ به‌رێوه‌بردنی‌ هه‌ر جۆره‌ جینایه‌تێك ئاوه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن. له‌نیزامی‌ ئاخونده‌كان ئه‌وه‌ی‌ بیری‌ ئه‌و چه‌ندكه‌سه‌ی‌ كه‌ له‌ نووكی‌ هه‌ره‌مه‌كه‌ دا پاڵیان لێداوه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر خه‌ڵك دا خوایی ده‌كه‌ن، قه‌بووڵ نه‌بێ به‌ تاوانی‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ خوا بێسه‌روشوێن ده‌كرێ‌ و دوای‌ ماوه‌یێك یان له‌ناو ده‌برێ‌ و یان وای‌ لێ ده‌كرێ‌ كه‌ پێناسه‌ی‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆی‌ لێ وون بێ و نه‌توانێ‌ جارێكی‌ تر وه‌كوو مرۆڤێكی‌ ئاسایی له‌ناو كۆمه‌ڵگا دا بژی‌. ره‌نگه‌ ئێستا بۆ زۆرێك ده‌ركه‌وتبێ كه‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌ ئه‌و مه‌بادی‌ و دروشمه‌ رواڵه‌تیانه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ كورنای‌ بۆ لێده‌دا و گوێی جیهانیانی‌ پێ كه‌ڕ كردووه‌، ته‌نیا بۆ چاوبه‌ست و فریو بووه‌ و هه‌رگیز له‌ناخه‌وه‌ باوه‌ری‌ پێی‌ نییه‌ و كرده‌وه‌ی‌ پێ ناكا. ئه‌و رژیمه‌ ته‌نیا بیر له‌مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ نامه‌شروع و ناخه‌ڵكی‌ خۆی‌ ده‌كا، جا به‌ هه‌ر نرخێك بێت. ئه‌وه‌ش بۆته‌ سیاسه‌تی‌ ره‌سمی‌ و ئاشكرای‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ رژیم. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌ و نه‌زانانه‌یه‌ كه‌ ده‌بینین ئێستا به‌ته‌واوی‌ هه‌م له‌ناوخۆ و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه‌ و له‌پێش چاوی‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌ گشتی‌ بێزراو بووه‌.
له‌قاودان و ئاشكرا كردنی‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ وه‌ك ده‌سته‌چیله‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ به‌رزه‌فڕه‌كانی‌ خۆی‌ كۆماری‌ به‌ناو ئیسلامی‌ ئێران كه‌ڵكی‌ لێ وه‌رده‌گرێ‌ زۆر گرینگه‌ و له‌هه‌مان كات دا بستنه‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌كانی‌ رژیم به‌ دینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام هه‌ڵه‌یێكی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌شیروعیه‌ت ده‌به‌خشی به‌ كرده‌وه‌كانی‌ رژیم، ده‌بێته‌ هۆی‌ شێوانی‌ په‌یامی‌ ئه‌خلاقی‌ و ئاسمانی‌ دینیش.
ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بوو به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ووتاره‌ی‌ له‌سه‌ر بنووسم، گیرانی‌ دووباره‌ی‌ ماموستاێكی‌ ئایینی‌ به‌ ناوی‌ ئه‌یووبی گه‌نجی‌ له‌شاری‌ سنه‌یه‌، رژێمی‌ به‌ناو ئیسلامی‌ ئێران له‌چوارچێوی‌ دژایه‌تی‌ ئایین و باوه‌رداران به‌ دین ،ئه‌مجاره‌یان ماموستاێكی‌ ئایینی‌ خستۆته‌ به‌ر ئامانجی‌ خۆی‌. مامۆستا ئه‌یوب گه‌نجی‌ خه‌تیبی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ مزگه‌وتی‌ قوبای‌ شاروچكه‌ی‌ به‌هارانی‌ شاری‌ سنه‌ و ته‌ییوبی‌ برای‌ و ماموستا حه‌سه‌ن زارعی‌ خه‌تیبی‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌لنه‌بی، رۆژی‌ 11/4/2008 له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ ئێران ده‌گیرین و بۆ شوێنێكی‌ نادیار ده‌گوازرێنه‌وه‌. ماموستا گه‌نجی‌ پێشتر به‌ هۆی‌ شیكردنه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كوشتنی‌ ئیبراهیم لوتوتفوڵلاهی‌، خوێندكاری‌ كورد كه‌ به‌شێوه‌یێكی‌ نادیار كوژرا، له‌رۆژی‌ 7ی‌ رێبه‌ندانی‌ 1386 كۆچی‌ خۆری‌، گیرا و دوای‌ شكه‌نجه‌ و ئازارێكی‌ روحی‌ و فیزیكی‌ زۆر و له‌ژێر فشاری‌ خه‌ڵك و راگه‌یینه‌ گشتیه‌كان ئازاد كرا. دیاره‌ له‌دوای‌ ئازاد كردنیشی‌ به‌ هۆی‌ ئه‌و گشته‌ فشاره‌ی‌ كه‌ له‌زیندانه‌كانی‌ رژیم له‌سه‌ری‌ بووه‌ تووشی له‌بی چوونه‌وه‌ ده‌بێ و ته‌نانه‌ت ناوی‌ خزم و كه‌س و كاریشی‌ له‌بیر چبووه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی‌ 21ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ 87 دادگای‌ رژیم له‌ئوستانی‌ سیستان و به‌لوچستان حوكمی‌ ئیعدامی‌ بۆ دوو ماموستای‌ سووننی‌ مه‌زهه‌ب به‌ ناوه‌كانی‌ (مه‌وله‌وی‌ عه‌بدولقودوس مه‌لا زه‌هی‌ و مه‌وله‌وی‌ محه‌ممه‌د یوسف سوهرابی) ده‌ركردووه‌. رژیمی‌ به‌ ناو ئیسلامی‌ ئێران له‌سه‌ره‌تای‌ هاتنه‌سه‌ر كاری‌ بانگه‌وازی‌ ئیسلام و دیانه‌تی‌ دا و خۆی‌ به‌ پارێزه‌ر و داكۆكی‌ كاری‌ خه‌ڵكی‌ موسلمان ناساند، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت ئه‌و قسانه‌ ته‌نیا دروشمی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنرن و له‌عه‌مل و پراكتیك دا خۆی‌ به‌ پێبه‌ندی‌ هیچ یاسا و شه‌رعێكی‌ ئیسلامی‌ نه‌زانی‌ و ئه‌وه‌ی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ قازانجی‌ خۆی‌ دا بینی‌ كردییه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ قانون و شه‌رع و به‌وشێوه‌یه‌ رووی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ له‌لای‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵك ئاشكرا كرد. هه‌نووكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئیدعاكانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران ناوه‌رۆكی‌ دژه‌ ئایینی‌ بوونیان، به‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروباری‌ وه‌ڵاتانی‌ ئیسلامی‌ و نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌ و بشێوی‌ دروست كردن له‌ وه‌ڵاتانێك وه‌كوو فه‌له‌ستین و لوبنان و عێراق و هتد... و به‌ سه‌ركووت و زبر و زه‌نگی‌ كه‌مینه‌ ئایینیه‌كان له‌ناوخۆی‌ ئێران، یه‌ك له‌وان به‌هاییه‌كان و دروێشه‌كانی‌ گونابادی‌ و مه‌سیحیه‌كان و سووننی‌ مه‌زهه‌به‌كان و هتد... زیاتر ده‌ركه‌وتووه‌. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ رژیمی‌ ئاخونده‌كان كه‌ خۆیان به‌ داشداری‌ ته‌واوی‌ موسلمانانی‌ جیهان ده‌زانن و باس له‌ئیمپۆاتوری‌ ئیسلامی‌ له‌ نه‌وعی‌ شیعه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن، موسلمانانیشان دابه‌ش كردووه‌ به‌سه‌ر چاك و خراپ و ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروباوه‌ر ساخته‌ و ناوه‌رۆكه‌ به‌تال له‌ حه‌قیقه‌ته‌ی‌ خۆیان نه‌بێ به‌ خراپ و دژه‌ دینی‌ ده‌زانن و گیرانی‌ دووباره‌ی‌ ماموستائه‌یووب و ماموستاكانی‌ سیستان و به‌لوچستان و له‌پێشووش دا كه‌سانێك وه‌كوو مونته‌زه‌ریان كه‌ده‌ستی‌ راستی‌ خومینی‌ بوو به‌ تاوانی‌ جیابیری‌ خسته‌ په‌راوێزه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ نمونه‌ی‌ هه‌ره‌ زیندوو و ئاشكران بۆ سه‌ڵماندنی‌ ئه‌و تاوانه‌ی‌ كه‌ ده‌خرێته‌ پاڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌.
ده‌بێ باش ئاگادار بین كه‌ كرده‌وه‌كانی‌ رژیم هیچ پێوه‌ندیێكی‌ به‌ دین و ده‌ستووراتی‌ دینه‌وه‌ نییه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ رژیم له‌پێناو درێژ كردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ له‌رزۆكه‌كه‌یان ده‌ست بۆ هه‌موو كارێكی‌ نه‌شیاو و ناپه‌سه‌ند ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ زیان گه‌یاندن به‌ پیرۆزییه‌كانی‌ خه‌ڵكیش ته‌واو بێ.
لایه‌نێكی‌ تری‌ مه‌وزووعه‌كه‌ كه‌ پێویسته‌ قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێ‌، هه‌ڵوێستی‌ لایه‌ن و هێزه‌ چه‌پ و لائیك و كومۆنیسته‌كانه‌ به‌گشتی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رن، خه‌ڵك له‌لایه‌نی‌ ئایینیه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی‌ ئێران ناچه‌وسێندرێنه‌وه‌ و له‌ئاكامی‌ ئه‌و روانگه‌یه‌ش ده‌بینین له‌كاتی‌ روودانی‌ مه‌وزووعێكی‌ وه‌كوو گیرانی‌ ماموستا گه‌نجی‌ خۆیانی‌ لێ گێل ده‌كه‌ن و نایده‌نه‌ به‌ر پۆششێكی‌ ته‌بلیغاتی‌ و ته‌نانه‌ت هێندێك لایه‌ن دژایه‌تی‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن و به‌ناحه‌ق ده‌یانده‌نه‌ پاڵ باقی‌ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی‌ رژیم كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی‌ زۆر هه‌ڵه‌ و زیانباره‌. پێویسته‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستان پشتیوانی‌ خۆیان له‌و ماموستا بوێر و به‌شه‌رفانه‌ بكه‌ن كه‌ هێڵی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی‌ ئێران دیار كردووه‌ و له‌كاتی‌ روودانی‌ هه‌ر جینایه‌تێك له‌كوردستان، بێ ده‌نگ نین و قاره‌مانانه‌ له‌دژی‌ گه‌نده‌ڵكاری ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانی‌ رژیم راده‌وستن و له‌قاوی‌ ده‌ده‌ن و عامیلانی‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ریسوا ده‌كه‌ن. جێی‌ خۆێتی‌ سڵاو بنێرین بۆ شه‌هامه‌ت و غیره‌تی‌ ماموستا گه‌نجی‌ و هیوادار بین كه‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و ماموستا گه‌نجه‌ زۆر بێ و هه‌روه‌ها له‌ناوه‌نده‌ به‌شه‌ر دۆست و پارێزه‌رانی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهان داواكارین به‌ده‌م ئه‌و كێشه‌یه‌ بن و نه‌هێڵن زیاتر له‌وه‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌ هه‌وسار پچراوانه‌ ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ دژه‌ مرۆڤانه‌یه‌ درێژه‌ پێ بدا و به‌زووترین كات له‌هه‌وڵی‌ رزگار كردنی‌ ماموستا گه‌نجی‌ دابن.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان