KHABAT media - یادی سەروەری گەل شەهید رەحمان پوور كەریمی ناسراو بە ڕەحمان ساردەكۆسانی
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 49 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10517870
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

یادی سەروەری گەل شەهید رەحمان پوور كەریمی ناسراو بە ڕەحمان ساردەكۆسانی

مێژووی ناردن : Thursday, May 31 @ 14:30:11 UTC

نووسینی: بابەشێخ حسێنی
ئەی نیشتمانی رەنگین  ڕۆڵەكانت بە تاسەی ئازادیت سەر دەنێنەوە، لاوانی خۆێن گەرم دەست لە ژیان و خۆشیەكانی هەڵدەگرن ولە ماڵ و كەس وكاریان پەرتەوازە دەبن لە پێناو ئازادی و سەربەستی و گەیشتنی گەل و نیشتمان بە مافی ڕەوا.
لە مێژساڵە ئەم نیشتمانە مەیدانی نەبەردیی و نەبەزی ڕۆڵە خاوەن هەست و لە گیان لەسەردەستەكانە، كە لە بەرانبەر هێزو دەسەڵاتی داگیركەرو دژمنانی قین لە دڵ و حەق نەبیست تێ‌ دەكۆشن و خەبات دەكەن. كوردستانیانی خێر لە خۆ نەدیو،دەردەداری خۆسەپێنی دەسەڵاتە ملهوڕەكان و داگیركراوی نیشتمانی ڕنگین و زوڵمی بێ‌ بەزییانەیانن .



هۆ داگیر كەرانی بەدفەساڵی ناشیرین و دزێو، ئێوە بۆ حەق نابیستن و لە كەلی شەیتان نایەنە خوار، مەگەر نەتان زانیوە خەوی داگیركردنی كوردستان ولە ناوبردنی گەلی كورد هیچكات نایەتە دی، لە مێژ ساڵە ئێوە هەر لە خۆڕا خۆتان و چارەنووستان بە داگیركردنی كوردستان وبە چۆكدا هێنانی گەلی كورد بەستۆتەوە، بزانن ئەوە ویستێكی بی بنەما كە بێجگە لە دۆڕاندن و لاواز بوونی خۆتان هیچ دەستكەوتێكی بۆ وەدی نەهێناون.
لە ماوەی چەندین ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندە مێشك وشك و دواكەوتووەكان لە ئێران، هێزی پاسدارو بەكرێگیراو هەروەها  بە فریودانی ژمارەیەك كوردی خۆفرۆش بە خەیاڵی خاویان دەتوانن هیممەتی مەردانەو بڕیاری لێبڕاوانەی گەلی كوردو ڕۆڵە نەبەزەكانی سست بكەن، بەڵام ئەوە نزیك بە 40 ساڵە بە هەموو توانایان و بە خەرج كردنی پووڵێكی زۆر و بەكارهێنانی پێشكەوتوترین چەك و تەقەمەنی نەیانتوانیوە بڕیاری گەلی كورد بۆ تێكۆشان و لە پێناو گەیشتن بەمافی ڕەوا لە چوارچێوەی ئێراندا سست بكەن.
گومان نییە كاتێك گەلێك كە خاوەنی ڕۆڵەی خاوەن هەستی وەك كاك رَەحمان پوور كەریمی ساردەكۆسانی بێ‌، نیشتمانێك كە قارەمانی وەك كاك رەحمان لە داوێنیدا پەروەردە بوو بێ‌ هیچ كات دوژمنانی ناتوانن سەركەوتووبن لە وەدی هێنانی ئامانجی چەپەڵیان. هەر چەند داگیركەرانی نیشتمانی ڕەنگینمان لە لایەن دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندی بەردەوامە، بەڵام بوونی قارەمانانی وەك شەهید ڕەحمان كە خۆێنی خۆیان دەكەنە چۆڵەچرای رێگەی ئازادیی و بەختەوەری گەلی كورد، بۆ هەمیشە خەوی ئاخوندانی ملهوڕ لە گۆڕدەنێن و بە بەخشینی گیانی پیرۆزیان حەقانیەت و ڕەوایی خەباتی كۆڵنەدەرانەی گەلی كورد دەسەلمێنن. بێگومان خۆێنی شەهید رەحمان و تێكڕای شەهیدانی رێگەی ئازادی و خەباتی نەپساوەیەو بۆتە هەوێنی شۆرشی بەردەوام لە بەرانبەر حكومەتی ستەمگەری ویلایەتی فەقیه دا. 
قارەمانی گەل و رۆڵەی بە وەفای كوردو سازمانی خەبات كاك رەحمان پوور كەریمی كوڕی كاك رەحیم
 لە ساڵی  1363كۆچی خۆری لە خانەوادەیەكی هەژارو نیشتمانپەروەرو لە داوێنی خاتوو پەریزاد دایكی رەنج كێش، لە دێی ساردەكۆسان لە دایك بوو. تەمەنی منداڵی وەك زۆربەی  منداڵانی كوردستان بە بێ‌ نازی بردەسەر، لە تەمەنی 6 ساڵی چووە مەدرەسەی ساردەكۆسان و چەند ساڵی سەرەتایی دەرسی خۆێند بەڵام بە مەبەستی هاوكاری خانەوادەكەی لە كاری ئاژەڵداری و جوتیاری و بۆ دابین كردنی داهاتی خانەوادە دەستی لە خۆێندن هەڵگرت.
زوڵم و ستەمی رژیمی ملهوڕی ئاخوندی و هێزە بەكرێگیراوەكانی لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان و خەڵكی ساردەكۆسان و هەروەها ئامانجی كوردایەتی و خزمەت بە ڕێبازی سازمانی خەبات  كاك ڕەحمانی هاندا بێتە ریزەكانی سازمانی خەبات و هەر بەو مەبەستە لە پاییزی ساڵی 1382 كۆچی خۆری رووی كردە بنكەكانی سازمانی خەبات و دەورەكانی بارهێنانی سیاسی و نیزامی بە سەركەوتوویی تەواو كرد و لە بنكەی سەرەكی سازمان چەكی شەرەف و پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانی لە شان كرد.
بە هۆی بوونی بنكەی تەشكیلاتی و پێشمەرگەیی سازمانی خەبات لە دێی ساردەكۆسان دانیشتووانی ئەو دێَیە بە تیكرا زۆر بە باشی لەگەڵ سازمانی خەبات و ڕێبازەكەی ئاشنا بوون. دێی ساردەكۆسان وەك یەكێك لە دێ‌ و ناوچەكانی كوردستان بە قەڵای سازمانی خەبات دەناسرێ‌ و هەروەها مامۆستا مەلاكەریم سەیادی ناسراو بە مامۆستا ڕاوچی یەكێك لەو كەسایەتیانە بوو كە هاوكاری مامۆستای رێبەر مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بوو لە دامەزراندنی سازمانی خەبات.
 ساردەكۆسان یەكێك لەمەڵبەندەكانی كوردایەتی و شۆڕشگێڕیەو خاوەنی چوار شەهیدی سازمانـ شەهید سڵێمان سڵێمان نژاد، شەهید سادق زەندی، شەهید مام خدر پوور كەریمی كە مامی شەهید ڕەحمان بوو هەروەها دێی مامۆستا مەلاكەریم ساردەكۆسانی یەكێك لە دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە.
ئەو راستیانە بوونە هەوێنی ئەوە تا شەهید ڕەحمان زۆر دڵسۆزانە لە پێناو بردنە پێشی سیاسەتەكانی سازمانی خەبات و گەشەی تەشكیلاتی هەڵسووڕێ‌، و بە چالاكی بەردەوام و نەبڕاوەی پلەو بەرپرسایەتی لە ئورگانەكانی كومسیونی سیاسی نیزامی و بەشی پێوەندیە كوردستانیەكانی سازمانی خەبات پێ‌ بسپێدرێ‌.
كاك ڕەحمان كەسێكی زمان شیرین و زۆر كۆمەڵایەتی بوو زۆر بە زوویی ناسیاوی بەرینی لە گەڵ خەڵك و كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە كوردستانی عێراق پەیدا كردبوو  و ببووە خۆشەویستی خەڵك.  

شەهید ڕەحمان كادری دڵسۆزو خاوەن باوەڕ لە كاتی سەردانی بۆ لای خانەوادەكەی و هەروەها لە ئەركێكی تەشكیلاتی دوای زیاتر لە سیانزدە ساڵ پێشمەرگەیی و لە ئەستۆگرتنی چەندین بەرپرسایەتی گرینگ لە رۆژی 5ی جۆزەردانی ساڵی 1395 كۆچی خۆری لە لایەن بەكرێگیراوان و خۆفرۆشانی رژیم شەهید كرا.
لە بیرەوەری شەهادەتی شەهید رَەحمان پوور كەریمی ڕۆڵەی گوندی ساردەكۆسان  مەڵبەندی كوردایەتی وسازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران دووپاتی دەكەینەوە كە  ئەو رۆژە دێتە دی كە رژیمی ملهوڕی ئاخوندەكان لە ئێران بڕوخێ‌ و ئەوكات  خەڵكی ئێران و گەلی بەش خوراوی كورد لە نیشتمان و لە ماڵی خۆی بە ئاسودەیی و دوور لە هەڕەشە ژیان بكا. 
هەزاران سڵاو لە رۆحی شەهید رەحمان پووركەریمی پێشمەرگەو كادری لیهاتووی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران.
31 مای 2018

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان