ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 14 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بەبۆنەی بوومەلەرزەكەی دوێنێ لە كوردستان

كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینەوە

پیرۆزبایی كاك بابه‌شیخ حوسەینی سكرتیری گشتی سازمان بۆنه‌ی جێژنی خاوه‌ندكار

شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین

بەرز و بەرێز بێ 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9582420
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 32

زانایان تیۆری پێشكه‌وتنی داروینییان پوچه‌ڵكرده‌وه‌

مێژووی ناردن : Saturday, October 03 @ 16:44:14 UTC

خه‌باتمێدیا: PNA له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا، تیمێكی زانایانی جیهانی به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتن، كه‌ تیۆری گۆرِان و پێشكه‌وتنی مه‌یمون بۆ مرۆڤ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌ و تیۆرێكی پوچه‌ڵه‌.



ئاردی تیۆری داروینی پوچه‌ڵكرده‌وه‌
زانایانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵگه‌یه‌كی نوێیان دۆزییه‌وه‌، تیۆری داروین، كه‌ به‌ تیۆری گۆرِان و گه‌شه‌ ناسراوه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و تیۆرێكی پوچه‌ڵه‌.
 

تیمێكی جیهانی له‌ زانایانی فره‌ نه‌ته‌وه‌ ره‌گوریشه‌ی ره‌گه‌زی مرۆڤ، له‌ زانكۆی كین ستیت و كالیفۆرنیا په‌رده‌یان له‌سه‌ر رووی كۆنترین ئێسكه‌ په‌یكه‌ری مرۆڤ له‌ سه‌ر رووی زه‌وی لادا، كه‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌ری مرۆڤێكی ئه‌سیوپییه‌ و ته‌مه‌نی بۆ چوار ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار ساڵ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ و ناوی لێنراوه‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌ری مرۆڤی "ئاردی".
 

ئه‌و تیمه‌ زانایه‌ له‌ دانپێدانانێكدا، كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ رایانگه‌یاند، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد،  دۆزینه‌وه‌ی "ئاردی" ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان ده‌سه‌لمێنێت، كه‌ مرۆڤ له‌ مه‌یمونی جۆری شامپانزییه‌وه‌ گه‌شه‌ی نـــه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و تیۆر و بۆچوونه‌ی پێشووی خه‌ڵك پووچه‌ڵده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌و باوه‌رِه‌ دا بوون، مرۆڤ درێژكراوه‌ی گۆرِان و گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌یموونه‌.
 

مرۆڤ و مه‌یمون به‌ قۆناغی پێشكه‌وتنی یه‌كدیدا تێپه‌رِ نه‌بوون

زانایان له‌و باوه‌رِه‌دان ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان باپیره‌ی مرۆڤ و مه‌یمون ئه‌ڵقه‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك جیاوازن و مه‌یمون له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆی گه‌شه‌ی كردووه‌ و به‌ هه‌مان شێوه‌ مرۆڤیش له‌سه‌ر بنچینه‌ و رێچكه‌ی خۆی گه‌شه‌ی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م قۆناغی ئێستای و هیچ كامیان به‌ قۆناغی ئه‌و دیكه‌یاندا تێپه‌رِ نه‌بووه‌.
 

ئه‌و زانایانه‌ له‌ راپۆرتی خۆیاندا كه‌ له‌ گۆڤاری ساینس بڵاویان كرده‌وه‌، رایانگه‌یاند، "ئاردی" یه‌كێكه‌ له‌ به‌ره‌بابه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و به‌ره‌بابانه‌ی لێی كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌ هیچ جۆرێك له‌ مه‌یمونی شامپانزی و جۆره‌كانی دیكه‌ی مه‌یمون ناچن.
 

"ئاردی" كۆنترین به‌ره‌بابی مرۆڤه‌
 

زانایان ئه‌وه‌شیان خسته‌رِوو، كه‌ ره‌نگه‌ "ئاردی" یه‌كێك بێت له‌ كۆنترین به‌ره‌بابه‌كانی مرۆڤ، ملیۆنێك ساڵ مێژووه‌كه‌ی كۆنتره‌ له‌ به‌ره‌بابی "لوسی"، كه‌ پێشتر به‌ گرنگترین ره‌گه‌كانی مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌مده‌درا.
 

خۆرئاوا رێگا راسته‌كه‌ی دۆزییه‌ته‌وه‌
 

مامۆستای جیۆلۆجیا له‌ ژماره‌یه‌ك زانكۆی عه‌ره‌بیدا دكتۆر زغلول ئه‌لنه‌جار له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: " خۆرئاواییه‌كان به‌م دۆزینه‌وه‌ گه‌وره‌یان گه‌رِاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر رێگای راستی بیركردنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، چونكه‌ ئه‌وان پێشتر ته‌نها له‌ ده‌رچه‌ی ماددی و ئینكاركردنی ئاینه‌كان بۆمرۆڤیان ده‌رِوانی".
 

ئه‌و گوتیشی: " ئه‌و دۆزینه‌وه‌ زانستییه‌ گورزێكی كوشنده‌ بوو به‌ تیۆری داروین كه‌وت و گۆرِان و پێشكه‌وتنێكی یه‌كجار بایه‌خداره‌".

تیۆری داروین دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌



هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سی ئاوین لۆفگۆی زانای ناوداری ئه‌مه‌ریكایی  و مامۆستا له‌ زانكۆی كێنت و یه‌كێك له‌ پسپۆرِانی بواری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ره‌گه‌زی مرۆڤی سه‌ره‌تایی (Ardipithecus ramidus) كه‌ پێش 4.4 ملیۆن ساڵ له‌ ئه‌سیوپیا ژیاوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه‌.
 

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، كه‌ له‌ ژماره‌ی دوێنێ گۆڤاری ساینس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سی ئاوین لۆفگۆی رایگه‌یاند، زۆربه‌ی خه‌ڵكی برِوایان وابوو مرۆڤ قۆناغێكی پێشكه‌وتنی مه‌یمونه‌، به‌ڵام ئه‌و تیۆره‌ هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.
 

هه‌روه‌ها گوتی: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وبیرۆكانه‌ی كه‌ باسیان له‌ پێشكه‌وتنی مرۆڤ له‌ مه‌یمونی شامپانزی ده‌كرد، دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له‌ باره‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه‌، له‌و راستییه‌ی دڵنیا كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت مرۆڤ له‌ مه‌یمونی شامپانزی یاخود گۆریلاوه‌ گۆرِابێت و بووبێته‌ مرۆڤ.
 

زانایان وێنای ئێسكه‌ په‌یكه‌ری "ئاردی"یان روونكرده‌وه‌ و گوتیان: ئێسكه‌ په‌یكه‌ری ئاردی 120 سانتیمه‌تره‌ و كێشه‌كه‌ی 50 كیلۆگرامه‌ به‌ نزیكه‌یی و له‌ ده‌وروبه‌ری 4.4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوه‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ مرۆڤ له‌ مه‌یمونی شامپانزی كۆنتره‌ له‌سه‌ر رووی زه‌وی.

داروین
چارلز رۆبه‌رت داروین (Charles Robert Darwin) یه‌كێك بوو له‌ زاناكانی مێژووی سروشتی به‌ریتانی، له‌ ئینگلته‌را له‌ 12ی شوباتی 1809 له‌دایكبووه، له‌ 19ی نیسانی 1882 كۆچی دواییكردووه‌، له‌ ماوه‌ی ژیانیدا بۆ یه‌كه‌مجار تیۆری " گۆرِان و گه‌شه‌سه‌ندنی"ی داهێنا، له‌و تیۆره‌دا داروین هه‌وڵیداوه‌ بیسه‌لمێنێت، كه‌ باوه‌ گه‌وره‌ی مرۆڤ مه‌یمونه‌ ، مرۆڤی ئێستا درێژكراوه‌ی قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتن و گۆرِانی مه‌یمونی جۆری شامپانزییه‌.
 

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رز، ئه‌لجه‌زیره‌، ئینسكلۆپیدیای ئازاد وێكپیدیا.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی زانستی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری زانستی:
خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ "كه‌م هۆشى"


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان