ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278445
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

هه‌ڵدێران و دارمانى ئابووریی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى ٢٢ى جۆزه‌ردان

مێژووی ناردن : Sunday, June 06 @ 15:12:42 UTC


وه‌رگێران: هه‌ڵۆ
سه‌رچاوه‌: رادیوئاڵمان


سایتى رادوێ ئالمان له‌بابه‌تێكدا له‌ژێرناوى هه‌ڵدێرانى ئابوورى ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى ٢٢ى جۆزه‌ردان، نووسیویه‌: له‌هه‌ڵبژاردنى ٢٢ى جۆزه‌ردانى ساڵى رابردوو تا ئه‌مرۆ ئابوورى ئێران له‌هه‌ڵدێرێكى سه‌ختدایه‌. له‌م یه‌ك ساڵه‌دا، لانى كه‌م ٣٤ شیركه‌تى خاریجى پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران بچراندووه‌ و هه‌روه‌ها فرۆشی نه‌وت ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌م بۆته‌وه‌.
ئاڵوگۆرى سیاسی گه‌وره‌ لو مانگه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆك كۆمارى، هه‌ل و مه‌رجه‌كه‌ى له‌بارتر كردووه‌ بۆ ئابڵۆقه‌ى ئابوورى و نه‌مانى پێوه‌ندى كۆمپانیاكانى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌و ره‌وته‌ له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو دا هه‌ل و مه‌رجێكى بۆ رژیمى ئێران دروست كردووه‌ كه‌...



له‌ روانگه‌ى كارناسانى ئابوورى،، ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ى چاكسازى وه‌ك( به‌ره‌وسه‌رچوونى هه‌لاوسانى ئابوورى ) و (ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ى ئابوورى) به‌رچاو ده‌كه‌وێ. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى كۆمپانیا جارجیه‌كان له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، ئه‌ویش كۆمپانیاى گه‌وه‌ره‌ى وه‌ك، ( ئانى ئیتالیا، توتاڵى فه‌رانسه‌، رۆیاڵ، داچ شێلى هۆڵه‌ند و ئینگلستان، پترۆناسی مالێزى، سیمینسى ئاڵمان، كاترپیلار، تراویتورا، ویتۆڵ، گلنگول و ١٥ شیركه‌تى خاریجى گه‌وره‌ى دیكه‌، یا ئه‌و شیركه‌تانه‌ هاوكاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران پچراندووه‌ و یا ئه‌وه‌ى رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌ن له‌سه‌ر داواى ئه‌مریكا، كۆتایی به‌ هاوكاریان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران بێنن. له‌ناو ئه‌و شیركه‌تانه‌ى له‌ ئێران چوونه‌ده‌ر ، ٨ شیركه‌تى وه‌لاتى توركیه‌ن. ئاكامى كۆتایی هاوكارى و پێوه‌ندی ئه‌و شیركه‌تانه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ى فرۆشی نه‌وتى ئێران بووه‌. سه‌رژمێرى ره‌سمیه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ى كرینى نه‌وت له‌لایه‌ن وولاتى چین، ژاپۆن و هێند به‌رێژه‌ى نزیك به‌ ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نیشان ده‌دا، به‌لام كارناسانى سه‌ربه‌خۆ باوه‌ریان وایه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى فرۆشی نه‌وتى ئێران، گه‌یشتۆته‌ نزیك به‌ ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌ ئه‌وه‌ش ٢٥ له‌سه‌دى هه‌نارده‌ى نه‌وتى وولاته‌.
 سه‌هام و به‌شی زۆرى شیركه‌تى ته‌له‌فوون(موخابه‌رات) دراوه‌ به‌ سپاى پاسداران، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌بازاره‌كانى نێوده‌وڵه‌تى ، ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، گه‌لاڵه‌ى بودجه‌یێكى، بۆ ساڵى ١٣٨٩ داوه‌ به‌ مه‌جلیس كه‌ زۆربه‌ى كارناسان جێبه‌جێ كردنى به‌ هۆیێك بۆ زیاتر بوون و به‌ره‌وسه‌رچوونى پێوانه‌كانى هه‌لاوسانى ئابوورى ده‌زانن. ئه‌و گه‌لاڵه‌یه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد روونى نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌یان میلیارد دۆلاره‌ قه‌رزه‌ چۆن ده‌داته‌وه‌ به‌ بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ ناوخۆییه‌كان، تا پاییزى ئه‌مساڵ.
زیاتربوونى كێشه‌ى به‌نزین، كاریگه‌ریێكى دیكه‌یه‌ له‌سه‌ر ئالۆزى سیاسی دواى هه‌ڵبژاردنى ٢٢ى پووشپه‌ر، نه‌مانى هاوكارى به‌شێك له‌ شیركه‌ته‌كان، كه‌ له‌و شیركه‌تانه‌ بوون كه‌ به‌نزینیان بۆ ئێران دابین ده‌كرد. نه‌مانى هاوكارى شیركه‌تى (لۆك ئۆویل)ى روسیه‌، له‌و پێوه‌ندییه‌دا گرینگ بوو. روسیه‌ له‌سالانى رابردوودا له‌مه‌یدانى نێوده‌وڵه‌تیدا شه‌ریك و پشتیوانى گرینگى رژیمى ئێران بوو. نه‌مانى هاوكارى لۆك ئۆویل، كۆتایی به‌و بیركردنه‌وه‌ خه‌یاڵیه‌ هێنا كه‌ رووسه‌كان بۆ هه‌میشه‌ پشتیوانى ئێران ده‌بن. كۆتایی فرۆشى به‌نزین له‌لایه‌ن لۆك ئۆویل، ترافیگۆرا و ویتۆڵ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ كه‌ دابین كرانى به‌نزین و دابه‌ش كردنى ببێته‌ یه‌كێك له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كانى ده‌وڵه‌ت، كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاڵۆز بوو كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌رۆژى ١٢ى جۆزه‌ردان ناچار بوو سیاسه‌تى تازه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ به‌نزینى ئۆتۆمبیله‌كان رابگه‌ێنێ. كێشه‌ و قه‌یرانى سیاسی، له‌لایێكى دیكه‌ نفووز و كاریگه‌رى ئابوورى ئێرانى له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌م كردۆته‌وه‌. ١٨ى پووشپه‌رى ساڵى رابردوو(دویچه‌وێله‌) هه‌واڵده‌رى ئاڵمان له‌زمان كارناسانى ناوچه‌ى خه‌زه‌ر ، نووسی: كه‌ شانسی ئێران بۆ فرۆشتنى گاز بۆ ئورووپا و ته‌نانه‌ت پاكستان و هێندوستان كه‌م بۆته‌وه‌. نه‌مانى سه‌رمایه‌ گوزارى ده‌ره‌كى له‌ ساڵى رابردوو دا، رێره‌وى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى به‌رووى بازارى ئێران، به‌ته‌واوى پچراندوه‌ و نه‌یهێشتووه‌، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى جێگرى وه‌زیرى ئابوورى له‌ جۆزه‌ردانى رابردوو رایگه‌یاند: " ده‌وڵه‌ت له‌ژێر پێى سه‌رمایه‌داره‌ ئێرانیه‌كانى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى ئێران فه‌رِشى سوور راده‌خا". ئابڵۆقه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان زیاتر به‌هۆى زۆر هێنانى ئه‌مریكا په‌سه‌ند ده‌كرێ و  رِێبه‌رانى رِژیمى ئێرانیش به‌رده‌وام جنێو به‌ ئه‌مریكا ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌ كۆتایى مانگى بانه‌مه‌رِى ئه‌مساڵ، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئێران به‌ ئاشكرا رایگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر شیركه‌ته‌ ئه‌مریكاییه‌كان مه‌به‌ستیان بێ له‌ پرِۆژه‌ گه‌وره‌كانى ئێران سه‌رمایه‌ گوزارى بكه‌ن، هیچ رِێگریێك له‌سه‌ر رِێگه‌ى ئه‌وان وجودى نیه‌". بۆ هاندانى سه‌رمایه‌ دارانى خاریجى ، مه‌جلیس ناچار بوو قانونى دروست كردنى بانكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خاریجیه‌كان په‌سه‌ند بكا. ئه‌و قانوونه‌ رێگه‌ به‌ سرمایه‌داره‌ خاریجیه‌كان ده‌دا، به‌ ٤٠ له‌سه‌د سه‌رمایه‌، ببنه‌ خاوه‌ن به‌ش له‌ بانكه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسانى ئێران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راكێشانى سه‌رمایه‌ى وولاتانى ئیسلامى ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. گه‌شه‌ى نێو له‌سه‌دى هۆى سه‌ره‌كى ئه‌و هه‌ولانه‌یه‌، چونكه‌ به‌ بێ سه‌رمایه‌ گوزارى خاریجى ، ئێران ناتوانێ له‌هه‌ل و مه‌رجى گه‌شه‌ى ئابوورى ئاڵوگۆرێك دروست بكا، به‌لام قه‌یرانى مه‌شروعیه‌تى ده‌وڵه‌ت بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رمایه‌دانان له‌ئێران، بكه‌وێته‌ ژێر پرسیار. به‌تازه‌یی بانكى ناوه‌ندى رایگه‌یاند، گه‌شه‌ى ئابوورى ئێران له‌ساڵى ١٣٨٨ ته‌نیا نیو له‌سه‌د بووه‌ و له‌ساڵى ١٣٧٩ زیاتر نابێ. له‌كاتێكدا، گه‌شه‌ى ئابوورى هیچكام له‌وه‌لاتانى كه‌نداو له‌وماوه‌یه‌دا، كه‌متر له‌ ٦ له‌سه‌د نه‌بووه‌ وه‌ك نمونه‌، وه‌لاتى قه‌ته‌ر له‌ساڵى رابردووى زایینى گه‌شه‌ى ئابوورى ١٨ له‌سه‌د بووه‌. میرنشینى قه‌ته‌ر، نزیك به‌ ١٠ ساڵه‌ كه‌ له‌زه‌خیره‌ى گازى مه‌یدانێكى هاوبه‌ش  له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ له‌كه‌نداوى فارس دایه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. به‌لام تا ئێستا رژیمى ئێران هیچ هه‌نگاوێكى بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و مه‌یدانه‌ هاوبه‌شه‌ هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. گه‌شه‌ى ئابوورى سپاى پاسداران، له‌گه‌رمه‌ى قه‌یرانى ئابوورى ئێران ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو رێگه‌ى بۆ كاریگه‌رى و به‌رپرسیاریه‌تى زیاترى شیركه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ سپاى پاسداران له‌مه‌یدانى ئابوورى خۆشتر كرد. له‌دواى هه‌ڵبژاردن، سه‌ره‌تا سپاى پاسداران زۆربه‌ى به‌ش (سه‌هام)ى موخابه‌راتى كرِى و له‌دواییدا دامه‌زرانى یه‌كه‌مین بانكى خۆى راگه‌یاند. جیاواز له‌وه‌، ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌ڵك و سوود بردن له‌ هه‌ر سێ فازى مه‌یدانى پارسی جنووبی و چه‌ند پرۆژه‌ى دیكه‌، به‌ بێ مه‌زاد و موناقسه‌ كردن، رێكه‌وتنێكى ١٠ میلیارد دولارى له‌گه‌ڵ قه‌رارگاى (خاتمولئه‌نبیا) به‌ست. كارناسانى ئابوورى ئێران، ئه‌و برِیارانه‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ سیاسیه‌كان و بریارى ده‌وڵه‌ت بۆ به‌هێز كردنى زیاترى ناوه‌نده‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌زانن. به‌هێزكردنى سپاى پاسداران له‌بارى ئابوورى ، له‌ژێر ناوى سیاسه‌تى به‌ غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تى كردنى به‌رێوه‌ چوو. به‌لام ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه‌كانى مه‌جلیسى شوراى ئیسلامى له‌رێبه‌ندانى ساڵى رابردوودا رایگه‌یاند كه‌ جێ به‌ جێ كردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌، له‌جیات به‌هێز كردنى به‌شه‌ غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆته‌ هۆى دامه‌زرانى ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ى شێوه‌ ده‌وڵه‌تى له‌ئابوورى ئێراندا. به‌ پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى جیهانى ئابوورى، مانگى سه‌رماوه‌زى ساڵى رابردوو، ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به‌ ئه‌وه‌ى بتوانێ به‌شی زۆربه‌ى موخابه‌راتى ئێران بۆ شیركه‌تى (اعتماد مبین) بدات، خوازیارانى كرِینى ئه‌و به‌شانه‌یان به‌ بیانووى ئاسایش و ئه‌منیه‌تى دوور خسته‌وه‌. كه‌م و كورِى به‌شی تایبه‌ت، بێكارى، هه‌ژارى له‌كۆبه‌ندى سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى ده‌یه‌م، له‌هه‌ڵبژاردنى ٢٢ى جۆزه‌ردان به‌م لاوه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها بۆته‌ هۆى داخرانى زۆربه‌ى شیركه‌ته‌ تایبه‌ت و غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها په‌ره‌گرتنى بێكارى و هه‌ژارى له‌كۆمه‌ڵگا دا. راده‌ى هه‌ژارى تا ئه‌و جێگه‌یه‌ په‌ره‌ى گرتووه‌ كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك، له‌چه‌ند مانگى رابردوودا، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه‌ پووڵى ئاویش بده‌ن. ئه‌و راستیه‌، له‌هه‌وڵى هاوبه‌شى خامنه‌یی و چوار مه‌رجه‌عى دیكه‌ى ده‌وڵه‌تدا له‌مانگى خاكه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵدا ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌وان له‌ فتوایێكى هاوكاتدا رایانگه‌یاند، ده‌ست نوێژ گرتن له‌ ئاوێك كه‌ پووڵه‌كه‌ى نه‌درابێ، باتڵه‌ و دروست نییه‌! كارناسانى ئابوورى، داهاتووى ئابوورى ئێران له‌ساڵى داهاتوو به‌ تاریكتر له‌ئێستا ده‌بینن. ئه‌وان باوه‌ریان وایه‌، به‌تایبه‌ت له‌دواى په‌سه‌ند كردنى برِیارنامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، قه‌یرانى ئابوورى هه‌ژارى و بێكارى له‌ئێران تووشی هه‌ل و مه‌رجێكى چاره‌سه‌ر نه‌كراوى تووش ده‌بێ.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان