ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557651
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

یادێك له‌ شه‌هیدانی شه‌رى، شاری سنه‌

مێژووی ناردن : Friday, May 18 @ 18:51:03 UTC

رێــبــــوار حوسێنی / وڵاتی سوئید
ده‌مه‌و به‌یان بوو، شه‌ونم له‌ سه‌ر په‌لکی گوڵان وه‌ک فرمێسکی چاوی دایکێکی چاو له‌ رێی جگه‌ر گۆشه‌ لێ ونه‌که‌ی قه‌تیس مابوو. چریکه‌ی مه‌لی ئازادی له‌ گه‌رووی بچووکی هوزاره‌کانی سه‌ر لک وپۆپی داری ئاواتی  ئاواتخوازان، به‌ سۆزتر و دڵنه‌واتر ده‌هاته‌ گوێ. شنه‌ی شه‌ماڵی ده‌رو ده‌شتی وڵاتی وێرانی ده‌ستی بێدای، هێند به‌ نه‌رمی و ئه‌سپایی ده‌بزووت، ته‌نیا هه‌ستی ده‌روونی خاوه‌ن هه‌ست و سۆزی ئه‌ویندارانی  رێگای به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌ بێ به‌شه‌کان هه‌ستی پێده‌کرد. تیرێژی سپێده‌ی ده‌م که‌ل،زه‌رد وه‌ک ره‌نگی بێ به‌شانی کۆمه‌ڵگای کۆڵه‌واری ....


ده‌ستی بێ به‌زه‌یی مه‌زنیخوازانی بێ به‌ش له‌ هه‌ست و سۆزی مرۆڤ دۆستی، روخساری ته‌زیوی دیاری بێ به‌هاری چاو له‌ رێی یاری نادیاری ده‌بوژانده‌وه‌. سروشت هه‌واڵی خه‌مێکی قوڵی به‌ پانتایی نیشتمان هه‌ڵگرتبوو. ئاسۆی به‌رز و بلندی  سه‌ر ده‌شتی  ویشکارۆی چاو له‌ بارانی فه‌ڕ و زه‌نوێری، ته‌م و هه‌وری تۆفانێکی توڕه‌ و گژه‌بای وێرانکه‌ری هێڵانه‌ی پاساری خۆزگه‌   و کوتری ئاشتی،  دایگرتبوو. به‌ڵام چه‌خماخه‌ ی برووسکه‌ی هه‌وری مه‌رگی داگیرکه‌ران که‌ له‌ لووله‌ی چه‌کی پێشمه‌رگه‌ی وڵات پارێز ورۆڵه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕی خه‌بات ،ه‌وه‌ بڵێسه‌ی ده‌ستاند، دڕی به‌ شه‌وه‌زه‌نگی پڕ له‌ سام و ترسی سه‌ر شاره‌ شۆخ و شه‌نگه‌ی  مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌ڵان، شاری سنه‌ی قاره‌مان، ده‌دا. ئاوێه‌ر و کوچکه‌ ره‌شه‌ وه‌ک دو عه‌سه‌سی ده‌وری شار له‌ بالای به‌رزی باوه‌ڕی دانیشتوانی شاریان ده‌روانی و بۆ دێدار له‌ جگه‌ر گۆشه‌و خۆشه‌ویستیانی له‌ سه‌ر و ماڵ بوردوو، به‌ ئامێز و سنگی ئاواڵاوه له‌ پێشوازی کوتره‌ سه‌ر باڵ سوره‌کانی و ته‌یره‌کانی گه‌رمیان بوون . گۆڕه‌پانی ئیقباڵ وه‌ک گۆڕه‌پانی پاڵه‌وان بازی بۆ له‌ مه‌یدان بردنه‌ ده‌ری گۆ، له‌ چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانبازی پاڵه‌وانه‌کانی شۆڕش و خه‌باتی ره‌وای کورد، فیداکاره‌کانی سازمانی  خه‌بات،ی کوردستان دا بوو. شه‌هید عه‌تا قادری و کاوه‌ نانه‌وا و سه‌ید جه‌میل سه‌ججادی، سێ پاله‌وانی ئه‌و مه‌یدانه‌ بوون. له‌ کاتێک دا که‌ شار ته‌م  داگیر که‌ران و گه‌رد و تۆزی بێنازی دانیشتوانی لێ نیشتبوو. شه‌قامه‌کان بێجگه‌ له‌ ده‌نگی بێدادی داگیر که‌ر و نوزه‌ی مه‌زڵومیه‌تی جه‌ماوه‌ر هیچ ده‌نگێکی تریان لێنه‌ده‌هات. ده‌نگی دلێری پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و قرچه‌ و گرمه‌ی چه‌کی ده‌ستیان، شار شله‌قا. دژمن تۆقا، شار پڕ بو له‌ هه‌ڵڵا و هاوار. ده‌نگی دروشمی پێشمه‌رگه‌ و نرکه‌ و قرچه‌ی چه‌کی شۆڕش و ترس و هاواری داگیرکه‌ر، وا تێک چرژان، ئه‌و مه‌ڵبه‌ند و شاره‌ی هه‌ژاند. هه‌ر چه‌نده‌کی داگیر که‌ر بوو له‌ دوای هه‌ر ده‌سترێژێکی رۆڵه‌کانی خه‌بات و خوێن ، ده‌گلان له‌ناو گوڵاوی خوێن. شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و داگیرکه‌ر، گه‌را له‌ و شاره‌ دا یه‌کسه‌ر. شه‌ڕ تا درێژماوه‌ مایه‌وه‌، دژمن هێرشی دێنایه‌وه‌. پیشمه‌رگه‌ سه‌نگه‌ری ده‌گرت.دژمنی که‌رت و برده‌کرد. سهر‌ئه‌نجام تا دوا گولله‌ی چه‌ک، دوا  وزه‌وتینی  ناو سه‌نگه‌ر، راوه‌ستان دژی داگیر که‌ر. حه‌ماسه‌یان خوڵقاند به‌ گیان. له‌ پێناو گه‌ل و نیشتمان. به‌ڵام سه‌د مخابن و که‌سه‌ر، بونه‌ ئه‌سیری داگیر که‌ر. له‌ زینداندا زۆر خۆراگرو به‌ باوه‌ڕ راوه‌ستان له‌ رێی داگیر که‌ر. به‌دژ جه‌للادا چونه‌وه‌، قه‌ت په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌. بوونه‌ مامۆستای کۆڵنه‌دان ، له‌ زانکۆی شۆڕشی کوردستان. وه‌ک سه‌روی سه‌ربه‌رزو ره‌وان، به‌ پێوه‌ مردن و راوه‌ستان. بوونه‌ سه‌ردێڕی نه‌به‌ردی، بۆ ژیان مردن به‌مه‌ردی. بوونه‌ ره‌مزی هه‌ستانه‌وه‌، دژی په‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌. بوونه‌ چۆڵه‌چرای خه‌بات، به‌روه‌ له‌تکه‌ی به‌رزی نه‌جات. هه‌زار سلاو له‌و گیانانه‌، فیدا بون به‌م نیشتمانه‌. 
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان