ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 38 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

بانگەواز: ڕێگە مەدەن ڕێژیمی ئێران گیانی بەندییەکی سیاسیی دیکە بستێنێ!

بەرز و پیرۆز بێ یادی 36 مین ساڵرۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی تێکۆشان، ئۆرگانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەبات سەرەخۆشی بە خانەوادەی خان سادق وەزیری رادەگەێنێ‌

پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگەی خوزستان دەکەین!

پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی

خەباتی خەڵکی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی هەروا بەردەوامە!

سپاس نامەی ناوەندی هاوكاریی حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردیو ساڵی 1397

چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان

‎بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9977926
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 37

پیس بوونى ده‌ریاكان له‌ ئێران هه‌روا له‌ زیادبوون دایه‌

مێژووی ناردن : Tuesday, September 29 @ 15:37:55 UTC

خه‌باتمێدیا: محه‌ممدباقر نه‌به‌وى جێگرى رێكخراوى ژینگه‌ى رژیم هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌وتووى ده‌ریاوانى رایگه‌یاند كه‌ به‌شێكى زۆر له‌ لوله‌ نه‌وته‌كان كه‌ له‌ رێگه‌ى ده‌ریاوه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌، دارِزاون،


هه‌روه‌ها رژانى زێرابی شاره‌كان بۆ ناو ده‌ریاى خه‌زه‌ر و هاتووچۆى كه‌شتیه‌كان و هه‌ڵنجانى ئاو، له‌ كه‌نداوى فارس و ده‌ریاى عه‌مان هۆى پیس بوونى ده‌ریاكانى ئێرانه‌.
جێگرى رێكخراوى ژینگه‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆى رژانى زێرابی شاره‌كان له‌ ده‌ریاى خه‌زه‌ر نزیك به‌ ١٠ مه‌له‌وانگه‌ى ئه‌و ناوچه‌ ١٠٠٠ ئه‌ونده‌ پیس بووه‌. كارناسان پیس بوونى ئاوى خه‌زه‌ر به‌ شتێكى تازه‌ نازانن و یه‌كێك له‌ هۆكانى به‌ره‌وسه‌رچوونى پیس بوونى ئاوى ده‌ریاكان به‌ بایه‌خ نه‌دان به‌ مه‌سه‌له‌كه‌یه‌.
ئیسماعیل كه‌هرم كارناسى ژینگه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ریاى خه‌زه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر به‌ فرۆكه‌یێكى بچووك به‌ ئاسمانى ده‌ریاى خه‌زه‌ر بفرن، له‌ هه‌ر جێگه‌یێك له‌ رووباره‌كان ده‌رژێنه‌ ده‌ریاوه‌، ئاو تا چه‌ندین كیلۆمیتر مه‌وادى جۆراوجۆرى تێكه‌ڵ بووه‌، كه‌ ره‌نگى ئاو و خۆڵه‌كه‌ى قاوه‌یی (مۆر) كردوه‌ له‌و ناوچانه‌ن كه‌ ژن و منداڵى خه‌ڵك مه‌له‌ى تێدا ده‌كه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئیشاره‌ ده‌كا به‌ له‌ناوچوونى زینده‌وه‌ران و ماسیه‌كان.
هه‌روه‌ها كه‌نداوى فارس و ده‌ریاى عومان به‌ هۆى هه‌ڵكه‌وتى جوغرافیاییانه‌وه‌ گرنگیێكى تایبه‌تیان هه‌یه‌.
جێگرى رێكخراوى ژینگه‌ى رژیم هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێ نزیك به‌ ٢٠٠٠ كیلۆمیتر لوله‌ى نه‌وت له‌ باشوورى ئێران بگۆردرێ.
ئیسماعیلى كهرم ته‌نیا لوله‌ نه‌وتیه‌كان به‌ هۆى پیس بونى ئاوه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ نازانێ و زیادى كرد، له‌ رۆژدا سێ تا چوار ملوێن بۆشكه‌ ده‌نێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش سێ یان چوار تانكرى گه‌وره‌ پێویست و پێنج تا ١٠ كه‌شتى بچووكتر پێویسته‌. ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى په‌ڵه‌ى نه‌وتى، په‌ڵه‌كان له‌ ناو ئاودا ده‌نیشن، دامه‌زراوه‌كانى قه‌راخى ده‌ریا ئاوه‌رۆكان ده‌رێژنه‌ كه‌نداوى فارس و هه‌روه‌ها هه‌ڵێنجانى ئاوى ته‌راز راگرتنى كه‌شتیه‌كان.
پیس بونى ئاو كاردانه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له‌ سه‌ر بوونه‌وه‌ر و دانیشتوانى قه‌راخه‌كان هه‌یه‌ كه‌ زیانیان به‌ رِاوكردن ده‌به‌نه‌ سه‌ر، كهرم به‌ ئیشاره‌ به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى بوونه‌وه‌رانى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ڵێ: له‌لایێكى دیكه‌وه‌ به‌ هاتنى كوشنده‌ى سوور (كشند قرمز) بۆ كه‌نداوى فارس زۆرێك له‌ بوونه‌وه‌ران له‌ ناوچوون، هه‌روه‌ها به‌ داخه‌وه‌ به‌له‌مه‌كانى راوى ماسى كراون به‌ به‌له‌مى بارهه‌ڵگر كه‌ یان سووته‌مه‌نى هه‌ڵده‌گرن یان كه‌ل و په‌لى قاچاخ ده‌گوازنه‌وه‌.
به‌ رِاى چالاكانى ژینگه‌ پیس بوونى ئاوه‌كان مه‌سه‌له‌یێكى هاسان نیه‌ و پێویستى به‌ به‌رێوه‌به‌ریێكى دروست و لێهاتووه‌. به‌ برِواى كارناسانى ژینگه‌ به‌رپرسانى ژینگه‌ تا ئَێستا نه‌یانتوانیوه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌ورِوو بوونه‌وه‌ى پیس بوونى ئاو رێگه‌چاره‌یێك بدۆزنه‌وه‌. له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ رێكخراوه‌ جۆراوجۆره‌كانیش ئاماده‌ى هاوكاری نین و ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا پیسى ئاوى ده‌ریاكانى ئێران زۆر زیاد بكا.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی زانستی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن bahrami


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری زانستی:
خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ "كه‌م هۆشى"


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان