ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 13 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10912566
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر روخانى رژێمى ئاخوندى ئێران؟

به‌ڵێ بێگومان
نازانم
نه‌خێر



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 5

چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى

مێژووی ناردن : Thursday, March 12 @ 18:37:00 UTC

مامۆستا سه‌یید جه‌لال الدین حوسێنى (په‌ژار)
براو خوشكه‌ كورده‌ زمان شیرینه‌ ژیان تاڵه‌كانم!
هه‌ر چه‌ند كه‌ ده‌زانن ژیانتان به‌ خه‌بات ده‌بێته‌ نوقڵ و نه‌بات و خه‌بات به‌ رێگه‌ى خه‌باتدا زووتر ده‌گاته‌ لووتكه‌ى ئاوات و درِك و داڵى رێگه‌ش به‌ بڵێسه‌ى هه‌ناسه‌ى دایكى شه‌هیدان ئاوورى تێ به‌ر ده‌بێ و به‌ دڵپاكیى ئێوه‌، درِووى مه‌م و زین پاك ده‌بێته‌وه‌ و به‌كره‌ شه‌یتانى داگیركه‌ر یه‌ك سه‌ر ده‌رِواته‌ ده‌ر، به‌لام پێش ئه‌وه‌ بگه‌ینه‌ ئاوات و ئاره‌زوو با دانیشین سێ به‌ سێ و دوو به‌ دوو، ئه‌و زمانه‌مانه‌ كه‌ كۆڵه‌كه‌ى ژیانمانه‌ و پێناسى گه‌لى كورده‌ و تا بڵه‌ى به‌ مانا و وورده‌ بهێنینه‌ كۆرِى ئه‌مرۆمان كه‌مێكى لێ بخه‌ینه‌ سه‌رده‌مى دڵى تا مه‌زرۆمان، ئۆخه‌ى به‌زى خۆمانه‌ له‌ برینى خۆمان.


با ئه‌مرۆ نه‌چینه‌ سه‌رباسى رابووردووانى به‌ داخه‌وه‌ مردوو،     
چه‌قو چۆ دڵمان داگرێ                  
  كڵى داخى پێ هه‌ڵكرێ
             ****
دیزه‌ى دڵمان بێنێته‌ جۆش               
ده‌رخۆنه‌ى چاو بێته‌ خرۆش
               ****
چه‌ورایی دڵ برِژێته‌ كۆش                
بۆمان نه‌كرێ دوو قسه‌ى خۆش
               ****
 ئه‌مرۆ ناچینه‌ گۆرِستان                 
گۆرستانى ئه‌ده‌ب ویستان
                ****
 ئه‌مرۆ له‌ ماڵ ده‌رناكه‌وین              
ده‌دوێین له‌ شین بێ یان ئه‌وین
                ****
ده‌رِه‌نگێنین باخچۆڵه‌ى ژین            
به‌ گوڵى سوور و زه‌رد و نه‌خشین
                 ****
ئاویان دێرابێ به‌ ئه‌سرین               
له‌ سه‌رچاوگه‌ى ئه‌وین و شین
               ****
ره‌نگاو ره‌نگه‌ باخچۆڵه‌كه‌م              
له‌ گوڵ داده‌گرم كۆڵه‌كه‌م
            ****
ده‌به‌م به‌ دیارى بۆ یاران                 
به‌ كوێریى چاوى نه‌یاران 
           ****
ده‌با ده‌ست كه‌ین به‌ گوڵ چینین          
به‌ ئه‌سپاییان ده‌ست بۆ به‌رین
           ****
ووریا و ئارام بین نه‌شه‌مزێن             
حه‌یفه‌ بشه‌مزێن بچرِژێن
          ****
گوڵ وه‌ك خۆى ناسكه‌ دڵى             
ساز كه‌ین چه‌پكۆڵه‌ى چوارچڵى
                                     میراوا  ١٧/٥/١٣٦٤
                                  ****
دڵم خۆش بوو به‌ سه‌ریا دابوو تارا               
گوتم وا دێته‌ لام هاتۆته‌ ئارا
كه‌ چووم پێشوازى كه‌م دیم ناگه‌مه‌ دڵ          
شه‌رم گێرِایه‌وه‌ رۆیشتو تارا
                         ****
گوتى با نه‌مگرێ ئاه‌ و هه‌ناسه‌ت                
ژوانمان باخه‌ شه‌و لاى جێى پیاسه‌ت
شكاندى واده‌كه‌ى فه‌رمووى به‌یانى             
درۆ ئه‌مرۆكه‌ پێى دێژن سیاسه‌ت
                         ****
چ بوو گیانم نه‌ده‌نگت ما نه‌ره‌نگت             
له‌ كوێ نێژراوه‌ بالاى شۆخ و شه‌نگت
هه‌موو رۆژێ به‌ دواتا خێله‌ چاووم               
شه‌و ئه‌زرینگێته‌وه‌ گۆێچكه‌م به‌ ده‌نگت
                              ****
خه‌ریكم گیانه‌كه‌م سوێم بێته‌وه‌ بۆت             
نیه‌ رێم هێند ئه‌مو ئه‌و دێنه‌ ئاسۆت
ده‌بێ ئه‌مجار له‌ سه‌ر سینه‌ت بكوژرێم             
له‌وه‌ چاكتر كه‌ خوێنم دێته‌ ئه‌ستۆت
                              ****
كه‌ دیم بسكت به‌ سه‌ر شێواوى ده‌بزووت           
ده‌مێك سه‌ر شان بوو جێگه‌ى، تاوێ سه‌ر رووت
گوتم كوێرى دوو چاوى شینه‌ بسكى               
كه‌ ئاوى چاوى مار درژێ به‌ زمرووت
                               ****
ئه‌ونده‌ى ده‌رده‌ دڵ كرد دڵ، وه‌رِه‌ز بووم            
ده‌ڵێ به‌ر ته‌نگه‌ ئه‌شكه‌وتى په‌راسووم
ئه‌وند بیرى به‌داسوو دێته‌ ناوم                   
ژیانم تاڵ بووه‌ چ بكه‌م كه‌ نه‌بزووم
                         ****
له‌ ده‌ستم دا له‌ رێى تۆدا جوانیم               
به‌ دڵ كردم ئه‌وی زانیم و توانیم
كه‌ زانیت وا زرِا ناوم له‌گه‌ڵتا                    
گووتت ئابرووم ده‌چێ من تازه‌ تیانیم
                            ****
گوتم تۆخوا به‌ راست بۆم دێیه‌ جێ ژوان            
گووتى خۆ كورد ده‌ڵه‌ن یه‌كجار به‌ برِوان
نه‌هاته‌ ژووان و پێم گوت چی بوو واده‌ت           
گوتى دروێش به‌، هه‌ر مه‌رگى نه‌بێ جوان
                               ****
گوتم هه‌ر چه‌ند كه‌ كیژان قیتو قۆزن             
بیانوو گرن و وه‌ك منداڵ گرِۆزن
گوتى بۆ رێى ئه‌وین سه‌ر پرده‌بازه‌ و             
ئه‌تۆش نه‌تكرد، گوتم پیاوى درۆزن
                           ****
گلێنه‌ى چاومى هێزى دڵم تۆى               
له‌ رێى تۆدا ئه‌وى خوا داى به‌ من رۆی
سه‌رم ماوه‌ ئه‌وا ده‌ینێمه‌ به‌ر پێت            
مه‌ڵێ ده‌یكۆڵیه‌وه‌، هه‌ر كه‌س به‌شى خۆى
                                                بانه‌ ١٣٥٣  ك خ
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ئه‌ده‌بی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ئه‌ده‌بی:
چه‌پكه‌ گولى چوارچڵى


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 2


ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان