ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9303589
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

بنوسه كوردم

مێژووی ناردن : Tuesday, October 11 @ 19:24:22 UTC

Miwan ده‌نوسێ "

شیعری - عبدالستار نور علي
گۆڕینی بۆ کوردی – تاپلۆ حه‌سه‌ن
 tab.lo78@hotmail.com

-  نامه‌یه‌ک بۆ فيصل القاسم –

ئه‌وه‌ منم چاوه‌کانم هه‌ڵدێنم و
ده‌رگاکان واز ده‌که‌م و
سه‌رنج ده‌ده‌م
هه‌رچی کێڵگه‌و ده‌شت و چۆڵه‌
ده‌رازێنه‌وه‌....


قوڕوقامیشی زه‌نگاوه‌کان و خانووه‌ قوڕه‌کانی باشوور
ئه‌وه‌ دیجله‌ی پیتوفه‌ر و زێ وفورات
ئه‌وه‌  به‌ره‌دایه‌ له‌ نێوه‌ندی زه‌ریاکانه‌وه‌
ده‌ڕژێنه‌ لیتانی و ئه‌رده‌نه‌وه‌
نیلیش باوه‌ش ده‌کاته‌وه‌ بۆ هۆنراوه‌ تیشکئاساکانم
ئه‌و رۆژه‌ی له‌ سینادا ئاگر خۆشبوو گه‌ردوون هه‌ژا
خوێنی به‌زیو هه‌ر وه‌ک ورده‌لم رژا
ئاو له‌و کاته‌دا بوو به‌ ستران و جۆشیدا
له‌وێشدا ..
ئه‌وه‌ بیابانی مه‌زنتانه‌ ده‌نه‌ڕێنێ
به‌ سه‌ر ئه‌ستۆی شکاومدا
له‌ قودس و سه‌برا و شاتیللا
له‌ هه‌له‌بجه‌دا ..
ئه‌مه‌ منم ،
چاو هه‌ڵدێنم و مێژوو به‌ یه‌ک ره‌نگ ده‌بینم
تیشکی هه‌تاو بوو وێنه‌ی ئاده‌م کاتێک شه‌رمی تکا
کاتێک ئابرۆی باخچه‌ هه‌راج کرا
کیژۆڵه‌یه‌ک له‌ پانتایی ئه‌م ده‌روونه‌دا
وه‌چه‌کانی قابیل و هابیل وه‌ربوونه‌وه‌ زه‌مین
ئا ئه‌م زه‌مینه ..‌
وه‌ربگره‌ به‌ ناڵه‌ی ده‌نگ
ناڵه‌ی ده‌نگ مرده‌ڵاوێک نه‌بوو
رۆح فه‌رمووی
نوخشه‌ له‌ کاره‌کۆرپه‌ی بێگووناهی خاوه‌ن زه‌مین
نه‌ شمشێر ، نه‌ ته‌ختوبه‌خت ده‌مێنێته‌وه‌
له‌ سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌ پان و فراوانه‌
نه‌ گۆی زه‌مین تیکه‌یه‌ک نانه‌ به‌ ده‌م برسی و پێخاوسه‌کان
نه‌ دڵۆپه‌ نه‌وتێک دکارێت
بتێزێنێ تاریکی و
نه‌ شادیش ده‌به‌خشێت به‌ پیت ، به‌ مرۆڤ

نووخشه‌ له‌ دانیشتوانی به‌هه‌شتی به‌رین
وه‌چه‌ی پیاوچاکان !
نووخشه‌ له‌ رۆح ،
 کاتێک درمه‌کانی ده‌شواته‌وه‌
نووخشه‌ له‌ گفتی خۆشه‌ویستی و راستی
گفتی خواوه‌نده‌ به‌رزه‌کان
مژده‌ له‌وه‌ی له‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌دا
مۆمی شادی هه‌ڵکرد ..
مژده‌ له‌وه‌ی له‌ دڵدا خۆشه‌ویستی بێگوناهی منداڵی هه‌ڵده‌کۆڵی
مژده‌ له‌وانه‌ی
ئاگر به‌رناده‌نه‌ به‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌
مژده‌ له‌ گفتی خۆشه‌ویستی به‌جێماو له‌ نێوچاوانی سووتاوماندا
ئه‌م زمانه‌م داستانی ده‌نگه‌و
رووشم پانارۆمای بێرۆحیمه‌
ئه‌وه‌ پێکی شه‌رابی سه‌ر لێوی خاکه‌
ئه‌م وه‌چه‌یه‌ ئاو ده‌دات ،،
ئه‌و شووشه‌یه‌ پشکۆگه‌شه‌ی سه‌رسنگی داخراوه‌
هه‌ردووک پێکه‌وه‌ ده‌یچنین
ژوانه‌کانم تێکئاڵاوی یه‌کترن
چ جیاوازیه‌ک له‌ نێوانی ده‌موچاوه‌کاندا نیه‌
گوێراگره له‌ ترپه‌ی دڵ ، له‌ خوڕه‌ی ئاوی سۆز
کاتێک ده‌رژێته‌ ناو شه‌رابی ئه‌وین
له‌ پێکی گومان
له‌ دڵه‌ برینداره‌کاندا ئاگر ده‌بارێنێ
له‌ باوه‌شی هۆگرێکدا له‌ دۆندی بڵند
له‌وێدا شنه‌ی باله‌ تاوێره‌کانی خه‌م ده‌فیکێنێ
سیزیف سه‌رله‌نوێ داستانی خۆی ده‌گێرێته‌وه‌
تاکو دڵ له‌ ژێر باری ئه‌و تاوێره‌دا ده‌حه‌سێته‌وه‌ 

ئه‌وه‌ منم
له‌ ئاسۆکاندا‌ هاوار ده‌که‌م
من وێنه‌که‌م به‌ ده‌ستی خۆم نه‌کێشاوه‌
رۆژێک له‌ رۆژان نه‌منه‌خشاندووه‌
له‌ چوارچێوه‌شم نه‌گرتووه‌
گڕو ره‌نگرێژو ده‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌که‌ ته‌نها خودایه‌
ئه‌وه‌ منم ،
له‌ ساتێکی ده‌نگداوه‌دا ئاگادارم بکه‌
 له‌ ئامێزیدا ..
کاتێک ده‌نگی شادی پڕ ده‌ڤه‌رێت
له‌ تاپلۆدا ، له‌ روومه‌تدا ،
یه‌که‌م هاوار بوو من زمانی خۆشه‌ویستیم گرت
له‌ گه‌ڵ تینی هه‌تاودا ڕاکشآم
به‌رداوامیم دا به‌ حیلله‌ی عیشق
له‌ کۆڵانه‌ روومه‌ت ئاره‌قاویه‌کاندا
بنووسه‌ ، زمانێکی دیکه‌ بنووسه‌ ،
په‌رتووکێک
دێره‌ پیت دره‌وشاوه‌کان ،
خزمان
کۆڵآنه‌کان
شه‌قامه‌کان
خوێندگاکان
کتێبخانه‌کان
چاخانه‌کان
من ئه‌م به‌ره‌ جنۆکه‌ییه‌م له‌ کێڵگه‌یه‌کی ته‌لیسماوی تاریکدا چنیوه‌
به‌هه‌شته‌کان به‌ هه‌نگوین ئاوسن
روبارێک له‌ مه‌ی

بنووسه‌ .. !
خه‌ڵکم بینی به‌ واقی وڕماو
رووتوقووت
له‌ داری که‌شتی نێوان دوکه‌ڵه‌کانی چیای یاخی
مین و ته‌لبه‌ند و ژیله‌مۆی ژێرپێ
یاری به‌ دارو به‌رد و
ئێسکوپروسکی رووت
 ئایا تۆ دڕکی چه‌قیوی سه‌رسنگی کیژۆڵه‌یه‌کت بینیوه‌ ؟
ئه‌ی هیچ ترست ناسیوه‌ ؟
له‌ دڵه‌ بچووک و ده‌مه‌ خامۆشه‌کان !
ده‌رگای کتێبه‌ کۆنه‌کانم تاقانده‌وه‌
تێیاندا نووسرابوو ،
خۆشه‌ویستی له‌ ڕه‌گه‌وه‌ لقه‌کان ئاو ده‌دات
کانیاواکان
ته‌نها له‌ بیابانی شاره‌ داخراوه‌کاندا
ووشک ده بن
ته‌نها له‌ داڕمانی دیوه‌خان و خێوه‌ته‌کان
ته‌نها له‌ تووڵه‌رێی ئاساوه‌ر و کاروانه‌ پڕ چه‌که‌کان
شاعیری تاڕاوگه‌ و وشترله‌وان
بانگه‌واز ده‌کات
من ده‌نگی هۆزه‌که‌مم
ریشه‌ی ڕه‌سه‌نی
ئه‌گه‌ر چی له‌ لیستی ریشسپیه‌کاندا
نۆکه‌رێکی زۆردارم
به‌کرێگیراوێکی مشه‌خۆر
بافتی خراپترین سزام ..

بنووسه‌ !!
من کوردم
له‌ قودسدا له‌ ته‌ک سه‌لاحه‌دین بووم
هه‌روا له‌ تکریت
له‌ شام
له‌ قاهیره‌ی سه‌رفرازدا
پشکۆیه‌کی سوورم له‌ نێواویدا بینی
تاس کڵاوی سه‌ری
شمشێر به‌ ده‌ستی
کیتاب و مانگ له‌ سه‌ر سینگ
له‌ پشته‌وی
جمه‌ی مێردان ورمبازکێی ئه‌سپسواران

ئه‌ی گه‌ییوی ناو ده‌ماره‌کان
له‌ ناو پێڵوه‌کاندا
تۆی نادیاری له‌ مێژوودا ده‌گێریته‌وه‌
له‌ نێوه‌ندی که‌ژه‌ به‌فراویه‌کاندا
په‌ڕێک له‌ باڵه‌کاندا په‌ری
له‌ سه‌ر باڵی هه‌ورێک
له‌ سه‌رچاوان
له‌ هه‌ولێر نیشته‌وه‌
شنه‌ی قه‌ڵای به‌رنه‌که‌وت
ته‌نها له‌ ئاسمانی سێبه‌ردا ده‌خولایه‌وه‌
له‌ ناو ورگی په‌رتووکه‌ داخراوه‌کاندا
زۆرانت له‌ گه‌ڵ سه‌مای تارمایاکان ده‌کرد
ده‌که‌وێته‌ ناو چاڵایی خاکێک
له‌ سه‌ر سندانی ئاسنگه‌رێک
پێشره‌وی برایانی پیرۆز
به‌ره‌و سه‌ری ره‌ش
گڕ و کڵپه‌ ئاوی ده‌دا
چه‌کوشه‌ سووره‌کانیش مه‌شخه‌ڵێک بوون

ئه‌ی پێگه‌ییوی ناو ئامێزه‌کان ،
له‌ کونجێکی هه‌وارگه‌ی سه‌رنشیوان
له‌ نێوانی به‌فر و خوڕه‌ دا
چیرۆکێک ده‌گێرێته‌وه‌
بۆ پاڵه‌وانێکی عه‌با له‌ سه‌رشان
که‌ نه‌یووت بنووسه‌ ، ئه‌ز کوردم

ده‌سا بنووسه‌
ئه‌ز کوردم ،
هیچ رۆژێک تاپلۆیه‌کی ره‌نگاوره‌نگم له‌به‌ر نه‌کرد
یان به‌یداخی وتووێژکه‌رانی سه‌رشه‌قامێک
له‌ به‌ر ده‌رگای
سه‌ره‌ک هۆز و پاشایان و قامه‌تبه‌ستی نوێژکه‌ران
بنوسه‌
من هیچ قووتوویه‌کم له‌ سه‌ر نه‌کرد
ببێته‌ ده‌مامک به‌ روومه‌تمه‌وه‌
بنووسه‌ ،
من له‌ پێش روومه‌ته‌ سوور و سپیکانه‌وه‌ بانگێشه‌م کرد
به‌ر له‌ برا گه‌واهه‌کان
به‌ر له‌ دووژمنه‌کان
هیچ مێزه‌رێک ،
هیچ که‌وایه‌کم له‌ به‌ر نه‌کرد ..
"
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن arbaba


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان