ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9557738
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

به‌ره‌ یان پێکهاتنی به‌ره،‌ چۆن؟ بۆچی و بۆكێ؟

مێژووی ناردن : Sunday, February 10 @ 08:42:45 UTC

avatarجه‌لال خۆشکه‌لام
پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسیه‌کانی مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک زه‌روریه‌تێکی هه‌نووکه‌یی بۆ ئێستا و له‌پاشانیش بۆ داهاتومان پێویسته‌و ده‌بێ زۆر به‌ کارامه‌یی و دڵسۆزانه‌ کاری بۆبکه‌ین و زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ ڕێکبخه‌ین. زۆربه‌ی زۆری هێزه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر باسی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون کردۆته‌وه‌ و پێیان وایه‌ پێکهاتنی به‌ره‌ ده‌توانێ به‌ره‌و سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شمان ببات. به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و ده‌سبه‌کاربوونی ئه‌و به‌ره‌یه‌ هه‌نگاوی که‌م نراون و به‌جیدی و به‌ڕاشکاوانه‌


کاری بۆ نه‌کراوه‌ . له‌درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م دا باسێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌ و کارو ئامانجه‌کانی به‌ره،‌‌ بۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌مه‌ به‌ر باس و شیکردنه‌وه‌.
له‌ڕاستی دا باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێکهاتنی به‌ره‌ و چ جۆره‌ هه‌ڵبژاردنێک له‌سه‌ر شێوازی کارو ئامانجه‌کانی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌ت و شێوازی تێڕوانین و داڕشتنی به‌رنامه ‌و کاری ئه‌حزابه‌کان خۆیان بۆ ئه‌م به‌ره‌یه‌‌.‌ به‌ڵام نابێ ئه‌و شێواز و داڕشتنانه‌ ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی بێنه‌ ئاراوه‌. به‌ڵکو ئامانج و به‌رنامه‌کان ده‌بێ به‌گشتی و به‌هه‌موو ماناوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد بێ به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ناوه‌رۆکه‌ش ، ده‌بێ حیزب ڕێکخراوه‌‌کان وێکڕا ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌ی بۆ گه‌له‌که‌مان وه‌ده‌ست بێنن و له‌ پێناو سه‌قامگیر کردن و په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی ویکڕا هاوکاره و هاوفکربن.
دۆستایه‌تی ئێستای حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌کتری، به‌گشتی له‌و ئاسته‌دا نیه‌ که‌بتوانرێ به‌ڕاشکاوانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆوه‌بن و باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندی ئه‌م به‌ره‌یه‌ بکه‌ن و ڕا له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگۆڕنه‌وه‌، به‌ڵکو ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیه‌ی که‌ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرێ زۆر سه‌ره‌تایی و ساده‌ن وزۆرتر له‌ سه‌ردانی سوونه‌تی ده‌چن نه‌ک سیاسی و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سۆڕشی ره‌وای گه‌له‌که‌مان . به‌وشێوه‌ش که‌ هه‌ن هه‌ر باش و به‌که‌ڵکن و له‌ دژایه‌تی و دڕدۆنگی و له‌ یه‌کتر باشترنو له‌ ئه‌ساس دا گرنگن به‌ڵام ، گرنگتر له‌وانه‌‌ باسی لێوه‌ ناکرێ و نایه‌ته‌ به‌ر باس و تێڕوانین. بۆئه‌وه‌ی کارکردن به‌ڕاستی و دروستی بۆلێک نزیکبونه‌وه‌ و پێکهاتنی کاری هاوبه‌ش بکرێ ، ده‌بێ حیزب و ڕێکخراوه‌کان له‌سه‌ره‌تا دا جۆرێک له‌پلانی داڕێژراوی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگ و په‌یوه‌سته‌ به‌یه‌کتره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌. سه‌ره‌تا ده‌بێ له لایه‌ن ‌هه‌رحیزب و ڕێکخراوێکه‌وه‌ سێ تا چوار که‌س دیاری بکرێ، که‌ کار بۆ زه‌مینه‌ خۆشکردن و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی جیدی و ڕاشکاوانه‌ بکه‌ن. له‌هه‌مان کاتیش دا هه‌ر ئه‌م نوێنه‌رانه‌ ئه‌رکی به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و ساکاری به‌ره‌که‌یان پێ بسپێردرێ. بۆ نموونه: کار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ بکه‌ن که‌له‌ سه‌ریان هاورا و هاوبه‌ش نین. پاشانیش به‌ڕای مه‌شوه‌ره‌تی خۆیان جۆرێک له‌چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بدۆزنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ڵوێسته‌کان لێک نزیک ببنه‌وه‌. دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌ ساده‌ و ساکاره‌ بانگهێشتی به‌رپرس و لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی دار به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ بکرێ. دوا به‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌کرێ به‌رده‌وامی به ‌پڕۆژه‌که‌ بدرێ و که‌سایه‌تی سیاسی وحیزب و ڕێکخراوه‌کانی تری به‌شه‌کانی کوردستانیش به‌شداری تێدا بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی کار ئاسانی بۆ خاڵه‌ جیاوازه‌کان. به‌م شێوه‌یه‌ کاری پراکتیکی ده‌که‌وێته‌ گه‌ڕ و هه‌وڵ و بۆچونه‌کان لێک نزیک و نزیکتر ده‌بنه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌.
کار و ئه‌رکی به‌ره‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌رده‌مێکه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕێ. ئه‌م گۆڕانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی گۆڕانی سه‌رده‌میانه‌ له‌ سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کاری ووڵاتانی جیهان به‌گشتی و ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌یی به‌تایبه‌تی دێنه‌ ئاراوه‌. له‌ ئێستا دا ده‌کرێ ئه‌م به‌ره‌یه‌ کار بۆ پته‌وبوونی پێوه‌ندی نێوان حیزب و ڕێکخراوه‌‌ کوردیه‌کان و نه‌مانی ناکۆکی و لێکترازان و دڵه‌ڕاوکێ له‌یه‌کتری بکا و له‌حاڵه‌تی چالاک و ئاماده‌باشیه‌کی ته‌واو دابێ له‌سه‌ر گۆڕانکاری سیاسه‌ته‌کانی جیهان و ناوچه‌که‌ زۆر سیاسیانه‌و وردبینانه‌ ئاکار و هه‌ڵس و که‌وته‌کانی دژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌ کۆماری دیکتاتۆر و دژی ئینسانی ئێرانی ئاخوندی و پیلانه‌ ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌کانی ، بخاته‌ ژێر چاوه‌دێری و شان به‌ شانی به‌ره‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی له‌ دژی ئه‌م رژیمه‌ سه‌رره‌ڕۆیه‌ به‌ پێی توانا چالاک بێ. له‌هه‌مان کاتیش دا ئه‌م به‌ره‌یه‌ ده‌کرێ به‌رنامه‌یه‌کی شیا و گونجاو دابڕێژێ بۆ کاری سیاسی کورد له‌ داهاتوودا، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ جۆر به‌جۆره‌کانی ناوچه‌که‌و ئه‌گه‌ری هاتنه‌ ئارای هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک له‌ ئێران دا وڵامده‌ری داخوازیه‌کان بێت.

ئێمه‌ وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران زۆر به‌ ئومێده‌وه‌ بۆ پێکهاتنی ئه‌م به‌ره‌یه‌ تێده‌کۆشن و هه‌وڵی خۆمان ده‌خه ‌ینه‌ گه‌ڕ. هه‌روه‌ک چۆن بانگه‌واز کراوه‌ له‌ ڕابردودا ئاواش بانگه‌واز بۆ کارکردنی عه‌مه‌لی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌که‌ ين و پێمان وایه‌ که‌ده‌بێ بۆچون و بیروراو به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ زۆر به‌ ڕاشکاوانه‌ و شه‌فافیه‌تێکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕانه‌وه‌ ده‌ربڕین.به‌ بێ هێنانه‌وه‌ی ده‌لیل و له‌ به‌رچاوگرتنی ناکۆکیه‌کانی نێوانمان ، هه‌موو وێکڕا به‌ دڵ و به‌گیان، کوردانه‌ بێینه‌ مه‌یدان و کار ئاسانی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بکه‌ین. دڵنیاشین له‌وه‌ی که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری حیزب و ڕێکخرا و لایه‌نه‌کانی تریش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و بۆچونه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوڕا و هاو باوه‌ڕن!!‌. له‌ ده‌سپێکی دروسبوونی به‌ره‌ش دا سه‌ره‌تا ده‌بێ بۆ هاوده‌نگی و هاوکاریی سیاسیمان له‌سه‌ر بنه‌مای کاری هاوبه‌ش و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتری هه‌بــێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان