ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 16 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508404
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

رۆژی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌ز یادی‌ خه‌باتی‌ چینی‌ دانشجویه‌ له‌ ئێران

مێژووی ناردن : Monday, December 10 @ 21:19:19 UTC

نووسینی : بێهروز ئه‌رده‌ڵان
رۆژی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌ز، رۆژیكی‌ مێژوویی‌ و پڕبایه‌خه‌ له‌ دێڕی‌ موبارزاتی‌ چینی‌ خوێنكار له‌ ئێران دا. ئه‌و روژه‌ ئه‌گه‌رچی‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ 54سال به‌ر له‌ئێستا، به‌ڵام به‌ تێپه‌رینی‌ زه‌مان و به‌ره‌وپێش چوونی‌ فیكری‌ ئازادیخوازی‌ و هه‌ول دان بۆ پێكهاته‌ شكێنی‌، ساڵ‌ له‌دوای‌ ساڵ‌ ته‌وژمی‌ موباره‌زه‌ی‌ دانشجویان له‌دژی‌ استبدادوسه‌ره‌ڕۆیی‌ گه‌شه‌ی‌ كردوه‌ به‌ جوریك كه‌ بوونه‌ته‌ سه‌ر قافڵه‌ی‌ راپه‌ریوانی‌ دژ به‌ ده‌سه‌لاتی‌ توتالیته‌و بوروكراسی‌. ساڵی‌ 1332،رژیمی‌ پاشایه‌تی‌ فه‌رمانی‌ به‌ پاریزه‌ره‌كانیدا كه‌ سه‌روه‌ری‌ زانستگاتیك بده‌ن و به‌هێرشی‌ پاكتاوكردنی‌ بیری‌ مودیرنیته‌ كوتای‌ به‌ نه‌ یارانی‌ بێنێ‌.


 له‌ ئاكامی‌ ئه‌و هێرشه‌ به‌رینه‌دا سێ‌ خویندكار بوونه‌ قوربانی‌ و به‌كوژرانی‌ ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌یه‌ په‌ڵه‌یێكی‌ دیكه‌ كه‌وته‌ ته‌وێڵی‌ رژیمی‌ پاشایه‌تی‌ و هاوكات گوڕ به‌ڕه‌وتی‌ ئازادیخوازی‌ خوێندكار درا و رۆژێكی‌ مێژویی‌ وه‌ك رۆژی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌زی‌ لێكه‌وته‌وه‌ كه‌وا ئێستا54 ساڵه‌ یاد ده‌كریته‌وه‌ و فیداكاری‌ و قوربانیانی‌ ئه‌و روداوه‌ به‌رزو به‌ڕیز ده‌نرخیندرین .به‌ هاتنه‌ سه‌ركاری‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌، شێوه‌ی‌ خه‌باتی‌ دانشجویی‌ له‌ ئێران چووه‌ قالبیكی‌ به‌رینتره‌وه‌ و به‌ پێك هێنانی‌ فه‌زای‌ ده‌مبه‌ست له‌ زانستگاكان دا، جووڵه‌ی‌ خوێندكاری‌ گه‌شه‌ و نمایێكی‌ دیكه‌ی‌ به‌ خۆوه‌ بینی‌. رژیمی‌ ئاخوندی‌ به‌ پیاده‌ كردنی‌ شورشی‌ فه‌رهه‌نگی‌ له‌ زانستگادا، زوریك له‌ ماموستایانی‌ ئازادیخوازای‌ وه‌ده‌رناو زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامیشی‌ كردن. جلوبه‌رگی‌ بۆخویندكار دیاری‌ كردو وبه‌ زوری‌ نیزه‌ وگۆپاڵ‌و شكه‌نجه‌ هه‌وڵی‌ دا زانستگا له‌ ڕێچكه‌ی‌ پیرۆزی‌ لابدا و بیخاته‌ سه‌ر رێگه‌یێك كه‌ ئاخوندانی‌ له‌ سه‌رن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گشته‌ پیلان و برنامه‌ ریژیه‌ بۆ له‌ رێ لادانی‌ زانستگاكانی‌ ئێران، زانستگا وه‌ك سه‌نگه‌ری‌ ئازادیخوازی‌ و مه‌كۆی‌ خه‌بات له‌ دژی‌ فێنده‌منتالیزم مایه‌وه‌ وسه‌رباری‌ ئه‌وگشته‌ فشاره‌، له‌كڵ‌ هاتنه‌وه‌ده‌رو جاریكی‌ دیكه‌ش بوونه‌وه‌ سه‌رقافله‌ی‌ راپه‌ریوانی‌ دژ به‌ ده‌سه‌لاتی‌ داخرا و دیكتاتور. هه‌ژده‌ی‌ پووشپه‌ری‌ 1378 ڕقی‌ پیروز و په‌نگ خواردوی‌ دانشجویانی‌ زانستگای‌ تاران له‌ به‌ره‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جه‌هل دا ته‌قیه‌وه‌ و گه‌وره‌ترو به‌رینتر جاریكی‌ دیكه‌ له‌و رۆژه‌دا میژوو دوباره‌ بۆوه‌ . هاواروناڕه‌ته‌ی‌ كچان و كوڕانی‌ دانشجو، گویی‌ ئێستبدادی‌ كه‌ڕ ده‌كرد، به‌ جوریك كه‌ زنجیری‌ خوپیشان دانی‌ خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ و خوێندكار تێكه‌ڵ‌ به‌ یه‌ك بوو، كه‌ له‌ به‌رانبه‌ردا چۆكیان به‌ سه‌رانی‌ رژیم داداو وخامنه‌یی‌ ریبه‌ری‌ رژیمیان هێنایه‌ ئاخاوتنی‌ ناچاری‌.
له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م ساڵی‌ نویی‌ خوێندنه‌ش دا، وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاتی‌ و باقی‌ ده‌زگا سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی‌ رژیم بڕیاریان دا كه‌ شیوه‌یێكی‌ دیكه‌ له‌ سه‌ركوت بۆ مه‌هاركردنی‌ خه‌باتی‌ ئازادیخوازان دانشجویان بدوزنه‌وه‌ و به‌ ناو به‌شورشێكی‌ دیكه‌ی‌ فه‌رهه‌نگی‌ به‌ربه‌ست بۆ جوڵانه‌وه‌ی‌ خوێندكاران دروست بكه‌ن. له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌ستیان كرد به‌ ده‌ركردنی‌ دانشجویانی‌ ئه‌ستیره‌دار و هێندێك له‌ ئه‌ساتیدی‌ زانستگاكانیشیان به‌ دانشجویانه‌وه‌ وه‌ده‌رنرا. هه‌روه‌ها هێندێكی‌ له‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ زانستگاكان كرد و به‌ شكه‌نجه‌ و دیاری‌ كردنی‌ حوكمی‌ زیندانی‌ درێژماوه‌ بۆ خویندكاران، كه‌ ئه‌وانه‌ به‌شێك له‌ پیلانی‌ رژیم بۆ سه‌ركوتی‌ سه‌نگه‌ری‌ ئازادی‌ و شورش بوو، كه‌ له‌ سه‌رتای‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندندا كه‌ بۆ دانشجویان داڕێژرا بوو. به‌ڵام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن دا جوڵانه‌وه‌ی‌ دانیشجویی‌ وه‌ڵامی‌ ددان شكێنی‌ به‌ پیلانه‌كانی‌ رژیم دایه‌وه‌ و زانستگاكان نیشانیان دایه‌وه‌ كه‌ رژیمی‌ ئاخوندی‌ بچوك تر له‌ وه‌یه‌ كه‌ بتوانێ‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك و هه‌نگاوی‌ پێشكه‌وتوانه‌ی‌ زانستگاكان مه‌هار و سه‌ركوت بكات.
به‌چاو خشاندنێك به‌ سه‌ر جوڵانه‌وه‌كانی‌ ئیعترازی‌ دانشجویی‌ كه‌ به‌ شیعاری‌ مردن بۆ دیكتاتۆر ئه‌حمه‌دی‌ نژاد ده‌ستی‌ پێكرد ئه‌و راستیه‌ باشتر ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ ته‌وژمی‌ ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ ڕوله‌ زیاد بوونه‌ و هیچ به‌ربه‌ره‌كانیێك ناتوانێ‌ رێگه‌ به‌ ڕه‌وتی‌ به‌ره‌وپیش چوونی‌ ئازادیخوازی‌ خوێندكارانی‌ ئێران به‌ تیكراو و كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ بكرێ‌.
ئه‌حمه‌دی‌ نژاد ماوه‌یێك به‌ر له‌ ئێستا سه‌ردانی‌ زانستگای‌ تارانی‌ كرد كه‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ به‌بۆنه‌ی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌زه‌وه‌ رێكخستبووه‌ دانیشجویان به‌ شیعاری‌ مردن بۆ دیكتاتۆر ئه‌حمه‌دی‌ نژادی‌ پینووشه‌، ئێران نابێته‌ شیلی‌، دانشجویی‌ زیندانی‌ ئه‌بێ‌ ئازاد بكرێ‌ و شكه‌نجه‌ی‌ دانشجو مه‌حكومه‌، شه‌رم له‌ خۆت بكه‌ و خه‌ڵك رزگاربكه‌ و ئه‌م ده‌سه‌لاته‌مان ناهه‌وێ‌ و پۆلیسی‌ به‌ كرێگیراومان ناوێ‌ و ئه‌حمه‌دی‌ نژاد هۆی‌ جیاوازیدانان و فه‌ساده‌، پێشوازیان لێكرد.
رۆژی‌ 8ی‌ خه‌زه‌لوه‌ریش، زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار كه‌س له‌ دانشجویانی‌ زانستگای‌ عه‌لامه‌ی‌ ته‌باته‌بایی‌ تاران ده‌ستیان كرد به‌ ته‌زاهورات و به‌ شیعاری‌ مردن بۆ دیكتاتور و دانشجو حارزی‌ راپه‌رینه‌، لاپه‌ره‌یێكی‌ دیكه‌ی‌ زێڕینیان به‌ خه‌باتی‌ خوێندكاری‌ زیاد كرد.
ناره‌زایه‌تی‌ دانیشجویانی‌ زانستگای‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ چاودیری‌ توندی‌ هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات له‌ سه‌ریان.
ناره‌زایه‌تی‌ دانیشجویانی‌ شاهرود سه‌باره‌ت به‌ حوكمی‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ و ده‌ركردنی‌ حوكمی‌ بێ‌ به‌ش بوون له‌ خوێندن.
ناره‌زایه‌تی‌ دانیشجویانی‌ شاری‌ كورد له‌ دژی‌ هه‌نگاوه‌ سه‌ركوتكه‌رئه‌كانی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌رگرتن له‌ هه‌لسورانی‌ دانیشجویانی‌ ئه‌میركه‌بیری‌ تاران .
ناره‌زایه‌تی‌ كچانی‌ خوێندكاری‌ پوڵی‌ ته‌كنیك و بانگكردنی‌ 8 كه‌س له‌وان بۆ كومیته‌ی‌ ئینزباتی‌.
ناره‌زایه‌تی‌ دانیشجویانی‌ پولی‌ ته‌كنیك له‌ 25و28 ره‌زبه‌ر به‌نیشانه‌ی‌ حوكمی‌ ناعادیلانه‌ ده‌ركراو له‌لایه‌ن دادگای‌ رژیم له‌ دژی‌ دانیشجویانی‌ زیندانی‌ ئه‌و زانستگایه‌.
مانگرتن له‌ خواردنی‌ دانیشجویان له‌ زانستگای‌ گیلان.
كۆبونه‌وه‌ی‌ دانشجویانی‌ شاهرود له‌ مه‌ڕ ده‌ركردنی‌ حوكمی‌ ئینزباتی‌.
راگه‌ێنێدراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسلامی‌ دانشكه‌ده‌ی‌ به‌رێوه‌به‌ریی‌ زانستگای‌ تاران له‌ مه‌ڕ زیندانی‌ كرانی‌ 3 دانشجوی‌ ئه‌میركه‌بیر.
تۆماركردنی‌ هه‌زاران واژوی‌ دانشجویانی‌ عه‌لامه‌ و داواكردنی‌ ئه‌وان بۆ ده‌ركردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و زانستگایه‌.
راگه‌ێنێدراوی‌ كۆمیته‌ی‌ ئیسلامی‌ دانشجویانی‌ زانستگای‌ سه‌نعه‌تی‌ شه‌ریف به‌نیشانه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی‌ حوكمی‌ زیندان بۆ دانیشجویانی‌ ئه‌میر كه‌بیر .
ته‌حه‌سونی‌ سینفی‌ دانیشجویانی‌ زانستگای‌ بارهێنانی‌ موعه‌لیمی‌ سه‌بزه‌وار.
راگه‌ێندراوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسلامی‌ دانشكه‌ده‌ی‌ ئابوری‌ زانستگای‌ سیستان و بلوچستان سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌ساتید و دانشجویان.
راگه‌ێندراوی‌ كۆمیته‌ی‌ ئیسلامی‌ دانیشجویانی‌ زانستگای‌ سه‌نعه‌تی‌ شیراز سه‌باره‌ت به‌ بانگكردنی‌ هه‌ڵسووراوانی‌ دانیشجویی‌.
ناره‌زایه‌تی‌ كۆمیته‌ی‌ ژنانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیسلامی‌ زانستگای‌ عه‌لامه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌جاوزی‌ حه‌راسه‌ت به‌ حه‌ریمی‌ تایبه‌تی‌ كچانی‌ خوێندكار.
به‌ سه‌رنجدان به‌ جموجوَل و ئاخێز، ناره‌زایه‌تی‌ توندی‌ زانستگا له‌ ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ ڕابردوودا له‌ دژی‌ سه‌ره‌رۆیی‌ رژیمی‌ دیكتاتۆر و ماف پێشیل گه‌ر، بۆهه‌موو تاكێكی‌ كومه‌ڵگه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ له‌گه‌ڵ فشاری‌ زۆر و له‌ راده‌به‌ده‌ری‌ هێزه‌، ئه‌منیه‌تی‌ و داپڵوسێنه‌ره‌كانی‌ رژیم، دانیشجویان پێشه‌نگی‌ خه‌باتی‌ جه‌ماوه‌ری‌ ئێرانن وتاسه‌ركه‌وتنی‌ حه‌ق وراستی‌ به‌ سه‌رتاریك په‌رستی‌ و ناعه‌داله‌تی‌ دا له‌حزه‌یێك له‌ موباره‌زه‌ هه‌داناده‌ن،
دیسان پیروزبێ‌ رۆژی‌ 16ی‌ سه‌رماوه‌ز رۆژی‌ دانیشجو!
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان