ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 11 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

سپاسنامەی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری خۆراگری كوردستان لەمەر بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی رژیم!

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9278461
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

کۆبوونەوەى دووهەمى وەڵاتانى دەریایى مازەندەران

مێژووی ناردن : Friday, October 26 @ 08:06:42 UTC

سەرەلەبەیانى ڕۆژى سێ شەممە24ى ڕەزبەر 16ى ئۆکتۆبر کۆبوونەوەى پَنج ووڵاتى ڕوسیە،avatar قەزاقستان، تورکمەنستان و ئازەربایجان، ئێران لە تاران دەستى پآ کرد، و محمود ئەحمەدى نژاد سەرەک کۆمارى رژیمى ئاخوندى کە میواندارى کۆبوونەوەکە بوو سوخنرانى کرد و باسى لە بەشێک لەو ڕێکەوتنانە کرد کە لەساڵى2003، بەدواى یەکەم کۆبوونەوەى ئەوپێنج وەڵاتە لە تورکمەنستان پەسەندیان کردبوو. ئەحمەدى نژاد لە قسەکانیدا گلەیی لە جێ بە جێ نەکردنى بڕگەکانى ڕێکەوتنەکانى تورکمەنستان کرد.
.


وەک ڕوونە، جیاواز لە ئێران چوار وەڵاتى دیکە، واتە ڕوسیە، تورکمەنستان، ئازەربایجان و قەزاخستان، لەڕیزى ئەو وەڵاتانەن  کە پێک هێنەرى کۆمارەکانى یەکێتى شۆرەوی بوون. ئەگەرچى ئەو وەڵاتانە خاوەن حکومەت و دەسەڵاتى سەربەخۆن، بەڵام بەپێى ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نوێ یانەى دەوڵەتى ڕوسیە، لەلایێک لە هەوڵى دروست کردنەوەى بەرەییک لە بەرانبەر ئەمریکا و ڕۆژئاوا دایە و لەلاییکى دیکەوە لە هەوڵدایە نفوزى سیاسى بەسەر وەڵاتانى کۆمارەکانى شۆرەویى کۆندا بمێنآ. هەر بۆیە سیاسەتەکانى ڕوسیە بەشێوەییکە کە  ئەگەر هەرکام لە وەڵاتانى کۆمارەکانى شۆرەویى ڕابردوو پێوەندى سیاسى و سەربازى توندوتۆڵى لەگەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا هەبآ دەکەوێتە بەر فشارى ڕوسیەو کێشەى بۆ دروست دەکرآ، هەروەک ئێستا کێشەى بۆ گورجستان دروست کردوەو هاوکارى نەتەوەى ئەفخازیا دەکا بۆ ئەوەى سەربەخۆیى لە گورجستان وەرگرن.
لێرەدا دەبآ بزانین شوێن و جێگەى ڕژیمى ئاخوندى لە پێک هاتەى پێنج دەوڵەتەدا چى یە. وەک ئاشکرایە  ڕژیمى ئێران کێشەى لەگەڵ ئەمریکا هەیەو دەوڵەتى ڕوسیەش کەڵکى لەو کێشەیە وەرگرتوە بۆئەوەى زیاتر بتوانآ ڕژیم بەلاى خۆیدا ڕاکێشآ و قازانجى ئابوورى و بازرگانى زۆرى لێ وەدەست بێنآ. بەو قازانجانەى دەوڵەتى ڕوسیە لە ڕژیمى ئێران دەستى دەکەوآ، پآ ى خۆش نیە کێشەى ئەتۆمى ئێران لەگەڵ کۆمەڵگەى جیهانى کۆتایى پآ بێ، بەو وردە دیفاعانەش لە ڕاگەیندراوەکاندا لە ڕژیمى دەکا تەنیا مەبەستیەتى دڵى دەسەڵاتدارانى لە ئێران خۆش بکا بەوەى ڕوسیە دیفاعیان لێ دەکا. ئەوە ئاشکرایە لە پێوەندیەکان لەنێوان وەڵاتان هەمیشە قازانجەکان و مەبەستە بنەڕەتیەکان قسەى یەکەم دەکەن. ڕژیمى ئاخوندى ئەگەر دڵى بە ڕوسیە خۆشە کە لە هەر هەل و مەرجێکدا پشتى بگرآ، خۆى فریوداوە، مەگەر دوو بڕیارنامەى ئابلوقە لە دژى ڕژیم بە ڕەزایەتى  ڕوسیە و چین لە ئەنجومەنى ئاسایش پەسەند نەکرا.؟ مەگەر دامەزراوەى ناوکەیی بووشێهر بەپآ ى ڕێکەوتنامەکان لەنێوان ڕژیمى ئێران و ڕوسیەدا نەدەبوو تا ئێستا کارى بکردایە؟ شک لەوەدا نیە، ڕوسیە نزیکى لە ڕژیمى ئێران و حکومەتەکانى دیکە لەو ناوچەدا تەنیا بە قازانجى خۆى و مەبەستە سیاسى و ئیستراتیژیکەکانى بەکار دێنآ.
لەپێوەند بە دەریاى خەزەرو سەرچاوە سروشتیەکانى، ڕوسیە زۆر دەمێکە بەبآ پرسى ڕژیمى ئێران، کەڵکیان لێ وەردەگرێ، هەرچەندە ڕژیمى ئێران داواى لە ڕوسیە و وەڵاتانى شەریکى دەریاى خەزەر کردوە کە بێ ڕەزامەندی هەموو دەوڵەتەکان کەڵک لە سەرچاوە سروشتیەکان   وەرنەگرن و  چەند جار ڕایگەیاندوە دەریاى خەزەر بەشى هەرەزۆرى ئى ئێرانە، بەڵام هیچ کام لە وەڵاتانە گوآ یان بە داواکانى ڕژیم نەداو ڕایانگەیاندوە  بەشى ئێران لە دەریاى خەزەر تەنیا 17 تا 20 لەسەدە. بەو هەڵە و خەیانەتانە رژیمى ئێران بەرانبەر بە خەڵکى ئێرانى دەیکا نزیکە جارێکى دیکە ڕوداوە مێژووییەکان دووبارە بێتەوە و سەر لە نوآ ڕێکەوتنى تورکمەنچاى سەرهەڵداتەوە، حکومەتى ئەوکاتەى ئێران بەهۆى نەبوونى سیاسەتێکى سەربەخۆ و نەبوونى شارەزایی کارێکى کرد بەشێک لە خاکى ئێران بەفیرۆ بچآ و بخرێتە سەر خاکى روسیە. بە سیاسەتى هەڵەى فەتحعلى شا لە سەدەى هەژدەدا، ئێران بووە مەیدانى تەران تەرانى دەسەڵاتە پاوان خوازەکانى ئینگلستان و فەڕانسە و ڕوسیە و هەرکام لەو دەسەڵاتانە ڕێکەوتنى جیا جیایان لەگەڵ حکومەتى فەتحعلى شا دا ئیمزا دەکرد بۆ وەدی هاتنى قازانجەکانى، کاتێکیش حکومەتى فەتحعلى شا پێویستى بە هاوکارى هەرکام لەو دەوڵەتانە بوو، پشتیان تێ دەکرد. ئاکامەکەشى ئەوە بوو کە دەوڵەتى ڕوسیە لە ساڵى 1846 توانى تاشکەند و تورکمەنستان داگیر بکاو دەستى بگاتە دەریاى خەزەر.
بەڵێ ئەگەرچى ئێستا سەدەى بیست و یەکەو ئاڵ و گۆڕى زۆر لە وەزعى جوغرافیایى و تەنانەت سیاسى و زانست و پێشکەوتنى مرۆڤ  و شێوەى پێوەندیە نێو دەوڵەتیەکان دەبیندرێ، بەڵام بەو هەموو ئاڵ و گۆڕانەش، قازانج خوازی ومعامەلەی دەسەڵات و دەوڵەتە خاوەن هێزەکان بەسەر دەسەڵاتە کەم هێزەکان گۆڕانى بەسەردا نەهاتوەو، ئەگەر ئاڵ و گۆڕێکى کەم بەرچاو دەکەوێ، ئەوە لەشێوەى کارکردو تاکتیکەکاندایە نەک لە ئیستراتیژیک و سیاسەتە ڕیشەییەکاندا. گومان لەوەدا نیە کە ڕوسیە حەز ناکا رژیمى ئێران بۆمبى ئەتۆمى هەبێ و رازى نیە دەستى بەسەر نیوەى دەریاى خەزەردا را بگا. ئەوەى ڕوسیە گەرەکیەتى بوونى ئێرانێکى کەم هێزو کەم توانایە کە نەتوانێ لە درێژماوەدا کێشەى بۆ دروست بکاو دەسەڵات لە ئێران بە بەردەوامى لە قازانجى ڕوسیەدا کاربکا، وەک ئەوەى ئێستا دەبیندرێ.
دیارە دەسەڵاتدارانى ڕژیمى ئاخوندى بە خەیاڵی خۆیان ئاکامى کۆبوونەوەى پێنج دەوڵەتەکەى سەر دەریاى خەزەر لە تاران، بە قازانجیان کۆتایى پێ هاتوەو ڕژیم لەو کۆبوونەوەدا توانیویە مەبەستەکانى بپێکێ و بەرەییک لە بەرانبەر ئەمریکادا دروست بکا. بەڵام ئەوەى لەو کۆبوونەوەدا سەرکەوتنى وەدەست هێنا و قازانجى دەست کەوت دەوڵەتى ڕوسیە بوو، چونکە لەلایێک چەندین ڕێکەوتنى بازرگانى لەگەڵ ڕژیم ئیمزا کرد و خۆشى لەو بەڵێنانە شاردەوە کە دەبوو بە ئێرانى بدا بۆ دەست ڕاگەیشتنى بە سەر بەشەکەی ئێران لە دەریاى خەزەر و سەرچاوە سروشتیە دەوڵەمەندەکانى. لە پێوەند بە پشت گیرى کردنى ڕژیمى ئێران. هەر کات کار کەوتە گەلە ناسکەو مەوزوعەکە قووڵ بۆوە ڕوسیە و باقی وەڵاتان پشتى ڕژیمى ئێران ناگرن، بۆیە دەردەکەوێ ئەم جارەش رژیمى ئاخوندى دۆراندوویەتى.
بەختیار عەزیزى

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان