ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 16 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508362
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

كوا به‌هارى دڵ؟

مێژووی ناردن : Saturday, March 19 @ 14:40:33 UTC

مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حوسێنى (په‌ژار)
ئه‌ى نیشتمانى خۆشه‌ویست! چه‌نده‌ جوانى، چه‌نده‌ ره‌نگینى، پاییزت له‌ به‌هار نامێنێه‌وه‌، جستانت به‌ رووپۆشى سپى شه‌رم و شكۆى لێ ده‌بارێ.
ئه‌ى نیشتمان! ئه‌ونده‌ جوانى و له‌ به‌ر دلانى، له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌ر ده‌ستدار ده‌تبا و بێ ده‌ست ده‌بێ تێ هه‌ڵ روانن.

ئه‌ى نیشتمان! رۆڵه‌ بێ ده‌سته‌كانت له‌ تۆ بێ به‌شن، ده‌سه‌لاتدارانى چاوچنۆك بوونه‌ خاوه‌نى تۆ.
ئه‌ى نیشتمانى خۆشه‌ویست! چه‌نده‌ نه‌خشین و چه‌نده‌ ره‌نگینى و چه‌نده‌ له‌ به‌ر دلان شیرینى، به‌لام ئه‌ونه‌خش و نیگاره‌ و ئه‌و دیمه‌ن و گوڵزاره‌، به‌رچاو و زار و چاوه‌زارى خستووى.
ئه‌ى نیشتمان! گشت به‌رد و شاخ و ده‌شت...


و بیابانت، زێرِ و زیو و بژیوه‌، به‌لام ئه‌و هه‌موو پێز و پیته‌ ده‌ترسم دوور له‌ گیانتان، سه‌رى خۆت و رۆڵه‌كانت بخوا.
ئه‌ى نیشتمان! رۆژێك بوو كه‌ زیندوو شین و رۆرۆیان بۆ دانیشتوانى گۆرِستان ده‌كرد. دایك ده‌یگوت: رۆڵه‌رۆ، كۆرپه‌ى جوانم رۆ، شۆرِه‌ لاوم رۆ. باوك ده‌یگوت: رۆڵه‌رۆ، قاره‌مانم رۆ، وره‌ى گیانم رۆ. كورِ ده‌یگوت: باوكه‌ رۆ، باوكى پاكم رۆ، گه‌وره‌ى چاكم رۆ. برا ده‌یگوت: برا رۆ پشتیوانم رۆ، پاڵه‌وانم رۆ. به‌لام ئێستێ له‌ گۆرستانى شین و ره‌نگین ده‌نگى شه‌پۆرِ و شین دێ.
ده‌نگى گریانى به‌بین دێ. ده‌نگى رۆڵه‌رۆ و باوكه‌رۆ و دایكه‌رۆ و هه‌موو كه‌س رۆ دێ. ده‌نگى گریانى مردوان بۆ زیندوان دێ. رۆڵه‌ى ده‌ربه‌ده‌ره‌ و باوكى ده‌سته‌ سه‌ره‌. دایكى ئاواره‌ و منداڵى له‌ هه‌نده‌رانه‌. ئێستێ مردوو ده‌ڵێن بێ كه‌س خۆم. ئێستێ مردوو ده‌ڵێن وه‌جاخ كوێر خۆم. كوا ماڵ و حاڵم و كوا كورِ و كاڵم و كوا ژن و منداڵم و كوا براو و باوكم و كوا خوشك و دایكم. ئاى خۆزگه‌ ده‌مزانى چیان لێ به‌ سه‌ر هات و كوێوه‌ چوون و به‌ چی چوون؟
ئاى دژمن! ئه‌و كه‌تنه‌ت كرد؟ ماڵت كوێر كردمه‌وه‌ و خێرت برِیمه‌وه‌ و وه‌چه‌ت برِیمه‌وه‌؟
نیشتمانى ئازیز! تۆ زۆر چاكتر ده‌زانى كه‌ هێندێ له‌ رۆڵه‌كانت سووكن و باى دراو ده‌یان باو له‌ ووشتووى هه‌رِه‌شه‌ ده‌ترسن.
مه‌ردانه‌گى بۆ مردوه‌كانته‌ كه‌ ماڵى خۆیان به‌ جێ ناهێڵن. خۆیان له‌ خاكى نیشتمان هه‌ڵكێشاوه‌، وایان خۆ له‌ ناو جه‌رگى تۆ خزاندوه‌ به‌ ئامان و زامان ده‌ست له‌ تۆ به‌رناده‌ن. نابینى لوولاكیان له‌ خاكى پاكى تۆ ئاخنیوه‌. ده‌میان به‌ سنگى تۆوه‌ ناوه‌ و كرِكرِاچكه‌ى گوێ یان له‌ گڵى پاكى تۆ ئاخنیوه‌ كه‌ هه‌موو زانستێكیان له‌ رێى تۆوه‌ پێ بگات. برِیاریانه‌ له‌گه‌ڵ تۆ، كه‌ له‌ تۆدا ژیاون و له‌ تۆدا نێژراون، هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ ئامێزى گه‌رمت نایه‌نه‌ده‌ر.
جا نیشتمانى خۆشه‌ویست! بۆیه‌ به‌ رازاوه‌یی به‌هار و گه‌شاوه‌یی گوڵى تۆ دڵى من نارازێته‌وه‌ و گوڵى هیوام ناپشكوێ، كه‌ هه‌ر چه‌ندى جوانتر بی چاوچنۆك زۆرتر ته‌مات تێ ده‌كه‌ن و رۆڵه‌كانت زۆرتر له‌ تۆ دوور و هه‌ناسه‌ سارد ده‌ژین. زۆربه‌ى رۆڵه‌ زیندوه‌كانت سووك بوون و بوونه‌ پووش به‌ ده‌م باوه‌. ته‌نیا مردوه‌كانن كه‌ به‌ جێت ناهێڵن. بۆیه‌ منیش دڵم مردوه‌ كه‌ هاوره‌نگى مردووى به‌ غیره‌ت بێ نه‌ك زیندووى بێ غیره‌ت.
نیشتمانى خۆشه‌ویست! چه‌ندى تۆ ره‌نگینى ئه‌من ئه‌ونده‌ خه‌مگینم، هه‌تا لێت ده‌روانم په‌ژاره‌ دڵم داده‌گرێ كه‌ ده‌بینم بارى قورسى داگیركه‌ر شانت داده‌گرێ. جا ئه‌وا ئه‌ركى خۆم به‌ جێ ده‌هێنم كه‌ به‌ جوانیى دیمه‌نت هه‌ڵ خوێنم. به‌لام ده‌بێ درِكى ده‌ردى دڵى خۆم له‌ په‌نا گوڵ و گوڵزارى تۆدا بچێنم. ده‌ڵێن گوڵ بێ درِك نابێ. ئه‌وه‌ تۆ و گوڵزار و گوڵ، ئه‌وه‌ش من و درِكى ده‌رده‌ دڵ
پێرۆز بێ نیشتمان، كه‌ ئه‌وا هات به‌هارى تۆ         
پێرۆز بێ به‌رگى نوێ و گوڵى نوێ، كوا به‌هارى دڵ؟
نه‌رمان و شاخى تۆ بووه‌ گوڵزارى بێ بژار               
دڵ كوا گوڵى، كه‌ درِكى خه‌مانه‌ بژارى دڵ؟
بارانى ئاوى ژین بوو، سرِى بارى لێوى تۆ               
بارانى شادیێك نه‌بوو، بۆ لێو به‌بارى دڵ
فرمێسكى شادى ده‌تكێ له‌ئه‌شكه‌وت وخارى تۆ        
زووخاوى داخه‌ دێ له‌ ده‌مى پرِ جه‌خارى دڵ
سروه‌ به‌ زارى خونچه‌ گه‌یى زوو گه‌شایه‌وه‌             
سروه‌ى هیوا له‌ كوێیه‌ كه‌ بدرێ له‌ زارى دڵ
خۆرى به‌هارى دای له‌ له‌شى شین و زینده‌وار             
تیشك بژێشكه‌ دیار نیه‌ بۆ ده‌رده‌دارى دڵ
خه‌مڵى به‌ كۆرِى سوێسن و نێرگس بنارى تۆ            
سووتاوى بێ به‌هاریه‌ ده‌شت و بنارى دڵ
دڵ ویستى كۆچه‌رى بێ له‌گه‌ڵ كه‌وبوارى تۆ            
 په‌رژینى درِكى خه‌م بوو كه‌نه‌ى دا بوارى دڵ
نایێمه‌ سه‌یرى دیمه‌نى گوڵزارى ناسكت                
 نه‌ك لێى درێ هه‌لاوى كڵى كڵپه‌دارى دڵ
گوڵزارى و گوڵت ده‌نوێنێ به‌بێ ژمار                   
من چیم بێ بۆ تۆ جوێ له‌ خه‌مى بێ ژمارى دڵ
داده‌گرێ كۆڵى چاتره‌ و گوڵ رێبوارى تۆ               
 داده‌مرێ بێ گومان كڵ و كۆى رێبوارى دڵ
ئاواره‌ بێ ده‌واره‌ له‌ گوڵزار و جێ هه‌وار               
 سینه‌م ده‌واره‌ چش له‌ دڵم ها ده‌وارى دڵ
ئاوا بێ شار و گوند و كه‌ژ و جێ هه‌وارى تۆ          
 با هه‌ر په‌كوو په‌كووی بێ په‌پووى جێ هه‌وارى دڵ
ده‌كرێ له‌ زه‌رد و ماهێ بنوسم به‌ خوێنى دڵ          
 تا یادگارى من بێ له‌گه‌ڵ شوێنه‌وارى دڵ؟
(ئه‌ى نیشتمان له‌ كۆنه‌وه‌ مات و په‌ژارى تۆم          
 مات و په‌ژارى تۆیه‌ وه‌كوو من هه‌ژارى دڵ)
                            ماوه‌ت  ٧ى خاكه‌لێوه‌ى ١٣٦٦  ك  خ
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان