KHABAT media - كۆتایی بەرجام، دارمانی زیاتری جومگەكانی ئابووری!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 49 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10517865
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

كۆتایی بەرجام، دارمانی زیاتری جومگەكانی ئابووری!

مێژووی ناردن : Monday, May 21 @ 08:54:19 UTC

شیلان موحەمەدی
لەسەردەمی دەسەڵاتی باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری پێشوی ئامریكا، بۆ یەكەمجار و لەساڵی ٢٠١٥ دا رژیمی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 1+5  رێكەوت و لەپاش چەندین جار دانیشتن و وتووێژ ، دەرئەنجامەكەی بەرجام لەدایك بوو. بەپێی ئەو رێكەوتننامەیە توانای سەربازی رژیم و بەرنامە ئەتۆمیەكانی راگیران و لە بەرانبەردا وڵاتی ئامریكا ١٦٠ ملیارد دۆلاری داهاتی بلۆكەكراو دایەوە بە رژیمی ئێران.



دوابەدوای كۆتای ھاتنی دەسەڵاتی ئۆباماو دەست بەكاربونی دۆناڵد ترامپ وەك سەرۆكی نوێی ئامریكا، دژایەتی و رەخنەو گازندەكانی ترامپ لەو رێكەوتننامەیە دەستی پێكرد و ترامپ ئەو رێكەوتننامەیەی وەك خراپترین رێكەوتننامە ھەژمار كرد. لەلایەكی دیكەشەوە بەھۆی بەرفراوانتر بونەوەی دەستێوەردانەكانی رژیم لە وڵاتان و بەردەوامی لەسەر دروستكردن و ھاوكاری گروپە ترۆریستیەكان و  بەرفراوان بونی پێشێلكارییەكانی و جموجۆڵە شەرئەنگێزیەكانی لە ناوچەكەو جیهاندا، هەموو ئەمانە هێندەی تر ترامپی توڕە كرد و لە كۆتایدا بریارێكی مێژوویی و گرینگی دەركرد. بریاری كشانەوەی ئامریكا لە بەرجام و رێكەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ رژیمی ئێران لە رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ١٩ی بانەمەری ١٣٩٧، لەسەر ئاستی جیهانیدا زۆرترین باس و خواسی بەدواوە ھات. زۆرێك لە وڵاتانی رۆژئاوایی و ئوروپایی و عەرەبی و وڵاتی توركیا... پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو بریارە مێژووییە دەربری، ھاوكات رەخنەو تورەیی ھێندێك وڵاتی دیكەی ئوروپایی و روسیا و خودی رژیمی بەدواوە ھات. 
لەدوای رێكەوتننامەی بەرجام و پێدانی ئەو برە پوڵە زۆرە لەلایەن دەسەڵاتی ئۆباماوە، بارودۆخی رژیم بەلایەنی باشیدابوو لەرووی بەهێزكردنی گرووپە تیرۆریستیەكان و ھەروەھا بووەھۆی بەرفراوانتر بونی دەسەڵات و ھژمونی رژیم بۆ دەست تێوەردان لە وڵاتانی خاوەرمیانەو بەرفراوانتربونی گێرەشێوێنیەكانی لە ناوچەكەدا. بەكۆتایی ھاتنی ئەو رێكەوتننامەیە زیانێكی گەورە لە رژیمی ئێران كەوت، ئەم رێكەوتنە پایەكانی رژیمی هەژاند و  دەسەڵاتی لەگەڵ كۆمەڵێك قەیرانی ئەژنۆ شكێنی روبەروی كردۆتەوە و دەكات. لەدوای دەركردنی بریاری كشانەوە و وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەكان لەسەر رژیم لەلایەن ترامپەوە، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریكا ماوەی ١٨٠ رۆژی دیاریكرد بۆ وڵاتانی ئوروپای تا دامەزراوەو كۆمپانیا تیجارەتیەكانیان لە وڵاتی ئێراندا بێننە دەرێ، لەدوای ئەو بریارەوە زۆرێك لە وڵاتان ھەستاون بە عەمەلی كردنی ئەو بریارە و كشاندنەوەی رێكخراوە تیجاریەكانیان لە ئێراندا. 
یەكەم، شیركەتی نەوت و گازی تۆتاڵی فەرانسەیی، دوابەدوای بریارەكەی ترامپ ئەم شیركەتە بریاریدا كە پرۆژەی دۆزینەوەی گازی پارسی باشوور لەگەڵ رژیم راگرێت. 
دووەم. شیركەتی دنیلی ئیتاڵی، ئەم شیركەتە تایبەتە بە دروستكردنی پۆڵای ئیتاڵی، لەساڵی ٢٠١٦ دا رێكەوتننامەی بازرگانی بەبری 5.7 میلیارد دولاری لەگەڵ رژیم ئیمزا كردووە.
سێیەم، شیركەتی ساگای نۆروێژی، ئەم شیركەتە تایبەتە بە دروستكردنی وزەی خۆر، لەساڵی ٢٠١٧ رێكەوتننامەیەكی بەبری 2.5 میلیارد یۆرۆ لەگەڵ شیركەتی بەرھەمھێنەرانی وزەی بێ مەترسی رژیمدا مۆر كردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
چوارەم، شیركەتی ئێرباسی ئوروپی، لەساڵی ٢٠١٦ دا رێكەوتنێكی لەگەڵ رژیم ئیمزا كردووە بۆ پێدانی ١٠٠ فرۆكەی نەفەر هەڵگر، بەڵام تەنیا ٣ فرۆكەی نەفەر هەڵگری بە رژیم داوە. 
پێنجەم، شیركەتی ئانی ئیتاڵی، لە ژوئەنی ٢٠١٧ دا رێكەوتننامەی لەگەڵ رژیم ئیمزا كردووە.
شەشەم، شیركەتی كەشتیوانی مەرسەكی دانماركی.
حەوتەم، شیركەتی ئەلیانسی چەند نەتەوەیی، كە تایبەتە بە پێداویستی بیمە و دەفتەری ناوەندی لە شاری مونیخی ئاڵمانە. 
ئەو شیركەتانە لەدوای بریارەكەی ترامپ بریاریان داوە كە ھەموو معامەلەیەكی تیجاریان لەگەڵ رژیم كۆتایی پێ بێنن.
دۆخی رژیم رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپی و قەیرانی زیاتر مل دەنێت و قۆناغی دارمانی جومگەكانی ئابووری  رژیم دەستی پێكردووە.
ھاوكات لەگەڵ ئەو نەھامەتیە دەرەكیانەی بەرۆكی ئاخوندانی گرتووە، كێشمەكێش و شەری باڵەكانی رژیمیش یەكێكی دیكەیە لە نەھامەتیەكانی كە بەرۆكی ئاخوندانی گرتووە و هەروەها راپەرین و نارەزایەتیەكانیش بەردەوام روو لە زیاد بوون و پەرەسەندندان.  
سەردەمی كوێخایەتی رژیم لە هێندیك لە وڵاتانی ناوچەكە بەرەو كوتاییە و جموجۆڵەكانی لە ناوچەكەدا رو لە لاوازییەو ئەم قۆناغەی ئێستا بەدڵی ئاخوندان نیە و بە هەموو پێوەرێك نیشانەكانی رووخانی رژیم زیاتر خۆ دەنوێنن.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان