ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278449
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

سه‌رپیچی که‌مینه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای دێموکراتدا!!

مێژووی ناردن : Sunday, November 18 @ 22:34:07 UTC

 
     رێبوار حسێنی
ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ر حیزب و رێکخراوێکی سیاسی و ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌ت و کۆڕ و کۆماڵێکی مه‌ده‌نی دا زۆرتر به‌رچاوه‌ و قسه‌ی سه‌ر زار و زمانانه‌ ، زۆرایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌یه‌ به‌سه‌ر که‌مایه‌تــــی دا و پابه‌ند بوونی که‌مینه‌یه‌ بۆ بڕیار وره‌فتار و یاسا و رێساێک که‌ زۆرینه‌ دایان ده‌رێـــــــــــــژێ و کارو باریان پێوه‌ به‌رێوه‌ ده‌با و ده‌بنه‌ بسته‌و ته‌وه‌ره‌ و کار و باری سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تــــی ژیانی کۆماڵانی  خه‌ڵکی به‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌سووڕێ ،     


ده‌بنه‌ گـــــه‌ ڵاڵــــه‌ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی کار و چالاکی ، له‌ ده‌ورانی ده‌ســـــــــه‌ڵاتی زۆریـــــــــنه‌ی  ده‌سه‌ڵات دار داو تا هه‌ڵبژاردن ئاڵوگؤڕێکی ترو سه‌ر له‌نوێ هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌ێکی تر. که‌ ئه‌م زۆرینه‌یه‌ له‌ ئاکامی ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی و دوای گرتنی کۆنگره یان دوای کۆتایی هاتن به‌ ده‌و‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتـــــــــی ده‌وره‌یی و سه‌رله‌نوێ ده‌نگ دان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێته‌ کایه‌وه‌. 
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم  ئه‌وه‌یه‌ که‌، ئاخـۆ بڕیاردان و هه‌ڵس وکــــــــــه‌وتی زۆریــــــــنه‌ هه‌میشه‌و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا  دێموکراسیانه‌یه‌ و مافی هه‌موو چین و توێژ و که‌مینه‌کان ،  وه‌ک خۆی و به‌شێوه‌ێکی دێموکڕاسیانه‌ له‌ به‌رچاو ده‌گرێ،؟ یان به‌ دوای ئـــــه‌و تێڕوانین و تیـــــــئۆریه‌ ده‌که‌وێ ، که‌ حه‌ق به‌زۆرینه‌یه‌ و ده‌بێ هه‌رچی ووت و کردی و بڕیاری له‌سه‌ر دا، که‌مینــــــــه‌ مل که‌چی بێ و په‌یڕه‌وی لێبات ، جا با  به‌ دڵ و خواست و له‌ قازانجی ویش دا نه‌بێت.!! بۆچــوون و تێڕوانینێکی چه‌واشه‌ و دوور له‌ مه‌نتیق له‌ ناو به‌ شێک له‌ خه‌ڵک دا باوه‌ که‌ ، دێموکڕاسی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و بڕیاری زۆرینه‌ وه‌ک یه‌ک ده‌زانن و پێیــــان وایه‌ کـــــــه‌ مادام زۆریـــــــنه‌ له‌ رێـــــگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ بۆ دانه‌وه‌ هاتۆته‌ سـه‌ر‌ کار وبۆته‌ داسدار و به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵ ، هه‌رچـــــــــــــی ده‌یکا ره‌وایه‌ و هه‌رچی ده‌ی لێت ده‌بێ موو به‌ موو به‌رێوه‌بچـێ و هه‌ر که‌س هه‌ر داوا و بۆجوون و تێڕوانین و گله‌و‌ گازنده‌ێکی هه‌بێت ، مادام له‌ گه‌ڵ ویــــست وپه‌یـــــڕه‌ و تێڕوانیـــــــــــنی  زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست رێک نه‌بـێ و یه‌ک نه‌گرێته‌وه‌، ده‌بێ پاش گوێ بخرێ و که‌س مافی نه‌بـێــــــــت بیر و رای  خـۆی ده‌رببڕێت ، مادام که‌ که‌مینه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دێموکڕاسی به‌ مانـــــای ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵ بزانین ، ده‌بـێ به‌و مانایه‌ بێت که‌ ده‌سه‌ڵات ، ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هـــه‌ مــوو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێت ، نه‌ک به‌شێکی کۆمه‌ڵ به‌سه‌ر به‌شێکی تردا. چونکه‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ره‌گرینگی دێموکڕاسی ، مافـی بڕیاردانێکه‌ که‌ هه‌موو چێن و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ، وه‌ک یـه‌ک و به‌ شێوه‌ێکی یه‌ک سان تێیدا به‌شدار بن و که‌لکی لی وه‌ر گـــرن .                           
ره‌نگه‌ په‌یڕه‌وانی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ وابیر بکه‌نه‌وه‌ که‌ ، ئه‌و که‌ســــــــانه‌ی لـــــــه‌ هه‌ل و مه‌رجێکـی تایبه‌تی دا ده‌بنه‌ که‌مینه‌ ، له‌ کات و سات و هه‌ل ومه‌رجی ره‌خساوی دیکه‌دا ده‌بنه‌ زۆرینه‌ ، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌مان له‌ پێش سه‌رکه‌وتن و به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان، که‌مینه‌ و مل که‌چی زۆرینــــــــــــه‌ بوون و، ئه‌مه‌ ئه‌سـڵـی به‌رانبه‌ریه‌ .   لێره‌دا وڵام ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ زۆر بار و هه‌ل ومه‌رج دا ئه‌سڵـــــی به‌رانبه‌ری مانا و کاریگه‌ری خــۆی له‌ ده‌ست ده‌دا و ده‌سه‌ڵات و بڕیاری زۆرینــه‌ هێز و تـــوانــــا  و ده‌ره‌تانی که‌مینه‌ ، بۆ راگه‌یاندن و په‌ره‌ پێدانی روانگه‌و بیر و باوه‌ڕیان ، به‌ربـــه‌ســـــت  ده‌کــا و که‌مینه‌ بۆ هه‌میشه‌ ده‌بێته‌  که‌مایه‌تی و ده‌رفه‌ت و رێگای ره‌خسانی هه‌ل ومه‌رجی به‌ زۆرینـــــــــه‌ بوونی لێده‌گیرێ . ئه‌و ده‌م ئیتر ئه‌سـڵــی به‌رانبه‌ری  مانا و کاریگه‌ری خــــــــــــۆی له‌ ده‌ست ده‌دا و ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ ورده‌ ورده‌ ماناو جێگای خۆی ده‌گۆڕێ و ده‌بێـــــــته‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رگــر له‌ به‌ر ده‌م که‌مایــــــــه‌تی دا و ســـــه‌ره‌نجام پیشێلکاری دێــــته‌کایه‌وه‌ و بـــڕیـــاری زۆربــــــه‌ی خـه‌ڵـک ( ده‌ســــــــه‌ڵات  و ده‌وڵه‌تێــــــک که‌ به‌پشتــــــیوانی زۆربه‌ی خــــه‌ڵک بــه‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌ ) ، مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی  تــاک و ده‌سته‌ و که‌مینه‌کانی  ناو کۆمه‌ڵگا ، ده‌خاته‌ ژێر پـێ و به‌ره‌و نادێموکڕاسی  و دیتکاتۆری ده‌ڕوا . ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی که‌ بۆ به‌شداری خه‌ڵک له‌ ژیانی رامیاری و ئابـووری و   هتد ، له‌ کۆمه‌ڵگادا پێویستن وه‌ک  مافی ئازادی راده‌ربڕین و بیرکردنه‌وه‌ ، کۆڕو کۆبونه‌وه‌ و  پێکهێنانی حیزبی سیاسی و کۆمه‌ل وناوه‌ندی ئابوری وزانستی و ته‌ندروستی و مافی ده‌نگدان وخۆ به‌ربژار کردن  بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پله‌ و پایه‌ له‌ ئۆ‌رگانه‌کانی ده‌سه‌ڵات دا و له‌ به‌رچاو گرتنی ئــــــــه‌و مافانه‌ و دابین کردنیان به‌ چه‌شنی یه‌ک سانی و بێ جیاوازی ره‌گه‌زی و ئایینی وزمانی و هتد، بۆ‌گشت هاووڵاتیان ، که‌ بناغه‌ی سیستمێکی دێموکڕاسی پێک دێــنـن ، ده‌خـــرێـنـــــــه‌ ژێــــــــــــــــــر پێ و کۆماڵگا گه‌شه‌ناکا و له‌ پاوانی ده‌سه‌ڵاتی  زۆرینه‌ دا قه‌تیس ده‌مێنــێ .  ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ نه‌ک هه‌ر که‌مایه‌تی ، ته‌نانه‌ت تاکیش ده‌که‌وێته‌ سه‌رپێچـی کردن و  نا فه‌رمانی له‌ یاسا و بڕیاراتی زۆرینه‌ . که‌ ئه‌م سه‌رپیچـی و نافه‌رمانیه‌ ، بۆ به‌رگری و پارێزگاری له‌ هێندێک ئه‌سـڵی به‌رچاو و گرینگ ، یان به‌رژه‌وه‌ندی بنچینه‌یی و گشتی ، له‌ مێژووی دێموکڕاسی دا شوێنی گرینگ و به‌رچاوی تایبه‌تیان هه‌یه‌ و، ئه‌م مل نه ‌دان و سه‌رپێچی کردنانه‌ ده‌بـێ له‌ کردوه‌وی رێزنه‌گرتنی یاسا  له‌ لایه‌ن خراپکارانه‌وه‌ ، جیاوازی بۆدابندری و لێک هه‌ڵاوێردرێن و به‌ چاوێک سه‌یر نه‌کرێـن . چـونـکه‌ ئامانج له‌م سه‌رپێچـی کردنانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رنجی بیر ورای گشتی ، بۆ لای زۆره‌ ملی و بێ ده‌ربه‌ستی کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتدار، یان  ناوه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، رابکێشرێت و به‌م جۆره‌ ئه‌وان ناچار بکرێـن که‌ به‌ سیاسه‌ت و هه‌ڵس و که‌وتی خۆیاندا بچنه‌وه‌ . هێندێک جاریش مه‌به‌ست له‌و سه‌رپێچیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ رێگای رێکخستن و هاندانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ، پێش له‌ ئه‌نجامدانی سیاسه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ و بێدادی بگیرێــت. که‌ له‌ فه‌رهه‌نگــی  سیاسی دا به‌م جۆره‌ هه‌ڵس و که‌وت و خه‌باته‌  ده‌ڵێن ،، سه‌ر‌پێچی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نـــی،،. که‌ ئه‌وه‌ش به‌ پێی ئه‌سڵی به‌رانبه‌ری ، که‌ مل که‌چ کردن و رازی بوونه‌ له‌ به‌رانبه‌ر یاسا داو سیستمــی دێموکڕاسی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌، له‌ کاتێک داره‌وایه‌ ، که‌ وه‌ک ئاخرین ئاڵتڕناتیڤ وشێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی، بیری لێبکرێته‌وه‌ و به‌ کار بهێندرێ . که‌ نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاو و سه‌رکه‌وتووی  ئه‌م شێوه‌ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ماف له‌ رێگای سه‌رپێچی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نیه‌وه‌، وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خــۆیی،، هـینــد،، بــوو به‌ رێبـــه‌رایه‌تــی  گــانــــدی .!!   په‌یڕه‌وانی رێبازی سه‌رپێچی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی ، باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ ، قه‌بوڵ کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ، که‌مایه‌تی یان تاک ناچارنا‌کات، که‌ مل که‌چی هه‌موو یاسا ێک بن ،  یان یاریده‌ده‌ر و هاوکاری سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تێک بکه‌ن که‌ بێدادی و نابه‌رانبه‌ری پیوه‌دیار بێت . چـونکه‌ هێندێک مل که‌چـی و هاو کاری بۆ ئه‌و یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌ ، کات و ساتی له‌بار و پێویستی خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌فیڕۆ ده‌داو، له‌ زۆر حاڵه‌ت و شوێن دا ده‌نـگی خه‌ڵکی ئاسایی له‌ ناو پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی و  ده‌سه‌ڵاتداری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ند دا ون ده‌بـێ و به‌ فیڕۆ ده‌چــێ . هه‌ر بۆیه‌یه‌ که‌ سه‌ر پێجـی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نــی ، ده‌توانێ سه‌رنجـی جه‌ماوه‌ر بۆ لای ناراستی و بێدادیه‌کان راکێشێ . ئه‌مه‌ش وه‌ک کرده‌وه‌ێکی دژی دێموکڕاسی نا، به‌ڵکو وه‌ک هاوکارو  یاریده‌ده‌رێک بۆ سه‌قامگیری دێموکڕاسی ، له‌ به‌ر چاو ده‌گیرێت ،  چونکه‌  ته‌رازوی هه‌ڵسه‌نگاندنی  راستی و ناڕاستی ، هه‌رده‌بێ ویژدانی تاک و که‌مینه‌و چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ بێ و که‌س ناتوانێ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات و یاسای بێداد دا شان له‌ ژێر به‌ر پرسیاری نه‌وی کاو له‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی لابه‌رێ و ده‌ست له‌ سه‌ر ده‌ست دانێ و تماشاکا ، چـونکه‌ مڵ که‌چـی له‌ به‌رانبه‌ر یاسا ناره‌وا و سه‌ره‌ ڕۆکاندا ، زیانی له‌ نافه‌رمانی مه‌ده‌نی زیاتره‌  بـۆ تاک و که‌مینه‌و کۆمه‌ڵگا و  ته‌نانه‌ت بۆ زۆرینه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتیش .

رێبوار حسێنی وڵاتی سوئێد
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

وتارڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان