ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278463
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

شه‌ره‌ له‌ سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟

مێژووی ناردن : Sunday, June 13 @ 12:12:11 UTC

نووسه‌ر: په‌ژار
رۆژى هه‌ینى ١٤ى جۆزه‌ردان له‌ ساڵرۆژى مه‌رگى خومه‌ینى دا به‌رپرسانى ده‌سه‌لاتداریى ئاخوندى كه‌وتنه‌ قوناغێكى نوێ له‌ جه‌نگى ده‌سه‌ڵات، مۆره‌كانى هه‌ركام له‌ باڵه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌وڵدابوون، خۆیان به‌ میراتگرى سه‌ره‌كى خومه‌ینى بناسێنن. هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاخوند خامنه‌یى رێبه‌رى رژیم و ده‌ست و پێوه‌ندكانى چه‌ند رۆژ له‌ پێش سالروژى مه‌رگى خومه‌ینى كه‌وتنه‌ هه‌وڵ و كاركردن بَو ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و تاوانه‌ بسه‌پێنن به‌ سه‌ر موخالفانیان كه‌ دورن له‌ خومه‌ینى و رێبازه‌كه‌ی. هه‌ر بَویه‌ خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد گه‌ڵاڵه‌یان دارِشتبوو بَوئه‌وه‌ى میرحسێن موسه‌وى و مهدى كه‌روبى...


نه‌توانن به‌شدارى رێوره‌سمى مه‌رگى خومینى بكه‌ن، كاتكیش حه‌سه‌نى خومینى كه‌ نه‌وه‌ى خومینیه‌ و ناسراوه‌ به‌وه‌ى كه‌ موخالفى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد و سیاسه‌ته‌كانى خامنه‌ییه‌ ده‌ستى به‌ قسه‌ كرد، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى خامنه‌ییه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ر بێ رێزى و به‌خائین ناوى هێندرا. ئه‌و روداوه‌ نوێیه‌ و رووبه‌رووبوونه‌وى لایه‌نگرانى خامنه‌یى له‌گه‌ڵ دیارترین یادگارى خومینى، راده‌ى قووڵى كێشه‌ و ئاڵۆزیێه‌كانى نێوان مۆره‌كانى ده‌سه‌لات ده‌رده‌خا. به‌تایبه‌ت كه‌ خامنه‌یى له‌ قسه‌كانى نۆیژى هه‌ینى تاران رایگه‌یاند كه‌ كه‌س نابێ به‌بێ تاوان و به‌پاك بژمێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژێك یان سه‌رده‌مێك له‌گه‌ڵ  خومه‌ینى و له‌گه‌ڵ رێبازه‌كه‌یدا بووه‌. خامنه‌یى به‌ڵگه‌ى هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوو دا كه‌سانێك له‌گه‌ڵ خومینى بوون و ته‌نانه‌ت له‌ پاریس له‌گه‌ڵى هاتوونه‌وه‌ و به‌رپه‌رسایه‌تى گه‌وره‌شیان دراوه‌تێ، به‌لام له‌ سه‌ر خه‌یانه‌ت كردن، له‌لایه‌ن خومه‌ینى فه‌رمانى ئیعدام كردنیان ده‌رچووه‌. ئه‌م قسانه‌ى خامنه‌یى ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه‌ باندى خاوه‌ن هێز له‌حاكمیه‌تدا هه‌ل ومه‌رج ئاماده‌ ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌ى توند و به‌ كرده‌وه‌ رووبه‌رووى موخالفانیان ببنه‌وه‌. به‌و پێیه‌ ده‌بێ چاوه‌رێ بین كه‌ له‌ داهاتوویێكى نزیك دا باندى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ پاك كردنه‌وه‌ى حیسابه‌كانیان رووبه‌رووى كه‌روبى و میرحسێن موسه‌وى ببنه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرتن و لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌روبى و موسه‌وى به‌ بێ كێشه‌ كۆتایێ بێ، بێ گومان ئه‌وكات  نۆره‌ى ره‌فسه‌نجانى و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى  خانه‌واده‌ى خومه‌ینى، به‌ تایبه‌ت حه‌سه‌نى خومه‌ینیش دێ. ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانى باڵى خامنه‌یى له‌ به‌رانبه‌ر دژه‌كان و موخالفه‌كانیان روداوێكى چاوه‌روان كراو بوو. به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌زانن موخالفان وه‌ك رابردوو ناتوانن كاریك بكه‌ن و هیچ ئورگان و به‌رپرسایه‌تیێكیان له‌ ئه‌ستۆ نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌گژداهاتنه‌وه‌یان له‌ رابردوو ئاسانترده‌بێ، له‌وانه‌یه‌ په‌روه‌نده‌ى زۆر قورس و گه‌وره‌شیان وه‌ك  خه‌یانه‌ت به‌ نیزام و ده‌سه‌َلات بۆ ئاماده‌ كرابێ. مه‌سه‌له‌ییكى دیكه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رنجى بدرێتى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایا به‌راستى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد ، خومه‌ینى و رێبازه‌ جه‌هل و جینایه‌ته‌كه‌یان به‌لاوه‌ گرینگه‌، یا میراته‌كه‌یان به‌لاوه‌ گرینگه‌ ئه‌ویش ده‌سه‌َلات و فه‌رمانره‌وایی و به‌تالان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵكى ئێرانه‌، هه‌روه‌ها موخالفانى خامنه‌ییش،واته‌ موسه‌وى و كه‌روبى و ته‌نانه‌ت ره‌فسه‌نجانى، رێبازى خومه‌ینى یان به‌ لاوه‌ گرینگه‌ یا میراته‌كه‌ى؟ بێگومان ئه‌وه‌ى گرینگه‌ بۆ ئه‌وانیش  ده‌سه‌َلاته‌كه‌یه‌تى. دیاره‌ ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا پایه‌ مه‌زهه‌بیه‌كه‌ى خومه‌ینى به‌لاى خامنه‌یى و هه‌ر كام له‌ ئاخونده‌كان و بێچوه‌ ئاخوندانه‌وه‌  گرینگ بووبێ، له‌ مرۆدا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌و گرینگیه‌ى رابردووى نه‌ماوه‌، و ئه‌وه‌ى گرینگه‌ راگرتنى ده‌سه‌َلات و دزى و به‌تاَلان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵكى ئێران و درێژه‌دان به‌ سه‌ركووت....هتدیه‌. هه‌ر بۆیه‌شه‌ نه‌كورِى خومه‌ینى و نه‌نه‌وه‌ى خومه‌ینى پارێزراو نه‌بوون له‌ هێرش  و رووبه‌رووبوونه‌وه‌. ئه‌گه‌ر قسه‌ى خامنه‌یى راست بێ كه‌ كرینگ نیه‌ له‌ رابردوودا كێ چى كردوه‌ چى نه‌كردوه‌، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌ى ئێستایه‌. خۆ هه‌ر به‌ پێى ئه‌ومه‌عادلاتانه‌ و به‌راوردى خامنه‌یى نابێ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد به‌ خزمه‌تگوزارى رێبازى خومه‌ینى بژمیردرین. ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن خامنه‌یى و ده‌ست وپیونده‌كانیانه‌وه‌ به‌ خائین به‌ رژیمى ئاخوندى ده‌ناسیندرین، واته‌ موسه‌وى كه‌روبى ره‌فسه‌نجانى، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌ سه‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لاَت بوونایه‌ و خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد، به‌ربه‌ره‌كانى و كێبه‌ركێ یان بكردنایه‌، بیگومان ئه‌وانیش به‌ خائین ده‌ژمێردران. قسه‌ى تیدانیه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ چوارچیوه‌ى ده‌سه‌َلاتدارى ئاخوندیدا بۆ رۆژێك و ماوه‌ییك ده‌سه‌لاَتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بووبێ له‌ جینایه‌ت به‌ رانبه‌ر هاونیشتمانانى كوردستان و ئیران به‌شداریان كردوه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا ده‌سته‌ییك باس له‌ گۆرِان و چاكسازى ده‌كه‌ن ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیان، له‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ جه‌نگى ده‌سه‌لاَت سه‌ركه‌وتوو بن و له‌ هه‌موو هۆكانیش بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجیان كه‌ ڵك وه‌رده‌ گرن . له‌ كۆتاییدا به‌و ئاكامه‌ ده‌گه‌ین كه‌ ئه‌وه‌ى ئاخونده‌كان شه‌رى له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن، رێبازى خومه‌ینى و دیفاع له‌ پایه‌ مه‌زهه‌بیه‌كه‌ى نییه‌، به‌ڵكو  شه‌ره‌ له‌ سه‌ر میراته‌كه‌ى، كه‌ ئه‌ویش حكوومه‌تى جه‌هل و دواكه‌وتوویى ویلایه‌تى فقیهه‌،  با چاوه‌رێ بین و بزانین له‌ سه‌ر ئه‌و میراته‌ قێزه‌ونه‌،كه‌ جینایه‌ت و ئازار و شكه‌نجه‌ كردنى خه‌ڵكى ئیران به‌رهه‌مى بووه‌، ئاخوندان چ ده‌ردێك به‌ سه‌ر یه‌ك دێنن.







 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان