ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 40 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك

مێژووی ناردن : Saturday, February 20 @ 15:02:31 UTC

سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد
زمان گه‌وره‌ترین داهاتى فه‌رهه‌نگى مرۆڤایه‌تیه‌ و رِه‌وتى به‌ره‌وپێش چوونى مرۆڤایه‌تى له‌ رێگه‌ى زمانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ جیل و نه‌سله‌كانى داهاتوو و ئه‌گه‌ر زمان له‌ كۆمه‌ڵگایێك بستێندرێته‌وه‌ چه‌رخه‌ى به‌ره‌وپێش چوونى كۆمه‌لایه‌تى مرۆڤ ده‌وێستێ. پاراستن و به‌هێزكردنى فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پوورى كۆمه‌ڵگایێك به‌پاراستن و به‌هێزكردنى زمانى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ دێته‌دى، ئه‌وه‌ زمانه‌ كه‌ رابردوو و داهاتوو به‌ یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه‌ و گه‌وره‌ترین ده‌ور له‌رِه‌وتى گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵگاكان ده‌بینێ.


چه‌نده‌ زمان له‌ژیانى مرۆڤدا ده‌ور و كاریگه‌رى هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ش زمانى دایكى، كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر پێش كه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى كۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگى و...هتد. سه‌ره‌رِاى ئه‌وانه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ قسه‌كردن به‌ زمانى زگماكى به‌ گه‌شه‌ سه‌ندن و شوناسخوازى پته‌وترى مندالان و هه‌ڵسووكه‌وتى باشترى ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ساره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له‌قۆناغى جه‌وانى و پێگه‌یشتووى دا ده‌ورى ئه‌رێنى ده‌بینێ. پسپۆرِان و لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ قسه‌كردن و خوێندن به‌ زمانى زگماكى  هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سانێكى به‌هره‌مه‌ند و به‌ توانا و خه‌لاق دروست ببێ.
له‌كاتێك دا كه‌ زۆربه‌ى وه‌لاتانى خاوه‌ن زمانه‌ جیاجیاكان به‌و حه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانن كه‌ زمانى جۆراوجۆر مایه‌ى پێش كه‌وتن و مانه‌وه‌ى شارستانیه‌ته‌كانه‌ و له‌هه‌وڵى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌دان و پاراستنى زمانه‌ جۆراوجۆره‌كانن، وه‌كوو سوئیس كه‌ ٤ زمانى لێكجیاوازى تێدایه‌ و هێندوستان ٧٠ زمانى تێدایه‌و هه‌مووش به‌یه‌ك رِاده‌ رێزیان لێده‌گیرێ و به‌كارده‌هێندرین و هه‌رگیز به‌ كۆسپێك نایه‌نه‌ ئه‌ژمار له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌و وه‌لاتانه‌ و هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا كه‌ ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى جیهان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ پێش له‌ له‌ناوچوونى زمانه‌ جیاجیاكان له‌سه‌رانسه‌رى جیهان بگیردرێ و سازمانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكانیش به‌هه‌ست كردن به‌و راستیه‌ له‌ساڵى ٢٠٠٠ رۆژى ٢١ى فێوریه‌یان وه‌كوو رۆژى جیهانى زمانى زگماكى دیارى كردووه‌ و پێشنیاریان به‌ وه‌لاتان كردووه‌ كه‌ سیسته‌مى بارهێنان و په‌روه‌رده‌ى خۆیان به‌ شێوه‌یێك دارِێژن كه‌ زمانى زگماكى بپارێزرێ، به‌داخه‌وه‌ شاهیدین كه‌ ده‌سه‌لاتدارانى دژه‌ مرۆڤى ئێران به‌ بیانووى دوور له‌راستى وه‌كوو په‌ره‌دان به‌ بیرۆكه‌ى ته‌جزیه‌ته‌ڵه‌بی و له‌تكردنى ئێران له‌هه‌وڵى توانه‌وه‌ و له‌ناوبردنى زمانه‌ جیاوازه‌كانى ترى پێكهاته‌ى ئێرانن و له‌رێگه‌ى به‌ فه‌رمى ناسین و بالاده‌ست كردنى زمانى فارسی، به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌ى ئێران له‌یاساى بنه‌رِه‌تى ئێران(له‌كاتێكدا كه‌ ئێران خاوه‌ن چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ و زمان و فه‌رهه‌نگى جیاوازه‌) خه‌ساره‌تێكى هه‌ره‌ گه‌وره‌یان له‌زمانه‌ جیاوازه‌كانى پێكهاته‌ى ئێران داوه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ رۆژانه‌ له‌مه‌دره‌سه‌ و خوێندگاكان سووكایه‌تى به‌ زمانه‌ جیاجیاكان ده‌كرێ و مندالانى غه‌یره‌ فارسى ئێران له‌كاتى چوون بۆ خوێندنگه‌ له‌ناوكاو بێ ئه‌وه‌ى شاره‌زاییان هه‌بێ ده‌كه‌ون به‌ سه‌ر زمانێكى نامۆ كه‌ تا ئه‌و كاته‌ نه‌قسه‌یان پێكردووه‌ و نه‌ گوێیان لێبووه‌. به‌رده‌وام ده‌بێ سه‌رنجیان له‌لاى ماناى ووشه‌كانى مامۆستا بێ كه‌ به‌ زمانێكى جیاواز له‌زمانى خۆیان ده‌دوێ. یه‌كێك له‌سیاسه‌ته‌كانى دژه‌ مرۆڤى ئاخوندى درێژه‌كێشانى ئه‌و رِه‌وته‌یه‌ بۆ لاوازى و ته‌نانه‌ت له‌ناوچوونى زمانه‌ جیاجیاكان له‌ناو ئێراندا.
به‌ زانینى ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ سازمانى خه‌بات وێراى سێ حیزبی ترى كوردستانى ئێران له‌راگه‌ێندراوێكى هاوبه‌ش دا داواى له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان كرد كه‌ رێز له‌و رۆژه‌ گرینگه‌ به‌ له‌به‌ركردنى جه‌ل و به‌رگى كوردى و چالاكى ترى پێوه‌ندیدار بگرن و هه‌روه‌ها داواى له‌كورده‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتیش كردووه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م سه‌فارتخانه‌كانى ئێران و رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، په‌یره‌وه‌ى كردنى ئه‌وسیاسه‌ته‌ له‌لایه‌ن رژیمى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ مه‌حكووم بكه‌ن و داواى یارمه‌تى له‌ وه‌لاته‌ دیموكراته‌ پێش كه‌وتووه‌كانى جیهان بكه‌ن كه‌ بۆ پارستن و گه‌شه‌دان به‌ زمانى زگماكى یارمه‌تیمان بده‌ن و به‌ یه‌ك ده‌نگ هاوارى مافخوازى گه‌لى كورد به‌ گوێى دیكتاتۆران و وه‌لاتانى جیهان دا بده‌ن. 
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن salar


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان