ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 43 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10792681
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

کوا شه‌نیاری خه‌رمانانم!

مێژووی ناردن : Monday, August 30 @ 16:03:26 UTC

 رێـبــوار حسێنی
خه‌رمانانه‌ و به‌ ئاهی سه‌ردی هه‌ناسه‌م، خه‌رمانی خه‌م به‌باده‌که‌م . خه‌رمانانه‌ و کۆگای سووری حه‌سره‌تی دڵ،به‌ پێوانه‌ی هه‌نیسک و گریان ده‌پێوم.خه‌رمانانه‌ و پیخوێی پێنج خه‌رمانه‌ی خه‌بات به‌ که‌و وداشگیری دڵم داده‌بێژم، دانه‌ دانه‌ی کاو دانه‌که‌ی به‌ بێژنگی چاوهه‌ڵداوێرم و داده‌رێژم.
خه‌رمانانه‌ و پیری سه‌رخه‌رمانی ژیرم، خه‌رمانانه‌ و ژیری خاوه‌ن ناوی پیرم، له‌دوه‌ری خه‌مان نابینم. هه‌ی داد فه‌له‌ک، هاوار گه‌ردوون. ئه‌ی رۆژگاری ئاکار چه‌توون. کوا وه‌رزێری خه‌باته‌که‌م؟ کوا شه‌نیاری خه‌رمانانم، کوا سه‌روه‌ر و سه‌رکرده‌که‌م؟ کوا شێخ و پیری پیرۆزم؟ کوا رێبه‌ری گه‌ل و هۆز؟،کوا باوکی به‌هه‌ست و سۆزم؟ کو داشداری وڵاته‌که‌م؟ کوا سه‌رمه‌شقی خه‌باته‌که‌م؟ پێشڕه‌وی رێی ....



تێکۆشانم،مامۆستای وانه‌ی به‌رخودان،دڵسۆزه‌که‌ی نیشتمانم؟ پیاو چاکی ناو کۆڕی پیاوان،ئه‌دیبی ژیر و ووشه‌زان. ئه‌ی رێبه‌ر و سه‌روه‌ری گه‌ل، ئه‌ی نووری نه‌بڕاوه‌ی سه‌رکه‌ل! خۆ سڵێمان به‌گ له‌ شؤرابه‌ی دار مازوه‌کان جولانه‌ی بۆ هه‌ڵخستبووی، گوڵه‌ زه‌رد و سووره‌کانی فه‌ڕشی مه‌خمه‌ڵی ئاڵو واڵای ره‌نگی خۆیان ‌بۆ راخستبووی! ئاوه‌نگی سه‌ر گه‌ڵاو گوڵیان بۆده‌ستنوێژی تۆ دانابوو! بوبول و هوزاره‌کانی، ئیستاش هه‌رده‌لێن گورانی. ئاربابا و بابۆس و سه‌رتوون، سه‌ر به‌هه‌ش داماو و زه‌بوون. شاری به‌رۆژه‌ی دێرینت، جێی له‌دایک بوون و ژینت. لانکه‌ی هه‌ڵدان و رابوونت، هێشتا چاوه‌ڕین بێیته‌وه‌، سڵاوێکیان لێکه‌یته‌وه‌! قه‌لاره‌ش هێشتا ره‌ش پۆشه‌، که‌لیخان سه‌ر له‌ناو کۆشه‌. هه‌ژده‌دۆڵان دڵ له‌ت له‌ته‌، قلای نژۆ به‌حه‌سره‌ته‌، گاکڕ داماوه‌ به‌کڕی، مه‌لی دڵخۆشی هه‌لفڕی. ده‌شته‌تاڵ ژین تفت و تاڵه‌،که‌نه‌فت و کز و بێحاڵه‌.خه‌لکی دڵپاکی کوردستان، هه‌موو ئیستا ده‌سته‌وستان، له‌ تاسه‌ی دووری رێبه‌ردا، له‌ نادیاری سه‌روه‌ردا، ده‌ستیان به‌رزه‌ روه‌وه‌ ئاسمان، گشت داواده‌که‌ن له‌یه‌زدان: شادی کا به‌دیداری خۆی، هه‌ر ئی خۆی بوو ئێستاش لای خۆی!.
ده‌تۆش ئه‌ی مامۆستای سه‌رفرازی و رێگای به‌مه‌ردی ژایان! تۆ ئیستا بویته‌ ئه‌ستێره‌ی پێنجی په‌ڕی خه‌رمانانی کوردستانم و له‌ ئاسمانی ئه‌م نیشتمانه‌ بێنازه‌دا، هه‌موو شه‌وێک وه‌ک شه‌هابێکی پڕ له‌نوور،له‌ رۆژهه‌ڵاتمه‌وه‌ رادخوشێی و له‌ رۆژئاوامه‌وه‌ هێدی هێدی داده‌چۆڕێی و گه‌رمیان و کویستانی وڵاتم نوور باران ده‌که‌ی. تۆ زیندوی و هه‌ر ده‌مێنی. تۆ له‌ناو گه‌روی هه‌ر کانێکی کوردستان دا زنه‌ی ئاوی ژیانی. له‌گه‌ڵ تیرێژی خۆری هه‌ر به‌یانیه‌کی سه‌رئاسوی نیشتمانم مژده‌ی هه‌ڵاتنی رۆژی سه‌ربه‌ستی ده‌هێنی وگه‌رمی و و‌زه‌ ده‌ده‌ی به‌جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی سڕوساردی خه‌باته‌کم. تۆ سۆمای چاوی بازی به‌رزپه‌روازی چیای باوه‌ر به‌خۆبوونی، له‌ سه‌ر لوتکه‌ی به‌رزی باڵای ولاته‌وه‌ ده‌روانیه‌ هه‌رچوارپارچی کوردستانم. تۆ وه‌ک نه‌سیمی به‌ربه‌یانی هه‌موورۆژێک له‌ لک و پۆپی دارمازوه‌کانی گۆرستانی واژه‌وه‌ هه‌ڵده‌که‌ی و روه‌و کوێستان ده‌که‌ویه‌ رێ و به‌ده‌م رێته‌وه‌ شالولی بسکی ئاڵۆزکاوی گیاو گۆڵی ده‌شت و لێره‌وار و گوێ جۆگه‌ و جۆبار و قه‌دپاڵی به‌ر بناره‌کان شانه‌ده‌که‌ی وده‌گه‌یه‌ هه‌ر هوزار و بولبولێک له‌کۆگای سووری خه‌رمانی هۆزانه‌کانت، خه‌مانلۆخه‌ێک ده‌به‌خشی . نیوه‌ڕیان ده‌بێته‌ شنه‌ی شه‌ماڵی خه‌رمانان و له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ هه‌لده‌که‌ی و روه‌و مه‌زرای به‌رهه‌می جوتیاران له‌ کوردستانی کوێستان دۆڵاو دۆڵ و کێواوکێو و ده‌شتاوده‌شت به‌سه‌ر هه‌موو به‌رزی ونزمیه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا شه‌پۆل شه‌پۆل ئاسمان و زه‌وی ده‌پێوی و، فه‌لای شه‌ن به‌ده‌ستی ماندوو، شه‌نی خه‌رمانی ئاواته‌ وه‌دی نه‌هاتوه‌کانت پێده‌که‌ن و ده‌بیه‌ مایه‌ی به‌ره‌که‌ت و رێژه‌وه‌ی کۆی خه ر‌مانیان . ئێوارانیش به‌ به‌رزی باڵای گمۆ، روه‌و زێد و نیشتمانت، شاری به‌رۆژه‌ی جوانت، وه‌ک سیوادی خۆرئاوابوون، خۆت راده‌نێی و مرۆڤه‌ دڵپاکه‌ رۆژوه‌وانه‌کان رۆژوت پیده‌شکێنن و نوێژی مه‌غریبت پێده‌که‌ن وله‌میحرابی به‌رزی ویقار و ناوازه‌ییتدا، روه‌و یه‌زدان نوێژی ته‌راویح داده‌به‌ستن ونییه‌تی رۆژوی رۆژی داهاتویان دێنن. به‌راستی چ به‌رزێک قه‌ره‌ له‌ به‌رزی شانت ده‌دا و چ شانازی و سه‌رفرازیک به‌بارته‌قای تۆ راده‌وه‌ستێ؟
دڵنیام ئیستا له‌وێ له‌ ناو کۆڕی نه‌مراندا، له‌ مه‌جلیسی سه‌روه‌راندا ،کۆڕت گه‌رمه‌ وشه‌هیده‌کانت له‌ده‌ورن. له‌وێش هه‌ر سه‌روه‌ر و سه‌رکرده‌ی و تابوون و گه‌ردوون مابێ،
ناو وناوبانگی پڕ شکۆی تۆی رێبه‌ر و مامۆستا و سه‌رکرده‌ش ده‌مێنی!
ده‌تۆش ئه‌ی واژه‌ی سه‌رفراز! ئه‌ی مه‌کۆ و مه‌ئوای حه‌سانه‌وه‌ی تا هه‌تایی پیری ژیرم: قدری بگره‌ توند له‌ ئامیزی گره‌، ئه‌و زیندوه‌ قه‌ت نامرێ، ئه‌و نه‌مره‌ ،ئه‌ونه‌مره‌!!.


رێـبــوار حسێنی



ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان