ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 49 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10785775
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

باشترین نووسەرانى پێشبرکێى ووتار و کورتە چیرۆک دیارى کران

مێژووی ناردن : Sunday, November 25 @ 08:39:06 UTC

سنەـ باشترین نووسەرانى فستیواڵى پێشبرکێی گەورەى ووتار و کورتە چیرۆکى کوردستان بە ناونیشانى خووگرتن بە مادە سرکەرەکان، دواى رکابەرایەتى بە هێز لە شارى سنە دیارى کران.



بە پێى راپۆرتى هەواڵ لە دەفتەرى ئەم فستیواڵەوە، لە دواى کۆتایی هاتنى مۆڵەتى دیاریکراو 60 بەرهەم لە بەشى ووتار و 250 بەرهەم لە بەشى کورتە چیرۆک گەیشتنە دەفتەر و دەبیرخانەى ئەم فستیواڵە. بانگەوازى بەشداریکردن لە پێشبرکێى گەورەى ووتار و کورتە چیرۆکى کوردستان بە بابەتى خووگرتن  بە مادە سرکەرەکان و رێگاکانى پێشگرتن لێی، لە مانگى جۆزەردانى 1386 راگەیندرا کە پێشوازیێکى باشى لێکرا و دوو جاریش ماوەى ناردنى بەرهەمەکان درێژکرایەوە. بە تایبەت لە بەشى کورتە چیرۆکدا لەلایەن ئەدیبان و نووسەرانەوە بەرهەم گەلێکى یەکجار زۆر و بەنرخ بۆ ئەم پێشبرکێیە نێردرا. ئەندامانى لێژنەى ناوبژیوانى ئەم فستیواڵە پێکهاتبوون لە دەستەیێکى 5 کەسى لە کارناسان و پسپۆرانى ئەدەبیاتى چیرۆکى و توێژەرانى ئوستانى کوردستان کە کارى ناوبژیوانى بەرهەمەکانیان بە ئەنجام گەیاند. لێژنەکە لە رۆژى کۆتایی فستیواڵەکەدا باشترین نووسەران و سەرکەوتووانى ئەم پێشبرکێیەى دیارى کرد و لەوحەى رێزلێنان و خەڵاتەکانى فستیواڵەکەیان پێ بەخشرا.
بەم شێوەیە: لە بەشى ووتاردا باشترین نووسەرۆان بریتى بوون لە:
یەکەم: حەبیبوڵا حەسەن زادە بە ووتارێک بە ناونیشانى رۆڵى هونەر لە پێشگرتنى خووگرتن بە مادە سرکەرەکان.
دووهەم: شەهلا ئیبراهیمى بە ووتارێک بە ناونیشانى رۆڵى هونەر و هونەرمەند لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ دیاردەى دزێوى گیرۆدەبوون.
سێهەم: رەزا حەسەن زادە ئامولى بە ووتارێک بە ناونیشانى رۆڵى هونەر لە گیرۆدە بوون.
لە بەشى کورتە چیرۆکدا باشترین نووسەرانى ئەم پێشبرکێیە بریتى بوون لە:
یەکەم: جەلال مەلیکشا بە چیرۆکى سەگى ژیان خۆر.
دووهەم: سەلیم کەریمى بە چیرۆکى بیرەوەرى.
سێهەم: ئازەر نوورى بە چیرۆکى ئەگەر لەگەڵت بدوێم.
چوارەم: شیلان دێهزەنى بە چیرۆکى بەهەستى تاڵ.
پێنجەم: زارا محەممەدى بە چیرۆکى گوڵەکانى مرداو هێشتا تینوون.
شەشەم: شکۆفە محەممەدى بە چیرۆکى یادگارى سووتاو.
حەوتەم: شەهلا جەعفەرى بە چیرۆکى زوغاڵ.
هەشتەم: چیمەن خۆشنما بەهرامى بە چیرۆکى عەترى یاس.
نوهەم: ئەفسانە ناسرى بە چیرۆکى بەهاسانى فیتوو لێدانێک.
جێگەى باسە ئەم فستیواڵە لەلایەن ناوەندى هونەرى ئوستانى کوردستان بەرێوە چوو. ئەم ناوەندە لە داهاتوویێکى نزیکدا ئەو بەرهەمانەى کە گەیشتوونەتە دەفتەر و دەبیرخانەى ئەم فستیواڵە، لە چوارچێوەى 2 کۆمەڵە بەرهەمى چیرۆک و ووتاردا چاپ دەکات. 

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی هونه‌ری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری هونه‌ری:
كورته‌ فیلمی كوردیی "ژیانی لادێ" له‌سانفرانسیسكۆ پێشان درا


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان