ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278459
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

19ی‌ سه‌رماوه‌ز ڕۆژی‌ جیهانی‌ جارنامه‌ی ‌ گه‌ردوونی ‌ مافی ‌ مرۆڤه‌

مێژووی ناردن : Saturday, December 15 @ 17:30:28 UTC

نووسینی : بێهروز ئه‌رده‌ڵان

بیرۆكه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ ڕێكخراوێك به‌ ناوی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ دوای‌ شه‌ڕی‌ دووهه‌می‌ جیهانی‌ له‌ ساڵی‌ 1948 هاته‌ ئاراوه‌ و زۆرێك له‌ وه‌ڵاتانی‌ ئاشتیخواز له‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ ده‌وری‌ سه‌ره‌كیان گێرا.
له‌ ئاكامی‌ هه‌وڵ و ماندوو بوونی‌ ئه‌و وه‌ڵاتانه‌، سه‌ر ئه‌نجام ڕۆژی‌ 10ی‌ دیسامبر به‌ ڕۆژی‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونی‌ مافی‌ مرۆڤ ناسێندرا. جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ له‌ پێشه‌كێك و 30ی‌ به‌ند پێك هاتووه‌، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێ كه‌ ئینسانه‌كان له‌ ماف و یاسادا به‌رانبه‌رن و مافی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سه‌ڵات و ئازادیی‌ و موڵكداری‌ و ئاسایشیش له‌ده‌ست وان دایه‌.


بۆ تێ گه‌یشتن له‌ نێوه‌ڕۆك و بێچمی‌ ئه‌و جاڕنامه‌یه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر زوو داوای‌ له‌ وه‌ڵاتان كرد كه‌ ده‌قی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌رگێڕنه‌ سه‌ر زمانی‌ خۆیان و له‌شیكردنه‌وه‌ی‌ دا هه‌ڵسوڕ و كارابن تا هه‌موو تاكێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ سودی‌ لێ وه‌ربگرێ و ده‌سه‌ڵاته‌ خۆ سه‌پێنه‌كانیش تێ بگه‌ن كه‌ لادان له‌و پڕه‌نسیبانه‌ لادانه‌ له‌ یاسا. له‌ به‌شێك له‌ وه‌ڵاتانی‌ ڕۆژ ئاوا تا ڕاده‌یێك كاربه‌و  جاڕنامه‌ ده‌كرێ و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی‌ دراوه‌، به‌ڵام له‌ وه‌ڵاتانی‌ ڕۆژ هه‌ڵاتدا وه‌ك پێویست له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌ و خه‌ڵك به‌ كه‌می‌ سودمه‌ند بوون له‌و جاڕنامه‌یه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ وه‌ڵاتانی‌ ڕۆژ هه‌ڵات بۆ خۆیان خاوه‌نی‌ به‌راورد و به‌رنامه‌یێكن و هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ پێی‌ قازانجی‌ خۆی‌ و مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات یاسای‌ داڕشتوه‌. له‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونی‌ مافی‌ مرۆڤدا حوكمی‌ قورس له‌ شێوه‌ی‌ ئێعدام و بڕینی‌ ئه‌ندامی‌ له‌ش و سوكایه‌تی‌ و به‌رده‌ باران و برینداركردنی‌ هه‌ستی‌ مرۆڤ به‌ توندی‌ ڕه‌د كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ درێژه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌دا ده‌قی‌ جاڕنامه‌كه‌ ده‌نووسمه‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ كه‌ له‌و جاڕنامه‌دا هاتووه‌ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ وه‌ڵاتانی‌ شه‌رق خه‌ڵك ئێعدام ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كه‌سانی‌ ژێر 18 ساڵیش. بڕینی‌ ئه‌ندامانی‌ له‌ش و سوكایه‌تی‌ و به‌رده‌ بارانیش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێران كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ێیكی‌ زوڵم لێكراوه‌ ئاواتی‌ ئازادیه‌و به‌ درێژایی‌ مێژووی‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كان مافی‌ مرۆڤی‌ تێدا پێخوست كراوه‌و مرۆڤی‌ بیر ئازادنیه‌كه‌ نه‌ كه‌وتۆتبێته‌ به‌ر سوكایه‌تی‌ و زیندان و هه‌ڕه‌شه‌. له‌ ماوه‌ی‌ 30 ساڵ ته‌مه‌نی‌ نیزامی‌ ئاخوندیدا مافه‌كانی‌ مرۆڤ به‌ شێوه‌ی‌ سیستماتیك پێشێل كراوه‌، به‌جوَرێك كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌و باره‌یدا ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ ڕابردووی‌ وه‌ك سه‌فه‌وی‌ و قاجارو پاشایه‌تی‌ سپی‌ كردۆته‌وه‌.
ڕابردووی‌ ڕژیم پڕه‌ له‌ جینایه‌ت له‌ دژی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و لێره‌دا ته‌نیا باس له‌ ده‌ورانی‌ پاسدار ئه‌حمه‌دی‌ نژاد ده‌كه‌م كه‌ له‌ماوه‌ی‌ دووساڵی‌ ڕابردوودا چه‌ندین جینایه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵكی‌ ئێران خوڵقاندوه‌. نیزیك به‌ 250 كه‌س ئێعدام و 300 كه‌س له‌ چاوه‌ڕێ‌ ی‌ ئێعدام دان. ده‌ست په‌ڕاندن و به‌رده‌باران بۆته‌ حاڵه‌تێكی‌ ئاسایی‌ له‌ بێ‌ دادگاكانی‌ ڕژیمدا و گرتنی‌ كچان و كوڕانی‌ لاو له‌ژێر ناوی‌ لات و لووت گه‌یشتوَته‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ خۆیی‌ و زیندانه‌كان ئاخێندراون له‌ بیر جیاوازان. ئاسایش و ئه‌منیه‌تی‌ هه‌موو تاكێكی‌ ئازادیخواز كه‌وتۆته‌ به‌ر مه‌ترسی‌ و هیچ ئازاد ئه‌ندێشێك له‌ ژیانی‌ خۆی‌ ئه‌مین نیه‌. به‌هۆی‌ زۆرهێنانی‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ ڕژیم هه‌زاران زانا له‌ ئێران چوونه‌ته‌ ده‌ر، به‌شێوه‌یێك كه‌ ده‌ورانی‌ ڕژیم به‌تایبه‌ت كابینه‌ی‌ پاسدار ئه‌حمه‌دی‌ نژاد به‌ ده‌ورانی‌ هه‌ڵاتنی‌ مێشكه‌كان ناودێر كراوه‌. ڕفاندن و بێ‌ سه‌روشوێن كردنی‌ خوێندكار و مامۆستایانی‌ زانكۆ په‌ره‌ی‌ ستاندوه‌ و، زانستگا وه‌ك مه‌كۆی‌ خه‌بات له‌دژی‌ سه‌ره‌ڕۆیی‌ بۆته‌ شكه‌نجه‌گا له‌دژی‌ خوێندكاران و ده‌روی‌ ڕوناك و خوێندنی‌ به‌كه‌ڵكیان بۆ خوێندكارانی‌ سه‌ربه‌خۆ نه‌هێشتۆته‌وه‌. كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئازاد و لیبڕاڵی‌ ئه‌م زه‌مه‌نه‌ به‌ كرده‌وه‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونیان كردۆته‌ پێوانه‌ بۆ به‌ره‌وپێش چوونیان له‌ هه‌مووباره‌كان داو له‌وباره‌یدا زۆر ناوه‌ندی‌ خه‌ڵات به‌خشی‌ وه‌ك خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ و له‌و بابه‌ته‌یان بۆ هاندانی‌ و به‌رچاوانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ خستۆته‌ گڕو به‌رچاوتر له‌ ڕابردوو هه‌ڵسوریان كردون.
با خوێنه‌ری‌ به‌ڕێز خاڵه‌كانی‌ جاڕنامه‌ی‌ گه‌ردونی‌ مافی‌ مرۆڤ وه‌خوێنێ شیته‌ڵی‌ بكاو به‌راوردێك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی‌ ئێستای‌ ئێران و پێبه‌ند نه‌بوونی‌ به‌ جاڕنامه‌كه‌ و بانگه‌وازی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ بكا. ئه‌وه‌ ده‌قی‌ وه‌رگێرداوی‌ جارنامه‌كه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌راوێزی‌ ئه‌م بابه‌ته‌دایه‌:
1- هه‌موو مرۆڤێك به‌ ئازادی له‌ دایك ده‌بن و یه‌كسانن له‌ نرخ و پایه‌ و مافدا عه‌قڵ و ویژدانیان پێدراوه‌ ده‌بێ به‌ رۆحێكی برایانه‌ ره‌فتار له‌ گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن.
2- هه‌موو مرۆڤێك شیاوی سوود وه‌رگرتنه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی له‌م بانگه‌وازه‌ دا هاتوون بێ جیاوازی ره‌گه‌ز و جنس و زمان و باری رامیاری و بنه‌مای نیشتمانی.
3- هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی هه‌یه‌.
4- نابێ كه‌س بكریت به‌ كۆیله‌.
5- مرۆڤـ نابێ شكه‌نجه‌ بكرێ و ره‌فتاری تووند و تیژی وه‌حشیانه‌ی له‌ گه‌ڵ بكرێ.
6- هر كه‌سێك له‌ شوێنێك بێ مافی دانپێدانانی كه‌سایه‌تی یاسایی هه‌یه‌.
7- هه‌موو مرۆڤێك له‌ به‌رده‌م یاسا دا یه‌كسانن و مافی پاراستنیان هه‌یه‌.
8- بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه‌ په‌نا به‌رێته‌ به‌ر دادگا نیشتمانیه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌و مافه‌ بنه‌ره‌تیانه‌ی كه‌ یاسا و ده‌ستوور پیێ داوه‌.
9- نابێ كه‌س به‌ شێوه‌ی ره‌مه‌كی بگیرێ یا ده‌ست یا ده‌ست به‌ سه‌ر بكرێ و دوور بخرێته‌وه‌.
10- بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یێكی ره‌وا مافی روون كردنه‌وه‌ی سكاڵای بكات له‌ به‌ر ده‌م دادگایێكی سه‌ر به‌ خۆ و بێلایه‌ن و به‌ شێوه‌یێكی ئاشكرا بێت.
11- هه‌موو مرۆڤێكی تاوانبار كراو به‌ تاوانێك بێگوناحه‌، هه‌تا له‌ دادگایێكی ئاشكرا به‌ پێی یاسا تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌پێندرێت و ده‌بێ له‌و دادگایه‌ دا هه‌موو گه‌ره‌نتێه‌كی پێویست بۆ دیفاع كردن له‌ ئه‌ودا دابین كرابێت. كه‌س بۆ ئه‌نجام دانی یا نه‌دانی كارێك كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجام دانیدا به‌ پێی یاسای نیشتمانی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌ تاوان دانه‌نراوه‌، سزا نادرێت هه‌ر وا سزایێكی قورستری به‌ سه‌ر دا ناسه‌پێندرێ و له‌و سزایه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئه‌نجام دانیدا به‌ سه‌ری دا سه‌پێندراوه‌.
12- نابێ ژیانی تایبه‌تی، ژیانی خێزانی، شوێنی دانیشتن یا نووسینه‌كانی هیچ كه‌سێك به‌ ره‌مه‌كی ده‌ستی تێوه‌ر بدرێت وه‌ به‌ر په‌لامار بكه‌وێت. هه‌موو كه‌سیش مافی خۆ پاراستنی له‌و جۆره‌ كردارانه‌ هه‌یه‌.
13- (1) هه‌موو كه‌سێك ئازادی هاتووچوو و هه‌ڵبژاردنی شوێنی خۆی هه‌یه‌ له‌ نێو سنوری هه‌ر ده‌وڵه‌تێك دا. (2) هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه‌ هه‌موو وه‌ڵاتێك و له‌وانه‌ش وه‌ڵاتی خۆی به‌ جێ بهێڵێت یان بۆ وه‌ڵاتی خۆی بگه‌رێته‌وه‌.
14- (1) هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه‌ په‌نا به‌رێته‌ هه‌موو وه‌ڵاتێك له‌ ترسی چه‌وسانه‌وه‌ و له‌ ناو بردن و شكه‌نجه‌. (2) له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌ دوادا گه‌ران له‌ راستیدا له‌ سه‌ر بناغه‌ی تاوانێكی گشتی و ناسیاسی یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بێت.
15- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی هاو نیشتمانیه‌تی خۆی هه‌یه‌. (2) نابێ به‌ زۆر ئه‌و مافه‌ له‌ كه‌س وه‌ر بگیرێته‌وه‌ یان مافی گۆرینی نه‌درێتێ.
16- (1) پیاو و ژنی ره‌به‌ن مافی ژن و مێردایه‌تی و دامه‌زراندنی خێزانیان هه‌یه‌، بێ گویدان به‌ ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ و ئایین له‌ ته‌واوی ماوه‌ی هاوسه‌ریه‌تیدا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دا ژن و مێرد خاوه‌نی مافی یه‌كسانن.(2) هاووسه‌ریه‌تی ده‌بێ به‌ ره‌زامه‌ندی ته‌واو و ئازادانه‌ی ژن و مێرد ئه‌نجام بدریت.(3) خێزان بناغه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگایه‌، ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌ پاراستنی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت سوود وه‌ر بگرێت.
17- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی موڵكایه‌تی هه‌یه‌ به‌ ته‌نیا یان له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكدا. (2) نابێ به‌ ره‌مه‌كی موڵك له‌ هیچ كه‌س بستێنرێت.
18- هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادی بیر كردنه‌وه‌ و ویژدانی و ئایینی هه‌یه‌. هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ عه‌قیده‌ی خۆی بگۆری.
19- هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادی بیر و را ده‌ر برینی هه‌یه‌. ئه‌م مافه‌ ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ بوونی بیر و باوه‌ری خۆی نه‌ترسێ و له‌ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری و بیر وهزر و بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌ هه‌موو ئامرازێك و به‌ بێ هیچ تێ بینێك ئازاد بێت.
20- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی و به‌شدار بوونی له‌ كۆمه‌ڵه‌ و ده‌سته‌ و تاقمه‌ ئاشتی خوازه‌كاندا هه‌یه‌. (2) ناتوانرێ كه‌س به‌ زۆر ناچار بكرێت له‌ كۆر و كۆمه‌ڵێك دا به‌شداری بكات.
21- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی به‌شدار بوونی هه‌یه‌ له‌ به‌رێوه‌ بردنی كار و باری گشتی وه‌ڵات دا، راسته‌ و خۆ یان به‌ شێوه‌ی نوێنه‌ر هه‌ڵبژاردن. (2) هه‌موو كه‌سێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌لو مه‌رجی یه‌كسان، كار و باره‌ گشتیه‌كانی وه‌ڵاتی خۆی له‌ ئه‌ستۆ بگرێـت.(3) ویستی خه‌ڵك سه‌ر چاوه‌ و بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌. ئه‌م ویسته‌ ده‌بێ له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی خۆله‌كی و راست بخرێته‌ روو. هه‌ڵبژاردن ده‌بێ گشتی و به‌ یه‌كسانی و ده‌نگدانی نهێنی به‌ شێوه‌یێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه‌ ئازادی ده‌نگدان مسۆگه‌ بكات
22- (1) هه‌ر كه‌س ئه‌ندامی كۆمه‌ڵ بێت مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌. وه‌ ده‌بێ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای هه‌ر ده‌وڵه‌تێك مافی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و گه‌شه‌ كردنی ئازادانه‌ی كه‌سیه‌تی دابین بكرێت. (2) هه‌مووان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان به‌ بێ هیچ جیا كاریێك حه‌قده‌ستی یه‌كسان وه‌ر بگرن. (3) هه‌ر كه‌س كه‌ كار ده‌كا شیاوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی داد په‌روه‌رانه‌ و جێی ره‌زامه‌ندی وه‌ر بگرێت كه‌ به‌ پێی بنه‌ما مرووییه‌كان ژیانی ئه‌و و خێزانه‌كه‌ی دابین بكات و له‌ حاڵه‌تی پێویستدا به‌ شێوه‌یێكی دیكه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی بكات. (4) هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بۆ دیفاع كردن له‌ قازانجه‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ سه‌ندیكا درووست بكا یان ببێته‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكاكان.
23- هه‌موو كه‌سێك مافی كار كردن و ئازادی هه‌ڵبژاردنی كاری هه‌یه‌ و مافی بوون به‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكای هه‌یه‌ و بۆی هه‌یه‌ داوای هه‌لومه‌رجێكی شیاو بۆ كار بكات.
24- هه‌موو كه‌سێك مافی پشوودان و كاتی ڤاڵا و دیاری كردنێكی له‌ باره‌ی سه‌عاته‌كانی پشوو دانی ده‌ووری هه‌یه‌ و به‌ وه‌ر گرتنی مووچه‌ی خۆی .
25- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ژیانێكی تێری هه‌یه‌ كه‌ به‌شی پاراستنی له‌ش ساغی و خۆش گوزه‌رانی خۆی و خێزانی بكات. (2) دایكان و منداڵان مافیان هه‌یه‌ سوود له‌ چاودێری و یارمه‌تی تایبه‌تی وه‌ر بگرن. منداڵانی بێ باب یان هه‌ڵبراو له‌ دایك و باب هه‌موویان به‌ یه‌كسانی مافی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌
26- هه‌موو كه‌سێك مافی فێر بوونی هه‌یه‌ وه‌ ده‌بێ به‌لای كه‌مه‌وه‌ پله‌ی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خوێندن به‌ خۆرایی بێت. وه‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌ زۆر بێ و خۆێندنی پێشه‌یی و هونه‌ری بڵاو بكرێته‌وه‌ و باوكان و دایكان خاوه‌نی مافی یه‌كه‌من له‌ هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی په‌روه‌رده‌ كردنی مناڵه‌كانیان.
27- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ئازادی به‌شداری ژیانی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ بكات و چێژ له‌ هونه‌ر وه‌ربگرێ و به‌شداری له‌ پێشكه‌وتنی زانستی بكات و سود له‌ به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگرێت. (2) هه‌موو كه‌سێك مافی پاراستنی قازانجی مه‌عنه‌وی و ماددی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌ زانستی یان ئه‌ده‌بی یان هونه‌ریه‌كانی.
28- هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ داوای سیسته‌مێكی وه‌ها بكات كه‌ له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ دابین بكات كه‌ له‌م بانگه‌وازه‌ دا نووسراوون به‌ ته‌واوی جێ به‌ جێیان بكات.
29- (1) هه‌ر كه‌سێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ دا به‌ر پرسیاره‌ كه‌ هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ گه‌شه‌ كردنی ئازادی و ته‌واوی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌ره‌خسێنێ (2) هه‌ر كه‌سێك له‌ جێ به‌ جێ كردنی ماف و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئازادیه‌كانی خۆی ته‌نیا ملكه‌چی ئه‌و به‌ر به‌ستانه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی یاساوه‌ بۆی دیاری ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی ناسین و رێز گرتن له‌ ماف و ئازادی كه‌سانی تر و هه‌روا له‌ به‌ر چاو گرتنی پێویستیه‌ دروسته‌كانی ئه‌خلاقی و رێكووپێكی گشتی و خۆش گوزه‌رانی گشتی كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یێكی دیموكراتیدا دانراوون.
(3)- نابێت به‌ هیچ شێوه‌یێك ئه‌م ماف و ئازادیانه‌ دژ به‌ ئامانج و پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌كار بهێنرێت.
30- هیچ ده‌قێكی ئه‌م بانگه‌وازه‌ نابێ وا لێك بدرێته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ بدا به‌ ده‌وڵه‌تێك یان كۆمه‌ڵگایێك یان تاكه‌ كه‌سێك كه‌ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌ كارێكی وا بكه‌ن دژ به‌م بانگه‌وازه‌ بێ.




بێهروز ئه‌رده‌ڵان
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان