ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 14 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278380
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ئاخ بۆ سۆزی دلێک!

مێژووی ناردن : Wednesday, November 03 @ 14:50:58 UTC

رێـبـــوار حسێنی ــــ سوئێد
به‌ سه‌ری کاس و دڵی پڕ له‌ تاسه‌وه‌ له‌ بن دارێکی لک و پۆپ ته‌ڕی پاش رێژنه‌ی سه‌ست بارانی به‌هاری، له‌ گوێ رووبارێکی سه‌ر هه‌ڵگرتوو به‌ ناو چڕ و چیا و پێده‌شت وبنار و قه‌دپاڵێ پڕ له‌ لێره‌واری سه‌ر سه‌وزی دلگری سرووشتی وه‌ک به‌هه‌شتی کورده‌واری، هه‌ڵکوڕمابووم. تکه‌ و ترپه‌ی دڵۆپه‌ سه‌ر بزێوه‌کانی سه‌ر په‌لک و گه‌ڵای داری ژوور سه‌رم، له‌ گه‌ڵ تکه‌ی ئه‌سرینی چاو و ترپه‌ی دڵی پڕ له‌ تین و تاوم یه‌ک نۆته‌ و ئاوازن و، روومه‌تی ته‌ڕی گه‌ڵا وچڵه‌کان له‌گه‌ڵ هێما ورووخساری به‌ فرمێسک ته‌ری من، یه‌ک دیمه‌ن و شێوه‌یان هه‌یه‌!.. .


ترووسکه‌ی تیرێژی تیشکه‌ زێرینه‌کانی خۆری پاش باران که‌ له‌ ده‌لاقه‌ی په‌ل و پۆ و گه‌ڵای چڵه‌کانوه‌ سه‌ره‌تاتکێ ده‌که‌ن و ده‌بریسکێنه‌وه‌، له‌ گه‌ڵ ترووسکه‌ و تیشکی چاوه‌ پڕ له‌ حه‌سره‌ته‌کانی من لێک ده‌کاڵێنه‌وه‌. سروه‌ی بای واده‌ی به‌هاری که‌ شالوولی بسکی ته‌ڕ و ئالۆزی دارستان شانه ده‌کا، له‌ گه‌ڵ کزه‌ی هه‌ناسه‌ی پڕ له‌ تاسه‌ی ده‌روونی منی سه‌ودا سه‌ری ئه‌وین و جوانی، زاده‌ی لێک دانی شه‌پۆله‌ گه‌رم و سارده‌کانی یه‌ک که‌ش و هه‌وان که‌ له‌ هه‌ر لێک دانێک به‌ شه‌وق وده‌نگ، ده‌ریای تاریکی شه‌وه‌ زه‌نگی بێ ده‌نگ و ره‌نگ ده‌شله‌قێنن و بۆ چرکه‌ساتێک راز و نهێنیه‌کانی سرووشت ئاشکرا ده‌که‌ن.
جه‌سته‌ی ته‌ڕ و ته‌زیوی منی هه‌ڵکووڕماوی بن داری غوربه‌ت، له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی په‌ڕ و باڵ خوساوی پاساری هه‌ڵنیشتووی سه‌ر خه‌ڵفی چه‌ماوی شۆڕه‌بی ده‌م شه‌تاوی پڕ شه‌پۆلی وه‌رزی شلوێ بوونی ئاوی تامه‌زرۆیی و چاوه‌ڕوانی، فه‌رخه‌ی ئه‌و هێلانه‌ین که‌ ماری ژارداری پڕ له‌ ئازاری چاره‌نووس و ده‌ستی زۆرداری ده‌یان جار ده‌می تێژه‌نیوه‌ و هێلکه‌ی پڕ له‌ زه‌ڕنه‌قووته‌ی خۆشک وبرامانی هه‌ڵ لوشیوه‌. ئه‌و له‌ حه‌سره‌تی هێلانه‌ی ته‌پیو و زه‌ڕنه‌قووته‌ی هه‌‌ڵ لووشراوی ناو گه‌روی مار، سه‌ری پڕ له‌ بیره‌وه‌ری ژینی که‌ساسی رابردووی له‌ بن باڵی ناوه‌ و، منیش خه‌می قورس و تاڵی بێنازی نیشتمان و کڵۆڵی گه‌ل و ره‌نجی بێواری دایکانی خێر له‌ رۆڵه‌ نه‌ دیو و شه‌ونخوونی شه‌و بێدارانی سه‌ر چیا و بن ئه‌شکه‌وت و، قه‌تماخه‌ی زامی به‌ ناسۆری پڕ ئازاری جه‌سته‌ی شه‌که‌تی پێشمه‌رگه‌ و،حه‌سره‌تی دووری ئازیزان و پێک نه‌گه‌یشتنی ئه‌وینداران، سه‌رراپای بیر و هزر ودڵی داگرتووم. ئه‌و کارمامزه‌ی که‌ له‌ شه‌وی ئه‌نگوسته‌ چاوی تۆف و باران و چه‌خماخه‌ی برووسکه‌دا هه‌ڵدێراوه‌ و ئه‌ستۆی شکاوه‌ و له‌ ره‌وه‌ جێماوه‌ و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی بێ به‌زه‌یی راوچی و چه‌قۆی بێدادیه‌، له‌ گه‌ڵ منی له‌ کاروان هه‌ڵبڕوای داماو له‌ چۆڵگه‌ی دیاری نادیاری تاراوگه‌دا ، کاری یه‌ک وه‌رز و زاده‌ی یه‌ک ره‌وه‌ز و فرچکگرتووی ژه‌کی گوانی مامزی ره‌وه ک و ره‌میده‌ی ده‌ستی دڕنده‌ی که‌ژ و دارستانی دووره‌ ده‌ستی خۆ په‌رستانین!
سه‌رم کاسه‌ و دڵم پڕه‌ له‌ تاسه‌. ده‌روون کوره‌ی پڕ پۆلو و په‌ره‌نگی گه‌رمی هه‌ناسه‌. جه‌سته‌ خه‌سته‌، بیرم ئاڵۆز. کۆرپه‌ی هه‌تیو که‌وتووی ئه‌وین، وه‌ڕکگر و گڕۆز. رۆح بێ ره‌مه‌ق، چاوی کزی پڕ ئه‌ندێشه‌ به‌ مۆله‌ق. رابوردووی ژین، فیلمێکی پچڕ پچڕه‌، داهاتوێکی نادیار، باس و خواسیش جگه‌ربڕۆ. قیبله‌ و رووگه‌ی ئه‌وین گۆڕاو، جامی ئاواتیش هه‌ڵچۆڕاو، به‌ هه‌گبه‌ی ئاره‌زووی خاڵی و دڕاو. چبکه‌م له‌ بوون ومان و ژین، له‌ ده‌ست دێوه‌زمه‌ی قار و قین.! چاو چاوه‌ڕی و دڵ به‌ ئاوات، رۆژی شادیم هه‌ر هه‌ڵنه‌هات؟! چه‌رخی گه‌ردوون له‌ سووڕانی، قه‌ت بۆ من باشی نه‌هانی!. وه‌ره‌ ئه‌ی پاساری که‌سیره‌ی وه‌رزی باران! هه‌ڵوه‌دای ده‌ستی چاره‌ نووس، مه‌لی بێلانه‌ی دارستان! ته‌ر بوو به‌ بارانی بێدادی، بێ به‌ش له‌ عیشق و ئازادی! ووه‌ر با هه‌ردوو پێکه‌وه‌، به‌ یه‌ک ئاواز و لێکه‌وه‌. به‌ نه‌غمه‌و سۆزی گۆرانی، روو له‌ کۆڕی کامه‌رانی، بڵێن ئه‌م به‌سته‌ به‌جوانی:
ئاخ بۆ سۆزی دڵی دڵ به‌ سۆزێک که‌ بێ و سۆزێک بۆ دڵی پڕ له‌ سۆزم کا!.
ئای بۆ ده‌ستێکی دۆست که‌ بێ و به‌ ده‌ستی پڕ له‌ هه‌ستی بیر و هه‌ستی،
ده‌ستم گرێ و به‌ هه‌ستی پڕ له‌ سۆزی، هه‌ست به‌ هه‌ستی پڕ له‌ هه‌ستم کا!



ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان