ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508421
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

وڵامێک و داواێک!!!

مێژووی ناردن : Tuesday, September 25 @ 23:47:53 UTC


 
  رێبوار حوسێنی 
وتار نووسین و بڵاوکردنه‌ه‌وی بیر و را له‌ سه‌ر پانتایی ماڵپه‌ڕه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ که‌ هه‌یه‌ و به‌ر چاو ده‌که‌وێ ، جێگای دڵخۆشـی و هیواداریه‌ به‌ داهاتوێکی پڕ به‌رهه‌می رۆژنامه‌گه‌ری رۆشنبیری . ئه‌وه‌ی که‌ ده‌توانێ مرۆڤه‌کان لێک حاڵی بکاو چه‌ندایه‌تی و چلۆنایه‌تی شته‌کان ده‌ربخات ، لــــــــه‌ هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆ دا ، نووسین و شیکاری و روونکردنه‌وه‌یه‌. جا ئه‌و نووسین و روونکردنه‌وانـــه‌ سیاسی یان ئابووری یان کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری بن ، هه‌ر کــــــــام له‌وانه‌ ده‌بــــــێ به‌شێوه‌ێک لـــه‌ شێوه‌کان باسیان لێوه‌بکرێ و لایه‌نه‌ باش وخه‌راپه‌کانیان نیشان بدرێ و کێش باش ده‌تــوانی ئه‌م کاره‌بکات ، کارێکی باشه‌ و من به‌ش به‌حاڵی خــۆم سپاســی ده‌که‌م ، چونکه‌ وه‌ده‌ست هێـنــــــانـــی زانست و زانیاری هه‌ر له‌ روونکردنه‌وه‌و شیکاری و راگه‌یاندن و خستنه‌ رووی بابه‌ته‌ جۆراو جۆره‌ کانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگای داخــه‌ و ئێمه‌ی کوردی تازه‌ کار له‌م بــــــوواره‌دا تاراده‌ێکی به‌ر چاو لێی بێ به‌شین ، هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و ره‌خنه‌ی به‌جـێ و راستــکـردنـه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و که‌م و کوڕی بابه‌ته‌کانه‌ چ له‌ باری نێوه‌رۆک و چ له‌باری رێنووس ورێزمان و داڕشتنــــه‌وه‌.        


فه‌رهه‌نگ و که‌لتور ، جا چ فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری سیاسی بێ یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر شتێکی تـر، کاتێک گه‌شه‌ده‌کا و پێ ده‌گات که‌ خوێنه‌ر یان بیسه‌ر به‌ چاو و گوێی ره‌خنه‌گرانه‌ی زانستــــــــی و بۆ تێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچــوون سه‌رنجیان بدات ، نه‌ک بۆ ســووکایه‌تی و که‌م بایه‌خ نیشـــــــــان دان و گاڵته‌ پێ کردن.!! کاتێک مرۆڤ نووسراوه‌ی نووسه‌رێک یان شێعری شاعیرێک ، یان ده‌قێکی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندێک سه‌رنج ده‌دا و ده‌خوێنێته‌وه‌ ، ده‌بێ لانی که‌م  وزه‌ی هزر و بیری ده‌ســت نیشانکردنی سێ خاڵی سه‌ره‌کی که‌ هه‌ر نووسراوه‌ و ده‌قێک پێک دێنن هه‌بــێ ، وه‌ک( سه‌ره‌تا   ، هه‌واڵ ، نه‌ تیجه‌ یان ئاکام .) واته‌ هه‌ر نوسراوێک ده‌بێ به‌ پێشه‌کی و سه‌ره‌تاێک ده‌ست پێ بکات پاشان هه‌واڵ و رووداوێک باس بکات و وه‌گێڕێ و دوایه‌ ده‌بێ ئاکام و نه‌تیجه‌ێک بدات به‌ ده‌سته‌وه‌ . جا بابای ره‌خنه‌ گر و هه‌ڵه‌ هه‌ڵگر و په‌ڵه‌ راستکه‌ره‌وه‌ و شڕه‌پینه‌که‌ر ، ده‌بـــــــــێ زۆر شاره‌زایانه‌ و به‌ ئینساف و ویژدانه‌وه‌ له‌ پێناو ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و چاکسازی و تیگه‌یاندنـــــــه‌وه‌، ره‌خنـه‌ بگرێ، نه‌ک هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ و به‌ چاوی نه‌یار و نه‌ویستان له‌ بابه‌ته‌کان بڕوانــێ .!

ئه‌وه‌ی که‌من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه‌ به‌ر چاو شتێکه‌ که‌ به‌راستی ئێستا زۆر بـــــــــــــــــه‌رچاوه‌ و تاراده‌ێکیش دێارده‌ێکی ناشیرین و دوور له‌ ویژدان و شعـووری سیاسی مــرۆڤـی کورده‌ ، که‌ هیــوا دارم بتواندرێ به‌ هۆی چوونه‌ سه‌ری توانای زانستی و بیرکردنه‌وه‌ی دروستـی دوور لــــــــه‌ بـیـــــــر ته‌سکی و به‌رچاوته‌نگی ، هه‌ر که‌س له‌به‌ر خـۆیه‌وه‌ کاری بۆ بکا و له‌ راده‌ی کــــــــاریگه‌ری ئـــــــه‌و نه‌خۆشیه ، که‌م کاته‌وه‌ ، که‌ بێگومان باشترین ده‌رمانی نه‌خـۆشی پارێـز و خــۆپاراستنه‌ .!!! به‌داخه‌وه‌ نه‌خۆشێک له‌ناو حیزب و رێکخراوه‌ کوردیه‌کان به‌ گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کـوردستـــــــان بـه‌ تایبه‌تی ،هه‌یه‌ که‌ نه‌خۆشی چاو به‌یه‌کتر هه‌ڵنه‌هاتن و قســـه‌ له‌ پارسه‌نگی یه‌کتر هاویشـتـــــــن و تانه‌و ته‌شه‌ر دان و سووکایه‌تی پێکردن و یه‌کتر به‌ هێنــد نه‌گرتنــه‌ ، که‌ ئه‌م نه‌خـــــــۆشیه‌ بـــــــــه‌ ناشکوری نه‌بێ زۆرتر حیزب رێکخراوه‌ به‌ته‌مه‌ن و گه‌وره‌کانی گرتۆته‌وه‌ ، به‌ شێوه‌ێکی گشتی هـه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ تا خواره‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تایه‌ تێکه‌ڵ به‌ خوێن وره‌گ و پێستی ئه‌ندامه‌کانیان بـووه‌، هیوادارم و دوعا و نزام ئه‌وه‌یه‌ که‌ پیری شالیار له‌ هاواریان بێ و ئاهـورامه‌زدا شفایـان بـــــداو نووشته‌ی نیزم نامه‌ی نیزمیستــانی وه‌ک فڵانیزم و فیساریــزم ، زۆری و بۆریان بپارێـــــزی و له‌ به‌ر چاو و دڵی گه‌لیان نه‌بێــزێ .!!!         زۆر سه‌یره‌ ئه‌وانه‌ی که‌ بۆخـۆیان هه‌ر رۆژه‌ خه‌ریکی له‌ت و په‌ت   بوون و جیابوونه‌وه‌ و دابه‌ش و دابه‌ش بوونن ، خـه‌ونی گــولی به‌ سازمانی خه‌باته‌وه‌ ده‌بینن و به‌ جۆرێک  له‌ گه‌شه‌ و پــــــه‌ ر ه‌ سه‌ندنی ئه‌م سازمانه‌ هه‌راسانن ، نازانن چۆن هه‌ستی خۆیان( ئه‌ویش چ هه‌ستێک) ده‌رببڕن .   سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ به‌ دابه‌ش و دابه‌شکاری خۆیانه‌وه‌ خه‌ریکن و له‌ ئاکامیش دا حیسابه‌که‌یان هه‌رکه‌می هێناوه‌ و دێنــێ ، بــۆیه‌ هه‌ر ده‌میان به‌ که‌م راهاتوه‌ . ئه‌وی ده‌یڵێن هه‌ر له‌ ده‌ورو پشتـی بیستـه‌و له‌بیسـت تێ ناه‌ڕێ .!!         له‌ سایتی ،، بــۆ رۆژهـــه‌ڵات ،، دا براده‌رێک به‌ناوی ،، کاک عه‌لــی به‌هــرامــی ،، وتارێکی له‌ ژێرناوی ( بیره‌وه‌ری 27 مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات) بڵاو کردۆته‌وه‌ . کاک عه‌لی زۆر به‌وردی له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و کار وچالاکیه‌کانی سازمانی خه‌بات نووسیـوه‌ و بڵاو کردۆته‌وه‌ ، که‌ من به‌ش به‌حاڵی خــۆم ده‌ستخـۆشـی پێده‌ڵێم و له‌ لایه‌که‌وه‌ خۆشحاڵم کـــــــــه‌ مرۆڤـی کوردی خاوه‌ن باوه‌ری خه‌باتی دوای کۆنگره‌ی سێــــــهه‌می سازمان و  ئــــاڵو گۆڕه‌کانــــــــــــی به‌رهه‌می ئه‌م کۆنگره‌یه، به‌ خۆشیه‌وه‌ که‌وتونه‌ خــۆ و بڕیاریان داوه‌ که‌ شان به‌شانی هه‌ر کوردێکی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن باوه‌ڕی رزگاریخوازی و ئاشتی و یه‌کیه‌تی و برایه‌تی له‌ پێناو وه‌دی هـاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد دا ، دڵسۆزانه‌ و شێلگیر درێژه‌ به‌ رێبازی شه‌ هیدانـــی کورد و کوردستان به‌ گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات به‌ تایبه‌تی ، بــده‌ن . لــــــــــه‌ لایه‌کــــی تریشه‌وه‌ به‌داخم بۆ تێڕوانین وبیر و را ده‌ربڕینی چه‌نـد که‌سێک که‌ بۆچوون و رای خــۆیان له‌ سه‌ر نووسراوه‌که‌ی کاک عه‌لی به‌هرامی ده‌ربریوه‌ ، به‌تایبه‌ت ،، کاک دارا میم ،،. کاک دارا ره‌نگه‌ له‌کاتی خۆیدا له‌ قوتابخانه‌ ( ئه‌گه‌ر چووبـێ !!) له‌به‌ر بیری ئاڵۆز یان کورتی و که‌م وکــــــــــووڕ ی فکری یان هه‌ر هۆیه‌کی تر ، که‌ قوتابێکی ته‌مبه‌ڵ پێوه‌ی گیرۆده‌یــه‌، قــه‌تـی نومره‌ی ده‌رســـــــــــی نه‌گه‌یشتبێته‌ (20) بۆیه‌ وا هه‌میشه‌ ژاما ره‌ی (20) ی له‌سه‌ر زاره‌ و هه‌ر به‌و ئاواته‌وه‌ ئێســتــــــاش هه‌ر بۆ (20) و به‌ (20) وه‌ ده‌بزڕکێنێ ، بــۆیـه‌ نووسیویه‌  خــۆ سازمانی خــه‌بات (20) که‌س نابن.! به‌هه‌ر حاڵ بیست بن یان که‌متر ئه‌وه‌ هیچ له‌ راستیه‌کان ناگــۆڕێ و دڵنیاش بــــــه‌بـه‌ری رۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێ وکــاروانـیــش هــه‌ر ده‌روا و ... !!!     لێره‌دا له‌ کاک 20 ، ببورن له‌ کاک دارا ، ده‌پــرسم ئایا ئه‌و جه‌ریان و رێکخــــــــــراوه‌ غـــــــــــــــه‌یره‌ کوردیانه‌ی که‌ 20 جار 20 جار  دابه‌ش به‌ 20 بوون و ئێستا حیزب یان رێکخراوه‌که‌ی که‌ تـــــــــۆی  ئه‌ندامی ، شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵیان به‌ره‌ دروست بکا و شه‌و و رۆژ بۆیان له‌ده‌هۆڵ ده‌دا  ، به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر بیری شۆڤینیستی و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ، کورد به‌ نه‌ته‌وه‌ و خاوه‌ن ماف نازانن و داوای گه‌لی کورد وشۆڕشه‌ ره‌وا و خوێناویه‌که‌ی به‌ جیاوازیخواز و ئاژاوه‌گێــــڕ و بـڤــه‌ بۆ سه‌ر ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێران  ده‌زانــن ، ئه‌وان چه‌نـد که‌س و بایی چه‌ندن که‌ وا جه‌نابت و ئه‌وانه‌ی تۆیان به‌و بیر و بۆ چوونانه‌ فــرچـک داوه‌ ، ده‌روێش ئاسا حه‌مد و سه‌نا و سه‌مایان بۆده‌که‌ن و وه‌ک ئاغا باڵا سه‌ر ، قه‌بوڵ تانـن ؟. وه‌ک پان و درێژ و کورت و بـــــاریک ئێرانیـست ؟!!!. یان ئه‌وانی تری هه‌زار جار ته‌قسیم به‌ر 20 بوو که‌ هه‌ر له‌ سه‌رتای شۆڕشه‌وه‌ تائێستا ساڵی 20 جار دابه‌ش به‌ 20 بوون و کۆی هوموویان ناگاته‌ 25% ی 20 و بــــــــــوونــه‌ نووخته‌ی پاش فاریزه‌ و  له‌ هیج معاده‌لاتێکی ریازی یان به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان بیرکاری ش دا ناخوێندرێنه‌وه‌؟!!  باشه‌ توو شه‌ره‌فی شؤڕشگێڕیت کاک دارا ! ئه‌وه‌ بێ ئینسافــی و کــــــــــــه‌م لوتفی نییه‌ ، سازمانێک که‌ ماوه‌ی 27 ساڵه‌ له‌ گؤڕه‌پانی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌ به‌رزه‌کانی ئه‌و گه‌له‌ ، شان به‌شانی حیزب یان رێکخـراوه‌که‌ی که‌ تــــۆی تێدا ئه‌ندامی، له‌ دژی دڕنده‌ترین دژمنی گه‌لی کورد و دیکتاتۆرترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م دا ئه‌و هه‌موو فیداکاریه‌ی کردوه‌ و ئه‌و هه‌موو خوێن و گیانه‌ پاکانه‌ی پێشکه‌ش به‌ باره‌گای گه‌ل کردوون     و سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو گیر وگرفتانه‌ی سه‌ر رێگای ، بۆ ساتێکیش له‌ خه‌بات رانه‌وه‌ستاوه‌ و ئێستاش سه‌ر به‌رزو قایم ڕاوه‌ستاوه‌ و ناوی له‌ناو ناوانه ‌ و سه‌ری له‌ناو سه‌رانـدا دیاره‌ ، ئـاوای له‌باره‌وه‌ بیر وه‌کرێ ؟!! هه‌زار حه‌سڕه‌ت و مخـابــن بـۆ داماوی و به‌ر چاوته‌نـگـی کاک دارای دارا  دوو داری دی نــه‌ خـــوێنــی ئـازا له‌ تانــه‌ و ته‌شـه‌رو جـــوێــن .!!!          مـن لێره‌دا واز له‌ کاک دارا دێنـم و روو له‌ هه‌موو خه‌باتیه‌کان ودلسۆزانی رێبازی ســـــــازمانـی خه‌بات ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆژێک له‌ رۆژان له‌ ریزه‌کانی ئه‌م سازمانه‌دا له‌ سه‌نگه‌ری پـــــــــــڕ له‌ شه‌ره‌ف و شانازی پێشمه‌رگایه تی  دا بوون و ئێستا له‌ ووڵاتانی ئوروپادا نیشته‌ جێـــــــــــــــن  ،  ده‌که‌م و ده‌ڵێم : ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ هه‌رکام له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ هیممه‌ت بکاو بڕیار بدا که‌ وه‌ک جاری جاران که‌ چۆن به‌وپه‌ڕی فیداکاری و شــــــــــــه‌وق و زه‌وقه‌وه‌ ئـــــــه‌رکی پـــــــــــیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیمان به‌ جێ دێناو شانازیمان به‌ خۆمانه‌وه‌ده‌کرد که‌ له‌ ریزی سازمانی خه‌بات   دا پێشمه‌رگه‌ین ، سه‌ر له‌ نوێ باسکی هیممه‌ت و دڵسۆزی  لێهه ‌ڵماڵین و هاوڕێ  و هاوسه‌نگه‌ر و بــراو که‌س و کاره‌ شه‌هیده‌کانمان بێنینه‌وه‌ به‌ر چاو، که‌ ره‌نگه‌ زۆربه‌یان به‌هۆی خـۆشه‌ویـسـتــــــــــــــی ئێمه‌وه‌ ، به‌ره‌و ئه‌و کۆڕه‌ هاتبن  که‌ له‌و پێناوه‌دا خــۆیان فیــدا کرد. دڵنیا بن سازمانی خه‌بات و رێڕه‌و و رێبازی تازه‌ی دوای کۆنگره‌ی سێهه‌م و بڕیار و ئاڵوگۆڕه‌کانی له‌ شێوه‌ و شیوازی  کـــــاری داهاتووی دا ، وڵامێکه‌ بــۆ کاک دارا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه‌ . هه‌مووشمان ده‌زانین  که‌ ئه‌م جۆره‌ قسه‌ و قسه‌ڵۆکانه‌  تازه‌نین و زۆر له‌ مێژه‌ ئه‌و ورده‌ فه‌رمایشتانه‌ له‌ گــۆڕێــن. رۆژێک بوو نووسراوه‌ی وه‌ک : ،، چـه‌ند قسه‌ێک ده‌گيڵ خه‌بات ،، یان له‌ سه‌ر ده‌نووسین . جارێک به‌ناوی دروستکراوی رژیمی ئاخوندیان ناوده‌بردین . سه‌رده‌مێک له‌ سه‌ر دار ودیوار به‌ عــاره‌بی ده‌یان نووسی ،، خبات صنــع فی العــراق ،،. رۆژگارێک خۆمانیان به‌ ده‌روێش و زه‌رگ وه‌شیــن و بنکه‌ و باره‌گاکانمانیان به‌ خانـه‌قــا و ته‌کیه‌ ده‌زانین و سه‌رده‌مێک به‌ وابه‌سته‌و دارده‌ستــــــــــی وڵاتانی بێگانه‌یان ده‌شوبهاندین . به‌ڵام سازمانی خه‌بات و خه‌باتیه‌کان ، له‌ سه‌ر کارو رێبازی خۆیان له‌ خزمه‌ت به‌کورد و کوردستان سوور بوون  وده‌ستی هاوکاری وهاو خه‌باتیان  بۆ هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌ کورد و کوردستانیه‌کان درێژ کرد و به‌ کرده‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پان دا مانه‌وه‌ و به‌ دڵسۆزیان بۆ کورد و کوردستان ، هه‌موو ئه‌و قسه‌ و قسه‌ڵۆکه‌ بێناوه‌رۆک و تـــــــــــــۆمـــــه‌ ت و   ناڕاستیانه‌یان  به‌راده‌ێک پووچه‌ڵ کرده‌وه‌ که‌ زۆرێک له‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چوونانه‌یان له‌ســـــه‌ر سازمانی خه‌بات هه‌بوو، له‌ زۆر بۆنه‌ دا ددانیا  به‌ ناراستی بیر و بۆچونه‌کانیان  لـــه‌ مــــه‌ ڕ سازمانی خه‌بات دا ناوه‌ . باشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی خۆڕاگری و دڵسۆزی و شۆڕشگێـڕی نه‌بــێ، ئــه‌دی چــی یــه‌ ؟!!.           مرۆڤی شۆڕشگێڕی خاوه‌ن باوه‌ڕی خـه‌باتی زۆر باش ده‌زانێ ئه‌رک و فه‌رمانی شـــــــۆ ڕش و خۆڕاگری له‌ گۆڕه‌پانی دژایه‌تی دیکتاتۆری و ناره‌وایی دا چـی یـه‌ و چـۆن ده‌بـێ لـه‌ گـه‌ڵ رووداو و باس و خواسـه‌ سیاسیه‌کانی رۆژ دا هه‌ڵس و که‌وت بکات . ئێمه‌ پێمان وایه‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانــــی ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی ومافی مرۆڤ ورێزگرتن له‌ بیری ئازاد و سه‌قامگیری وپه‌ره‌پێدانـــی دێمکراسی ، دڵفراوانی و خۆڕاگری  وله‌ خۆبوردویی گه‌ره‌که‌ ،که‌ سازمانی خه‌بات و رێره‌وانی ئه‌م رێبازه‌ ، له‌م باره‌وه‌ له‌ کــڵ ده‌رهاتــوون و ئه‌وه‌ خه‌ڵکی ترن که‌ ته‌مه‌نێکه‌ باس له‌ دیمکراسی و فره‌حیزبی و به‌ قه‌ول ،، پلۆرالیزم،، ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئێستاش که‌ ئێستایه‌ له‌ ناوه‌رۆک ماناکـــــه‌ی نه‌گه‌یشتوون و مامۆستاکانیان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ شێوه‌ێکی نادروست و نازانستیانه‌ ، تـه‌تـه‌ڵـه‌یان بــۆ داداون و دڵنیاشم تازه‌ نه‌تێی ده‌گه‌ن نه‌پێـی ده‌گــه‌ن .!!    من لێره‌دا وێڕای   سڵاو و رێز بۆ دانه‌دانه‌ی هاوباوه‌رانی رێبازی سازمانی خـه‌بات ، داوله‌ هه‌ر گه‌نج و لاوێکی خاوه‌ن هه‌ست و سـۆزی کوردایه‌تی ، کورد ، ده‌که‌م  ( چ کچ چ کوڕ) روو له‌ رێبازی پڕ له‌ شانازی ئه‌م سازمانه‌ بکه‌ن و دڵنیابن که‌ راسته‌ڕیترین و گونجاوترین رێگای رزگــــــــاری و گه‌یشتن به‌ ئامانج ومافه‌ ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌م  رێڕه‌و ورێبازه‌ نوێ یه‌ی رێکخراوه‌  دوارۆژ روونه‌که‌تان ، رێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێرانــه‌ . وه‌رن با هه‌موومان به‌م رێیه‌ دا به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بڕۆین و زه‌ڕڕه‌ێک دوو دڵ نه‌بین و به‌ قسه‌ی ناحــــــــــه‌زان و نه‌یارانی ریبازمان که‌ دیمکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بیری ئازادو دابین کردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌ به‌گشتی ، دڵسارد و دوودڵ و بێ بڕوا نه‌بین . با ئه‌م شێعــره‌ی مامۆستای گــــــــــــه‌وره‌ی کورد ،، مام هــه‌ژاری موکریانی ،، بکه‌ینه‌  سه‌ر مه‌شق و وه‌ره‌ و وزه‌ی رێگامان که‌ ده‌ڵێ:                                                

 ده‌نک ده‌ڕزێ بمێنـێ زۆر له‌ ژێر گـــڵ
ئـه‌شـێ گوڵ بی هه‌تا زوو بێته‌ سه‌ر چڵ
به‌ دڵـسـاردی مــــــه‌وێــژه‌ چـی له‌ من دێ
له‌ خـۆ بووردووبه‌، کێوت بۆله‌بـــــــــن دێ .


رێـبـــوار حسێنـی وڵاتی ســوئێــد

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان