ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278443
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ئاوردانه‌وه‌ێکی خێرا له‌ راپه‌ڕینی ٢٢ی رینه‌ندانی ١٣٥٧ و ده‌رئه‌نجامه‌کانی، به‌شی یه‌که‌م.

مێژووی ناردن : Friday, February 12 @ 06:08:44 UTC

ریبوار حسینی
٢٢ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچی خۆری سه‌ره‌تای نوخته‌گۆڕانێکی مێژوویی و هێنانه‌ گۆڕی قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجێکی تایبه‌تی بوو له‌ میژوی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ و له‌ مه‌نگه‌نه‌داروی ئێران به‌ گشتی و به‌بێ جیاوازی. خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ژێر ده‌سه‌لاتی ره‌ش و دیکتاتۆری ٢٥٠٠ ساڵه‌ی پاشایه‌تی که‌ ماوه‌ێکی دوور و درێژ له‌ هه‌ل و مه‌رج وشێوه‌ و شوێنی جیاجیا له‌ به‌شه‌کانی ئێران دا ناوه‌ و ناو له‌ گۆڕێ بوو و،له‌ هێندێک قۆناغ و شوێنی جیای وه‌ڵات دا جیاوازتر له‌ هێندێک شوینی تر بوو، گه‌یشته‌ لوتکه‌.


گه‌لانی ئێران سه‌ره‌رای جیاوازی تیره‌ و نه‌ته‌وه‌ و زمان و ئایین و مه‌زهه‌ب، هه‌موو یه‌ک ئاواتیان هه‌بوو ئه‌ویش نه‌مانی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری و گه‌یشتن به‌ ئازادی بوو . ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ جه‌ماوه‌ر به‌ تێکرا ده‌یان زانی که‌ چیان ناوێ،به‌ڵام له‌ به‌ر نه‌بوونی سازمانده‌هی و سه‌رکرده‌و نه‌بوونی ئه‌زمونی پێویستی شۆڕش و ئامانجه‌کانی شۆڕش، نه‌یان ده‌زانی چیان ده‌وێ! ئه‌وان تێکڕا نیزام و ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریان نه‌ده‌ویست و هێنده‌ تینوی ئازادی و رزگاری له‌ ده‌ست ئه‌و نیزام و ده‌سڵاته‌ بوون، هه‌ر که‌س به‌ هه‌ر ناو و بیر و باوه‌ڕێکه‌وه‌ خۆێ وه‌ک رێ پیشانده‌ر و رێبه‌ر نیشان بدایه‌، مادام وته‌ و کرده‌وه‌کانی له‌ دژی دیکتاتۆری بایه‌، به‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و شۆڕش و حه‌ره‌که‌ته‌یان ده‌زانی. ره‌مزی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و راپه‌ڕین و شۆڕشه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ بوو که‌ تێکڕای جه‌ماوه‌ر و گه‌لانی دانیشتوی وڵات به‌ بی جیاوازی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی، یه‌کگرتوو و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئامانج بوون، داوا و شیعاری گوند نشینێکی دووره‌ ده‌ست له‌ گه‌ڵ دانیشتوانی ناوه‌ند و باقی شاره‌ گه‌وره‌کانی تر له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران دا، یه‌ک بابه‌ت و یه‌ک شێوه‌بوو. سه‌ره‌رای ئه‌وشتانه‌ی باسمان کردن پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌ شتێکی راست و حاشاهه‌ڵنه‌گر بکه‌ین که‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌ی که‌ به‌رچاوتر له‌ گه‌لانی تری ئێران تامی تاڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و بێ به‌شیانه‌ی چیشتبوو و پتر له‌وانی تر ماف و ئازادیه‌کانی پیشێل کرابوو و فشار و ماڵویرانی وسه‌رو مال به‌تاڵان براوی و مه‌حروم کردنی زیاتری به‌ر که‌وتبوو، گه‌لی خۆ راگرو خه‌باتگێڕی کورد بوو. ئه‌م گه‌له‌ به هۆی ئه‌وه‌ وه‌ که‌ له‌ رابردوو دا و له‌ قۆناغه‌ جۆراو جۆره‌کانی مێژوی ده‌سڵاتداری پاشایه‌تی دا خاوه‌نی چه‌ندین راپه‌رین و شۆرشی خوێناوی و ره‌وای رزگاریخوازانه‌بوو و له‌ پێناو ئازادی و رزگاری خۆی و باقی گه‌لانی تری وه‌ڵات دا سه‌ر بزێوتر و فیداکارتر بوو(سه‌ر بزێو به‌مانای قه‌بوڵ نه‌کردنی زوڵم و زۆرداری راپه‌ڕین بۆ ئازادی و رزگاری)، به‌شی زیاتری له‌ ئه‌شکنجه‌ و ماڵوێرانی وکویله‌یی و بی به‌شی به‌ر که‌وتبوو.به‌ڵام له‌سه‌رده‌می پێشهات و روودانی ئه‌م رووداوه‌ به‌رچاو ومیژوویه‌ دا،شۆڕش و خه‌باتگێڕانی کورد له‌ کودستانی ئێران دا خاوه‌نی ته‌شکێلات و ته ‌نزیماتێک نه‌بوون که‌ بتوانێ هه‌ست و سۆزی شۆشڕگێڕی کۆمه‌ڵانی کورده‌واری به‌ره‌و راسته‌ رێی ئامانجدار و له‌ پێناو ئاواتی جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف و داواره‌واکانیان رێبه‌ری بکا و خه‌ت و ره‌ویه‌و ریبازێکی پێویست له‌ پێناو رزگاری و په‌ره‌گرتنی بیری نه‌ته‌وایه‌تی دا ده‌ست نیشان بکات. راسته‌ حیزب و لایه‌نی سیاسی کوردی به‌نا و له‌ ناوه‌وه‌ و له ‌تاروگه‌دا هه‌بوون و هێندێکیان خاوه‌نی ئه‌زمونی کاری سیاسی و رێکخراوه‌یی و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاتداریشدا هه‌بوون ، به‌ڵام له‌ به‌ر په‌رته‌وازه‌یی و تاساوی و هه‌ڵوه‌شاویی و نه‌بوونی ته‌شکێلاتی ناوجه‌ماوه‌ر نادیاری و ناروونی له‌ خه‌ت و رێبازی سیاسیاندا وشوێندانای بیرو باوه‌ڕی دوور له‌ بیرو باوه‌ڕی کۆمه‌لانی کورده‌واری و بێ باوه‌ڕی و ناکۆکی له‌ گه‌ل هاورێ و‌ هاوباوه‌رانیان، خاوه‌نی هیچ پڕۆژه‌ و ئاڵتڕناتیڤێکی وانه‌بوون که‌ بتوانن هه‌له‌که‌ وه‌قۆزن و فرسه‌تی پیشهاتوو له‌ده‌ست نه‌ده‌ن. تا پێیان زانی و وه‌خه‌به‌ر هاتن، که‌سانێکی که‌ تا ئه‌و ده‌م له‌ هیچ معاده‌لاتێکی سیاسی ناوچه‌یی و جیهانی دا خاوه‌نی هیچ ویجهه‌ وئیعتبارێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی نه‌بوون، زۆر زیره‌کانه‌ و فێلبازانه‌ به‌ که‌لک وه‌رگرتن له‌ هه‌ستی مه‌زهه‌بی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی وڵات، به‌ واده‌ و به‌ڵێنی و چاوبه‌ست، رێبه‌ری ئه‌و راپه‌رین و شۆڕشه‌یان گرته‌ ده‌ست و له‌ ماوه‌ێکی کورتدا سه‌رنجی چین و توێژه‌کانی ناو کومه‌ڵگای ئێرانیان به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و په‌یره‌وانی ئایینه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ بۆ لای خۆیان راکێشا و بوونه‌ میراتگری خوێن و فرمیسک و ماڵوێرانی و چاره‌ره‌شی گه‌لانی راپه‌ڕیو و به‌ش مه‌ینه‌ت و فیداکارو دوارۆژ نادیاری ئێران. شۆرش و راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران سه‌ری گرت. خومه‌ینی و تاقمه‌که‌ی بوونه‌ داشدار و بڕیارداری وڵات. گه‌لان و نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانی دانیشتوی ئێران، داوای مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادیه‌کانیان کرد و چاوه‌ڕوان بوون که‌ ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ قه‌ره‌بوی هه‌موو ده‌رد و ره‌نج وخوێن و ماڵوێرانیه‌کانیان بۆده‌کاته‌وه‌. به‌نیاز بوون ئیتر مادام تۆماری یه‌مه‌نی دێوه‌زمه‌ی پاشایه‌تیان به‌ هه‌موو ده‌م و ده‌زگا ترسناکه‌کانیه‌وه‌، له‌ سۆنگه‌ی خه‌بات و فیاکاری و خوێنی شه‌هیدانیانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ناو زبڵدانی مێژووه‌وه‌، له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌کاندا ده‌حه‌سێنه‌وه‌ و کاروانی پیشکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ئازادی ده‌گاته‌ سه‌ر مه‌نزڵی پیکه‌وه‌ژیانی شایانیان. به‌ هیوابوون ئه‌و نه‌مامه‌ی که‌ به‌خوێنی رۆڵه‌ فیداکار و جگه‌ر گۆشه‌کانیان ئاویان دابوو بۆیان ببێته‌ داری به‌ری و هه‌مویان له‌ به‌رو بوومه‌که‌ی وه‌ک یه‌ک به‌شدار بن. به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو ئه‌م نیزام و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ رێبه‌ری و رینوێنی خومینی سه‌رکرده‌و دامه‌زرێنه‌ری، رووی راستی خۆی ده‌رخست و هه‌ر که‌ زانیان تاراده‌ێک جێگیر بوون و ێیز و توانایه‌کیان هه‌یه‌، له‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ و وڵامی داوخوازی گه‌لانیان به‌ هێرش و گرتن و کوشتن و زیندان و ئه‌شکنجه ‌دایه‌وه‌ و له‌ پێناو ده‌سه‌لاتی ره‌ش وبه ‌ده‌یان قات دڕندانه‌تر له‌ ده‌سه‌لاتی پێش خۆیان، هه‌ر جۆره‌ ره‌خنه‌ر و ناڕه‌زایه‌تێک له‌ خۆیان و ده‌سه‌ڵات و یاسا و رێساکانیان، به‌ دژایه‌تی شۆرش و شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ خودا و به‌ربه‌ره‌کانی ئایین و ئه‌حکامی شه‌رع له‌ قه‌له‌م دا و زیندان و شکه‌نجه‌گاکانیان سه‌ر له‌نوێ ئاوه‌دان کردنه‌روه‌ و شه‌پۆلی ئیعدام و کوشتاری به‌بێ مه‌حکه‌مه‌ و دادگای سه‌حراییان به‌شێوه‌یکی دوور له‌هه‌ر رێ و شوێنێکی ئایینه‌ و مرۆیی وه‌رێ خست و بنه‌ماڵه‌ و خێزان نه‌ما له‌ وڵاتدا که‌ به‌شی له‌م کوشتار و بێ عه‌داڵه‌تیه‌ی رژیم به‌ر نه‌که‌وێ. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا گه‌لی کورد که‌ تاره‌ده‌ێک له‌ شێوه‌ی لایه‌ن و حیزبی سیاسی دا خۆی رێکخستبووه‌وه‌. پێش له‌ هوموو گه‌لان و چین و توێژه‌کانی تری وڵات ماهیه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ‌و به‌ریوه‌به‌ره‌کانی بۆ ده‌ر که‌وت و بوێرانه‌ و خۆراگر،هه‌م یه‌که‌م ریفراندۆمیانی ته‌حریم کرد وهه‌م داخوازیه‌ ره‌واکانی خۆی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌ سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی هێنانه‌ گۆڕێ،به‌ڵام هه‌ر له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا له‌گه‌ڵ وڵامی ره‌د و هه‌ڵوێستی شه‌ڕخوازانه‌ی کاربه‌ده‌ستان به‌ره‌و روو بوو، ناچار خۆی بۆ خه‌بات و تیکۆشانێکی ره‌وای سه‌خت و دریش خایه‌ن ئاماده‌ کرد و به‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ و به‌ڕیوانی له‌ ویست و داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌باتگێڕی کورده‌واری، خه‌باتی چه‌کداری و شه‌ڕی پارتیزانی هه‌ڵبژارد وله‌م پێناوه‌دا حه‌ماسه‌ و فیداکاری بێ وێنه‌ی له‌ خۆی نیشانداو توشی گه‌لێک ده‌رربه‌ده‌ری و ماڵوێرانی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌هات، به‌ڵام ئیستاشی له‌گه‌ڵدابێ سه‌ری بۆ دژمن نه‌وی نه‌کرد و ئه‌و خه‌بات و به‌رخودانه‌ ئیستا دوای تێپه‌ر بوونی ٣١ ساڵ، هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و خه‌باتگێڕانی ئه‌م بزاڤه‌ ئازادیخوازیه‌، ئاڵای به‌رزی به‌روه‌ وگه‌یشتن به‌ ئاوت و ئامانجی گه‌لیان سه‌ره‌رای جیاوازی بیرو بۆچونی سیاسی و خه‌ت و رێبازی جۆراوجۆ وناکۆکیه‌کانی نێوانیان، به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ شه‌کاوه‌ راگرتوه‌. شتێکی تری که‌ جێگای ئاماژه پێدانه‌ و حاشای لێ ناکرێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و ماوه‌دا کوردستان نه‌ک هه‌ر مه‌کۆی خه‌بات و راپه‌ڕینی گه‌لی کورد بوو، به‌ڵکو سه‌نگه‌ری خۆراگری و گۆره‌پانی تێکۆشانی باقی هیز و لایه‌نه‌ سه‌رانسه‌ریه‌کانی ئێرانیش بوه‌ و رێزی له‌ هه‌وڵ تێکۆشانی ئه‌وانیش گرتوه‌ و له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و کاره‌وه‌ زیاتر بۆ ته‌ نیشانه‌ی هێرشی رژیمی ئاخوندی و هێزه‌ سه‌رکوتکه‌ره‌کانی.
ئه‌م دام و ده‌زگا خوێنڕێژ و ناڕه‌وایه‌، بۆ مانه‌وه‌ی خۆێ جیا له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی کوردستان، شه‌ڕیکی بێ ئاکام و وڵات وێرانکه‌ری له‌ گه‌ڵ رژیمیکی تری وه‌ک خۆی دیکتاتۆرو دژی مرۆڤایه‌تی ،( رژیمی به‌عس) به‌ سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام حسین ی خوێن رێژ، هه‌ڵگیرساند که‌ بۆ ماوه‌ی ٨ ساڵ ده‌سته‌ ده‌سته‌ گه‌نج و لاوانی فریوخواردوی ئیرانی له‌ ریزه‌کانی سپای پاسداران و به‌سیج و جوندوڵڵا و ئه‌رته‌ش و خۆفرۆشانی به‌ کرێگیراو دا، به‌ گه‌روی ئه‌ژدیهای شه‌ڕدا کرد و وڵاتی توشی وێرانیک کرد ئیستاش که‌ ئیستایه‌ شوێنه‌واری ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ زه‌قی دیارن و سه‌رمایه‌یکی زۆری گه‌ره‌که‌ تا ئه‌وشوێنه‌وارانه‌ به‌ته‌واوی وه‌سڕێن و نه‌مێنن. رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌ نه‌ک هه‌ر نه‌یارانی ده‌ره‌کی و دژبه‌رانی ئاشکرای خۆی کرده‌ هه‌ده‌ف و شه‌ڕی له‌گه‌ڵکردن و فتوای جیهادی له‌سه‌ر دان، بگره‌ به‌شێکی به‌رچاو له‌ مۆره‌ خاوه‌ن ده‌سه‌لات و که‌سایه‌تیه‌ به‌رچاوه‌کانی ناو خۆی ده‌سه‌لاتیش، بچوکترین ناره‌زایه‌تی و گه‌له‌یی کردنیان که‌ ئاکار و وتار و هه‌ڵسوکه‌وتی رژیم و کاربه‌ده‌ستانی، هه‌ڵپه‌ساردن و ته‌بعید و زیندان و کوشتنی به‌دواوه‌ بوه‌ و هه‌یه تائێستا به‌ ده‌یانیان لێ شت وگوم کراون‌ .
رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه‌، هه‌ر بۆ گه‌لانی ئیران و ناوچه‌که‌ مایه‌ی چاره‌ره‌شی و گێره‌ و کێشه‌و نه‌بوه‌، به‌ڵکو له‌ هه‌ر جێگایکی ئه‌م جیهانه‌ دا حه‌ره‌که‌ت و جوڵانه‌وه‌یکی تونرۆیانه‌ سه‌ری هه‌ڵدابێ ، خۆی لێکردۆته‌ ده‌م راست وله‌ پێناو په‌ره‌پیدانی رێباز و سیاسه‌تی چه‌وتیناندا و شێواندن و له‌ مه‌ترسی خستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که‌ و ته‌نانه‌ت جیهانیش، به‌و په‌ڕی تواناوه‌ به‌شێوه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی پشتیوانی کردون و له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره‌ هه‌وڵ و تێکۆشانێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دا بۆ نه‌مانی ئه‌و کێشانه‌ و سه‌قامگیرکردنی ئارامی و هیمنایه‌تی، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی داناوه‌ وئاژاوه‌ی گێڕاوه‌ و بۆته‌ ماکه‌ی هه‌موو کرده‌وه‌ترۆریستیه‌کان له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیادا و به‌م کرده‌وه‌ و هه‌ڵس و که‌وتانه‌ی داهات وسه‌رمایه‌ و ژێرخانی ئابوری ولاتی تۆشی قه‌یران کردوه‌ . سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسمان کردن به‌ هۆی سه‌ره‌ رۆیی و پیشێلکاری و گوێه‌ندان به‌ بانگه‌وازه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و سوور بونیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ ده‌ست راگه‌یشتن به‌ چه‌ک و چۆڵه‌ی ئه‌تۆمی، داهاتووی وڵات و گه‌لانی ئیرانیان خستۆته‌ مه‌ترسی شه‌رێکی نه‌خوازراوی وا که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رووبدات وڵات به‌ره‌و وێرانی ده‌با و گه‌لانی دانێشتوی وڵاتیش توشی مالوێرانی ودوارۆژ نادیاری ده‌کا وکیشه‌ێکی گه‌وره‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش ده‌نێته‌وه‌. هه‌ر ئێستا وڵاتانی ئه‌ورۆپا و ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که‌ پێیان وابوو ده‌کرێ له‌ رێگای دیالۆگ و ووت و ویژی سیاسیه‌وه‌ رژیمی ئێران رازی که‌ن ده‌ست له‌و سه‌ره‌رۆیی و پیشێلکاریانه‌ هه‌ڵگرێ، به‌ کۆی ده‌نگ بریار له‌دژی ئێرانی ئاخوندی ده‌رده‌که‌ن و ته‌حریمی ده‌خه‌نه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازیشی لێده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ باری ده‌ره‌کی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌، له‌باه‌ر ناو خۆییشدا گه‌لانی ئێران به‌گشتی و چین و توێژی رووناکبیروچالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ، خاوه‌نی هیج جۆره‌ ماف و ئازادی راده‌ربرینێک نین و ئازادی چاپه‌مه‌نی ورێکخراوه‌ مه‌دنی و سینفیه‌کان رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌که‌ونه‌ به‌ر په‌لاماری به‌کرێگیراوانی ئه‌م دام و ده‌زگایه‌ و سه‌ر نوسه‌ر و به‌رێوه‌به‌ر وئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ده‌گیرێن و ده‌کوژرێن و ئه‌زیه‌ت و ئازار ده‌درین. شه‌پۆلی ئیعدامه‌کان تادێ زیاتر ته‌وژم ده‌گرێ و سه‌ر کوت و ترساندن وده‌رکردن و راگواستن و دوور خستنه‌ره‌وه‌ هه‌ردێ و زیاتر خۆی ده‌نوێنێ.به‌ڵام به‌و حاله‌ش هه‌ستی به‌رزی خۆراگری و بانگه‌واز بۆ ئازادی و کۆتایی هێنان به‌ بێدادی و ناعه‌داڵه‌تی، رۆژ له‌دوای رۆژ، ئیعدام دوای ئیعدام زیاتر په‌رده‌ستێنێ. سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ و زۆرشتی تریش که‌ له‌م گوتاره‌ی ئێمه‌دا مه‌جالی باسکردنیان نییه‌، ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی کاربه‌ده‌ستان و مۆره‌کانی ئه‌م رژیمه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌سڵات و به‌رێوه‌به‌ری، که‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی شومی ئه‌م نیزامه‌ هه‌ر هه‌بوه‌ و هه‌ر جاره‌ له‌شێوه‌ و به‌ هۆێکی جیاوازه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ که‌ به‌ر چاوترینیان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌ریان له‌ دوای ئاکامی ناره‌واو پر له‌ فێڵ و گزیکاری هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری دا هاتۆته‌ ئاراوه‌.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 3


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان