ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 29 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10908449
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر روخانى رژێمى ئاخوندى ئێران؟

به‌ڵێ بێگومان
نازانم
نه‌خێر



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 4

دۆخی بەرجام و ئاكامی نارەزایەتیەكان لە ئێران!

مێژووی ناردن : Saturday, May 26 @ 15:14:56 UTC


عەلی بارامی
لە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ناوكەیی لەگەڵ رژیمی ئێران، رژیم هەوڵی تەواوی دا كە لانی كەم ئوروپا پێبەندی رێكەوتنەكە بێ و تەزمینی ئەوە بكات كە رێكەوتنەكە لەجێی خۆیدا دەەمێنێ و رێگە بەوە نادرێ فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر رژیم كاریگەری دروست بكات، 


بەڵام هەر زوو ئەو خەیاڵەی رژیم بووە بڵقی سەر ئاو و كۆمپانیا و شیركەتە ئوروپاییەكان یەك لە دوای یەك كشانەوەو وازهێنانی خۆیان لە كاركردن لە ئێران راگەیاند. هاوكات روسیەش زۆر بە حەزەرەوە لەو بارەوە هەڵسوكەوتی كردووە و جوێ لەوەی رەخنە لە كشانەوەی ئەمریكا لە بەرجام، هیچ میكانیزمێكی نەخستەروو كە بەدڵی رژیمی ئێران بێ. 
لە كۆربەندی سان پیترزبۆرگیش ماكرۆن رایگەیاند شیركەتە فەرانسەویەكان لەسەر خۆیانە كە چ رێگەیەك هەڵبژێرن. پۆتینیش رازیە بەوەی كە قسە لەسەر شەرتەكانی ئەمریكا یانی چالاكیە ناوچەیی و بەرنامەی مووشەكی بالستیكی ئەو رژیمە تا ساڵی 2025 بكرێ.
ئەمە لە كاتێكدایە زۆربەی سەركردەكانی ئوروپا پێشتر باسیان لە راگرتنی بەرجام كردووە، بەڵام نەیاتوانیوە هیچ زەمانەتێك بە شیركەت و كومپانیاكانیان بۆ كاركردن لە ئێران بدەن.
ئەوەی دیارە ئوروپا و روسیە پشتی رژیمی ئێران ناگرن و هەوڵدەدەن رژیم بچێتە ژێر باری فشارەكان و مل بە ویستەكانی ئەمریكا بدات. لە راستیدا رژیمیش ناتوانێ‌ هەتا ساڵی 2025 خۆی لە بەرامبەر ئەو فشارە ئابووریانەی ئەمریكا راگرێ و بە ئەگەری زۆر لە ترسی راپەرینی جەماوەری لە ئێران زووتر لەو كاتە مل بە داواكانی ئەمریكا بدات، بەڵام ئەوەی لە رژیمی ئێران بەدیی دەكرێ ئەوەیە لە ئەگەری هەر رێكەوتنێكیش خەڵكی ئێران شتێكی ئەوتۆیان پێ ناگاو دۆخی ئابووری و كۆمەلایەتی پێشبینی باشبوونی لێ ناكرێ. ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ پێكهاتە و ساختاری ئەو رژیمە كە سیستەمێكی تەواو گەندەڵە و رقابەتێكی زۆر لە نێوان باڵەكانی رژیمدا هەیە بۆ وەدەستهێنانی دەستكەوتی تایبەتی زیاتر. ئەوەش وادەكات خەڵكی ئێران لە داهاتووشدا بێ بەش بن لە خێر و بێری وەڵاتەكەی خۆیان و هەتا ئەو رژیمە لە ئێراندا دەسەڵاتی هەبێ ئەوەش رەوشی خەڵكەكەی دەبێ.
لەلایەكی دیكەوە رژیم ترسێكی زۆری لەوە هەیە لە ئەگەری هەر پاشەكشەیەك نارەزایەتی و راپەرینە جەماوەریەكان كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی كەم وێنە لە ئارادایە زیاتر پەرە بستێنێ‌ و كونترۆڵی دۆخەكەی زیاتر لە دەست بچێ و ئەو جار جەماوەری ئێران كە داوای روخانی ئەو رژیمە داوای سەرەكیانە هەتا دوا قۆناخ درێژە بە راپەرین بدەن و جارێكی دیكە سیستەمی سیاسی لە ئێران بەدەستی خەڵكی ئەو وەڵاتە گۆرانی بەسەردا بێ، كە ئەوە لە ئێستادا تاكە بژاردەیە دەكرێ لە هەر بژاردەیەكی دیكە بەهێزتر بێ.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان