ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 25 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەێندراوی سازمانی خەبات بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای جیهادی خومەینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران

ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی‌ حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی

پەیامی پیرۆزبایی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی شەهید بوونی سێ‌ پێشمەرگەی كۆمەڵە

بەرێز بابەشێخی حسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات داوایەك پێشكەش بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكا

سی و دووهەمین سالیادی دەنگی خەباتی كوردستان پیرۆز بێ

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمان بۆ حیزبی شیوعی كوردستان و خانەوادەی عەزیز محەمەد

پەیامی هاوخەمی كاك بابەشێخ حسێنی بەبۆنەی كۆچی دوایی پورە فاتم قادری یەوە

راگەیندراوی ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی نوێ‌ رژیم

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9283776
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 18

ئانفلانزاى به‌راز چیه‌ و نیشانه‌كانى چین؟

مێژووی ناردن : Tuesday, April 28 @ 17:25:10 UTC

یه‌كه‌م سه‌عاتى رۆژى شه‌ممه‌ ٥ى بانه‌مه‌رِى ١٣٨٨بوو كه‌ ووشه‌ى "ئانفلانزاى به‌راز" له‌ رِاگه‌یێنه‌كاندا به‌رچاو كه‌وت، ووشه‌یێك كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رِابردوودا بوو به‌ سه‌ردێرى سه‌ره‌كى هه‌واڵه‌كان. چی ئانفلانزایێكى ساده‌ى ئه‌نده‌ مه‌ترسیدار كردوه‌؟


تووش بوون به‌ ئانفلانزاى به‌راز له‌ رۆژانى رابردوودا، بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مكزیك بینرا و دوایی له‌ ویلایه‌ته‌كانى باشوورى ئه‌مریكا چه‌ند تووشبوونێك بیندرا. رێژه‌ى كوژراوان به‌ هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ تا سه‌رله‌ به‌یانى دووشه‌ممه‌ ٧ى بانه‌مه‌رِ، به‌ پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و وه‌لاته‌ ١٠٣ كه‌س و تووشبووان به‌ ویرووسى "H١N١" نزیك به‌ هه‌زار و شه‌شسه‌د كه‌س بووه‌. بانكى جیهانى بۆ به‌رنگارى ئه‌و نه‌خۆشیه‌، ٢٢٥ ملوێن دولارى پێشكه‌ش به‌ ده‌وڵه‌تى مكزیك كردوه‌.
ئانفلانزاى به‌راز نه‌خۆشییێكى زۆر ئاسایی و ساده‌ى ده‌زگاى نه‌فه‌س كێشانه‌. ئه‌و ویروسه‌ له‌ به‌رازیشدا به‌ قه‌د مرۆڤ هه‌یه‌ و به‌ ئاسانى و زوو ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌لام زۆر كه‌م تووش بوو ده‌مرێ.
جا چ شتێك ئه‌و ویروسه‌ى كردوه‌ به‌ ویروسێكى مه‌ترسیدار؟ ویروسى به‌رازیش وه‌ك باقى ویروسه‌كانى دیكه‌ خۆى ده‌گۆرِێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رازانه‌ى تووشى ئانفلانزاى به‌راز بوون، هاوكات تووشى ئانفلانزاى مرۆڤ یان په‌له‌وه‌ر بن، ئه‌و ویروسانه‌ ده‌توانن له‌ له‌شى ئاژه‌ڵدا پێكهاته‌ى خۆیان بگۆرِن. به‌و شێوه‌یه‌ جۆرێكى نوێی ویروس دروست ده‌بێ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ جۆرى مرۆڤ و جۆرى ئاژه‌ڵ. ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و رووداوه‌یه‌ كه‌ وێده‌چێ سه‌باره‌ت به‌ ویروسى ئێستا رووى داوه‌.
ویروسى نوێ یه‌كێك له‌ جۆره‌كانى H١N١"" ه‌. N و H كورت كراوه‌ى ووشه‌ى (Neuramimidase) و (Hamagglutinin) ناوى دوو سلولى ویروسه‌كه‌ن. به‌ گشتى ١٦ جۆر له‌ Hamagglutinin و ٩ ژێرمه‌جموعه‌ى له‌ Neuramimidase هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن پێكه‌وه‌ پێكهاته‌ى جۆراوجۆر پێك بێنن. جۆرى "A H١N١" ویروسى ئانفلانزا بۆ یه‌كه‌م جار ساڵى ١٩٣٠ى زایینى قوره‌نتێنه‌ كرا.
رێگه‌كانى بلاوبوونه‌وه‌ ویروسى ئانفلانزاى به‌راز و نیشانه‌كانى تووش بوون
ویروسى ئانفلانزاى به‌راز ده‌توانێ به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌ به‌رازه‌وه‌ بۆ مرۆڤ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ى تا ئێستا رووى داوه‌ له‌ به‌رازه‌وه‌ بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه‌. به‌ پێى رِاپۆرته‌كان، له‌ مكزیك دا تا ئێستا ٤ بابه‌ت له‌ مرۆڤ بۆ مرۆڤ گوازراوه‌ته‌وه‌. گواستنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ بۆ مرۆڤ وه‌ك گواستنه‌وه‌ى هه‌لامه‌تى سه‌رمابوونى ئاساییه‌، و له‌ رێگه‌ى پشمین و كۆكه‌وه‌ رووده‌دا.
بلاو بوونه‌وه‌ى ئه‌و ویروسه‌ له‌ جیهاندا مه‌ترسییێكى دیكه‌یه‌ كه‌ له‌و باره‌وه‌ ووریایی دراوه‌. ئه‌و ویروسه‌ ده‌توانێ له‌ رێگه‌ى موسافیره‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌لاتانى دیكه‌ بگوازرێته‌وه‌. به‌ پێى ووته‌ى مارگارت چان، سه‌رۆكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى (WHO) دۆزینه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ خۆى ده‌توانێ مه‌ترسیێكى جیهانى بێ. ئه‌گه‌رى زۆره‌ كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر جۆرى نوێى ویروسه‌كه‌دا ئاسایشیان نه‌بێ. به‌لام ئه‌وه‌ى كه‌ ئایا ئه‌و جۆره‌ هه‌لامه‌ته‌ چه‌نده‌ مه‌ترسیداره‌، به‌ پێى ووته‌ى كارناسان له‌ رۆژانى داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێ.
به‌پێى راگه‌یێندراوى ناوه‌ندى پێشگیری له‌ په‌تاكانى ئه‌مریكا، ئانفلانزاى به‌راز له‌ رێگه‌ى خوارده‌مه‌نیه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌. به‌لام بۆ دڵنیایی زیاتر ده‌توانرێ گه‌رماى گۆشتى به‌راز تا ٧٢ ده‌رجه‌ بگه‌یێنن. به‌و شێوه‌ ویروسه‌كه‌ به‌ ته‌واوى له‌ ناو ده‌چێ. نیشانه‌كان هه‌ر وه‌ك نیشانه‌ى هه‌لامه‌تێكى ئاساییه‌: تاو، هه‌ست كردن به‌ ماندوویه‌تى، بێ ئیشتیایی و پشمین. هێندێ له‌ نه‌خۆشه‌كان هه‌روه‌ها ئاو له‌ لووتیان ده‌تكێ و قورگیان دێشێ و حاڵه‌تى رشانه‌وه‌یان هه‌یه‌. ئیسحاڵى له‌گه‌ڵ هێڵنج له‌ ئانفلانزاى به‌رازدا توندتره‌ له‌ جۆره‌كانى دیكه‌ى هه‌لامه‌ت.
چ ده‌رمان گه‌لێك له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا به‌ كه‌ڵكه‌؟
به‌ پێى راگه‌یێندراوى (CDC) ئیداره‌ى سلامه‌تى ئه‌مریكا، دوو ده‌رمانى "Tamiflu" و "Relenza" كه‌ ده‌رمان گه‌لێكى به‌ كه‌ڵكن بۆ به‌رنگارى ئه‌و ویروسه‌ و ته‌واوى جۆره‌كانى ئانفلانزاى به‌راز.
هه‌ر چه‌ند تا ئێستا هیچ ده‌رزیێكى به‌ كه‌ڵك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى و ناوه‌ندى پێشگیرى له‌ په‌تا له‌ ئه‌مریكا ویرووسى "H١N١"یان قورنتێنه‌ كردوه‌ تا بۆ دروست كردنى ده‌رزى بدرێن به‌ داروسازه‌كان.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی زانستی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری زانستی:
خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م كردنه‌وه‌ "كه‌م هۆشى"


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان