ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 21 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9279718
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

له‌ ٨٥مین ساڵیادى شه‌هیدكرانى شێخ سه‌عیدى پیران و هاورێیانى دا

مێژووی ناردن : Saturday, July 10 @ 11:52:18 UTC

ئاماده‌ كردنى: عه‌لى به‌هرامى
له‌ دواى دابه‌ش بوونى كوردستان به‌ چوار به‌ش و هه‌ر به‌شه‌ و به‌ وه‌لاتێكه‌وه‌ لكێندرا، گه‌لى كورد هه‌موو ده‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه‌ به‌ نامۆ و غه‌واره‌ سه‌یر كراوه‌ و بێ به‌شكراوه‌ له‌ مافه‌ ئینسانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یێكى نامرۆڤانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و وه‌لاتانه‌وه‌ چه‌وساوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و غه‌در و زوڵمانه‌شدا وه‌ده‌نگ هاتبێ به‌ توندترین شێوه‌ سه‌ركوتكراوه‌.
له‌ كوردستانى ژێرده‌ستى توركیه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ى له‌ گه‌لى كورد كراوه‌ به‌لام زۆر پیاوى لێهاتوو خاوه‌ن پێگه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتداران وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و نایان به‌ سیاسه‌تى ده‌سه‌لاتداران گووتووه‌ و ...


دیفاعیان له‌ گه‌له‌كه‌یان كردوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا سه‌ر و ماڵیان فیدا كردووه‌.
رۆژى ٦ى پووشپه‌رِى ١٣٨٩ (٢٦ى ژوئێنى ٢٠١٠) ٨٥ ساڵ به‌ سه‌ر شه‌هید كرانى شێخ سه‌عیدى پیران تێده‌په‌رِێ. شێخ سه‌عید كورِى شێخ عه‌لى ساڵى ١٨٨٥ زایینى له‌ دێى "پیران"ى سه‌ر به‌ شاره‌دێى "منشى كورد" له‌ ناوچه‌ى "گه‌نج" له‌ كوردستانى توركیه‌ له‌ دایك بووه‌. ناوبراو له‌ دواى بابى رێبه‌رایه‌تى ته‌ریقه‌ى نه‌قشبه‌ندى كه‌وتۆته‌ ئه‌ستۆ. ١٢ مه‌لاى پێگه‌یاندوه‌ و خاوه‌ن ٦٠ هه‌زار ده‌روێش و خه‌لیفه‌ بووه‌. كه‌ ئه‌وه‌ مه‌وقعیه‌تێكى سیاسى بۆ خولقاندوه‌ و خه‌ڵكى گوێرِایه‌ڵى بوون.
شۆرشى شێخ سه‌عید له‌ به‌رانبه‌ر دیكتاتۆرى و تاكرِه‌وى كه‌ماڵ ئه‌تاتورك سه‌رى هه‌ڵدا، كه‌ پێش له‌ شه‌رِى یه‌كه‌مى جیهانى وه‌ك ژنراڵێك فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى عوسمانى ده‌كرد، له‌ سه‌ر داواى بریتانیا و فه‌رانسه‌ و به‌ فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى نێردرا بۆ دامركاندنه‌وه‌ى شۆرشى كورد له‌ ناوچه‌ى "ته‌رابزۆن" كه‌ بانگه‌شه‌ى حكومه‌تى سوسیالیستى كوردیان ده‌كرد و له‌لایه‌ن یونانیه‌كانه‌وه‌ پشتیوانیان لێ ده‌كرا.
به‌ گه‌یشتنى بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌ستى دایه‌ فرت و فیڵ و قسه‌ى زریقه‌ و بریقه‌دارى وه‌ك "بۆ رزگارى ناوچه‌ كوردنشینه‌كان هاتووه‌ و دژایه‌تى ده‌وڵه‌تى هاوپه‌یمانى مه‌سیحى ده‌كا" یان "تۆكمه‌كردنى برایه‌تى كورد و تورك" بۆ دژایه‌تى كردنى تێكرِاى بێگانه‌كان له‌ وه‌لات.
كورده‌كانیش به‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌شداریان كردبوو له‌ سه‌ركوت و له‌نابردنى ئه‌رمه‌نه‌كان و بلاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆكانه‌ى كه‌ گوایه‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان جیا ئه‌كرێنه‌وه‌ و ده‌خرێنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نستان، و هه‌روه‌ها پشتیوانى نه‌كردنى بریتانیا و فه‌رانسه‌ و روسیه‌ له‌ كورد و چه‌ندین هۆى دیكه‌، له‌ ترسى تۆڵه‌ى ئه‌رمه‌نیه‌كان، كورد پاڵیان به‌ مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتوركه‌وه‌ دا و له‌ پیلانه‌كانیدا سه‌ریان خست و ده‌ورى كاریگه‌ریان گێرِا له‌ دروست كردنى ده‌وڵه‌تى توركیه‌.
هه‌ر دوابه‌دواى دروست بوونى ده‌وڵه‌تى توركیه‌ ئه‌تاتورك له‌ ژێر هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى دا كه‌ به‌ كوردى دابوو، به‌و بیانووه‌ى كه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ له‌ كاتى عوسمانیه‌كاندا دراوه‌ و ئه‌و لێى به‌رپرس نیه‌. به‌ ئیمزاكردنى رێكه‌وتنامه‌ى لۆزان له‌ ١٩٢٣دا مه‌یدانى شۆوینیستیانه‌ بۆ كه‌ماڵ ئه‌تاتۆرك ئاوه‌لا بوو، پشتیوانى بریتانیا و جووله‌كه‌كان له‌ كه‌ماڵ ئه‌تاتورك له‌ به‌رانبه‌ر كورد بووه‌ كارتێكى دیكه‌ بۆ دژایه‌تى زیاترى كه‌ماڵیه‌كان به‌رانبه‌ر به‌و گه‌له‌.
سته‌م و بێعداڵه‌تى سیستمى" كه‌ماڵی" ی به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لى كوردستان، پێشێلكردنى هه‌موو مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاول كردنى ماڵ و حاڵى و، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنى زمان و فه‌رهه‌نگى كوردى و سه‌پاندنى زمان و دابو نه‌ریت و فه‌رهه‌نگى تورك و ئوروپایی به‌ سه‌ریدا، گرتن و له‌ قه‌ناره‌دانى سه‌رۆك عه‌شیره‌ و ئه‌و سه‌ركرده‌ كوردانه‌ى پشتیوانیان لێ كردبوو له‌لایێك. له‌لایێكى دیكه‌وه‌ بریتانیا به‌ مه‌به‌ستى سنووردار كردنى ده‌سه‌لاتى كه‌ماڵیه‌كان و داوانه‌كردنى ویلایه‌تى مووسڵ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ هانى شێخ سه‌عیدى دا كه‌ شۆرشێك به‌رپا بكا.
هه‌ر بۆیه‌ بزاوتێكى سیاسى نیزامى به‌ سه‌ركردایه‌تى شێخ سه‌عیدى پیران سه‌رى هه‌ڵدا، كه‌ دواتر ناوى شۆرشى شێخ سه‌عیدى به‌سه‌ردا برِا. شۆرشه‌كه‌ له‌ ١٩٢٥دا له‌ دێى "بالۆ" ده‌ستى پێ كرد و هه‌ر زوو ناوچه‌ى "گه‌نج" و دواى ماوه‌یێكى كورت ناوچه‌یێكى به‌ربلاوى كوردستانى توركیه‌ى گرته‌وه‌. به‌لام به‌هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ نزیكانى شێخ بۆ لاى حكومه‌ت، ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌سه‌لاتداران زوو خۆ كه‌ون و ده‌سبكه‌ن به‌ پیلانگێرِى دژ به‌ شۆرش. له‌ هێرشێكى سه‌ربازیدا كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار سه‌رباز به‌شداری  تێدا كرد توانیان ده‌ست بگرنه‌وه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن شۆرشگێرِانه‌وه‌ ئازاد كرابوو. هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا ٥٢ كه‌س له‌ سه‌ركرده‌كانى شۆرش كه‌ شێخ سه‌عید یه‌ك له‌وان بوو گیران و دواتر له‌ شارى ئامه‌د له‌ قه‌ناره‌ دران.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دژمنان توانیان شۆرشه‌ مه‌زنه‌كه‌ى شێخ سه‌عید سه‌ركوت بكه‌ن و ده‌ست بگرنه‌وه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌ كه‌ ئازادكراوانه‌دا، و به‌ ته‌واوى هێزه‌وه‌ هه‌وڵى پاكتاوى نه‌ته‌وه‌ی كوردیان له‌و به‌شه‌ى كوردستان دا، به‌لام نه‌یان توانى ئامانجه‌كه‌یان بپێكن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركوتێكدا هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یی و مافخوازى له‌و گه‌له‌دا رۆژ له‌ دواى رۆژ گه‌شه‌ى ده‌كرد و رق و كینه‌یان له‌ دژمنان زیاتر ده‌بوو.
له‌كۆتایی دا له‌ ٨٥مین ساڵیادى شه‌هید بوونى شێخ سه‌عیدى پیران هه‌زاران سلاو و درود بۆ گیانى پاكى و هه‌موو شه‌هیدانى شۆرشه‌ مه‌زنه‌كه‌ى.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی مێژوو
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری مێژوو:
یادى کۆمارى کوردستان دەستکەوتێکى مێژوویی گەلى کورد پیرۆز بێ


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان