ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 33 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی "هیدایەت عەبدوڵلاپوور"

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی، وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ لەلایەن "نادیە موراد" کچە کوردی ئیزدی

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆری .

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10908521
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
سزاكانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر روخانى رژێمى ئاخوندى ئێران؟

به‌ڵێ بێگومان
نازانم
نه‌خێر



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 4

ناڕەزایەتی خەڵكی بانە و پەیامەكانی!

مێژووی ناردن : Monday, May 07 @ 14:55:40 UTC

بابەشێخ حوسێنی
لە كاتی نووسینی ئەم بابەتەدا ناڕەزایەتی و مانگرتنی خەڵكی قارەمانی شاری بانە پێی‌ ناوەتە 23 رۆژەی خۆیەوە.
نووسین لە سەر ناڕەزایەتی كەم وێنەی خەڵكی بانە بەو مەبەستە نیە  گرێی‌ بدەم بە كاری سازمان و لایەنێكی كوردستانی و یا هەوڵێك بێ‌ بۆ ئەوەی قازانجی تەشكیلاتی لێ‌ وەرگیرێ‌، بەڵكوو ئەم نووسینە بە ئامانجی سپاس و تەقدیر لە خەڵكی بانەیە كە زۆر نەبەزانە لە پێناو ویستی خۆیان و ویستی زۆربەی شارەكانی دیكەی كوردستان  خۆیان لە ژیان  ئاسایی كردوەو مەترسی و هەڕشەكانی دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی بە هیممەتی كەم وێنەیان تەحمول دەكەن.


ناڕەزایەتی خەڵكی بانە، گرینگی و بایەخەكانی بۆ بەندە وەك پێشمەرگەیەك كە یەكێك لە هومێدە سەرەكیەكانم ئازادی نیشتمان و دانیشتوانیی هەموو شارو دێكانی كوردستانی ئێرانە  جێگەی شانازیەو بەر چاوڕوونییشە بۆ داهاتووی پڕشنگدار.
 لە گەڵ ئەو ڕاستیەی كە ناڕەزایەتی خەڵكی بانە خۆی لە چەندین داوای  وەك كارو مافی ژیان و كردنەوەی كاری كۆڵبەریدا دەبینێتەوەو ئەو داوایانە، ئەگەر چیی داوای سیاسی نین، بەڵام جێگەی بایەخن و لە مێژووی ناڕەزایەتی و مانگرتنەكان لە ئێران و كوردستان نمونەی نەبووە، بەو بیانوەی كە ئەو ناڕەزایەتیانە داوای سیاسی لە خۆ نەگرتوە،‌ هەوڵ بدرێ‌ لە گرینگیەكانی و بایەخە زۆرەكانی كەم بكرێتەوە ئەوە بێگومان ئاو دەكرێتە ئاشی دوژمن و هەروەها زیان بە رەوتی مافخوازی و خەباتی جەماوەری دەگەێندرێ‌.
لە لایەكی دیكەوە هەوڵ بۆ جیاكردنەوەی بانە لە شارەكانی دیكەی كوردستان، بە ووتنی ئەو جۆرە قسەی "بانە بە تەنیایە، خەڵكی شارەكانی دیكە بۆ پشتیوانی بانە ناكەن"؟...... كارێكی خراپەو لە جێگەی خۆیدا نیە و دوژمن كەڵكی لێ‌ وەردەگرێ‌.
 ئاشكرایە ئەوەی خەڵكی بانە لە ئێستادا دەیكات بە پشتیوانی و هاوكاری خەڵكی تێكرای شارەكانی كوردستانەو هەر لەو چوارچێوەشدا زۆربەی شارە سنووریەكانی كوردستانی ئێران ناوەناوە بەردەوام بوون لە مانگرتن.
بێگومان هەوڵ بۆ جودا كردنەوەی شارەكانی كوردستان لە یەك و دروست كردنی ناكۆكی لە نێوان تێكرای جەماوەری كوردستان خەونی دوژمنەو نابێ‌ رێگەی پێ‌ بدەین.
خاڵێكی پێویستی دیكە ئەوەیە كە بە داخەوە ژمارەو رێژەی ئافرەتانی بەشدار لە مانگرتنەكاندا وەك پێویست نیە، لە بەر گرینگی بارودۆخەكەو هەروەها لە پێناو بە ئاكام گەیشتنی مانگرتن و ناڕەزایەتیەكان زۆر پێویست و گرینگە كە تێكرای چین و تۆێژەكان و بە تایبەت ئافرەتانی تێكۆشەر بە شێوەی چالاكانەتر لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەكان بەشدار بن.
لە كۆتاییدا داواكارم تێكرای هاونیشتمانیانی ئازیز بە یەكخستنی ریزەكانیان لە پێناو مافەڕەواكانیان تێ‌ بكۆشن، هەروها داواكارم كەسایەتیە بەڕێزەكانی كوردستان و بەتایبەت مامۆستایانی ئایینی و ئوستادانی دانشگاو مەعلیمەكان و كارمەندەكانی حكومەتی وەك هەمیشە پێشەنگی جەماوەر بكەن و هەوڵ بۆ زیاتر یەكخستی ریزەكانی جەماوەر بدەن.
سڵاو بۆ خۆڕاگری خەڵكی قاەمانی بانە و تێكرای شارەكانی كوردستان
 سەركەوتن بۆ ئیرادەی پۆڵایینی جەماوەرە.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان