ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 15 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات

پەیامی هاوخەمی دەبیرخانەی ناوەندی بۆ خانەوادەی مامۆستا كەریم زەند

پەیامی هاوخەمی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان

پەیامی سازمانی خەبات ی كوردستان بە بۆنەی دەسپێكی ساڵی خوێندنی 1396- 1397

بانگەوازی خۆپیشاندان بو پشتیوانی و هاودەنگی لە خواستی رەوا و داواکارییەکانی خەڵکی شاری بانە و شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی نارەزایەتیەكانی ئەمرۆی شاری سنە

پەیامی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ خەڵكی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی كاك بابەشێخی حوسێنی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە

راگەێندراوی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی رووداوەکەی گوندە ژۆر له‌ ناوچه‌ی باله‌كایه‌تی

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
9508426
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 31

پێنجـی خه‌رمانان و ره‌وتی به‌ره‌و پێشچونی سازمانی خه‌بات

مێژووی ناردن : Wednesday, September 12 @ 23:39:21 UTC

ڕێبوار حوسێنی

پێنجی خه‌رمانانی ئه‌م ساڵ ،، 27 مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی رێـــــکخراوی خــــــه‌باتی کوردستانی ئێران ،، بیره‌وه‌ری رۆژێکی مێژوویی و خاڵی وه‌رچه‌رخانێکی به‌ر چاوه‌ له‌ مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانـــه‌ی گــه‌لی ئاشتی خوازی کورد ، له‌ پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤی کورد له‌ قۆناغ وهه‌ل و مه‌رجـــی سه‌رده‌مدا.


زۆرن ئه‌و رۆژه‌ مێژوییانه‌ی که‌له‌ مه‌ودای خه‌باتی ره‌وای گه‌لانی بن ده‌ست ومرۆڤ دۆست و ئاشتی ویست و پێشکه‌وتنخوازدا ، وه‌ک ئه‌ستێره‌ێکی پڕشنگدار له‌ ئاسمانی به‌رخودان و تێکۆشانی گه‌لاندا ده‌دروه‌شێنه‌وه‌. پێنجی خه‌رمانان ، ئه‌ستێره‌ی پێنج په‌ڕی پڕ تیرێژی ئاسمانی هیوای گه‌لی به‌له‌نگاز و مافخراوی کورده‌ له‌ کوردستانی بن ده‌ستی ره‌شترین و خوێنمژترین ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆڕی سه‌رده‌م ( ده‌سه‌ڵاتی ســــــــــــــــه‌ره‌ڕۆ و لاساری ئێرانی ئاخوندی دا). بۆراستی و ره‌وایی ئه‌م داوایه‌ ، پێم وایه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ که‌ بڵێم   هــه‌ر   دوا به‌ دوای راگه‌یاندی دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات له‌ پێنجی خه‌رمانانی ساڵی 1359 ێ کۆچـی خــــــۆریــــــدا، سه‌ره‌ڕای زۆر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ سه‌ر رێگای رێکخراوه‌ له‌ لایه‌ن دژمن و نه‌یارانیه‌وه‌ ، کۆمـــــــــــــــــــه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ ده‌سته‌ چین و توێژه‌کانــــــــی کورده‌واری ، هه‌ر له‌ فــــه‌لا و جوتیاره‌وه‌ بگره‌ تا خــــوێندکاری زانکۆ و بگره‌ پله‌ی به‌رزتریش ، نموونه‌یان شه‌هید کاک سه‌ید عه‌بدوڵڵا ئارم (کاک  وه ر‌یا) ، که‌ له‌م پێناوه‌دا خۆی فیدای رزگاری گه‌ل و ئازادی و ئاوه‌دانی نیشتمان کرد، ئه‌و رێبازه‌یان هه‌ڵبژارد که‌ خه‌ باتیه‌کان لــــه‌ رۆژی 5 ێ خه‌رمانانی ساڵی 1359 ی هه‌تاوی دا دیاریان کرد و گه‌ڵاڵه‌یان داڕشــت .
    سازمانی خه‌بات له‌ ره‌وتی به‌ره‌وپێشچون و له‌ درێژه‌ی رێگای پڕ له‌ کاره‌سات و لێواو لێو له‌ شـه‌ره‌ف و شانازی و حه‌ماسه‌ی دا ، به‌ زۆر قۆناغی حه‌سته‌م دا تێپه‌ڕیوه‌ و تووشی گه‌لێک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی نــــــــاو خۆیی و ده‌ره‌کی هاتوه‌، که‌ هه‌رکامیان به‌ هـۆی هه‌ل و مه‌رج وتێڕوانینی تایبه‌ته‌وه‌ پێک هاتوون که‌ به‌شی زۆریان تاشراوی ده‌ستی دژمن ونه‌یارانی سازمان و، به‌شێکی دیکه‌شیان به‌ هــۆی که‌م ئه‌زموونی سیاسی و لێک حاڵی نه‌ بوونی به‌شێکی سه‌ره‌کی و به‌رچاو له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م رێکخراوه‌وه‌ سه‌ریان هـــه‌ڵـداوه‌ که‌ له‌ رابردوودا ره‌وتی به‌ره‌و پێشچــون و پێگه‌یشتنی ئه‌م رێکخراوه‌ی تا راده‌ێکی به‌ر چاو به‌ر به‌ســـــــــــــت کردوه‌و شوێنه‌واری خراپی به‌ جێ هێشتوه‌.!!! که‌ لێره‌دا به‌ پێویستی نازانم بچمه‌ ناو ورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ و هێندێک باس و خـواس بهاروژێنـم که‌ به‌سه‌ر چــوون و پێم وایه‌ باسکردنیان ، کای کۆن به‌ باکردنه‌و پیـــا و دوای چــوان نه‌چـێت باشه‌ و سه‌رنج و رای له‌ سه‌ر داهاتوو بێت ژیرانه‌ و دڵسۆزانه‌تره‌.!!!
    ئاڵوگۆڕه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ره‌وتی رووداوه‌کان له‌م چـه‌ند ساڵه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه که م دا ،  زۆر گۆڕانکاری وپێداچوونه‌وه‌ی له‌ ره‌وت وکاری ده‌وڵه‌ت وحیزب ورێکخراو ، له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانــــــــــــدا پێک هێنان. ته‌وژمی شه‌پۆلی دێمکڕاسی و گۆلۆبالیزم و رووتێکردن وپشتیوانی کردنــــــی کۆماڵــــــــگای مـــــــرۆف  ،بێجگه‌ له‌ هێندێک ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌ز په‌رست و پاوانخواز و دیکتاتۆر- له‌م دیارده‌یه‌ ، بـــــــۆتــــه‌ هۆی زیاتر لێک نزیک بونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن و ناسین و هاوکاری و یه‌کیه‌تی و هاوده‌نگی له‌ جیهانـدا.
رێکخراوی خه‌بات وه‌ک رێکخراوێکی خاوه‌ن باوه‌ڕی قوڵ به‌ دێــــــــــموکراسی و مــــــــافی مرۆڤ به‌ هـــــــــه‌موو به‌شه‌کانیه‌وه‌ ‌و بیری ئازاد و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، له‌ ئاخرین کۆنگره‌ی خــۆی دا له‌ 6 ێ ره‌شه‌مه‌ی ساڵـــی1384 ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 12 ی فه‌ورییه‌ی ساڵی 2006 ی زایینی ، ئاڵوگۆڕێکی قوڵ و بنه‌ڕه‌تـــــی بـه‌ سه‌ر شێوه‌ی کار و بیر و بۆ چـوونی دا هێنـا. به‌ شێوه‌ێکی وا که‌ بتوانێ شان به‌ شانی باقی حیــــــــزب    و رێکخراوه‌ شۆڕشگێر و ئازادیــــــــخوازه‌کانی ناوچــــه‌ به‌ گشــــتی وگۆڕه‌پانی خــــه‌باتی ره‌وای گه‌لــــــی کورد به‌تایبه‌تی،ئاڵا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی هه ڵـدا و، به‌ دوور له‌ هـه‌ر چـه‌شنه‌ ئایدۆلۆژیای به‌رته‌سکی وا که‌ گه‌ل له‌ چوار چێوه‌ێکی دیاریکراو دا له‌ مه‌نگـه‌نــه‌ دا ، رێــگـــــــا ی خه‌باتی ره‌وای خـۆی به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌ر که‌وتن بگرێته‌ پێش . رێره‌و و رێبازایکی وا ده‌ست نیشـــــــــــــا ن بکات که‌ نه‌ له‌ ده‌ور و به‌ری سڵ بکا و نه‌ ده‌ورووبه‌ریشی داوه‌ڵ و سڵـی لێبکه‌ن .!! ئه‌م بڕیار و ئــــاڵ   و گۆڕه‌ به‌رچاوه‌ی سازمانی خه‌بات ، نیشانه‌ێکی به‌رچاوی تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی بیر و رامانی ئـــــــــــه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ زۆر بوێرانه‌ و ژیرانــه‌ هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌کانیان تاوتوێ کردوه‌ ونایانه‌وێت له‌ رێڕه‌و و کاروانی به‌ره‌و پێشچــوون دووره‌ په‌رێز بوێستن و ته‌ریک بکه‌ونه‌ه‌و.
   ره‌نگه‌ بۆ زۆران روون و ئاشکرابێ که‌ سازمانی خه‌بات له‌ چ که‌ش و هه‌واێکی سیاسی و هه‌ل ومه‌رجێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دامه‌زراوه‌ و بوونی خــۆی راگه‌یاندوه‌!! له‌ هه‌مان کاتیش دا زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ره‌ی نوێن وله‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا له‌ ته‌مه‌نێکی وادانه‌بوون یان هه‌ر له‌دایک نه‌بوون و ئێستا خوازیاری زانیـــــــاری بن  له‌م باره‌وه‌ و ، هه‌روه‌ها که‌م نین ئه‌وانه‌ی که‌ به‌هــۆی پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی رێباز و ئامانجه‌کانــی سازمانی خه‌بات ، ئه‌م رێکخراوه‌یان وه‌ک رێکخراوێکی دواکه‌وتوو یان دارده‌ست بێگانه‌ ، یان تاقـــــــــــم و ده‌سته‌ێکی عه‌شایه‌ری ناساندبــێ . که‌ بۆ روون کردنه‌وه‌ و زانیاری به‌وانه‌ ، کورته‌ ئاوڕ و گـه‌ڕانه‌وه‌ێـــــک له‌ مێژوو و درووست بوونی سازمانی خه‌بات به‌و ناو و ناوبانگ و دروشم و رێبازی سه‌ره‌تای دروســـــــــــــت بوونی، شتێکی پێویست و به‌ که‌ڵکه‌ که‌ من لێره‌دا به‌ پیی توانا و زانیاری خـۆم ، له‌م چـه‌ند خاڵانــــــــــــه‌ی خـواره‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ وردی لێیانه‌وه‌ بدوێم و هیوادارم بتوانم وڵامی زۆر پرسیارم دابێته‌وه‌ و   ز ۆ ر راستیشـم رونکردبنه‌وه‌ و تۆزێکیش نـمـی شه‌رمم خستبێته‌ ته‌وێڵی ئه‌وه‌نـه‌وه‌ که‌ رۆژێک له‌ رۆژان ئاگاهانه‌ به‌ڵام دأڕه‌ق و به‌رچاو ته‌نگ له‌ چاوی دژمنانی کورد و کوردستانه‌وه‌ روانیویانه‌ته‌ ئه‌م رێکــــخـــــراوه کــــه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ خوێنی پاکی رۆڵه‌ی کوردی فیداکار و شۆڕشگێڕی وه‌ك ، شه‌هیدان فه‌تاح نێـزه‌ڕۆیی و‌ حه‌مه‌ده‌مین غه‌زالی (ساوانی) هه‌وێنــی گـــرت.
   ئه‌لف . سازمانی خه‌بات له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی وادا هاته‌ ئاراوه‌ که‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ رژیمی ره‌گه‌زپه‌رســت و خورافاتی ، ئاخوندی، به‌ ریبه‌رایه‌تی دڵڕه‌ش و خوین مژترین دتکتاتۆر (خوموینی) له‌ ژیر درشــــــــــــــم   و ئاڵای پیرۆزی ئێسلام دا ، وڵامی داخوازیه‌ ره‌واکانی گه‌لی کوردی موسڵمانی به‌ له‌شکر کێشی و فتـــــــــوای جیهاد و له‌ ناوبردنی هه‌لی کورد و سڕینه‌وه‌ی ناوی نیشتمانمان ،، کوردستان ،، له‌ سه‌ر نه‌خــــشــــــــــــه‌ی جوغڕافیا دایه‌وه‌ و، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ رێبازی چه‌پ و نه‌یارانی دین له‌ چوار چێوه‌ی حــیــــــــــــزب    و رێکخراوی غه‌یره‌ کوردی دا ، کوردستانیان کردبوه‌ سه‌نگه‌ری دژی رژیمی به‌ناو ئێسلامی ئاخونـــدی . له‌ وه‌ها هه‌ل ومه‌رجێک دا بمۆ ولامی به‌هانه‌ی له‌شکرکێشی رژیم و خه‌بات بۆ رزگاری و رێـــز گـــرتن لـــــــه‌ هه‌ست و بیر و باوه‌ری کۆمه‌ڵانی موسڵمانی کورد و  کۆبونه‌وه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕانی رێبازی ئێـســــــــلامــــی رسته‌قینه‌ ، له‌ سه‌نگه‌ری خه‌باتی ره‌وای دژی داگیر که‌رانی کوردستان دا، رێک بخات .
   ب . به‌ له‌ به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راستیانه‌ی که‌له‌ خاڵی ئه‌لف دا باسکراون ، دامه‌زراندنی رێکخراوێکــــی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی له‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی کورد له‌ کوردستانی بن ده‌ستی ئێراندا ، پێویستێکــــــــــــــــی حاشا هه‌ڵنه‌گر بوو، هه‌ر بۆیه‌ کۆمه‌ڵێک مامۆستای ئایینی شۆڕشگێڕ و روناکـــــــبیر و که‌سانــــــــــــــی خاوه‌ن رابردووی پاکی کوردایه‌تی، گه‌ڵاله‌ی وه‌ها رێکخراوێکیان داڕشت و پاش تاوتوێ کردن و هه‌ڵ سه‌نگاندنـــــــی هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ ، له‌ ژێر ناوی رێکخراوی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران دا ، بوونـــــــی خۆیان وه‌ک رێکخراوێکی سیاسی شۆڕشگێڕ  راگه‌یانــد. که‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ باشترین وڵام و چـــــــه‌ک بــــــو بۆ به‌ربه‌ره‌کانی رژیمی دژی گه‌لی به‌ناو ئیسلامی ئاخوندی و له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ سه‌نگه‌ریکی تری قایمـی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد بوو بۆ ئه‌و که‌س و چین و توێژانه‌ی که‌ باوه‌ڕیان به‌ مافه‌ ره‌واکانــــــی کورد و خه‌بات کردن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و مافانه‌یان هه‌بوو. به‌ڵام تا ئه‌و ده‌م رێکخراو و حیــزبێکــی بـه‌ باوه‌ڕی خۆیان له‌و گۆڕه‌پانه‌دا نه‌ده‌دی . به‌ راستی ئه‌گه‌ر سازمانی خه‌بات نه‌بوایه‌ ، ئه‌و هێزه‌ به‌ فیــڕۆ و خه‌سار ده‌چــوو ، هه‌ر وه‌ک چـۆن زۆر که‌سی خاوه‌ن هه‌ستی کوردایه‌تی ، به‌ ناچار خــۆیان لــــــه‌   ریــــــــز و سه‌نگه‌ری دوور و نامۆ له‌ گه‌ڵ بیر و بۆ چوونی خـۆیان بینیه‌وه‌ وتا نیوه‌ی رێگا بڕیان کـــــــــــــــــــــرد و پاشان شه‌که‌ت و ماندوو به‌ لاڕێ و هه‌ڵدێرانــدا رۆیشتن و شوێنی خيراپیشیان له‌ سه‌ر ده‌ور و به‌ر دانــا.!!!
   پ . سازمانی خه‌بات له‌ ره‌وتی شۆڕشی ره‌وای گه‌لی کورد له‌ دژی دژمنی داگیر که‌ر له‌ کوردستانـــــی بن ده‌ستی ئێران له‌ سه‌نگه‌ری چه‌کداری دا، زۆر حه‌ماسه‌ و شانازی خوڵقاندوون کـه‌ بۆ هه‌میشه‌ مــــــێـــــــژووی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌که‌مان شانازیان پێوه‌ده‌کا و به‌ سه‌رخه‌تی دیار و به‌ر چاو له‌ سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی خـــــۆ ی ده‌یان نووسێ وبه‌ یادگار بۆ نه‌وه‌ و قۆناغه‌کانی داهاتووی دوور و نزیکی گه‌له‌که‌مانیان هه‌ڵده‌گــــــــــــــرێ . ئه‌و خوێنانه‌ی که‌ سازمانی خه‌بات له‌و پێناوه‌ دا پێشکه‌شی کردوون، ئه‌گه‌ر پڕ ره‌نگتر و گه‌شتر لـــــــــــــه‌ و خوێنانه‌ نه‌بن که‌ له‌ مه‌ودای شؤڕشی ره‌وای گه‌لی کورد به‌ درێژایی مێژوو پێشکه‌ش کراون ، که‌م ره‌نگتـــــر نه‌بوون و نین . هه‌ر بۆیه‌شه‌ له‌ داوی تێپه‌ڕ بوونی 27 ساڵ به‌ سه‌ر ته‌مه‌نــــــــی ئه‌م رێـــــــکخـــــــــــــراوه‌ دا، خه‌باتیه‌کان و ریبـوارانی ئه‌م رێگا و رێبازه‌ ، هه‌ر وا دڵ پڕ له‌ هـــــیوا به‌ رزگاری وسه‌ر که‌وتــــــــن ، لــــــــه‌ سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رخودان دا ماون و سان به‌ شانی باقی حیزب و رێکخراوه‌ ئازادیخـوازه‌کـــانـــی نـــــاو گۆڕه‌پانی خه‌باتی ره‌وای کوردستان دا دیارن و خاوه‌ن جێ په‌نجــه‌ و هه‌نگــاون .!!!
   ئه‌وی که‌ جێگای سرنجـه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ، هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی شنه‌بای دێموکراسی  له‌ رۆژئـــــــاوی تـــــــــا دوێنێ ،ئیمپریالیــــزمـــی دنیازۆره‌وه‌ ، به‌ره‌و رۆژ هه‌ڵاتی ماف پێشێل کراو و بن ده‌ست  به‌ تایبــه‌ت  دوا به‌ دوای کاره‌ساتی 11 ی سیپتامبری ساڵی 2001 ی زایینی له‌ دژی ئامریکا ، هه‌موو معاده‌لاته‌ ســیـاســـــــــی و ئابووری و پێوه‌ندیه‌کانی گۆڕین . زۆر دۆست جێگای دژمنیان گرت و زۆر دژمن و نه‌یار بوونـــــــه‌ دۆســـــت  و ئه‌وینـدار . وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئامریـکا دوای ئه‌م کاره‌ساته‌ به‌ ناوی ،، شه‌ری دژی تیرۆر ،، رای گه‌یانـــــد ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمانه‌ دۆستمانه‌ و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نییه‌ دژمنمانه‌ ، بوو بــــــه‌ رێــــبه‌ر و چاکـــــه‌ ســــــــــــــــواری دیمکراسی و زۆر به‌ په‌له‌ که‌وته‌ کار و به‌ کرده‌وه‌ له‌ دژی چـه‌ندین ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت و دیـکــتــــــــــاتــــۆڕ و کۆنه‌په‌رست له‌ جیهان دا هه‌نگاوی هه‌ڵگــرت . حکومه‌تی تالیبان له‌ ئه‌فغانستان و حکومه‌ت و ده‌ســه‌ڵاتــــی به‌عســی له‌ عراق ، به‌ هاوکاری هێزه‌ شؤڕشگێڕه‌کانی هه‌ر دوو وڵات و هاو په‌یمانه‌کانی ، له‌نـــــاو بـــردن و به‌م کاره‌ی سه‌رنجـی دنیای بۆ لای خــۆی راکێشا و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ده‌وڵه‌تانی خاوه‌ن ده‌ســـــه‌ڵاتـــــــــــی دنیای  کردنه‌ هاو کار و یه‌کگرتووی خــۆی . ئه‌م ئاکار و رووداوانـه‌ بـوونه‌ هــۆی ئه‌وه‌ ، له‌ لاێک ئه‌وانــــــه‌ی تا دوێنی به‌ دروشمـی ( بمرێ ئیمپریالیزمی دنیا خــۆر به‌ تایبه‌ت ئیمپریالیزمی ئامریکا) گوێــــــی ده‌ور   و به‌ریان که‌ڕ و کاس کردبوو، که‌وتنه‌ په‌له‌و دوشمه‌کانیان سـڕینه‌وه‌ و رووگه‌ و روانگـه‌ی خـۆیان گــــــــــــۆڕی و بوونه‌ هه‌ودار و تۆبه‌کار له‌ خانه‌قای ته‌ریقــه‌تی نــوێ دیمکراسی دا و خه‌ریــکی زیکر و فیکری بیکرن .!!!!
له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ پاشماوه‌ و په‌یڕه‌وانی دیکتاتۆره‌ رووخاو و له‌ ناوچوه‌کان و تاقم و رێکـخــــــــــــــــــــراوه‌ ترۆریستیه‌کان له‌ ژێر رێنوێنی گه‌وره‌ رێکخراوی ترۆریستی جیهانی ( ئه‌لقاعیده‌) دا به‌ داڵده‌ و ته‌یـــــــار کردنی ماددی و دابین کردنی پێداویستیه‌کانیان له‌ لایه‌ن رژیمی ئاخوندی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیــــــه‌وه له‌ ژێر ناو و دروشمی ئیسلامی دا ، که‌وتنه‌ خۆ و کارێکیان کردوه‌ و ده‌که‌ن که‌ به‌راســتـــی ئـیـســـــــــــلام  و مرۆڤایه‌تی خستۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ . له‌ سـۆنگــه‌ی ئاکار و کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ ، ناحاڵیان و نـــــــــــــه‌یارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی راسته‌قینه‌وه‌ ، هه‌ر جۆره‌ تاوان و کرده‌وه‌ێکی دوور له‌ ره‌فتار و ئه‌خــــلاقـــــــــــــــــی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ پاڵ ئیسلام و له‌و ناوه‌ دا راست و ناراست و چاک و خه‌راپ به‌ یه‌ک جــــــاو ســـه‌یــــــــــر ده‌کرێن و لێک هه‌ڵناوێژرێــن .
   سازمانی خه‌بات له‌ به‌ر تیشکی رووناکی ئه‌و راستیانه‌ که‌، له‌ هه‌ل و مه‌رج و قۆناغی ئێستا دا‌ ئیســلام ده‌بێ وه‌ک پیرۆزێکی پیرۆ ، چاوی لێبکرێ و له‌ بازاڕی ئاڵۆزی ئه‌وڕۆی سیاسه‌ت دا تێکه‌ڵ نه‌کــــــــرێ      و نه‌بێته‌ ئامرازێکی بێ بایه‌خ ودار ده‌ست وکه‌ره‌سته‌ی مل ملانه‌ و کێشه‌کان له‌ لاێه‌ک و له‌ لاێه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ به‌ر باوه‌ڕی قوڵی سازمانی خه‌بات به‌ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌ سانـدنـی ئازادی کۆمه‌ڵ و تاک و هه‌وڵ دان بۆ به‌ره‌و پێشچـوون و نوێخـوازی و له‌ به‌رچاوگرتنی مافی په‌یڕه‌وانی هه‌موو ئایین و ئایین زاکان له‌ کۆمه‌ڵـــی کورده‌واری دا و به‌شداری کردنیان له‌ سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی دا و به‌ جێ نه‌مان له‌ کاروانی پێشکه‌وتــــن   و پێگه‌یشتن ، له‌ دروشم و رێره‌و و به‌رنامه‌ی کار و ناوی خــۆی دا ، ئاڵوگۆڕی پێک هێنا و وه‌ک رێکخـــراوێکی شؤڕشگێڕی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازی ، له‌ کۆنگره‌ی سێهه‌می خـۆیـدا ، خـۆی رێکخـســــــــــت  و ئێستا له‌ هه‌ر کێشه‌و و باس و خواستێکی سیاسی سه‌رده‌م دا وه‌ک  رێکخراوێکی سیاسی و چالاک له‌ ریـــزی حیزب و رێکخراوه‌ کوردیه‌کانی تردا دیار و به‌ر چاوه‌ . خـۆ هه‌مووشمان ئه‌وه‌باش ده‌زانین که‌ له‌ قۆناغـــی ئێستای شۆڕشی گه‌له‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ، چـۆنایه‌تی زیاتر له‌به‌رچاو و حـــــــه‌و جێ یــــــه‌ نه‌ک چه‌ندایه‌تی . چونکه‌ ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی تری گۆره‌پانی سیاسی ئێران و رۆژهه‌ڵاتــــــــــــــــــــــــی کوردستان ، هه‌ر چه‌ند له‌باری چه‌ندایه‌تیه‌وه‌ چــه‌نــد تــر بن ، له‌ باری چـۆنایه‌تیه‌وه‌ هه‌مان  ده‌ور      و کاریگه‌ریان هه‌یه‌ که‌ سازمانی خه‌بات ی کوردستان هه‌یه‌تــی . مانه‌وه‌ی سازمانی خه‌بات دوای 27 سـاڵ تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دا له‌سه‌نگه‌ری به‌رخودان له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی شۆڕشی کوردستـــــــــــان    دا ئه‌و راستیانـــه‌ ده‌ســه‌لمێنــێ . 

( رێـبـــــــوار حوسێنی له‌ وڵاتی سوئێــد )

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی ڕامیاری
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن xebatimn


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری ڕامیاری:
دامه زرانی سازمانی خه بات هه ر رووداوێکی مێژوویی نه بوو ، به ڵکو له روداوێکی مێژوویی دا ئاشکرا بوونی خۆی راگه یاند.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


بابه‌ته‌ پیوه‌ندیداره‌کان

ڕامیاری

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان