KHABAT media - "بانە" شارێكی بچووك، ناوێكی بەرز!
ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 51 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جەژنی قوربان

لە یادی ٣٩ساڵەی فەرمانی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان

پەیامی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جەلال حسینی

راگەێندراوی ناوەندی هاوكاریی لە پێوەند بە هەڕەشە ترۆریستیەكانی رژیمی ترۆریست پەروەری ئێران

کورتەێک لە ژیان نامەی مامۆستا شێخ جەلالی حسینی و بەشێک لە وتارەکانی سەبارەت بە سیستم وهێندێک ڕوداوی ساڵەکانی 1985 تا 1994 ی زایینی

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی رێبەری نەتەوەیی گەلەكەمان

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

پەیامی هاوخەمی رێزدار سکرتێری گشتی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سنە

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10518190
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 38

"بانە" شارێكی بچووك، ناوێكی بەرز!

مێژووی ناردن : Friday, May 11 @ 16:33:49 UTC

عەلی بارامی
بانە وەك بە ناوەكەیەدا دیارە یانی هەڵكەوتوو له بەرزی و بان، شارێكی بە ژمارە بچووك بەڵام ورە و خۆراگری و شەهامەت و قارەمانیەكەی بەرزتر و گەورەترە لە شاخەسەركەشەكانی دەورووبەری. بانەییەكان بەهۆی هەڵكەوتەی تایبەتی شارەكەیان لەنێو كوێستان و شاخەبەرز و دارستانە چڕو پڕەكانی، خاوەن هەستی ملنەدان و خۆراگری و مقاومەت و ژیان بە سەربەرزین.


 خەڵكێكی خوێنگەرم و میواندار، كە هەر لە هەرەتی منداڵیەوە لەگەڵ دەرد و رەنج و مەینەتی جۆراوجۆر دەست و پەنجە لێدەدەن و لە ژیاندا گەلێك بەردی سارد و گەرم دێتە رێیان و ئەوەش وایان لێدەكات خەڵكێكی خاوەن تایبەتمەندی بەرز و مەردانە بن.
بانەییەكان ناتوانن بە هەموو شتێك بڵێن بەڵێ و مل بدەن بەتایبەت داگیركراوی و دەردی ژێردەستی بەلایانەوە لە هەموو دەرێك بە ئازارترە و ئەوەش وای لێكردوون لەبەرامبەر دیكتاتۆر و داگیركەراندا زۆرترین وشەی "نا" یان هەبێ. بۆیە گەر مێژووی شۆرشی نەتەوەیی كورد هەڵدەینەوە دەوریی بانە و بانەییەكان زۆر دیار و بەرچاو دەبینین.
لە كۆمەڵەی ژێكاف و كۆماری كوردستان و بزوتنەوەكانی دوای ئەوانیش دەوریی بانەییەكان زۆر دیار و بەرچاوە، لە كاتی كۆماری كوردستاندا گەورە ژنراڵی كۆمار حەمە رەشی خانی بانە وێردی سەر زمانی خاس و عامی كوردستان بوو ئەو ژنراڵەی لە پێناو پاراستنی كۆمار و خاكی كوردستان لە هیچ هەوڵێك درێغی نەكرد. لەشكری بانەییەكان لە دژایەتی هێزی داگیركەری شا و دەست و پێوەندەكانیان داستانی ئەوندە زۆر و زەوەندیان تۆمار كردووە كە ئازایەتی و چاونەترسیان هەتا ئێستاش باسی نێو مەجلیس و شەو چلەكانە. 
لە كاتی راپەرینی خەڵكی ئێران دژ بە رژیمی شا، شاری بانە و بانەییەكان شۆرشیان لە هەموو شوێن و ناوچەیەكی دیكەی كوردستان و ئێران بەناو و دەنگتر بوو، بانەییەكان بە پێشەنگایەتی مامۆستا شێخ جەلال بانەیان كردبووە ناوەندێكی گرینگ و كاریگەری راپەرینی جەماوەری و خەباتی خەڵكی بانە  بۆ روخانی رژیمی شا ببووە نمونە و رەمز بۆ شار و ناوچەكانی دیكەی كوردستان و هەوڵ و هیمەتی بانەییەكان لە چوارگۆشەی ئێراندا دەنگی دابوویەوە.
لە دوای هاتنەسەركاری رژیمی خومەینی خوێنمژ و هێرش و پەلاماری هێزەكانی رژیم بۆسەر كوردستان، بانەییەكان زۆرترین داستانی بەرنگاریان تۆمار كرد، گەورەترین جەنگەكانی ساڵی 1358 لە ناوچەی بانە و بەشان و پیل و خوێنی بانەییەكان تۆماركرا، نمونەی هەرە دیاری ئەو شاجەنگانە، جەنگی 10ی خەزەڵوەری 1358 كە لە پێچەكانی كەوپێچەوە هەتا دەروازەی شاری بانە، هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات هێزێكی زۆر و تا ددان پۆشتەی رژیمی خومەینیان بە تەواوی تەفروتوونا كرد و داخێكی گەورەیان نا سەردڵی دەسەڵاتدارانی تازەی ئێران. لە دوای داگیركردنەوەی كوردستان لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە، بانەییەكان زۆرترین زەربەی گورچوبریان لەو هێزانە دا، وەك دەڵێن پێشمەرگەكانی بانە كونەمشكیان لە پاسدارانی رژیم كردبووە قەیسەری.
خەڵكی شاری بانە لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە هەر هەلێك كەلێكیان وەرگرتووە بۆ راپەرین و نارەزایەتی دژ بە رژیمی دیكتاتۆر و داگیركەری ئێران. بەتایبەت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا راپەرین و نارەزایەتی بانەییەكان وێردی سەر زاران بووەو كەم رۆژ بووە سەردێری رۆژنامە و ماڵپەرەكانی پێ نەرازێتەوە.
بانەییەكان یەكدەست و یەكگرتوو لە نارەزایەتی بە سیاسەتی داخستنی سنوورەكان و قڕكردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن رژیمی دژە كوردی ئاخوندانەوە، 25 رۆژ مانگرتنی كەم وێنەیان بەرێوەبرد و وێكرا دووكان و بازاریان داخستوو و داوای كردنەوەی سنوورەكان و كەمكردنەوەی گومرك و بەربەستەكانی دیكە بۆ هاوردە و گواستنەوەی كەل و پەل لەو سنوورانەیان دەكرد. ئەو مانگرتنە بەشكۆیەی شاری بانە لە ماوەی دەسەڵاتی 40 ساڵەی ئاخوندان زۆر گەورە و كەم وێنە بوو، كە بانەییەكان بەو هەنگاوەیان داستانێكی دیكەیان قارەمانانەی دیكەیان بە مێژووی پر سەروەری خۆیان زیاد كرد بەوەش هێندەی دیكە ئازیز و قەدر گران بوون لەكن خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان و ئێران. دەرد و رەنج هەر چەند زۆر بێ قارەمانی و جوانمێری زیاتر لە بانەییەكان دەبیندرێ و تا دێ بانە زیاتر و زیاتر دەبێتە مەكۆی سەرهەڵدان و خۆراگری و بەرنگاربوونەوەی داگیركاری و بڵێسەی گڕی خەبات و رزگاری كوردستان لە بانەوە لێدەدرێ و بانەییەكان دەبنەوە نمونەی ئازادیخوازی و مافویستی. 
ماوە بڵێم بانە شارێكی بچووك بەڵام بەرز و خۆراگر و قارەمان بۆ هەمیشە ناوی بە بەرزی یاد دەكرێتەوە.
سڵاو لە قارەمانی و خۆراگری خەڵكی پێشرەو و پێشەنگی شاری بانە "قەڵای مێرخاسان".

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان