ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 45 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

خۆ بەستنەوە بە رژیمی ئێرانی دۆڕاو دۆڕانی لە دوایە

مێژووی ناردن : Sunday, June 10 @ 11:20:40 UTC

سیامەند
بە داخەوە لە كۆن تا ئێستا چ لە ناوخۆی ئێران و چ لە دەرەوەی ئێران، لایەنی سیاسی و كەسانی ئەوتۆ هەن كە خۆیان و چارەنووسیان بەستۆتەوە بە رژیمی ئاخوندی ئێران و هەركام بە جۆرێك فەلسەفەی سەقەت بۆ خۆبەستنەوەیان بە رژیم دەهێننەوە.
ئاشكرایە خۆبەستنەوە بە رژیمێكی سەركوتگەر بە هەر بیانۆێك و لە ژێر هەر ناوێك هیچ ڕەواییەكی نیەو پشت كردنە لە جەماوەرو چارەنووسی. كاتێك دەسەڵاتێك و حكومەتێك هەموو سنوورو پێوەرە ئەخلاقی و مرۆفایەتیەكانی نەپاراستوەو رەحم و بەزەیی تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی دەوروبەری خۆی نەبوە، كە بە جۆرێك  رەخنەیان لێ‌ گرتوە، چۆن دەكرێ‌ بەبیانوی بێ‌ بنەما، متمانە بە دەسەڵاتی لەوشێوە بكرێ‌ و پشتی پێ‌ ببەسترێ‌.



 ئاخوندەكان لە ئێران، لە ماوەی نزیك بە چل ساڵ دەسەڵاتیان، بوونە هۆی وێرانی، تێك چوونی پێوەندیە كۆمەڵایەتیەكان،گرانی،بێكاری،داڕمانی ئابووری ئێران،هەژاریو لە هەموو بەرچاوتر، بوونە هۆی لە ناوبردنی هەموو بنەماكانی دیموكراسی و ماف وئازادیەكان و قورسترین وبێ‌ بەزەییانەترین جۆری سەركوت لەبەرانبەر خەڵكی ئێران بەكاردێنن كە بە پێ‌ ئامارەكان و ئەو زانیاریانە تەنانەت لە راگەیاندنەكانی دەسەڵات و لە زمان بەرپرسانیەوە بڵاودەبێتەوە، ئەوە ئاشكرا دەكات كە هەلومەرجی ژیانی خەڵك لە رابردوو خراپترەو ڕادەی سەركوت زیاتر پەرەی سەندوە.
بەفیڕۆدانی سەرمایەی خەڵكی ئێران بۆ دەستەو تاقمە ترۆریستیەكان و بە كوشت دانی سەدان كەس لە شەڕی سوریە، دەست تێوەردان لە ووڵاتانی ناوچەكەو هێرش بۆ سەرناوەندە مەدەنی و دیموكراسیەكان لە ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست،پێوەندی و ئاڵۆزی و  بڵۆكبەندی سیاسی لە گەڵ ووڵاتانی روسیەو چین بە مەبەستی دەربازبوون لە ژێر فشارەكانی ئەمریكا كە هەمووی بە تێ‌ چووی سیاسی و ئابووری زۆر بۆ خەڵكی ئێران تەواو دەبێ‌ كە ئاكامی ئەو بلۆكبەندی و سات و سەودا سیاسیە، دۆڕانی ئیستراتیژیكی بۆ رژیم لێ‌ دەكەوێتەوە، دۆران لەو شێوەیە كە روسیە داوای لە ڕژیم كرد هێزەكانی لە سوریە بەرێتە دەرەوە ئەویش لە دوای ئەو گشتە كۆژراو خەسارەتە ماددی و ئابووریە. ئەو شكستە یەك لە دوای یەكانە لە سیاسەتی خارجی رژیم تەنیا لایەنی ئیستراتیژیەكەی شكستی ئاخوندان و دەسەڵاتە شڕەكەیان دەگرێتەوە، دەنا بەشی زۆی لە داهاتی و سەرمایەی خەڵكی ستەم لێكراوی ئێرانەو خەڵكی ئێران دەگرێتەوە.
لە گەڵ ئەو گشتە خراپەكاریەی رژیم لە ووڵاتانی ناوچەكەو ئەو هەموو ماڵوێرانیەی بۆ خەڵكی ئێرانیان هێناوە، وەك لە سەرەتادا ئاماژەم پێكرد، سەركوتی خەڵك بە تێكڕاو لاوان بە تایبەت  بە توندترین شێوەو لە هەموو رۆژ و مانگ و ساڵەكانی تەمەنی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕە، پێناسەیەكی سەرەتاییە لە بوونی حاكمیەت و دەسەڵاتێكی دیكتاتۆرو مرۆف كوژ كە خەبات و تێكۆشان دەكاتە ئەمری واقع و ئەركێكی پیرۆز.
ئەو پێناسە كورتە بۆ دەسەڵات لە ئێران دەبوو زۆر لە مێژە هەموانی بێنایە سەر ئەو بۆچوون و باوەڕەی كە خۆ دڵخۆش كردن بە ریفۆرم و ئاڵوگۆر لە حاكمیەتی خۆسەپێنی دەسەڵاتدار،بە قازانجی جەماوەر نەلە ڕابردوو نە لەئێستاو وە نە لە داهاتودا نایەتە دیی.
ئەو دەسەڵاتە بە پشت بەستن بە هێزی سەركوت وتۆقاندن و بە هەرزان فرۆش كردنی سەرمایەی خەڵكی ئێران و هەروەها بە مەعامەلەو سات وسەودا لە گەڵ ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهانی توانیویە لە دەسەڵات بەردەوام بێ كە لە ئێستادا خەریكە بەشی زۆری ئەو سەهۆڵانە لە پێوەندیەكانی لە گەڵ ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهانی لێ‌ خاو دەبێتەوەو ئیتر خەریكە ئەستێرەی كزی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی بە یەكجاری لە سیاسەتی جیهانیدا دەكوژێتەوە. لە حاڵەتێكی ئەو شێوەدا هەموو ئەوانەی تائێستاش دڵیان بەو رژیمە ستەمگەرە خۆشە باشتر وایە فریای خۆیان كەون وكارێك نەكەن ئەستێرەی ئەوانیش لە ئاسماندا بە یەكجاری وەكوژێ و تووش هەمان چارەنووس بن كە ئاخوندانی ملهوڕ تێی‌ دەكەون.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان