ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 45 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

رۆژی جیهانی ژینگەو باسێك لە سەر دۆخی ژینگەی ئێران

مێژووی ناردن : Friday, June 08 @ 10:31:10 UTC


عەلی بارامی
پێنجی ژووەن رۆژی نێونەتەوەیی ژینگەیە، بەم بۆنەوە لە زۆر شوێنی جیهان چالاكان و ژینگە پارێزان بەچالاكی جیاجیا هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنە گەر بۆ ئەوەی رەوشی ژینگەی ناوچەكانی خۆیان و ئەو هەڕەشانەی لە سەر ژینگە هەیە بخەنەروو.
لەگەڵ ئەوەی چەندین رێكەوتنی جیهانی بۆ پاراستنی ژینگە و كەم كردنەوەی مەترسیەكان هەیە،



 بەڵام وەك راپۆرتەكان نیشانی دەدەن رەوشی ژینگەی سەر زەوی هەتا دێ خراپتر دەبێ.
لە وەڵاتی ئێرانیش رەوشی ژینگە مەترسیدارە، و رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپی زیاتر دەچێ، قەیرانی ئاو، خۆڵبارین، ووشك بوونی دەریاچەكان و لە ناوچوونی دارستانەكان لەو بابەتە سەرەكیانەن كە ژینگەی ئێران بە دەستیەوە دەناڵێنێ. قەیرانی ئاو كە یەكێكە لە گەورەترین قەیرانە ژینگەییەكانی ئێران، دەگەرێتەوە بۆ بەفیرۆدانی رێژەیەكی زۆری ئاو لەلایەن هاووڵاتیان، كەرتی كشت و كاڵ و پیس بوونی زیاتر لە 80 لەسەدی ئاوی رووبارەكان، ووشك بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دەریاچە و رووبارەكان، سازكردنی رێژەیەكی زۆر بەنداو كە دەبنە هۆی تێكدانی سەرچاوە ئاوییەكان و بوون بە هەڵم، بەرنامەی بیناسازی و شارسازی زیاد لەحەد و نەبوونی بەرنامەی دروست بۆ ئاو و ئاوەرۆی شارەكان، بەكارهێنانی ئاوی ژێرزەوی. كە لەگەڵ ئەم وێرانكاریانەدا رژێم هیچ بەرنامەیەكی بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكان لە كەرتی ئاودا نیە. 
پیس بوونی هەوا یەكێكی دیكە لە قەیرانە جیددیەكانە كە مەترسی بۆ سەر ژیان و ژینگە دروست كردوە، 23 پارێزگای ئێران گیرۆدەی خۆڵبارین بوون، بەتایبەت لە شارە گەورەكانی وەڵاتی ئێران پیس بوونی هەوا كاریگەری لە سەر ژیانی 35 بۆ 40 ملوێن كەس هەیە. ساڵانە تەنیا لە شاری تاران 44 هەزار كەس بەهۆی پیس بوونی هەواوە دەمرن. یەكێ لە بەرپرسانی رژێم رایگەیاند كە مەترسیەكانی پیس بوونی هەوا لە تاران زیاترە لە بومەلەرزەی حەوت ریشتەری. دانیشتووانی شارەكانی سنە و كرماشان لە ساڵدا 256 رۆژ هەوای پیس هەڵدەمژن. ئەوە لە حاڵێكدا شارەكانی باشووری ئێران بەتایبەت ئەهواز خۆڵبارین مەترسی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵك دروست كردوە.
بەرپرسانی رژێم وەك زۆر بابەتی دیكە بۆ ئەم مەترسیەش نەك هیچ پلان و بەرنامەیەكی ریشەییان جێ بەجێ نەكردوە كە كاریگەری هەبێ لەسەر پاكبوونەوەی هەوای شار و ناوچەكانی ئێران، بەڵكوو ئێران لە پلەی حەوتەمی جیهانە بۆ پیس كردنی هەوا، ئەویش نەك لە بەر پیشەسازی پێشكەوتوو یان بوونی كارگە و كارخانەی زەبەلاح لەو وەڵاتە بەڵكوو لەبەر زێدەرۆیی لە بەكارهێنانی سووتەمەنی فوسیلی (بەردینە) لە كەرتی نەوت و گازدا.
ووشك بوونی دەریاچەكان، بە دیاری كراوی گۆلی ورمێ، كە گەورەترین گۆلی ئێرانەو كاریگەری زۆری دەبێ لەسەر تێكچوونی ژینگەی ناوچەكە. بەرزبوونەوەی رێژەی حەشیمەت لە پارێزگاكانی ورمێ و كوردستان و ئازەربایجانی رۆژهەڵات، پەرەسەندنی كشت و كاڵی ئاوی. دروست كردنی بەنداوی زۆر لەسەر ئەو رووبارانەی دەرژێنە گۆلی ورمێ، بەكارهێنانی ئاوی ژێرزەوی لەو هۆ دیار و بەرچاوانەن كە تووێژەران پەنجەی دەخەنە سەر، لە بابەت وشكبوونی گۆلی ورمێ. 
دارستانەكانی بەڕووی زاگرۆس كە لە پان و بەرینترین دارستانەكانی ئێرانن و رێژەیەكی زۆر پەلەوەر و بوونەوەری جۆراوجۆری لە خۆ گرتووە، ساڵانە بەشێوەیەكی بێ رەحمانە دەبێتە قوربانی ئاگر و بەرەوڕووی مەترسیەكی گەورە بوونەتەوە، ساڵی پار هەر لەسەرەتای هاوینەوە پانتاییەكی زۆری دارستانەكانی پارێزگاكانی ئیلام و كرماشان و كوردستان لە ئاگردا سووتان، بە پێی قسەی خەڵكی ئەو ناوچانە ناوەندە پێوەندیدارەكانی رژێم لە پێوەند بە مەهار و كونترۆڵ كردنی ئاگرەكان هیچ هەوڵێكی ئەوتۆ نادەن و خەڵكی گوند و شارەكان بە كەل و پەلی سادە و سەرەتایی هەوڵی كوژانەوەی ئاگرەكانیان دەدا. بۆیە هەمیشە ئەو گومانە لە ناوەندە ئەمنیەتی و سەربازیەكانی رژیم دەكرێ كە ئاگردان و سووتانی دارستانەكانی كوردستانی ئێران پیلانی ئەو ناوەندانە بێ.
هەر وەك شارەزایان ئیشارەی پێ دەدەن پاراستنی دارستانەكان كاریگەری دەبێ لەسەر پاراستنی خاك و ئاو، و سووتانیشی هەرەشەیەكی جیددیە بۆ ژینگەی ئەو ناوچانە. 
لە كۆتایی دا دەبێ ئەوە بوترێ كە حكومەت چەندە بەرپرسە لە ئەمنیەتی سەروماڵی هاوڵاتی و بەرپرسە لە خزمەتگوزاری راستەوخۆ، ئەوندەو بگرە زیاتریش بەرپرسە لە ژینگە، وە بۆ پاراستنی ژینگە دەبێ پلان و بەرنامەی تایبەتی هەبێ، بەداخەوە رژێمی ئێران لەگەڵ ئەوەی بەسەر وەلاتێكی پڕ پیت دا حوكم دەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە هەموو بارێك مەترسی بۆ سەر ژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی خەڵكی ئەو وەلاتە دروست كردوە، هاوكات لە ماوەی 39 ساڵی دەسەڵاتی ئەو رژێمە ژینگەی ئێران بە گشتی و كوردستان بەتایبەتی بەرەو فەناچوون بردووە. لێرەدا ئەركی تاك بە تاكی دانیشتوانی ئەو وەڵاتەیە كە پارێزگاری لە ژینگەی وەڵاتی خۆیان بكەن و بەچالاكی و هەوڵی خۆیان دامودەزگاكانی ئەو حكومەتە نابەرپرسە لە ئاوڕدانەوە و راگرتنی سیاسەتی زێدەرۆیی و نا ستاندارد لە بەكارهێنانی ئاو و بەنداو سازكردن، زێدەرۆیی لە بەكارهێنانی سوتەمەنی فوسیلی، پاراستنی دارستانەكان كاری جیددی بكات و لە سیاسەتە هەڵەكانی بەرامبەر بە ژینگە پاشەكشە بكات.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان