KHABAT media - وریایی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پێوەند بە جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 50 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10518243
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

وریایی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پێوەند بە جێبەجێ كردنی حوكمی ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی

مێژووی ناردن : Friday, May 25 @ 10:15:28 UTC

خەباتمێدیا: رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە رامین حوسێن پەناهی، بەندكراوی سیاسیی كوردی مەحكووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە، لەمەڕ ئەگەری لەسێدارەدانی ئەو بەندكراوە سیاسیە وریایی دا. بەپێی راگەیندراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی كە ئاماژە بە وتەی پارێزەری ئەو بەندكراوە سیاسییە كراوە، حوكمی رامین لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پشتراست كراوەتەوە و رەوانەی دەفتەری جێبەجێ كردنی حوكمەكانی بەندیخانەی سنە كراوە و بڕیارە پاش كۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان جێبەجێ بكرێ. پارێزەری ئەو بەندكراوە سیاسیە


 رۆژی ١٧ی مانگی مەی ٢٧ی بانەمەڕ رایگەیاندبوو كە دۆسیەی رامین رەوانەی دەفتەری جێبەجێ كردنی حوكمەكان لە بەندیخانەی شاری سنە كراوە. بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سنە رۆژی ٢٩ی بانەمەڕ بەو زیندانییە سیاسییە كوردەیان راگەیاندبوو كە ناوبراوە دوای مانگی رەمەزان كە لە ٢٤ی جۆزەردان كۆتایی دێ، لەسێدارە ئەدرێ. بڕیار بوو كە حوكمی ئەو بەندكراوە سیاسیە ١٣ی مانگی بانەمەڕ بەڕێوە بچی، بەڵام بە هۆكارگەلێك كە بەرپرسانی دەزگای قەزایی ئاماژەیان پێنەكردووە، وەدوا كەوت. لێبوردنی نێونەتەوەیی هۆكاری دواكەوتنی ئەو حوكمەی بۆ ناڕەزایەتیی گشتی و رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤی گەڕاندۆتەوە. ئەو رێكخراوەیە راشیگەیاندووە كە رامین حوسیە پەناهی لە رەوتێكی بە تەواوەتی ناعادڵانەدا حوكمی لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپێندراوە و بۆیە دەبێ ئەو حەكمە هەڵبوەشیەدرێتەوە. رامین حوسێن پەناهی رێكەوتی ٢ی پووشپەڕی ٢٧١٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا و رێكەوتی ٥ی رێبەندان كە تەنیا یەكجار دادگایی كرابوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای رژیم لە شاری سنەوە حوكمی لەسێدارە درانی بۆ بڕایەوە.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کوردستانی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کوردستانی:
هاتنى مانگى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م په‌یره‌وانى دینى ئیسلام پیرۆز بی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان