ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 45 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن.

   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

   ڕاپرسی
ئێستا ئه‌م بلۆکه‌ گرفتی هه‌یه‌ .

ئابوری داڕماوی ٸێران مەترسی گەورەیە بۆ سەر جەماوەر

مێژووی ناردن : Monday, June 04 @ 12:23:04 UTC


فوئاد جەعفەری
وەک دەزانین ئابوری بەهێز یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەکیەكان بۆ مانەوەی هەر حکومەتێک،گەشەو بەهێز بوونی ٸابووری هەر وڵاتێک دەبێتە هۆی نەمانی بێکاریی و هاتنە خوارەوەی تەوەرۆم(هەڵمسان)ی ئابوری بە دوای خۆیدا دێنێت و خەڵکی ٸەو وڵاتانە لە باری بژێویدا لە ٸاستێکی باشدا ژیان بەسەر دەبەن، نموونە ٸەتوانین وڵاتانێک وەک سۆٸیس، نۆروێژ و بە گشتی وڵاتانی ٸۆرووپایی ناو بێنین. 


بەڵام وڵاتێکی وەکوو ٸیران  سەرەڕای ئەوە کە بە کانزاکانی ژێر زەوی و بان زەوی لە وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەکە و بگرە جیهانیش  دەژمێردرێ‌، خەڵکەکەی لەو پەری هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن و رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ٸاستی قەیران و رۆژ نیە لە گۆشە و کەناری وڵات شاهێدی خۆکوشتنی چەندین کەس نەبین كە لە تاو دەردی  هەژاریی پەنا دەبەنە بەر خۆ كوشتن.. بە داخەوە سیاسەتی هەڵەی رژێم لە بواری ٸابووری بووەتە هۆی داخرانی کارخانە بەرهەم هێنەرەکان لە ٸیران و بەو هۆیەشەوە رۆژانە دەیان کرێکاری ٸەو کاڕگایانە دەچنە ریزی بێکاران. لە کوردستانیشدا هەر لەسەرەتای بە تاڵان بردنی دەستکەوتی شۆرشی  1357ی گەلانی ٸێران لە لایەن ئاخوندانەوە سیاسەتی برسی کردن و پەرە پێدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی پەیرەو کراوەو و بە هۆی نەبوونی هەلی کار لە کوردستان خەڵک بە ناچاری روویان لە سنورەکان کردووە بۆ کاری تاقەت پروکێنی کۆڵبەریی، لە گەڵ ئەو وەزعەدا رژێم ٸەوەشیان پێ رەوا نابینێت. كەم رۆژ هەیە دانیشتوێكی کوردستان و بە تایبەت لاوان نەكەوێتە كەمینی هێزە چەکدارەکانی رژێم وبە داخەوە هەم ماڵیان دەروات و هەمیش گیانیان. لە کاتێکدا خەڵکی ٸیران بە گشتی  لە هەژاریدان  لە بەرانبەردا كاربەدەستان و بەكرێگیراوانی رژیم  لە دزی و تاڵان کردنی سەرمایە و داهاتی ٸێڕان  خەریكن  خەڵكیش لە بی هیوایی و لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن.
لە لایەكی دیكەوە بەشێكی زۆری سەرمایەی خەڵكی ئێران خەرجی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە و جیهان  و هەروەها لە ٸاژاوە و ناسەقامگیری لە وڵاتانی دراوسێ و جیهان خەرج دەكرێ‌.بە فیرۆ دانی داهاتی ٸێران و دزی و سیاسەتی سەرلێشێواوانەی رژێم وای لە خەڵکی ٸێران کردووە کە چیتر بێدەنگ نەبن و ناڕەزایەتی لە دژی سیاسەتی نەزانانەو دژمنانەی رژیم وەڕیِ خەن،رژێم لە بەرانبەر داخوازی رەوای خەڵک و لە ٸاست خاڵی بوونی سفرەی خەڵکی هەژار و کەم داهاتی ٸیران هیچ هەڵوێستێکی نییە و هەموو خەمی پر چەک کردنی گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە خۆیە و باشتر کردنی بژێوی ژیانی خەڵکی شێعەی لۆبنان، عێراق و هتد..
تەنانەت لە دوای ڕێكەوتنی  وڵاتانی 5+1  و ازاد بوونی ملیاردها دۆلار پووڵی راگیراوی ٸێران هێندێک خەڵک دڵیان خۆش کردبوو کە بارودۆخی ژیانیان باشتر دەبێت و گەشەی ٸابووری و بووژانەوەی ٸابووری وڵاتی لێ دەکەوێتەوە بەڵام هەمووی خەیاڵی باتڵ بوو و ٸەرزشی دراوی ٸیران بۆ خوارترین ٸاستی خۆی لە مێژوودا دابەزی و بە رۆیشتنە دەرەوەی یەک لایەنەی دەوڵەتی ترامپ لە رێکەوتنی بەرجام، کۆڵەکەکانی رژێم کەوتووەتە لەرزە و چیتر خەڵکی ٸێرانیش تاقەتی ٸەم بارودۆخە تاقەت پروکێنەی نەماوە و رۆژ نیە خەڵک بۆ بەدەستهێنانی مافی رەوای خۆیان دەست نەدەنە خەباتی مەدەنی و نەرژێنە سەر شەقامەکان و بە سەردانی دروشمی روخێنەر و رێپێوان و مانگرتن داوای مافە زەوت کراوەکانیان نەکەن. 
جێگەی دڵخۆشیە،خەڵکی ٸیران بە گشتی پێیان وایە چارەسەری هەموو دەردو ئازارەكان بە روخانی رژێم دێتە دیی، باش دەزانن هیچ کات ‌ لەسەر  قەول و بەڵێنی خۆی نامێنێت و نابێت خەڵک فریوی بەڵێنە بی بنەماکانی رژێم بخۆن و دەبێت لەسەر نارەزایەتی مەدەنیانەی خۆیان بەردەوام بن و لە هیچ هەرەشە و گورەشەیەكی دەسەڵات سڵ نەکەنەوە و ٸامانجی رووخانی رژێم بو گەیشتن بە ٸازادی و دامەزرانی وڵاتێکی پارلەمانی و دیموکراتیک بکەنە سەر قافڵەی ٸامانجەکانی خۆیان.
بە دڵنیاییەوە تا رژێمی ئاخوندی لە ئێراندا خاوەن دەسەڵات بێ‌ هیچ کام لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە ٸامانجی خۆیان ناگەن و رۆژ لە دوای رۆژ هەژاری و نەبوونی زیاتر پەرەدەستێنێ‌ .
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلەکەمان مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی وتار
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری وتار:
به‌ بۆنه‌ى ٢ى رِه‌شه‌ممه‌ رۆژى جيهانى زمانى زگماك


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان