ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 13 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9457467
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 25

ووتووێژى به‌رِێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا

مێژووی ناردن : Monday, February 15 @ 17:04:19 UTC

له‌دیمانه‌یه‌ك دا، به‌رێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى جێگرى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ده‌رباره‌ى كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمان و به‌رنامه‌ى تازه‌ و روانگه‌ى سازمان له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌كانى ئێران و چه‌ند ته‌وه‌رێكى دێكه‌ وه‌لامى پرسیاره‌كانى مێدیاى داوه‌.ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى ووتووێژى به‌رێزیان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیایه‌.


١ـ رِاتان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز چییه‌ و تاكۆێ پاڵپشبتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌سه‌لاتى ئێرانى دوو شه‌قه‌ كردووه‌ و دیكتاتۆرى خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى تووشی قه‌یران كردوه‌؟
ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ى كه‌ ناویان ناوه‌ بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز، هه‌ر چه‌ند له‌ئاكامى شه‌رِى ده‌سه‌لات له‌نێوان مۆرِه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌، ئه‌و قازانجه‌ى هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك سامیان له‌هێز و ده‌سه‌لاتى نارِه‌واى ئاخوندى شكاوه‌ و توانیویانه‌ ده‌نگى نارِه‌زایه‌تى و بێزاریان له‌و ده‌سه‌لاته‌ به‌رز كه‌نه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ پشبتیوانى و هاندانى نارازیان شتێكى موسبه‌ته‌ و پێشمان وایه‌ تازه‌ ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه‌ سه‌ركووت و كپ ناكرێن و رۆژ به‌ رۆژ زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ.
٢ـ مه‌سه‌له‌ى دانووستاندن له‌گه‌ڵ رژیمى كۆمارى ئیسلامى براوه‌یه‌ له‌لاى ئێوه‌ ئه‌ى چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ هاوكارن كه‌ ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ماده‌ى ١٥ و ١٩ى ده‌ستوور له‌ئَێران له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى هاوكارى بكه‌ن یان ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ به‌دواى ده‌رفه‌تێكدان بۆ هاوكارى سیاسی له‌نێوخۆى وه‌لات و له‌چوارچێوه‌ى كۆمارى ئیسلامى دا؟
و/ مه‌سه‌له‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى شتێكه‌ كه‌ هه‌ر لایه‌نه‌ و به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و تێرِوانینى خۆى له‌م باسه‌ ده‌رِوانێ. ئێمه‌ وه‌ك سازمانى خه‌بات به‌ ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌رابردوو، هه‌روه‌ها ناسینى رژیم كه‌ بێجگه‌ له‌فێڵ و پیلانگێرِى به‌و باوه‌رِه‌ گه‌یشتووین كه‌ هه‌ر جۆره‌ ووتووێژ و دانووستاندنێكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نیزام و ده‌سه‌لاته‌، بێجگه‌ له‌ره‌نج به‌ خه‌سارچوون و زیانى سیاسی هیچ شتێكى تر نییه‌ و رژیم به‌ مه‌به‌ستى زه‌ربه‌ لێدان له‌ته‌ره‌فى به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ پێشنیار ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه‌ تا ئێستا نه‌بۆته‌ كۆسپ له‌سه‌ر رێگاى دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ باوه‌رِیان به‌ دانووستان و ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیم هه‌یه‌ و لێره‌دایه‌ كه‌ پلورالیزمى سیاسی خۆى ده‌رده‌خات. ئه‌وانه‌شى كه‌ پێیان وایه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران و له‌نێوخۆى وه‌لات دا كارى سیاسی ده‌كرێ، له‌ماهیه‌تى ئه‌و رژیمه‌ و ده‌سه‌لات حاڵى نین.
٣ـ له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتى موجاهدینى خه‌ڵق له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌ت له‌٩٠ه‌كان بۆچوونى جیاواز هه‌یه‌، ئایا ئه‌مه‌ كارى نه‌كردۆته‌ سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ئێوه‌ له‌باشوورى كوردستان و وه‌ك دۆستێكى رێكخراوى موجاهدین له‌مباره‌وه‌ رِاتان چییه‌؟
و/ ئه‌و باسه‌ى كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌تى موجاهدین له‌نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌یه‌، بابه‌تێكه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌تواندراوه‌ به‌ڵگه‌یێكى حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى موجاهیدین بخه‌نه‌ روو. له‌ساڵى ٢٠٠٣ به‌دواوه‌، زۆربه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا و ئینگلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى موجاهیدین كرد و نه‌یانتوانى به‌ڵگه‌یێك له‌سه‌ر ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌كاروبارى عێراقدا بدۆزنه‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى به‌رپرسانى عێراقى به‌ سه‌دام حوسێن و وه‌زیره‌كانى حكوومه‌تى پێشووى ئه‌و وه‌لاته‌ گیران، به‌لام  هیچ كاك له‌زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌كاروبارى عێراق و وه‌ك ده‌ڵێن سه‌ركووتى رِاپه‌رینى كورد به‌شدارى كردبێ. ده‌سه‌لاتدارانى كوردستان له‌زۆر بۆنه‌دا رِایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ به‌ڵگه‌یێك له‌به‌رده‌ست دا نییه‌ و له‌م باره‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ نووسراو له‌زۆر چاوپێكه‌وتن دا ئاماژه‌یان پێداوه‌.
٤ـ هاوكارى له‌گه‌ڵ موجاهیدنى خه‌ڵق بۆ ئێوه‌ بۆ بۆته‌ بنه‌ما كه‌ له‌كۆنگره‌ به‌ تێكرای ده‌نگ ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ده‌كه‌ونه‌وه‌؟
و/ مه‌سه‌له‌ى هاوكارى و هاوپه‌یمانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدین خه‌ڵقى ئێران له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌باتى ئازادادیخوازانه‌ى گه‌لانى ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ماف و ئازادیه‌كانیان و گه‌لى كوردیش یه‌كێكه‌ له‌و گه‌لانه‌. هاوكارى و پێوه‌ندى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نێكى سه‌رانسه‌رى خاوه‌ن برِیار و رابردووى دورودرێژى تێكۆشبان بۆ رزگارى گه‌لانى بن ده‌ست له‌ئێراندا نه‌ك هه‌ر بۆ سازمانى ئێمه‌ بگره‌ بۆ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌كانى ترى كوردى له‌كودستانى ئێراندا یه‌كێكه‌ له‌پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و رزگارى و به‌ئاكام گه‌یاندنى هه‌وڵه‌كان. مادام ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ى كوردستانى ئێراندا خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ رووخانى رژیم و ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادیه‌كانى گه‌لى كورد خه‌بات ده‌كه‌ین، ناكرێ پێوه‌ندى و هاوكاریمان له‌گه‌ڵ هێزێكى سه‌رانسه‌رى خۆرِاگر و به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌ن نفوز و مێژووى موباره‌زاتى له‌دژى دوو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتى دیكتاتۆرى پاشایه‌تى و ئاخوندى نه‌بێ. ئێمه‌ هاوكارى و هاوخه‌باتى و هاوپه‌یمانیمان پێ له‌دوورى و دژایه‌تى و نامۆیی باشتره‌. مادام یه‌ك دژمن و یه‌ك وه‌لات و هه‌ده‌ف و ئاواتمان هه‌یه‌. دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمان و دۆستایه‌تى،مه‌نتیقى ترین كاره‌ بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێكى سیاسی.
٥ـ به‌رنامه‌تان بۆ یه‌كریزى سازمانه‌كانى كوردى رۆژهه‌لات چییه‌ و كۆنگره‌ له‌وباره‌وه‌ چ ده‌سه‌لاتێكى داوه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تى؟
و/ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كریزى و كۆده‌نگى هێز و لایه‌نه‌كانى ترى كوردى له‌كوردستانى ئێراندا كۆنگره‌ له‌سه‌ر هه‌رچى زیاتر هه‌وڵ دان بۆ كۆده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و نیزیكى له‌پێناو وه‌دیهاتن و به‌ ئاكام گه‌یاندنى شۆرِش و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێداگرى كرده‌وه‌ و سه‌ركردایه‌تى سازمانیشى راسپاردووه‌ تا له‌م باره‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایێك بخاته‌ كار و به‌ پێی پێویست و توانا بۆ هاوكارى و كۆده‌نگى و پێكهاتنى پلاتفۆرمێكى هاوبه‌ش له‌هه‌وڵ دابێت.
٦ـ چ ئاڵوگۆرێك له‌په‌یرِه‌و و به‌رنامه‌ى ئێوه‌ دا پێكهاتووه‌؟
و/ له‌ كۆنگره‌دا به‌ خوێندنه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئه‌ورۆى شۆرِشى كوردستان و پێداویستی و داخوازى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵك سازمانى خه‌بات زۆر شتى له‌به‌رچاو گرتووه‌. هه‌م بارودۆخى كوردستان و داخوازییه‌كانى گه‌ل به‌ تایبه‌ت چین و توێژى پێگه‌یشتووى مه‌به‌ست بووه‌ و له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ ته‌واوكه‌رى ئه‌و پرۆژه‌ و برِیار و به‌رنامانه‌ بووه‌ كه‌ له‌كۆنگره‌ى سێ دا ده‌ستى پێكردووه‌ و رِچاوكراون. بۆیه‌ له‌ ئامانجه‌ گشتیه‌كانى به‌رنامه‌ى سازمان دا كه‌ پێى وابوو فیدراڵى  له‌هه‌ل و مه‌رجى ئێستا دا گونجاوه‌، له‌م كۆنگره‌دا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ كه‌ "مافى دیارى كردنى چاره‌نووس" بۆ گه‌له‌كه‌مان شتێكى ستراتژییه‌ و له‌قۆناغى ئێستا پێمانوایه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى وه‌زعی سیاسی و واقعیانه‌ و هه‌روه‌ها ته‌جروبه‌ وه‌رگرتن له‌بارودوخى هه‌رێمى كوردستان و رِه‌وتى خه‌باتى گشتى گه‌لى كورد خودمختارى جێگرتر و په‌سه‌ند ده‌زانین.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتن
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری دیدار و چاوپێکه‌وتن:
شاندێكی پایه به رزی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سه ر دانی سه ر كردایه تی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێرانی كرد


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان