ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 12 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی سازمانی خەبات، بە بۆنەی 5ی خەرمانانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەڵكی ئێران بۆ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی 5ی خەرمانان یادی 37ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

دەقی وتاری سازمانی خەبات لە یادی 28ی گەلاوێژ لە هەولێر

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9412617
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

٥ى پووشپه‌ر یادى به‌دیل گیرانى ٥ كادر و پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات

مێژووی ناردن : Saturday, July 03 @ 07:41:41 UTC

نووسه‌ر: سیامه‌ند
ئه‌گه‌ر باس له‌به‌دیل گیرانى پێشمه‌رگه‌ بكرێ، به‌رووداوێكى سه‌یر ده‌ژمێردرێ، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌متر دیل ده‌كرێ، مه‌گه‌ر بریندار بێ و یان به‌ هۆى پیلان و خه‌یانه‌تى خۆفرۆشانه‌وه‌ بكه‌وێته‌ داوه‌وه‌ و به‌دیل بگیرێ. بێگومان ئه‌وه‌ راسته‌ و له‌مێژووى خه‌باتى ئازادیخوازانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان كه‌متر پێشمه‌رگه‌ به‌ دیل گیراون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بریندار و یا له‌لایه‌ن خه‌یانه‌تكار و خۆفرۆشانه‌وه‌ كه‌وتبنه‌ داواى دژمن.
پێنج قاره‌مان، پێنج تێكۆشه‌ر و رۆڵه‌ى نه‌به‌زى سازمانى خه‌بات، شه‌هیدان، (كاك عه‌بدوڵڵا هه‌مزه‌، كاك خه‌لیل جه‌عفه‌رى ناسراو به‌ خه‌لیل ره‌شاش، كاك تاهیر قادرى ناسراو به‌...


تاهیر یاكوباوایی، كاك غه‌ففور ئه‌حمه‌دى ناسراو به‌ غه‌ففور شیوه‌له‌یی و كاك حه‌سه‌ن سه‌لیمى،سه‌قزى) كه‌ له‌رێكه‌وتى ٥ى پووشپه‌رِى ساڵى ١٣٦٥ له‌ كوردستانى ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و بنكه‌ى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات له‌سنوورى كوردستانى عێراق ده‌گه‌رِانه‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆفرۆشانى عێراق كه‌ به‌شێكیان سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى بوون و به‌شێكیان سه‌ر به‌ حیزبی ده‌عوه‌ بوون، به‌و فێڵه‌ى كه‌ خۆیان به‌ هێزى ئه‌رته‌شی عێراق ده‌ناسێنن، ده‌توانن له‌و پێنج تێكۆشه‌ر و قاره‌مانى سه‌نگه‌رى كوردایه‌تى نزیك بنه‌وه‌ و به‌ناوى ئه‌وه‌ى بۆ پایه‌گاى ئه‌رته‌شی عێراق له‌شاردێ باسنێ له‌سه‌ر سنووریان ده‌به‌ن چه‌كه‌كانیان لێ ده‌ستێنن. ئه‌و خائینانه‌ به‌ناوى شۆرِشگێر و دیفاع له‌خه‌ڵكى عێراق چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو، به‌لام له‌بنه‌ره‌تدا گوێ به‌فه‌رمانى رژیمى خومه‌ینى بوون و ئه‌وه‌ى ئه‌و رژیمه‌ داواى لێ ده‌كرن جێ به‌جێیان ده‌كرد.
به‌لێ ، به‌داخه‌وه‌ پێنج هه‌ڤاڵى تێكۆشه‌ر و لێوه‌شاوه‌ كه‌ چۆكیان به‌ هێزى دژمن داده‌دا و هیچكات ماناى شكستیان نه‌ده‌زانى به‌ پیلانى دژمنى قین له‌دڵ و ئه‌و به‌ناو كوردانه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست رژیمى ئاخوندى و به‌ قورسترین و بێره‌حمانه‌ترین شێوه‌ شكه‌نجه‌ دران. ئه‌و قاره‌مانانه‌ له‌زیندان و چاڵه‌ ره‌شه‌كانى رژیمى ئاخوندى نمونه‌ى ئازایه‌تى و قاره‌مانى بوون. هاوبه‌ندى ئه‌و شه‌هیدانه‌ له‌دواى ئازادبوونیان سه‌ردانى سازمانى خه‌بات یان كرد، هه‌واڵى قاره‌مانى و نه‌به‌زى شه‌هید كاك عه‌بدوڵڵا هه‌مزه‌ و شه‌هید كاك خه‌لیل كاك غه‌ففورئه‌حمه‌دى و شه‌هید كاك تاهیر یاكوباوایی و شه‌هید كاك حه‌سه‌ن سه‌لیمى یان ده‌گێرایه‌وه‌.
كاتێك كه‌ جه‌لاده‌كان شكه‌نجه‌یان ده‌دان، ئازایانه‌ و خۆراگرانه‌ له‌به‌رانبه‌ر دژمنانى تینوو به‌ خوێنى گه‌له‌كه‌مان به‌ بێ هاوار ئیش و ئازاره‌كانیان ته‌حمول ده‌كرد وده‌وێستانه‌وه‌. ده‌گێرنه‌وه‌ كاتێك كه‌ قازى شه‌رعى رژیم به‌ناو بۆدادگایی كردنیان دێته‌ ساڵۆنى دادگا، شه‌هید عه‌بدوڵڵا هه‌مزه‌ و هاورێیانى له‌به‌رى هه‌ڵناستن. ئه‌وه‌یش به‌و خۆراگرى و نه‌ترسیه‌یان ناره‌حه‌ت ده‌بێ.
بێ شك یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و قاره‌مانانه‌، ده‌رد و ئازاره‌كان زیاد ده‌كا و برینه‌كان ده‌كوڵینێته‌وه‌، به‌لام ئه‌گه‌ر یادكردنه‌وه‌ى به‌دیلگیرانى ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ به‌ ده‌ستى خائینان و به‌كرێگیراوانى رژیمى ئاخوندى برینه‌كانمان ده‌كوڵینێته‌وه‌، ئه‌وه‌شمان بیردێنێته‌وه‌ كه‌ رێبازى پرِ له‌سه‌روه‌رى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران چ نه‌وعه‌ قاره‌مانانێكى شۆرِشگێر و له‌خۆبووردووی له‌پێناو دا فیداكراوه‌. هه‌ربۆیه‌ ده‌بێ رێزو یادى ئه‌و قاره‌مانانه‌ هه‌میشه‌یی رابگرین و به‌ڵێن به‌كه‌س و كاریان و تێكراى هۆگرانى كوردایه‌تى و ئازادیخوازان و خه‌باتكارانى جولانه‌وه‌، لێبرِاوانه‌ له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ملهۆرى ئاخوندى دووپات بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوێنى شه‌هیدان وون نابێ و خه‌یانه‌تى خائینان به‌ كورد و نیشتمان له‌بیرناكرێ.
شه‌هید عه‌بدوڵڵا هه‌مزه‌، شه‌هید خه‌لیل جه‌عفه‌رى، شه‌هید غه‌ففور ئه‌حمه‌دى، شه‌هید تاهیر یاكوباوایی و شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیمى  له‌كۆمه‌ڵكوژى زیندانیانى سیاسی له‌ ساڵى ١٣٧٦ وێراى هه‌زاران زیندانى دیكه‌ى ئازادیخواز له‌ئێران ئیعدام كران.
هه‌زاران سلاو له‌روحى پاكى ئه‌و شه‌هیدانه‌ و تێكراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی شه‌هیدان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری شه‌هیدان:
ژمارێک له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 1


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان